زستان له دواى دوايين به‌هار.. ئايا پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجيا پيشه‌سازى نه‌وت له گۆڕ ده‌نێت؟

پێشه‌كى
ئه‌و وڵاتانه‌ى كه به‌ته‌نها يه‌ك جۆر ده‌رامه‌تى سروشتييان هه‌يه و به‌ته‌واوى پشتى پێده‌به‌ستن وه‌ك زۆربه‌ى وڵاته نه‌وتييه‌كان، به‌تايبه‌تى عه‌ره‌بييه‌كان، عێراقيش يه‌كێكه له‌و وڵاتانه به‌هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه، پێيان ده‌وترێت وڵاته ڕه‌يعييه‌كان، ئابوورى ئه‌و وڵاتانه ته‌نها پشت به ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنى نه‌وت ده‌به‌ستێ به‌بێ ئه‌وه‌ى هه‌وڵ بده‌ن جێگره‌وه‌ى بۆ بدۆزنه‌وه و سێكته‌ره‌كانى دیکەی ئابووريش كارا بكه‌ن و بيكه‌نه سه‌رچاوه‌ى داهات. ئابووری ئه‌م وڵاتانه بۆته بارمتەی نرخی ناسەقامگیری نەوت و كێشە سیاسییە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییە قووڵ و نه‌بڕاوه‌كان. ناشبێت دەوڵەت لەسەر ئەوە بنیات بنرێت، ئەگەر رۆژێك ئەڵتەرناتیڤی نەوت هاتە كایەوە، سیستەمی ئابووریی وڵات دووچاری شكست ببێتەوە.
عێڕاق و هه‌رێمى كوردستانيش (90-95%)ى داهاتى نه‌ته‌وه‌ييان پشت به فرۆشى نه‌وت ده‌به‌ستێ و سێكته‌ره‌كانى تر‌ى ئابوورى به‌ته‌واوى پشتگوێ خراون، ئه‌وه‌ش كاريگه‌رى نه‌رێنى زۆرى دروستكردووه
عێڕاق و هه‌رێمى كوردستانيش (90-95%)ى داهاتى نه‌ته‌وه‌ييان پشت به فرۆشى نه‌وت ده‌به‌ستێ و سێكته‌ره‌كانى تر‌ى ئابوورى به‌ته‌واوى پشتگوێ خراون، ئه‌وه‌ش كاريگه‌رى نه‌رێنى زۆرى دروستكردووه، چونكه بوودجه‌ى گشتى وڵات له‌سه‌ر بنچينه‌ى داهاتى نه‌وتى داده‌ڕێژرێت، ئه‌ويش پشت ده‌به‌ستێت به نرخى نه‌وت له بازاڕى جيهانى، نرخى نه‌وتيش زۆر هه‌ستياره به گۆڕانكارييه سياسييه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تييه‌كان، وه زۆر جار نرخى نه‌وت وه‌ك كارت و فشارى سياسى له لايه‌ن وڵاته زلهێزه‌كان، به‌تايبه‌تى وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا، دژى نه‌ياره‌كانيان به‌كار ده‌هێنرێت، نرخى نه‌وت به پله يه‌ك له دواى ساڵى (1973) به‌دواوه به‌ده‌ست كڕياره‌كانه‌وه‌يه نه‌وه‌ك فرۆشياره‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه ئابووريمان هه‌ميشه ناسه‌قامگيره و ناتوانين پلانى درێژخايه‌ن دابڕێژين.
پێشبينى و ئه‌زموون
له به‌روارى (18/8/2019) بابه‌تێكمان بڵاوكرده‌وه بە ناونیشانی ((قەیرانێکی ئابووری جیهانی لە ساڵی نوێ (2020) پێشوازیمان لێ دەکات!)). ئه‌و پێشبينييه له خۆڕا نه‌بوو، به‌ڵكو خوێندنه‌وه بوو بۆ چه‌ند پێنوێنێكى ئابوورى، بۆ نموونه: پێچەوانە بوونەوەی یەکێک لە پێنوێنە سەرەکییەکانی بازاڕ ئاماژەیەکی خراپی سەرەتای قەیرانی ئابوورییە. لە ماوەی نیو سەدەی ڕابردوو حەوت جار ئەو پێنوێنە لە ئەمریکا پێچەوانە بۆتەوە و هەر حەوت جار داکشانی ئابووری بەدوای خۆیداهێناوە!
