ئايا لابردنى سفره‌كانى سه‌ر دينار ده‌بێته فريادڕه‌س؟ يان ئه‌ويش ده‌بێته بزمارێكى دیكه و له تابوتى ئابوورى عێراق ده‌درێت؟!

سياسه‌تى نه‌ختينه‌يى به‌شێكى گرنگه له سياسه‌تى ئابوورى گشتى، چونكه سياسه‌تى نه‌ختينه‌يى رۆڵى گرنگ له رێكخستنى خستنه‌ڕووى دراو و كۆنترۆڵكردنى نه‌ختینه و ئيئتمان و به ئامانجگرتنى هه‌ڵاوسان له وڵات ده‌گێڕێت. هه‌ڵاوسان له سه‌ره‌تايى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه به‌رده‌وام له هه‌ڵكشان بووه له عێراق، گه‌وره‌ترين ئاڵنگارى به‌رده‌م بانكى ناوه‌ندى عێراق رێگريكردن بووه له هه‌ڵاوسان له دواى وه‌رگرتنى سه‌ربه‌خۆيى خۆى به پێى ياساى ژماره (56)ى ساڵى 2003، بۆ به‌هێزكردنى تواناى كڕينى دينارى عێڕاقى. به‌ڵام تاكه ئامراز كه بانكى ناوه‌ندى به‌ده‌ستييه‌وه بووه، بريتى بووه له خستنه بازاڕى دۆلار بۆ جێگيركردنى نرخى گۆڕينه‌وه‌ى دينار به‌رامبه‌ر به دۆلار.
پڕۆژه‌ى لابردنى سفره‌كانى سه‌ر دينارى عێراقى زياتر له ده ساڵه قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت و ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 2008 و 2009. ئێستا دووباره ئه‌و ده‌نگۆيه بڵاو بووه‌ته‌وه، گوايه بانكى ناوه‌ندى عێراق ئه‌و پڕۆژه‌يه‌ى زيندوو كردووه‌ته‌وه و ده‌يه‌وێت سێ سفرى سه‌ر دينار لابه‌رێت. ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى دروستبوونى چه‌ندين پرسيار، گرنگترينيان بریتین له: ئايا بانكى ناوه‌ندى ده‌توانێت ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات؟ لێكه‌وته‌كانى ئه‌و هه‌نگاوه له‌سه‌ر ئابوورى چى ده‌بێت؟ ئايا لابردنى سفره‌كان ده‌بێته هۆى به ئامانجگرتنى هه‌ڵاوسان؟ ئايا لابردنى سفره‌كان ئامانجه‌كانی ده‌پێكێت؟ ئايا كاته‌كه گونجاوه بۆ ئه‌و كاره؟ لێره به‌كورتى وه‌ڵامى ئه‌و پرسيارانه و چه‌ندين پرسيارى دیكه ده‌ده‌ينه‌وه.
