لوتكه‌ی بایدن- پوتن به‌رده‌وامییه‌كی رووكه‌ش و هیچ!
چاوپێكه‌وتنی "جۆ بایدن"، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ "ڤلادیمێر پوتن"، سه‌رۆكی روسیا وه‌ك لوتكه ده‌ركه‌وت و وه‌ك لوتكه‌ش ده‌نگیدایه‌وه. له‌هه‌ندێك لایه‌نیشه‌وه به راستی لوتكه بوو.
به‌ڵام نه‌بوو به لوتكه‌ی سوپه‌رپاوه‌ری نێوان خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا. ته‌نیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقوڵی نێوان دوو سه‌ركرده‌ی دوو وڵاتی گرنگ بوو كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مڕۆیان پڕ ته‌نگرژه‌تره له‌جه‌نگی سارد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ژیان له‌سه‌ر زه‌وی پێناچێت هاوتای دوێنێ بێت وه‌ك چۆن پێشتر له‌وانه‌یه زۆرجار رویدابێت.
به‌درێژایی مێژوو، زۆربه‌ی جار روسیا به‌هێز و زۆرجاریش لاواز ده‌ركه‌وتووه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه.
ئێستا له سه‌ده‌یه‌كداین به‌هێز و توانای گه‌شه‌سه‌ندووی چین-ه‌وه خۆی ده‌ناسێنێت كه جه‌مسه‌رێكی سیاسی قوڵی بۆ سیاسه‌تی ناوخۆیی دروستكردووه. ده‌توانرێت بوترێت شتێكی هاوشێوه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه.
تا راده‌یه‌ك پاشه‌كشێ وایكردووه، كه ئه‌مه‌ریكا و روسیا كه‌مترین گومانیان بۆ یه‌كتری هێشتبێته‌وه. له‌وانه‌یه گرنگترین شت له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا بریتی بێت له ته‌نیا رووداوێك كه رووویدا. به‌ڵام هه‌ردوو وڵات چیتر نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كۆنترۆڵكردنی جیهان وه‌ك سه‌رده‌می جه‌نگی سارد.
یه‌كه‌م گه‌شتی سه‌رۆكایه‌تی "بایدن" رووه‌و ئه‌وروپا، كێشانی نه‌خشه‌یه‌ك بوو بۆ بیانووهێنانه‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گۆڕه‌پانی جیهان دوای ئه‌و فه‌وزایه‌ی كه "دۆناڵد تره‌مپ"، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا دروستی كرد له رابردوودا. له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌پێی میدیای ئه‌مه‌ریكی بجوڵینه‌وه، ئه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان "تره‌مپ" و "پوتن" باش بوو. ده‌بوو په‌یوه‌ندی نێوان روسیا و ئه‌مه‌ریكا باش بوایه. به‌ڵام له‌چوار ساڵی رابردوو هیچ نه‌بوو كه جێگه‌ی باس بێت.
ده‌توانین بڵێین، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بانگه‌شه‌یه پێویستی به چاودێری ورد هه‌یه، ئیداره‌ی بایدن پابه‌نده به هاوپه‌یمانییه‌ك به رێگه‌یه‌ك كه تره‌مپ نه‌یتوانی بیكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وانه سوودمه‌نده‌كانی ژنێف بریتی بوو له كۆبوونه‌وه‌كانی گروپی 7 و هاوپه‌یمانی ناتۆ، كه ئامانجی بریتییه له گێڕانه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. به‌ڵام پێویستی به شێوه‌یه‌كی جیاواز و جیهانێكی جیاواز هه‌یه.
به‌ڵگه‌ی راسته‌وخۆ بۆ ئه‌مه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی گروپی 7 و هاوپه‌یمانی ناتۆ-یه، كه تیشكی خسته‌سه‌ر "چین" به‌هه‌مان نرخ كه بۆ رووسیا دانرا.
له كۆرۆنواڵ، گروپی 7 هێرشیان كرده سه‌ر هه‌ردوو وڵات (چین و روسیا): چین به‌هۆی سه‌ركوتكردنی ناوخۆ (موسڵمانانی ئیگۆر) و هه‌بوونی بێ به‌هانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی كۆڤید-19. هه‌رچی رووسیایه تۆمه‌تباره به بره‌ودان به چه‌كی بایۆلۆژیی و هێرشی ئه‌له‌كترۆنی.