پێنوێنی چەماوەی داهاتی قەواڵەی حکومی ئەمریکی له ساڵى 2019 پێچەوانە بوويه‌وه، ئەوەش مانای وایە سووی ساڵانە کە هەڵگری قەواڵەی حکومی کورت خایەن دەستی دەکەوێت زیاترە لە سووی ساڵانە کە هەڵگری قەواڵەی حکومی درێژ خایەن دەستی دەکەوێت! ئەوەش مانای تێکچوونی هاوسەنگی سروشتی وەبەرهێنانە چونکە وەبەرهێنەرەکان بە ئامانجی دەستکەوتنی داهاتی زیاتر پارەکەیان بۆ ماوەیەکی زیاتر دەخەوێنن و قەواڵەی حکومی درێژخایەنى پێدەکڕن. لە دوای ساڵی (2007)یەکەم جارە ئەم پێنوێنە پێچەوانە ببێتەوە، هەمان شت لە قەواڵە حکوميیەکانی بەریتانیاش ڕویداوە. ئەوەش هاوکات بوو لەگەڵ جەنگی بازرگانی ئەمریکی چینی و ناسەقامگیری لە هۆنگ کۆنگ و کەمبوونەوەی خواستی چین لەسەر بەرهەمی پیشەسازی ئەڵمانی و کەمبوونەوەی بەرهەمی نەتەوەیی بەریتانیا بەهۆی چوونەدەرەوەی لە یەکێتی ئەوڕوپا. ترەمپ داوای دابەزاندنی بەپەلەی نرخی سووى لە بانکی ناوەندی ئەمریکا كرد بەڵام کات به‌سه‌ر چوو بوو بۆ چارەسەر. بۆيه لەسه‌ره‌تاى مانگى هه‌شتى ساڵى 2019 بازاڕەکانى پشکی جیهانی (109)تریلۆن دۆلار زیانى بەرکەوت. به‌م جۆره سه‌ره‌تاى داكشان (قه‌يرانى ئابوورى) ده‌ستى پێكرد.
چاڵى نرخ و بڕ!
له‌ساڵى (2008) قه‌يرانى دارايى ئه‌مريكا كه به‌هۆى داڕمانى كه‌رتى عه‌قارات سه‌رى هه‌ڵدا وه‌ك په‌تا له ئه‌مريكاوه به‌ره‌و ئابوورى جيهان بڵاوبوويه‌وه، به‌هۆى ئه‌و قه‌يرانه‌وه گه‌شه‌ى ئابوورى لە سەرتاسەری جيهان پاشه كشه‌ى كرد، له‌ده‌ره‌نجام خواست له‌سه‌ر نه‌وت له بەندەر و بازاڕەکان كه‌مى كرد و نرخى نه‌وتيش ڕووی لە لێژی کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى وڵاتانى به‌رهه‌مهێنى نه‌وت وڵاتى دواكه‌وتوون و بوودجه‌ى ساڵانه‌يان به‌شى هه‌ره‌گه‌وره‌ى پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت، به‌هۆى دابه‌زينى نرخى نه‌وت ناچار بوون بڕى به‌رهه‌مى رۆژانه‌ى نه‌وت زياد بكه‌ن بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى كورتهێنان له بوودجه‌ى ساڵانه‌يان، ئه‌وه‌ش واى كرد خستنه‌ڕووى نه‌وت له بازاڕى جيهانى زياتر بێت به‌راورد به خواست له‌سه‌رى. به‌م جۆره وڵاته نه‌وتييه‌كان كه‌وتنه چاڵى نرخ و بڕ!! واته هه‌رچه‌ند نرخ دابه‌زێت ده‌بێت بڕى به‌رهه‌ميان زياد بكه‌ن بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى كورتهێنان، هه‌رچه‌ند بڕى به‌رهه‌ميش زياد كه‌ن نرخ زياتر داده‌به‌زێت!
زستانى هه‌ميشه‌يى له دواى دوايين به‌هار...!
