شۆڕش له باكوور تیرۆر له باشوور!
ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پارتی بكات، ئیسلامییه‌كانی خۆمان، لا‌یه‌نگری په‌كه‌كه‌ن و به دنه‌دان و پاڵپشتی میدیایی و ته‌ره‌فداری، هێنده‌ی تر گه‌رمی ده‌كه‌ن. به‌ڵام كه هه‌مان په‌ك شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تورك و جه‌بهه‌ی نوسره و داعش ده‌كات، ئه‌وان بێ ده‌نگ ده‌بن و به ئه‌زعه‌فول ئیمانیش پشتیوانیی په‌كه‌كه نابن!
بۆیه ڕاستیتان بوێت؟ دیدی منیش له‌سه‌ر په‌كه‌كه، رێك وه‌ك دیدی كۆمه‌ڵی پێشووی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئێستای ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی دوێنێ و ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی ئیسلامییه له‌سه‌ر داعش و ئه‌لقاعیده. ئه‌وانیش نه شه‌ڕی داعشیان ده‌كرد، نه ئاماده‌ش بوون به تیرۆریستیان بزانن. عاتیفه‌ی ئه‌وان بۆ داعش چۆن بوو، هی منیش بۆ په‌كه‌كه هێنده‌یه! واته وه‌ك چۆن كۆمه‌ڵێكی ئیسلامی داعشی به بێده‌نگی خۆشده‌ویست و به‌س له هه‌ندێ گۆشه‌ی فیقهی و مه‌زهه‌بییه‌وه پێی هه‌ڵه بوو. ئاوا منیش له هه‌ندێ گۆشه‌ی فیقهیی سیاسییه‌وه، په‌كه‌كه‌م پێ (كافر نا) به‌س هه‌ڵه‌یه!
جا ئه‌گه‌ر بیرتان مابێت، داعش پێشمه‌رگه‌ی سه‌رده‌بڕی، ده‌یسووتاند، ته‌قینه‌وه‌ی ده‌كرد، دنیا و بنیای خراپ ده‌كرد، كه‌چی كاك عه‌لی باپیر پێی نه‌ده‌وتن تیرۆریست. له قورسترین هه‌ڵوێستیدا، بیرم دێت لێیان پرسی، وتی هه‌ڵه‌ن! كاك سه‌ڵاحه‌دین به‌هادینیش نه‌مبیست بڵێت داعش تیرۆریسته، مه‌سه‌له‌ن ده‌یوت: توندڕه‌ون! نابێت زوڵم بكه‌ن! جا تۆ سه‌یری ئه‌و هه‌ڵوێسته موهیمانه! ئه‌وه بزوتنه‌وه هه‌ر نه‌یشی وت هه‌ڵه‌ن یان زاڵمن!
ئه‌وانه‌م بۆیه وت تا عاتیفه شاراوه‌كه‌ی خۆم روون بكه‌مه‌وه بۆ په‌كه‌كه، ئه‌ویش له سۆنگه‌ی شۆڕشێكه‌وه كه له كه‌لله‌ی كوردبوونمدایه. یانی من په‌كه‌كه‌م بۆ شه‌رناخ و ماردین خۆش ده‌وێت. به‌ڵام بۆ چۆمان و سه‌نگه‌سه‌ر و كانی ماسی، به به‌ڵا و بارگرانییان ده‌زانم. ئه‌وان له شنگال یه‌ك دنیا رێگرییان له گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه كرد، چه‌ندین خۆپیشاندان و ئاسته‌نگیان خسته ڕێی، دوو دوو ده‌چوونه پێش ماشێنه‌كانی پێشمه‌رگه، كه‌چی كه حه‌شدی شه‌عبی هاته‌وه بۆ شه‌نگال، نه ئاریشه‌یان دروست كرد و نه كه‌سیشیان چوونه پێش هه‌مه‌ره‌كانی قه‌یس خه‌زعه‌لی!
ئاله‌م شته تێ ناگه‌م، بۆچی په‌كه‌كه ده‌توانێت له شه‌نگال له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵ بكات؟ له قامیشلی له‌گه‌ڵ سوپای به‌شار ئه‌سه‌د به برایانه حوكمڕانی بكات؟ له قه‌ڵادزێ به دیوی سه‌رده‌شت، له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران بێ كێشه و ته‌قه و هه‌را، بژی؟ كه‌چی له یه‌ك گردۆڵه‌ی بچوكدا، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه هه‌ڵ ناكات و ئیللا ده‌بێت خوێن بڕێژێت؟!
ده‌ی بۆیه منیش ته‌نیا ئه‌و كاتانه په‌كه‌كه‌م پێ گه‌ریلا و شۆڕشگێڕ و پاڵه‌وانه، كه شه‌ڕی له‌شكری تورك بكات، به‌ڵام كه شه‌ڕی پێشمه‌رگه ده‌كات و پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌كات، حه‌تمه‌ن دوو دڵ نابم كه تیرۆریسته. هه‌ر كه‌س، به هه‌ر رڕه‌نگ و روویه‌كی ئایینی و ئایدیۆلۆژییه‌وه، به‌ره‌نگاری پێشمه‌رگه بێته‌وه، بیركردنه‌وه‌ی ناوێت كه تیرۆریسته.
ئه‌م ئه‌ده‌بیاته‌ی كه له سه‌هۆڵه رێیه‌كه‌وه و به چایخانه‌یه‌كدا ده‌برێ و وه‌ك تێز و تیۆره و هاوكێشه‌یه‌كی نه‌گۆڕ ده‌رخواردی خه‌ڵكی ده‌درێت و قایل و رازییان ده‌كرێن به‌وه‌ی كه: ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه پێشمه‌رگه بكوژێت و پێشمه‌رگه‌كه‌ش هی پارتی بێت، ئه‌وا په‌كه‌كه تاوانبار نابێ و خه‌تاكه هی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌یه چونكه پارتییه، ده‌ی ئه‌مه ئه‌ده‌بیاتێكی جاشانه‌یه و میدیای به‌ره‌ی مه‌قاوه‌مه ته‌رویجی پێ داوه.
پوخته‌ی هه‌موو قسه‌كان ئه‌وه‌یه، په‌كه‌كه هه‌رچی له باكوور، ته‌نانه‌ت رڕۆژئاڤاش بكات، به شۆڕش حیسابه، به‌ڵام هه‌رچی له باشوور بكات، بێ دوو دڵی تیرۆره!