مێژووى دينارى عێراقى
عێراق بۆ ماوه‌ى چوار سه‌ده (1534- 1920) دراوى عوسمانى به‌كارده‌هێنا، تاكو داگيركردنى عێراق له لايه‌ن به‌ريتانيا و گۆڕينى دراوى عوسمانى بۆ دراوى هيندى، كه بريتى بوون له ئانه (عانه) و روپيه، كه له ساڵى 1914 ده‌ركرابوو و وێنه‌ى پاشاى به‌ريتانيا جۆرجى پێنجه‌مى له‌سه‌ر بوو، بۆ ئه‌وه‌ى ببنه تاكه دراوى كارپێكراو له عێراق به‌هه‌ردوو جۆرى كاغه‌زى و كانزايى. له ساڵى 1931 ئه‌نجومه‌نى دراوى عێراقى دامه‌زرا، بۆ ئه‌وه‌ى ببێته لايه‌نى به‌رپرس له ده‌ركردنى دراوى عێراقى به پێى ياساى ژماره 44 ى ساڵى 1931، وه له ساڵى 1932 دواى كۆتايیهاتنى داگيركارى به‌ريتانيا دينارى عێراقى چاپكرا و شوێنى روپيه‌ى هيندیی گرته‌وه و به‌هاى هه‌ر دينارێك به 13 روپيه دياريكرا. به‌پێى ياساكه، به‌هاى دينار يه‌كسان بوو به به‌هاى جونه‌يهى ئیسته‌رلينى و به‌و دراوه به‌سترايه‌وه تاكو له ساڵى 1959 بانكى ناوه‌ندى عێراق بڕياريدا چه‌ترى دراو جۆراوجۆر بكات و رێژه‌ى يه‌ده‌گى زێڕ زياد بكات، به‌و جۆره دينار بووه دراوێكى سه‌ربه‌خۆ و بڕياردرا به‌هاكه‌ى به دۆلارى ئه‌مه‌ريكى ببه‌سترێته‌وه به‌بێ ده‌ستكاريكردنى به‌هاكه‌ى، كه يه‌ك دينار به‌رامبه‌ر به 2,8 دۆلار بوو. له ساڵى 1971 ویلایه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بڕياريدا به‌هاى دراوه‌كه‌ى خۆى به رێژه‌ى 7,9% كه‌مبكاته‌وه، له ساڵى 1973 به‌هاى دۆلار به رێژه‌ى 10% دابه‌زێنرا، به‌ڵام عێراق به‌هاى دينارى دانه‌به‌زاند، له كاتێكدا به‌هاى دينار به دۆلار به‌سترابوويه‌وه، ئه‌وه‌ش بووه هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دينار به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مه‌ريكى و به‌هاى يه‌ك دينار بووه (3,3778) دۆلار، به‌ڵام دواتر عێراق به‌ڕێژه‌ی 5% به‌هاى دينارى دابه‌زاند، بۆ ئه‌وه‌ى به‌هاى دينار ببێته (3,2169) دۆلار، به‌و جۆره به‌رده‌وام بوو تاكو جه‌نگى دووه‌می كه‌نداوى له ساڵى 1991، هه‌رچه‌نده نرخى گۆڕينه‌وه‌ى دينار له بازاڕى ره‌ش له ساڵى 1989 بووه سێ دينار به‌رامبه‌ر به يه‌ك دۆلار.
دواى كۆتايیهاتنى جه‌نگى دووه‌می كه‌نداو و له ده‌ره‌نجامى گه‌مارۆى ئابوورى سه‌ر عێڕاق له تواناى نه‌ما چيتر پاره‌كه‌ى له چاپخانه‌كانى سويسرا چاپ بكات، له‌به‌ر ئه‌وه حكومه‌ت ده‌ستيكرد به چاپكردنى دينار له ناوخۆى وڵاته‌كه‌ی، چاپخانه‌كانى ناوخۆى عێراقيش له رووى ته‌كنه‌لۆجى دواكه‌وتوو بوون و نه‌يانتوانى به كواليتى به‌رز ئه‌و دراوه چاپ بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه ساخته‌ى زۆرى تێدا كرا و بووه هۆى داڕمانى به‌هاى دينار.
دواى رووداوه‌كانى ساڵى 2003 و گۆڕينى رژێمى عێراقى له لايه‌ن سوپاى ئه‌مه‌ريكاوه، ده‌سه‌ڵاتى كاتى بڕياريدا، دينارى نوێ ده‌ربكات له 15ى تشرينى يه‌كه‌مى 2003 تا 15ى كانوونى دووه‌مى 2004، دينارى نوێ له چاپخانه‌كانى به‌ريتانيا چاپكرا و كواليتييه‌كه‌ى به‌رز بوو و ساخته‌كردنى ئاسان نه‌بوو، پاره‌كانى پێشووتر به هه‌ردوو چاپى سويسڕى و عێراقى گۆڕدرانه‌وه به چاپى نوێى به‌ريتانى.