هه‌رچه‌نده له ئێستادا خواست له‌سه‌ر وزه به‌ره‌و ئاسايى بوونه‌وه ده‌ڕوات له ده‌ره‌نجامى بووژانه‌وه‌ى ئابوورى و هه‌ڵمه‌تى دابه‌شكردنى پێكوته و هه‌ڵگرتنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م گواستنه‌وه، كه به‌هۆى كۆڕۆناوه سه‌پێنرابوون، و كرانه‌وه‌ى سنووردارى بازاڕه‌كان، له دواى شه‌پۆڵه‌كانى پاشه‌كشه له بازاڕى نه‌وت له ساڵى ڕابردوو به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و پاشه‌كشه‌ى ئابوورى جيهانى، له ده‌ره‌نجامدا نرخى نه‌وت به‌رز بوويه‌وه و گه‌يشته‌وه سه‌رووى 70 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رميلێك. وه به پێى پێشبينييه‌كانى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه ڕه‌نگه ئه‌م ساڵ نرخى نه‌وتى برێنت بگاته سه‌رووى 74 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رميلێك. كه‌واته چه‌ند مانگى داهاتوو سه‌باره‌ت به پيشه‌سازى نه‌وت به‌هار ده‌بێت. به‌ڵام به‌پێى ڕاپۆرتى كۆمپانياى ((وود ماكنزى)) زۆر ناخايه‌نێت و هه‌موو گه‌ڵاكانى به‌هارى پيشه‌سازى نه‌وت ده‌وه‌رن. چونكه به‌پێى ئه‌و ڕاپۆرته خواست له‌سه‌ر نه‌وت كه‌مده‌بێته‌وه له ساڵى 2023 به‌دواوه، وه تاكو ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى بيست و يه‌ك، واته ساڵى 2050، خواست به‌ڕێژه‌ى 70% نزمده‌بێته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان ئامانجه‌كانى ڕێككه‌وتنى پاريس ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن سه‌باره‌ت به كه‌ش و هه‌وا و وزه‌ى سه‌وز.
به پێى پێشبينييه‌كانى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه ڕه‌نگه ئه‌م ساڵ نرخى نه‌وتى برێنت بگاته سه‌رووى 74 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رميلێك.
مه‌ترسييه‌كانى به‌رده‌م سێكته‌رى نه‌وتى
زۆربه‌مان واده‌زانين مه‌ترسى به‌رده‌م نه‌وتى هه‌رێم وشكبوونى بيره نه‌وتييه‌كانه، به‌ڵام له ڕاستيدا مه‌ترسى گه‌وره دابه‌زينى نرخى نه‌وته نه‌وه‌ك وشكبوونى بيره‌كان و نه‌مانى نه‌وت، ئه‌وه‌ى باسى ده‌كه‌ين هه‌ڵبه‌زو دابه‌زى نرخى وه‌رزى نه‌وت نييه، به‌ڵكو دابه‌زينى يه‌كجاره‌كى و به‌رده‌وامى نرخى نه‌وته به هۆى گواستنه‌وه له به‌كارهێنانى وزه‌ى هايدرۆكاربۆنى بۆ وزه‌ى پاك و نوێبووه‌وه وه‌ك وزه‌ى تيشكى خۆر و وزه‌ى با، له ده‌ره‌نجامى فشاره كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسيه‌كان بۆ سنووردانان بۆ ده‌ردانى كاربۆن و پيسكردنى ژينگه، به‌تايبه‌تى گواستنه‌وه له به‌كارهێنانى ئۆتۆمبێلى كلاسيكى كه به به‌نزين و گازوايل و غاز كارده‌كات بۆ ئۆتۆمبێلى كاره‌بايى. هه‌رچه‌نده تا ئه‌مڕۆش ئۆتۆمبێلى كاره‌بايى فرۆشراو له بازاڕى جيهانى ڕێژه‌كه‌ى كه‌مه و ناگاته 3% ى كۆى ئۆتۆمبێلى فرۆشراو، به‌ڵام پێشبينيكراوه ئه‌و ڕێژه‌يه زۆر به‌خێرايى به‌رزبێته‌وه له ساڵانى كه‌مى داهاتوو. له‌و بواره‌وه سه‌رۆكى كۆمپانياى جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆرز(مارى بارا) ڕايگه‌ياند كۆمپانياكه‌يان له ساڵى 2035 به ته‌واوى به‌رهه‌مهێنانى ئۆتۆمبێلى كاركردوو به سووته‌مه‌نى ده‌وه‌ستێنن، ئه‌و لێدوانه بازاڕى هه‌ژاند چونكه جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆرز گه‌وره‌ترين كۆمپانياى پيشه‌سازى به‌رهه‌مهێنانى ئۆتۆمبێله له وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا و زياتر له يه‌ك مليۆن كرێكار كارى تێدا ده‌كات.
