تەنها بە 100 وشە

Kurd24

لە سەدەی 21 دا  لە یۆنانی  زێد و سەرزەمینی دێرینترین "دیموکراسی" دا، مرۆڤی کورد سووکایەتیی پێدەکرێت، زۆر بێ باکانە و بەوپەڕی دڕندەیی و دوور لە هەموو رەوشت و ئاکارێکی شارستانی، مامەڵە لە تەک دەستەیەک پەنابەری بێ دەستەڵاتی کورددا دەکرێت.. هەموو دونیای دیموکراسی و هەموو رێکخراوە درۆزنەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوە "یەک خواردووەکانیش" لێی بێدەنگن!

زۆر لەمێژ بوو بڕوام بە لێدوان و دروشمی کۆنفرانسەکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسیی ناو هۆتێلە پێنج ئەستێرەکانی ناوخۆ و جیهان نەمابوو، ئەم ئابڕووچوونەی پۆلیسی یۆنان بەیەکجاری بۆی یەکلایی کردمەوە، کە دیموکراسی و مافی مرۆڤیش تەنها دوو درۆی شاخدارن!