له‌بر‌وكسل و رۆژی دواتر، سه‌ركرده‌كانی ناتۆ هه‌مان شتیان كرد، وێنای چین -یان كرد، كه هێزێكی فراوانخوازه و ئامانجی خواستی سه‌ربازییه و وای له هاوپه‌یمانان كردووه په‌رچه‌كداریان هه‌بێت.
له‌كاتێكدا سیاسه‌تی رووسیا-یان وه‌ها وه‌سفكرد، كه دوژمنكارانه له ئۆكرانیا ده‌ڕوانێت و گه‌شه به چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو ده‌دات و چه‌ته‌گه‌ریی ئه‌لیكترۆنی كه هێرشێكی دوژمنكارانه‌ی سه‌رده‌میانه‌یه.
لێره‌وه جیاوازی زۆر گرنگ هه‌یه له هه‌موو ئه‌مانه‌دا. ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌وروپا ئیره‌یی ده‌به‌ن به پاراستنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ چین و ترسیان له‌و رێگه‌یه هه‌یه، كه ئه‌مه‌ریكا له 2024دا ده‌نگی پێده‌ده‌ن.
هه‌ربۆیه گروپی 7 شكستیان هێنا له رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و گوژمه داراییه‌ی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری كه‌مه‌ره و رێگا (BRI)ی وڵاتی چین بڕیاریان لێدا. ده‌ستپێشخه‌ری كه‌مه‌ره و رێگا (BRI)، كه به ملیاران دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه، وه‌ك پلانی ده‌ستخستنه ناو ژێرخانی وڵاته تازه گه‌شه‌كردووه‌كانه، بریتییه له ده‌سته‌واژه‌ی پلانێكی دیاریكراوی ژێرخانی ئابووریی، كه "شی چین بینگ"، سه‌رۆكی چین له ساڵی 2013 رایگه‌یاند. ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه گه‌شه‌پێدان و وه‌به‌رهێنان له خۆده‌گرێت كه له ئاسیاوه بۆ ئه‌وروپا درێژده‌بێته‌وه. یان نه‌یانتوانی پرۆگرامی هاوكاریكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا درێژه پێبده‌ن، سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ی پێویستی ڤاكسینه‌كه له ئاسیا و ئه‌فریقیا. هه‌روه‌ك به‌یاننامه‌كه‌ی ناتۆ به وریاییه‌وه ئالنگاریی چین و هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا-ی پۆلێنكرد.
ده‌بێت له‌وه‌ش بڕوانین، تیشكخستنه سه‌ر چین به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌رده‌می تره‌مپ و بایدن، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ رووداوێكی ستراتیژی گه‌وره. هه‌روه‌ها، به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ناتۆ بۆ سه‌ر چین كارێكی سه‌رنجڕاكێشه و تیشك ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌و پرسیاره گرنگه‌ی، كه ئایا وڵاتانی خۆرئاوا ئیداره‌ی ئه‌و ململانێیه له‌گه‌ڵ چین درێژه پێده‌ده‌ن یان ئه‌و توانا داراییه‌یان هه‌یه ئه‌وه بكه‌ن.
ده‌كرێت نیشانه‌ی دابه‌شبوونی په‌كین له‌م هه‌فته‌یه ببینرێت و خۆرئاواش كۆتایی به كاره‌كانی بێنێت، به‌ڵام تا ئه‌م ساته له‌وه‌ناچێت مه‌به‌ستیان بێت ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن جێبه‌جێی بكه‌ن.
بایدن به ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه له ئه‌وروپا پێشوازی لێكرا. به‌ڵام تا ئێستا هیچ كاریگه‌ری كرده‌یی پێوه دیار نییه.
هه‌ر هاندانێك بۆ گریمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به‌وپه‌ڕی ساده‌ییه‌وه، فشار بخاته‌سه‌ر پێداچوونه‌وه به گفتوگۆكان، به‌رگری لێده‌كرێت، به‌تایبه‌تی دوای ماوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو، كه چوار ساڵ بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لوتكه‌ی ئه‌مه‌ریكی - رووسی له‌ژنێڤ كه شارێكی سویسرای سه‌ر ده‌ریایه، تا ئه‌م ساته توانای گێرانه‌وه‌یه‌كی پڕ زایه‌ڵه‌ی هه‌یه، له‌كاتێكدا، كه هه‌ردوولا له‌وێ له هه‌وڵێكی مه‌بده‌ئیدا (ساڵی 1955) كۆبوونه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نگی سارد.