ده ساڵ پێش ئێستا كه‌س نه‌يده‌توانى پێشبينى ئه‌و گۆڕانكارييه بكات له پيشه‌سازى ئۆتۆمبێل، چونكه ئه‌و فشارانه‌ى كه هه‌بوون له ده‌ره‌نجامى دانانى پێوه‌رى نوێ بوون بۆ سووتاندنى بڕێكى كه‌متر له سووته‌مه‌نى بۆ هه‌ر كيلۆمه‌ترێك
ئه‌و لێدوانه‌ى (مارى بارا) له كاتێكه كه كۆمپانياكانى پيشه‌سازى ئۆتۆمبێل له ژێر فشارێكى گه‌وره‌ن بۆ گواستنه‌وه بۆ بازاڕى ئۆتۆمبێلى كاره‌بايى. هه‌روه‌ها به‌پێى لێدوانێكى سه‌رۆكى كۆمپانياى ئه‌ودى و شاره‌زا له پيشه‌سازى ئۆتۆمبێل (ماركۆس روسمان) كه له به‌روارى 27/1/2021 له (نيويۆرك تايمز) بڵاوبۆته‌وه ده‌ڵێت ده ساڵ پێش ئێستا كه‌س نه‌يده‌توانى پێشبينى ئه‌و گۆڕانكارييه بكات له پيشه‌سازى ئۆتۆمبێل، چونكه ئه‌و فشارانه‌ى كه هه‌بوون له ده‌ره‌نجامى دانانى پێوه‌رى نوێ بوون بۆ سووتاندنى بڕێكى كه‌متر له سووته‌مه‌نى بۆ هه‌ر كيلۆمه‌ترێك. چونكه ئيداره‌ى ئۆباما ساڵى 2025 ى ده‌ستنيشان كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى به‌كاربردنى سووته‌مه‌نى كه‌مبكرێته‌وه بۆ ئاستى 90 كيلۆمه‌تر بۆ يه‌ك گالۆن. ئه‌وه‌ش فشارێكى گه‌وره‌بوو له‌سه‌ر پيشه‌سازى ئۆتۆمبێل، له‌به‌ر ئه‌وه كۆمپانياكان پێيان باشتر بوو وه‌به‌رهێنان له ئۆتۆمبێلى كاره‌يايى بكه‌ن چونكه كه‌ڵكى ئابوورى زياتره له‌وه‌ى پابه‌ند بن به دروستكردنى ئۆتۆمبێلێك كه يه‌ك گالۆن سووته‌مه‌نى به‌كار ببات بۆ 90 كيلۆمه‌تر. له‌به‌ر ئه‌وه كۆمپانياى ڤۆڵگس واگن ڕايگه‌ياند تاكو ساڵى 2030 ئۆتۆمبێلى كاره‌باييان ده‌بێت بۆ هه‌موو جۆره‌كانى ئۆتۆمبێل كه به به‌نزين كار ده‌كات. ئه‌و گواستنه‌وه‌ش له پيشه‌سازى ئۆتۆمبێل مه‌ترسييه له‌سه‌ر له‌ناوبردنى ده‌رفه‌تى كار و به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى بێكارى، چونكه به پێى ڕۆژنامه‌ى (English/Handelsblatt.com) كه له به‌روارى (1/10/2018) بڵاويكردۆته‌وه ده‌ڵێت ئه‌و گواستنه‌وه‌يه له ئه‌ڵمانيا هه‌ڕه‌شه‌يه له‌سه‌ر 600 هه‌زار ده‌رفه‌تى كار له كۆى 800 هه‌زار ده‌رفه‌ت كه ئێستا هه‌ن، چونكه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه به سووته‌مه‌نى كار ده‌كه‌ن له 1000 پارچه پێك دێن، به‌ڵام ئۆتۆمبێلى كاره‌بايى ته‌نها له 200 پارچه پێكدێت. هه‌رچه‌نده له هه‌مانكاتدا ده‌رفه‌تى نوێ ده‌ڕه‌خسێنێت له بوارى ژماره‌يى چونكه ئۆتۆمبێلى كاره‌بايى وه‌ك كۆمپيوته‌رێكى جوڵاو وايه كه چه‌ندين ئامێرى هه‌ستيار و ليزه‌ر و ڕادارى تێدايه، به‌ڵام بێگومان ژماره‌ى ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ى كه ده‌يڕه‌خسێنێت كه‌متره له‌و ده‌رفه‌تانه‌ى كه نايهێڵێت له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانێت قه‌ره‌بووى ده‌رفه‌ته له ده‌ستچووه‌كان بكاته‌وه.