لابردنى سفر يان دووباره ناونانه‌وه (Dropping Zeros or Currency Redenomination)
كردارى گۆڕينى دراو و دووباره ناونانه‌وه‌ى (Currency Redenomination) بريتيه له دانانى دراوێكى نوێ له جێگاى دراوى كۆن، به گۆڕينى ناوى دراو يان ته‌نها لابردنى سفره‌كانى سه‌رى (Dropping Zeros)، ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌نها كارێكى هونه‌رييه بۆ گۆڕينى پێوه‌ر و به‌هيچ جۆرێك ماناى به‌رزكردنه‌وه يان نزمكردنه‌وه‌ی به‌هاى دراو (Revaluation) نييه. چونكه دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه (Revaluation) كردارێكى جياوازه و بانكى ناوه‌ندى عێراق له چه‌ند مانگى رابردوو له‌سه‌ر داواى حكومه‌ت كردارى دابه‌زاندنى به‌هاى دراوى به‌رامبه‌ر به دۆلار ئه‌نجامدا و به‌هاى دينارى له 1182 كه‌مكرده‌وه بۆ 1470 دينار به‌رامبه‌ر هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی.
سفره‌كان بۆچى لاده‌برێن؟
ئامانج له لابردنى سفره‌كان كۆنترۆڵكردنى هه‌ڵاوسان و هه‌ڵكشانى نرخه، هه‌روه‌ها ئاسانكردنى كڕين و فرۆشتنه، به‌تايبه‌تى بۆ مامه‌ڵه گه‌وره‌كان كه ژماره‌كانيان ده‌گاته سه‌دان مليۆن و مليار، چونكه كێشه‌ى زۆر بۆ هاوڵاتييان و بازرگانه‌كان دروست ده‌كات و رووبه‌ڕووى هه‌ڵه‌ى ژماره‌ييان ده‌كاته‌وه.
به‌پێى توێژينه‌وه‌يه‌ك له زانكۆى (North Carolina) كه له لايه‌ن (L. Mosley) ئه‌نجامدراوه، حه‌وت پێوه‌ر هه‌ن بۆ گۆڕينى دراو يان ناونانه‌وه‌ى يان لابردنى سفره‌كانى سه‌رى، ئه‌و پێوه‌رانه‌ش بارودۆخى ئابوورى، كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسى وڵات له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌پێى توێژينه‌وه‌كان، تا ئێستا 70 وڵات سفرى سه‌ر دراوه‌كانيان لابردووه، بۆ نموونه: ئه‌ڵمانيا 12 سفرى سه‌ر دراوه‌كه‌ى 1923 لابرد له ساڵى، له ساڵى 1946 هه‌نگاريا 29 سفر و چين 8 سفرى سه‌ر دراوه‌كانيان لابرد، له ساڵى 1960 نۆزده وڵات به يه‌كجارى خۆيان له سفره‌كان رزگار كردووه. بيست وڵات دوو جار ده‌ستكارى سفره‌كانيان كردووه، زۆرترين جار ده‌ستكاريكردنى سفره‌كان به ناوى به‌ڕازيله‌وه تۆمار كراوه و شه‌ش جار ده‌ستكارى سفره‌كانى سه‌ر دراوى كردووه. ئێران دوايين وڵات بوو كه بڕياريدا چوار سفرى سه‌ر دراوه‌كه‌ى لابدات، دواى داڕمانى گه‌وره‌ى به‌هاى تومه‌ن به‌رامبه‌ر به دۆلارى ئه‌مه‌ريكى، به‌ڵام به‌هۆى گه‌مارۆى ئابوورى ئه‌مه‌ريكا له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ى، ئه‌و ده‌ستكاریكردنه هیچ سوودێكی نه‌بوو.