هه‌ر له‌وێ (نمایشی نێو دارستانێك) له‌ساڵی 1982 به‌ڕێوه‌چوو، به‌و ئومێده‌ی كۆتایی به پێشبڕكێكی چه‌كی ئه‌تۆمی بهێنێت. دوای سێ ساڵ، گفتوگۆكانی نێوان رۆناڵد رێگان - گۆرباتشۆڤ یارمه‌تی ئه‌م پڕۆسه‌ی دا به كردار و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا داڕمانی یه‌كێتی سوڤییه‌تی له‌كۆتایی هه‌شتاكاندا لێكه‌وته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه 30 ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه، كه‌چی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بایدن- پوتن له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌رده‌وامییه‌كی رووكه‌شی پێوه‌دیاربوو له‌گه‌ڵ ئه‌و كارانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دوور له ناوه‌ڕۆك.
ئه‌مه‌ریكا و رووسیا دوو هێزی سه‌ره‌كی به‌رده‌وامن، به‌ڵام هه‌ریه‌كیان چوونه‌ته‌وه‌یه‌ك -shrinkage و پێویسته له‌چوارچێوه‌ی جیهانی نوێ‌دا كاربكه‌ن. لێره‌دا هه‌ڵكشانی چین تاكه هۆكار نییه، له‌گه‌ڵ كزیی و لاوازی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌وروپا و گه‌شه‌سه‌ندنی دینامیكی ئاسیا و هه‌روه‌ها تواناكانی ئه‌فریقیا كاریگه‌ری گرنگن له‌سه‌ر هه‌ردووكیان.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م سه‌رده‌مه، سه‌رده‌می قه‌یرانی كه‌شوهه‌وا و گه‌شه‌سه‌ندنی شه‌ڕی چه‌كی ئه‌لیكترۆنی و هێرشی ئه‌لیكترۆنییه نه‌ك ته‌نیا گۆڕه‌پانی شه‌ڕی (ئارمگێدن-Armageddon) ئه‌تۆمی كه كۆتایی هێنانه به جیهان و هه‌ژموونی هه‌یه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دوای ساڵی 1945.
لێره‌دا به‌دڵنیایی به‌و مانایه نییه كه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا- رووسیا هیچ گفتوگۆی تێدا نه‌كرابێت، یان لوتكه بایه‌خی نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌ركی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان قورسه به رێگه‌یه‌كی نوێ.
هه‌میشه ئه‌مه‌ریكا و رووسیا له‌ناو ململانێیه‌كی كه‌م ئاستدا نقوم بوون. بایدن راست بوو له‌ده‌رخستنی سوودی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی كه ئارامی زیاتری پێوه‌دیاره، هه‌رچی پوتن-ه، راست بوو، بۆ ده‌رچوون له‌و قۆزاخه تایبه‌ته‌ی خۆی تا بۆی ده‌ركه‌وێت بایدن ئاماده‌گی تێدایه رووسیا به ته‌وه‌رێكی گرنگ دا‌نێت و ئاماده‌گی تێدایه بازرگانی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌شێت هیچ روونه‌دات به‌م نزیكانه، به‌ڵام باشتر وایه ئومێدمان هه‌بێت، كه ئه‌مه كارێكی دوابه‌دواییه‌ك و هه‌ندێك پرۆتۆكۆلاته. وێرای ئه‌وه‌ی خاڵه‌كانی ژنێف كه تیشكی خراوه‌ته‌سه‌ر له رووی تیۆرییه‌وه كه‌متر گریمانه‌ییه رووبدات. به‌تایبه‌ت له ده‌رخستنی بواری ئینته‌رنێت و كه‌شوهه‌وا و هه‌تا مه‌سه‌له جیۆسیاسییه‌كانی وه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی رووسیا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه تا ئێستا به‌ته‌واوی تا ئێستا له‌بواری كڕینی چه‌ك دایه.
ئه‌م بوارانه هه‌مووی پڕ گرێوگۆڵ و تێكئاڵاون، بۆیه پێویستی به‌ماوه‌یه‌كی زۆر قسه‌كردنی له‌سه‌رخۆ هه‌یه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی حساب بۆكراو. بۆئه‌وه‌ی نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی حساب بۆكراو و پێویست رووبدات پێویستی به دانیشتنی بێ سڵه‌مینه‌وه هه‌یه، وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان داده‌نیشن. كه به‌راستی هه‌فته‌ی پێشوو ئه‌م سڵه‌مینه‌وه‌یه به ئاشكرا ده‌ركه‌وت.