سه‌ره‌ڕاى گواستنه‌وه بۆ ئۆتۆمبێلى كاره‌بايى باشكردنى لێهاتوويى بزوێنه‌ره‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌كارهێنانى سووته‌مه‌نى به پێى ستاندارده جيهانييه نوێيه‌كان مه‌ترسييه له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى خواست له‌سه‌ر نه‌وت.
كاريگه‌رى ئابوورى ئۆتۆمبێلى كاره‌بايى له‌سه‌ر پيشه‌سازى نه‌وت
كۆمپانياكانى نه‌وت پێش وڵاته به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانى نه‌وت هه‌ستييان به مه‌ترسى گواستنه‌وه بۆ ئۆتۆمبێلى كاره‌بايى كردووه له‌سه‌ر پيشه‌سازى نه‌وت، به پێى بڵاوكراوه‌يه‌كى (واشنتۆن پۆست) له 25/9/2020، كۆمپانياكانى نه‌وت ده‌ستييان كردووه به داڕشتنى ستراتيجييه‌تى نوێ. دانييل يه‌رگن له كتێبى (نه‌خشه‌ى نوێ: وزه، كه‌ش و هه‌وا، و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌كان) ده‌ڵێت داهاتووى پيشه‌سازى نه‌وت وڵاتانى هه‌نارده‌كارى نه‌وت دروستى ناكه‌ن، به‌ڵكو كۆمپانياكانى نه‌وت ده‌ستييان كردووه به گۆڕينى ڕێگاكانيان. له مانگى ئابى 2020 كۆمپانياى نه‌وتى به‌ريتانى بريتش پتڕۆليۆم BP ڕايگه‌ياند كه كۆمپانياكه‌يان به‌رهه‌مى نه‌وت و غاز به ڕێژه‌ى 35% كه‌مده‌كه‌نه‌وه له ماوه‌ى 10 ساڵى داهاتوودا، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانه‌كانيان بگوازنه‌وه بۆ وه‌به‌رهێنان له وزه‌ى نوێبووه‌وه. ئه‌وه‌ش گۆڕانكارييه‌كى ڕيشه‌ييه له نيگه‌رانى له كه‌مبوونى كۆگاكراوى نه‌وته‌وه بۆ نيگه‌رانى له زيادبوونى ئه‌و كۆگاكراوانه. بۆيه ئه‌گه‌ر تا ئێستا نيگه‌ران بووبين له‌وه‌ى نه‌وتمان وشك بكات و به‌رهه‌ممان كه‌م بكات ده‌بێت له‌مه‌ودوا نيگه‌ران بين له داڕمانى نرخى نه‌وت به هۆى كه‌مى خواسته‌وه. چونكه له ئێستادا 68%ى به‌رهه‌مى نه‌وت له‌بوارى گواستنه‌وه به‌ركاده‌بردرێت، به‌فڕۆكه و كه‌شتيشه‌وه، وه 25%ى به‌رهه‌مى نه‌وت له لايه‌ن ئۆتۆمبێلى تايبه‌ته‌وه به‌كار ده‌بردرێت. هه‌رچه‌نده به‌و گۆڕانكارييه به‌ره‌و ئۆتۆمبێلى كاره‌بايى خواست له‌سه‌ر كاره‌با و به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با زياد ده‌كات، به‌ڵام زۆربه‌ى وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با پشت به داتاشراوه‌كانى نه‌وت نابه‌ستن بۆ به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى كاره‌با.