له‌و وڵاتانه‌ى كه ده‌ستكارى دراوييان كردووه و سفره‌كانى سه‌ريان لاداوه، هه‌ندێكيان سه‌ركه‌وتوو بوون و هه‌ندێكيش شكستیان خواردووه. چونكه وه‌ك وتمان، گۆڕينى دراو و يان لابردنى سفره‌كانى سه‌ر دراو كارێكى هونه‌رييه و كاريگه‌رى ئابوورى نابێت، ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ى چاكسازى راسته‌قينه‌ى ئابوورىدا نه‌بێت. هۆڵه‌ندا سه‌ركه‌وتوو بوو به‌هۆى سياسه‌تى توندى سه‌باره‌ت به نرخ و نه‌ختینه، به‌هه‌مان شێوه توركيا سه‌ركه‌وتوو بوو، به شايه‌تى سندوقى نه‌ختينه‌ي نێوده‌وڵه‌تى، به هۆى رێككارى كارا بۆ رێگریكردن له هه‌ڵاوسان و توانى به‌هاى ليره‌ى توركى له رێگاى چاكسازى ئابوورى له هه‌موو بواره‌كان به‌رز بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆى سه‌قامگيرى ئابوورى و خۆى ده‌ربازكرد له ژماره‌ى زۆرى دراو و كار ئاسانيكرد بۆ خوێندنه‌وه‌ى ژماره‌كان له‌لايه‌ن هاوڵاتييانه‌وه. چونكه له توركيا هه‌موو خه‌ڵك بوو بووه مليۆنێر، كه له راستيدا زۆربه‌يان هه‌ژار بوون، سواربوونى تاكسى بۆ ماوه‌ى ته‌نها 10 خوله‌ك زياتر له 10 مليۆن ليره‌ى پێويست بوو.
به‌ڵام له هه‌مانكاتدا چه‌ندين وڵات شكستييان له‌و هه‌نگاوه هێنا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئابوورى، به‌تايبه‌تى كێشه‌ى هه‌ڵاوسان، وه‌ك زيمبابۆى و ئه‌رجه‌نتين و به‌رازيل، هه‌ڵاوسان تێياندا به‌رده‌وام بوو، چونكه رێككارى ئابوورى گونجاويان له‌گه‌ڵى ئه‌نجام نه‌دا، هه‌رچه‌نده هه‌ندێكيان چه‌ندين جار هه‌وڵيان دايه‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامى نه‌بوو، بۆيه له كۆتاييدا هه‌ندێكيان ناچاربوون واز له دراوى ناوخۆيى بهێنن و په‌نا ببه‌نه به‌ر دراوى بيانى بۆ مامه‌ڵه نێوخۆييه‌كان.
له‌به‌ر ئه‌وه به‌بێ چاكسازیى راسته‌قينه‌ى ئابوورى، ده‌ستكاريكردنى سفره‌كان زيانيان ده‌بێت و كاريگه‌رى ئه‌رێنييان نابێت له‌سه‌ر ئابوورى، و نابێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ی هه‌ڵاوسان.
