مانۆره دیپلۆماسیه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی به ئاراسته‌ی ئه‌وروپا
هێشتا نه‌خۆشی كۆرۆنا ته‌واو نه‌بووه و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌وروپا به‌زه‌قی ماونه‌ته‌وه، به‌پرسانی ئه‌وروپا له‌م كاته‌دا ئاماده‌نین رووبه‌ڕوو شاندی بیانی ببینن، به‌ڵام دیداری مه‌سرور بارزانی و شاندی باڵای ئه‌وروپا گرنگی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌رده‌خات كه یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت به‌بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان بنوارێت، هه‌ر بۆیه رۆژی 9ی حوزه‌یران، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌لجیكا له‌وێ كۆمه‌ڵێك دیدار و سه‌ردانی گرنگی ئه‌نجامدا له‌هه‌موویان گرنگتر دیداری بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رز و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكا.
به‌شێك له گرنگی ئه‌م سه‌ردانه له‌وه‌دایه كه ته‌واوی یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتیوانی مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن به به‌هێزی له‌ناوچه‌كه و نیگه‌رانی ئه‌وروپا له‌مه‌ڕ هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر كه ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كوردستان بۆ داهاتووی ناوچه‌كه و ئه‌وروپاش گرنگ ده‌بێت، جیاله‌وه پێكهاته‌ی به‌لجیكا له‌شێوه‌ی فیدرالیه‌ت و مافی پێكهاته‌كان زۆر نزیكه له‌و پێكهاته‌ی كه له ده‌ستووری عێراقدا هاتووه، جیاله‌وه‌ش ئه‌وروپا له شه‌ڕی داعش به‌رده‌وام پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كردووه به‌تایبه‌ت له‌بابه‌تی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌مانه پرس گه‌لێكی گرنگن كه زیاتر ئه‌وروپا و كوردستانی له‌یه‌ك چوارچێوه‌دا كۆكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی گرنگه كوردستان په‌یامی پێكه‌وه‌ژیان و دروستكردنی ئارامی ناوچه‌كه بگه‌یه‌نێته ئه‌وروپا له‌م سه‌ردانه وه‌ك باس ده‌كرێت، دووشتی زۆر گرنگ ئامانج بووه. یه‌كه‌م ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئه‌وه‌یه كه ده‌رگا بۆ به‌رهه‌می كوردستان بكرێته‌وه به‌تایبه‌ت له بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌وروپاش ده‌توانێت سوودی باش له هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت، دووه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پشتی به سه‌رچاوه‌ی نه‌وت به‌ستووه له رابردوو تووشی قه‌یران بووه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی دابه‌زینی به‌های نرخی نه‌وته‌وه بووه، بۆیه به‌لای سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه گرنگه ئابووری كوردستان هه‌مه‌چه‌شن بكرێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به ژێرخانێكی ئابووری به‌هێز هه‌یه، ئه‌وروپا له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌توانێت هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات، جیا له‌وه‌ش سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی فلاندز و شاندی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه ده‌ست بكرێت به دروستكردنی كۆمیسیۆنێكی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمی فلانده‌رز بۆ ئه‌وه‌ی به‌لای كوردستانه‌وه ئه‌وه‌ی گرنگه به‌تایبه‌ت له بواری كشتوكاڵ و زانست و بازرگانی و پیشه‌سازی هاوبه‌شی دروست بكرێت له رێگای ئه‌م كۆمسیۆنه‌وه بتوانرێت هاوبه‌شی زیاتر بكرێت، ئاراسته‌ی جوڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ره‌نگه له داهاتوویه‌كی نزیكدا كاریگه‌رییه‌كانی راسته‌وخۆ ببینرێت، به‌تایبه‌ت گرنگه بازاڕی كوردستان به‌رووی ئه‌وروپا بكرێته‌وه و له‌چوارچێوه‌ی توركیا و ئێرانه‌وه ده‌ربچێت بۆ جیهانی ده‌ره‌وه.
ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه، په‌رۆشی ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌و روانگه‌وه‌یه كه گرنگه فیدرالیه‌ت له عێراق بچه‌سپێت و ئه‌وان له‌و روانگه‌وه ده‌بینن به‌هێزبوونی كوردستان به‌هێزبوونی ئه‌وانه و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان ده‌بینن، ئه‌مه به‌راشكاوانه به شاندی كوردستان گوتراوه، جیاله‌وه‌ش سه‌ردانی پاپای ڤاتیكان بۆ هه‌ولێر و پشتیوانی له پێكهاته‌كان و پێكه‌وه‌ژیان په‌یامێكی گرنگ بوو بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا كه له كوردستانه‌وه گه‌ره‌نتی بدرێت له مانه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌كان و پاراستنیان له شێوه‌ی كۆچ كردن له عێراقه‌وه بۆ ئه‌وروپا.
له بابه‌تی پرۆتۆكۆلیه‌وه، ئاستی پێشوازی له‌شانده‌كه (تۆپ دیپلۆماسی بوو) به‌دانانی ئاڵای كوردستان و شێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان و پێشوازی له كۆشكی سه‌رۆك وه‌زیران هاوشێوه‌ی ئه‌و پێشوازیانه بوو كه له ده‌وڵه‌ته خاوه‌ن سیاده‌كان ده‌كرێت بۆ كوردستان ئه‌م هه‌نگاوه گرنگ بوو، جیاله‌وه‌ش په‌رۆشی به به‌رپرسانی باڵای ئه‌وروپاوه دیار بوو كه شێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌مه‌ش گرنگی ئه‌وه ده‌رده‌خات كه پێشووتر ئاماده‌كاری باشی بۆ كراوه، ره‌نگ بێت تێروانینی ئه‌وروپا جیاواز بێت له ده‌وڵه‌تانی دیكه به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان چونكه جۆرێك له تێكه‌ڵاوی هه‌یه له‌شێوه‌ی مامه‌ڵه‌ی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵكێكی زۆری كوردستان له كۆتایی هه‌شتاكانه‌وه تائێستاش كۆچبه‌ری ئه‌وروپا بوون ئه‌مانه سه‌رمایه‌یه‌كی گرنگی مرۆیی كوردستانن، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت به‌و خه‌ڵكانه‌ی خۆی له‌ئه‌وروپا لۆبی گرنگ دروست بكات،ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر بریاره‌كانی ئه‌وروپا دروست بكات ره‌نگ بێت ئه‌مانه راسته‌وخۆش نه‌بێت ناراسته‌وخۆ ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌شێوه‌ی په‌یوه‌ندی كوردستان و ئه‌وروپاوه هه‌بێت، بۆیه گرنگه ئاراسته‌ی بیكردنه‌وه‌ی دروست بۆ په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا هه‌ڵبژێردرێت.
ئه‌وه‌ی گرنگه له كۆتاییدا باسی بكرێت هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت گرنگی زۆر به بابه‌تی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی ده‌دات، له‌م چوار چێوه‌یه‌دا بریاره هه‌یكه‌لیه‌تی نوێی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بنێردرێته په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و ئه‌و فه‌رمانگه‌ی له چوار چێوه‌ی وه‌زاره‌ت فراوان بكرێت، ئه‌م گرنگیدانه له‌و روانگه‌وه‌یه كه كوردستان ده‌یه‌وێت ئاستی دیپلۆماسی فراوان بكات و بریاره نوێنه‌رایه‌تی خۆی له ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه بكات و ژماره‌یه‌ك وڵاتیش دیكه‌ش نوێنه‌رایه‌تیان له كوردستان زیاد بكه‌ن، به‌تایبه‌ت گرنگه نوێنه‌رایه‌تی به‌لجیكا له كوردستان بكرێته‌وه كه ئێستا ته‌نیا كونسوڵخانه‌ی له ئه‌رده‌ن هه‌یه.