داهاتووى پيشه‌سازى نه‌وت وڵاتانى هه‌نارده‌كارى نه‌وت دروستى ناكه‌ن، به‌ڵكو كۆمپانياكانى نه‌وت ده‌ستييان كردووه به گۆڕينى ڕێگاكانيان
پێويسته ئه‌وه‌ش بزانين دابه‌زينى خواست به ڕێژه‌ى 25% ماناى وانييه نرخيش ته‌نها 25% داده‌به‌زێت، به‌ڵكو زۆر زياتر داده‌به‌زێت. وه ئه‌وه‌ش پێويسته بزانين ئۆتۆمبێلى كاره‌بايى ژينگه دۆسته و ده‌ردانى كاربۆن كه‌مده‌كات، به‌ڵام كورد دۆست نابێت ئه‌گه‌ر خۆمان بۆ دۆستايه‌تى پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجيا ئاماده نه‌كه‌ين، چونكه كاريگه‌رى وێرانكارى له‌سه‌ر ئابوورى هه‌رێم ده‌بێت كه 90%ى پشت به داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستێت. ئه‌گه‌ر نه‌وت به‌ته‌نها وه‌ك سه‌رچاوه‌ى داهات بمێنێته‌وه ئه‌وا داهاتوومان دەکەوێتە ژێر مەترسییەکی ڕاستەقینە.
هێمنى پێش زريان
كۆمپانياى تێسلاى ئه‌مريكى، تايبه‌تمه‌ند به دروستكردنى ئۆتۆمبێلى كاره‌بايى، له ساڵى ڕابردوو بووه شه‌شه‌م گه‌وره‌ترين كۆمپانيا له جيهان له ڕووى به‌هاى بازاڕييه‌وه به نزيكه‌ى (834) مليار دۆلار، به‌مه‌ش پێش كۆمپانيا گه‌وره‌كانى وه‌ك فه‌يسبووك و عه‌لى بابا كه‌وته‌وه. له‌دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى يه‌ك ساڵدا، له كۆتايى ساڵى 2019 بۆ كۆتايى ساڵى 2020، به‌هاكه‌ى (1000%) زياديكرد و به‌هاكه‌ى له (75.7) مليار دۆلاره‌وه بووه (758) مليار دۆلار! به تواناى به‌رهه‌مهێنانى نزيكه‌ى 500 هه‌زار ئۆتۆمبێل ساڵانه.
كاتێك به‌هاى بازاڕى كۆمپانياى تێسلا گه‌يشته 205 مليار دۆلار له سه‌ره‌تاى مانگى ته‌مموزى ساڵى 2020، كۆمپانياكه بووه گه‌وره‌ترين كۆمپانياى به‌رهه‌مهێنانى ئۆتۆمبێل له جيهان، به‌مه‌ش پێش كۆمپانياى تۆيۆتا كه‌وته‌وه كه به‌هاكه‌ى 203 مليار دۆلار بوو و چه‌ندين ده‌يه بوو بێ ڕكابه‌ر پێشڕه‌وى پيشه‌سازى ئۆتۆمبێلى جيهانى گرتبووه ده‌ست.
هه‌موو كۆمپانياكانى ئۆتۆمبێلسازى خستۆته كێبڕكێ بۆ گۆڕينى خێراى ئۆتۆمبێله‌كانيان بۆ ئۆتۆمبێلى كاره‌بايى ئه‌گه‌ر نا له كاروانى ئه‌و پيشه‌سازييه جێده‌مێنن و مايه پووچ ده‌بن، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى كۆمپانياى نۆكياى پێشه‌نگ له بوارى به‌رهه‌مهێنانى مۆبايل جێ‌ما دواى هاتنه پێشه‌وه‌ى مۆبايلى زيره‌ك و مايه پووچ بوو
به‌ڵام له ئێستادا به‌هاى بازاڕى كۆمپانياى تێسلا يه‌كسانه به چوار ئه‌وه‌نده‌ى به‌هاى بازاڕى كۆمپانياى تۆيۆتا، وه به هاى بازاڕى تێسلا به ته‌نها له به‌هاى بازاڕى (10) ده گه‌وره‌ترين كۆمپانياى ئۆتۆمبێل سازى جيهانى زياتره پێكه‌وه، چونكه به‌هاى ده گه‌وره‌ترين كۆمپانياى به‌رهه‌مهێنى ئۆتۆمبێل پێكه‌وه ده‌كاته 704 مليار دۆلار.
