په‌كه‌كه، له نێوان تیرۆر و عاتیفه‌دا
كاری ڕاسته‌قینه‌ی شۆرش ئه‌وه نییه كه له كۆی نزیكه‌ی شه‌شسه‌دهه‌زار كیلۆمه‌تر دوجا خاكی كوردستانی گه‌وره، ته‌نیا نه‌وه‌دهه‌زار كیلۆمه‌تر دووجای ئازادكراوه، تۆ بێیت كێشه بۆ ئه‌م پشكه بچووكه ئازادكراوه‌ش بنێیته‌وه و به گورگانخواردی بده‌ی.
په‌كه‌كه له گوند و چیاكانی باشوور، شۆڕشی چه‌كداری ده‌گێڕێ و له شاره‌كانی ڕۆژئاوایش حوكمڕانی ده‌كات. ئه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك له سنووره‌كانی ڕۆژئاواوه كه خۆی حوكمی ده‌كات، بیانوو ناداته ده‌ست تورك و ڕه‌چاوی ئه‌زموونه‌كه‌ی ئه‌وێ ده‌كات، كه‌چی بووه‌ته خۆره و گرێ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌ر جاره‌ی گرفتێكی بۆ ده‌نێته‌وه.
ئه‌گه‌ر شۆڕشه‌كه‌ت هیچ سوودێكی بۆ كورده‌كه‌ی باكوور نییه و زیانیشه بۆ كورده‌كه‌ی باشوور، ده‌ی سندان له هه‌زار شۆڕشی وا بدات. له مێژووی حوكمڕانیی باشووری كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم، دوو ڕێككه‌وتننامه‌ی جددی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا هه‌یه كه له هه‌ردووكیاندا په‌كه‌كه واژۆ له‌سه‌ر سه‌روه‌ری هه‌رێم ده‌كات و پابه‌ندیش نابێت پێیانه‌وه. كاتێك دنیا یه‌ك له دوای یه‌ك، په‌كه‌كه‌ی ده‌خسته لیستی تیرۆره‌وه، تاكه حكومه‌تێكی دنیا، حكومه‌تی تازه دروسستبووی هه‌رێم بوو كه وه‌ك حیزب و گروپێكی سیاسیی ددانی پێداده‌نێ و ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ واژۆ ده‌كات. كه‌چی دروست له‌و كاته‌ی خۆی له لیستی تیرۆردایه، په‌كه‌كه ددان به حكومه‌تی هه‌رێمدا نانێت و ئاریشه‌ی بۆ ده‌نێته‌وه.
له یه‌كه‌م ڕێككه‌وتننامه‌دا، 29ی تشرینی یه‌كه‌می 1992 هه‌ر یه‌ك له فواد مه‌عسوم سه‌رۆكی حكومه‌تی ئه‌و كات و ڕۆژ نوری شاوێس جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، له‌گه‌ڵ عوسمان ئوجا‌لان و كه‌نعان سمۆ نوێنه‌رانی په‌كه‌كه، له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، واژو له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه (خاكی كوردستانی عێراق بۆ كاری سه‌ربازی به‌كار ناهێنن. ئه‌ندامه‌كانیان به ئاگاداریی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئه‌و پسوڵانه‌ی بۆیان ده‌كرێت، له هه‌رێم هاتوچۆ ده‌كه‌ن. هێرشی ئیعلامی دژی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌ره‌ی كوردستانی ڕاده‌گرن. گه‌ر ویستیان بمێننه‌وه، دوور له‌سنووره‌كانی توركیا نیشته‌جێ ده‌كرێن. سامانیان ده‌پارێزرێ و چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێ و ده‌توانن به ئازادی چالاكی سیاسی بكه‌ن) به‌ڵام په‌كه‌كه گه‌رچی واژۆی ده‌كات، به‌ڵام دوای ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش پابه‌ند نه‌بوو.
ساڵی پاشتر ڕێككه‌وتنی دووه‌م له 27ی نیسانی 1993 به ئاماده‌بوونی فه‌رهاد ئۆجالان له به‌ره‌ی په‌كه‌كه‌وه و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی حكومه‌تی ئه‌وكات و ناسح غه‌فوور جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و یونس ڕۆژبه‌یانی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و كات و ئه‌حمه‌د شه‌ریف جێگری وه‌زیری ناوخۆ و كه‌ریم سنجاری به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ئاسایش، واژۆ له‌سه‌ر چه‌ند به‌ندێكی تر ده‌كرێته‌وه كه گرنگترینیان، پابه‌ندبوونی په‌كه‌كه‌یه به ڕێككه‌وتنی ساڵی پێشتره‌وه و دیسانیش هه‌مان خاڵ ده‌نووسرێته‌وه(نابێت چه‌كداره‌كانیان له سنووره‌كانی هه‌رێم و توركیا بمێنێت و نابێت خاكی كوردستانی عێراق بۆ كاری سه‌ربازی دژی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌كار بهێنن و په‌كه‌كه بۆ گرفته‌كانیان له ناوچه‌ی (زه‌ڵێ) په‌یوه‌ندییان به به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئاسایشه‌وه ده‌بێت). به‌ڵام چ ئه‌وسا و چ ئێستا په‌كه‌كه پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بوو.
جا هه‌ر دوو ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا، جڵه‌وی حكومه‌ت به ده‌ست یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بوو، به‌ڵام هیچ كات پارتی وه‌به‌رهێنانی سیاسیی به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه نه‌كرد، كه‌چی ئه‌مڕۆ یه‌كێتی شان به‌شانی په‌كه‌كه ڕۆڵی خراپ ده‌گێڕن له لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و بیانوو دانه ده‌ست تورك بۆ داگیركاری زیاتر.
ئه‌وان له لایه‌كه‌وه خۆپیشاندان به خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كه‌ن بۆ ده‌ركردنی سوپای توركیا له خاكی باشووری كوردستان، له لایه‌كی تریشه‌وه بیانوو ده‌ده‌نه هه‌مان سوپا كه بێت و خاك و شوێنی زۆرتر داگیر بكات، یان نه یه‌ڵیت هێزی پێشمه‌رگه كۆنترۆڵی بكات و خۆت هێدی هێدی بۆ له‌شكری توركی به جێ بهێڵیت. ده‌ی ئه‌مه نیفاقی سیاسییه.
ئێمه عاتیفه‌یه‌كی شۆڕشگێڕیمان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌یه، ده‌نا ئه‌وه‌ی دژ به پێشمه‌رگه و ئه‌زموونی باشووری كوردستان ده‌یكات، فیعله‌ن هه‌موو ڕاڤه و پێناسه‌كانی تیرۆر ده‌یگرێته‌وه، بۆیه گیرمان خواردووه له نێوان تیرۆر و عاتیفه‌دا...