تێچوون و مه‌ترسييه‌كانى لابردنى سفره‌كان:
گۆڕينى دراو يان لابردنى سفره‌كانى سه‌رى، پێويستى به كۆكردنه‌وه و له‌ناوبردنى كۆى گشتى دينارى چاپكراوه، كه ئێستا له بازاڕه‌كان مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پێويستى به له چاپدانى دينارى نوێيه به هه‌مان بڕ، بۆ ئه‌وه‌ى جێگاى دينارى كۆن بگرێته‌وه، به پێى داتاكانى بانكى ناوه‌ندى عێراق، له ئێستادا نزيكه‌ى 100 تريلۆن دينارى چاپكراو هه‌يه، ئه‌و بڕه پاره‌يه پێويسته هه‌مووى كۆبكرێته‌وه و له‌ناو ببردرێت و سه‌رله‌نوێ به ديزاينى نوێ و لابردنى سفره‌كانى سه‌رى چاپبكرێته‌وه. واته پێويسته به‌لايه‌نى كه‌مه‌وه 100 تريلۆن دينار چاپ بكرێته‌وه، چاپكردنى هه‌ر كاغه‌زێكى دراویش نزيكه‌ى شه‌ش سه‌نتى دۆلارى پێويسته، جا كاغه‌زى دراوه‌كه 50 دينارى بێت يان 100 دينارى يان زياتر، هه‌ر چه‌ند دراوى بچووك زياتر چاپ بكرێت تێچوونى چاپكردنه‌وه‌ى زياتر ده‌بێت. چونكه پێويسته كاغه‌زى زياتر چاپ بكرێت. ئه‌وه‌ش ده‌كاته بڕێكى زۆرى پاره و تێچوونى زۆر ده‌بێت له سه‌ر حكومه‌ت. هه‌رچه‌نده تێچوونى كۆكردنه‌وه و له‌ناوبردنى دينارى كۆن زۆر نييه به به‌راوورد له‌گه‌ڵ تێچوونى له چاپدانه‌وه‌ى پاره‌ى نوێ، به‌ڵام مه‌ترسييه‌كانى زياترن، به‌تايبه‌ت له عێراق كه يه‌كێكه له گه‌نده‌ڵترين وڵاته‌كانى جيهان، مه‌ترسييه‌كانيش ئه‌وه‌يه، ئه‌و پاره كۆنانه‌ى كه كۆده‌كرێنه‌وه بۆ له‌ناو بردن دووباره له لايه‌ن هه‌ندێك له به‌رپرسانه‌وه بگه‌ڕێندرێنه‌وه بازاڕ و دووباره‌ى بگوڕدرێته‌وه به پاره‌ى نوێ! يان چه‌ندين جار ئه‌و كاره دووباره بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى هه‌ڵكشانى هه‌ڵاوسان به خێرايى و شێواندنى بازاڕ.
سه‌ره‌ڕاى كه‌ڵه‌كه‌بوونى قه‌يرانه سياسى، ئه‌منى و ئابوورييه‌كان، ڤايرۆسى كۆڕۆنا له پڕێك خۆى خسته مه‌يدان و قه‌يرانى ته‌ندروستى بۆ كردين به سوپرايز، حكومه‌تى عێراقيش به دابه‌زاندنى به‌هاى دينارى عێراقى به‌رامبه‌ر به دۆلارى ئه‌مه‌ريكى پێڕى قه‌يرانه‌كانى بۆمان ته‌واوكرد و به‌تامى چاكسازى پێشكه‌شى مووچه‌خۆر و هاوڵاتييانى كرد!
دواى تێكه‌ڵبوونى ئه‌و هه‌موو قه‌يرانه و شێوانى بازاڕ، هه‌ندێك وڕێنه ده‌بيستين، كه حكومه‌تى عێراق به‌نيازه سفره‌كانى سه‌ر دينار لابه‌رێت. له كاتێكدا ته‌نها چه‌ند مانگێكه كه بانكى ناوه‌ندى به‌هۆى كورتهێنانى بودجه و شكستى ئابوورى له ده‌ستخستنى داهات به‌هاى دينارى به‌رامبه‌ر دۆلار داشكاندووه، ئه‌م دوو سياسه‌ته‌ش پێچه‌وانه‌ى يه‌كترن.
كه‌واته له دواى ئه‌و هه‌موو قه‌يرانه، ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانكارييه بكرێت بازاڕ و ئابوورى عێراق به يه‌كجارى ده‌شێوێت، له كاتێكدا بازاڕ و ئابوورى عێڕاق له هه‌موو كاتێك زياتر به‌دواى سه‌قامگيرييه‌وه وێڵن. له‌به‌ر ئه‌وه به دڵنياييه‌وه ئابوورى عێراق به‌رگه‌ى شۆكێكى تر ناگرێت دواى ئه‌و هه‌موو شۆك و قه‌يرانه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا ته‌نها يه‌ك ئامانجى هه‌يه ،ئه‌ويش لێدانى سه‌فقه‌يه‌كه له‌لايه‌ن هه‌ندێك له به‌رپرسانه‌وه.