وه ئه‌گه‌ر به‌راوردى به‌هاى ئێستاى كۆمپانياى تێسلا بكه‌ين له‌گه‌ڵ به‌هاى بازاڕى خۆى له كاتى تۆماركردنى له ساڵى 2010 له بازاڕى كاغه‌زى دارايى ده‌بينين كه به‌هاكه‌ى (3600%) زياديكردووه، چونكه به‌هاكه‌ى له (2.3) مليار دۆلاره‌وه بۆته 834 مليار دۆلار.
ئه‌مه‌ش هه‌موو كۆمپانياكانى ئۆتۆمبێلسازى خستۆته كێبڕكێ بۆ گۆڕينى خێراى ئۆتۆمبێله‌كانيان بۆ ئۆتۆمبێلى كاره‌بايى ئه‌گه‌ر نا له كاروانى ئه‌و پيشه‌سازييه جێده‌مێنن و مايه پووچ ده‌بن، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى كۆمپانياى نۆكياى پێشه‌نگ له بوارى به‌رهه‌مهێنانى مۆبايل جێ‌ما دواى هاتنه پێشه‌وه‌ى مۆبايلى زيره‌ك و مايه پووچ بوو، هه‌روه‌ها كۆمپانياى كۆداك ى پێشه‌نگى كاميڕه‌سازى دواى كۆنتڕۆلكردنى بازاڕى جيهانى مايه‌پووچ بوو به‌هۆى هاتنى كاميڕه‌ى ژماره‌يى (ديجيته‌ڵى)يه‌وه.
چاره‌نووسى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان
ئابوورى هەرێمى كوردستان بەدەست دواكەوتوویی كەرتە سەرەكییەكانى دەناڵێنێ، وەك كەرتى پیشەسازى و كشتو‌كاڵى، سەرەڕاى لاوازى ژێرخانى ئابوورى و ناهاوسەنگى بەرهەم هێنان و ڕێژەى بەرزى بێكارى، لە كاتێكدا هەرێم هێزێكى كارى گەورە و سەرمایەى ماددى ومرۆیی زۆرى هەیە، بەڵام پێویستى بە تەكنیكێكى نوێ هەیە بۆ بەرهەمهێنان.
كه‌متر له ده ساڵمان له‌به‌ر ده‌سته بۆ گواستنه‌وه له ئابوورى ڕه‌يعى بۆ ئابوورى ڕاسته‌قينه
پشت بەستن بەتەنها بە داهاتى نەوت كەلێنێكى گەورەیە لە سیستەمى بەرِێوەبردنى ئابوورى هەرێم، وه به‌پێى سيناريۆى سه‌ره‌وه كه‌متر له ده ساڵمان له‌به‌ر ده‌سته بۆ گواستنه‌وه له ئابوورى ڕه‌يعى بۆ ئابوورى ڕاسته‌قينه، بۆیە پێویستمان بە دەرچەى رِزگاربوونە بۆ دەستكردن بە پرۆسەى چاكسازى و بنیادنانى پەرەپێدانى رِاستەقینە، وەك وەبەرهێنانى بیانى ڕاستەوخۆى ڕاستەقینە! بۆ پەرەپێدانى كەرتى نەوتى وكەرتەكانى پەیوەست بە نەوتەوە، وەك پیشەسازى پتڕۆكیمیاوى لە قۆناغی یەكەم بۆ دروستكردنى بەهاى زێدەگى لە نەوت لە جیاتى فرۆشتنى نەوت بەشێوەى خام، چونكە توێژینەوە ئابوورییەكان دەریدەخەن بەهاى زێدەگى پیشەسازى گۆڕینى كەرستەى خاو بۆ بەرهەمى تەواو و نیمچە تەواو بەهاى زێدەگى سەد ئەوەندەى بەهاى زێدەگى پیشەسازى دەرهێنانە! تاكو ببێتە هۆى ڕاكێشانى تەكنیكێكى نوێى گونجاو بۆ بەرهەمهێنانى نەوتى و سوود وەرگرتن لە داهاتەكەى بۆ دۆزینەوەى تواناى بەرهەمهێنانى تازەى سەرچاوەى داهات، هەنگاو بەهەنگاو پیشەسازییەكان پشت بەستن بە كەرتى نەوتى كەم بكەنەوە، وە هەڵى كارى تازە بڕەخسێنن كە بەرهەمدارى زیاتر بێت بۆ بەردەوامى پەرەپێدان لەماوەى درێژخایەن، ئەوكات بناغەیەكى ئابوورى پتەومان دەبێت بۆ چاكسازى ڕیشەیی.