حزبوڵڵا ده‌مرێت، فه‌یروز نامرێت
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر رێمكه‌وته پارێزگای جه‌به‌ل لوبنان، هاووڵاتییه‌ك له سیاسه‌ت زۆر نیگه‌ران بوو و ده‌یویست هه‌موو سه‌رئێشه‌ی سیاسی ئه‌و وڵاته بكاته ملی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا و به حزبوڵڵا-ی لوبنانی-ه‌وه ببه‌ستێته‌وه. پێمگوت: "حه‌زت له‌ده‌نگی فه‌یروزه؟" به‌وپه‌ڕی شه‌یداییه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه، كه زۆریش عاشقی ده‌نگی فه‌یروزه. پێمگوت كه‌واته حزبوڵڵا ده‌مرێت، به‌ڵام فه‌یروز نامرێت. تێمگه‌یاند لوبنان موڵكی حزبوڵڵا و حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا و سه‌ركرده‌كانی نییه، به‌ڵكو موڵكی فه‌یروز و نموونه‌ی وه‌ك فه‌یروزه.
ئه‌گه‌ر له نیشتماندا ئه‌م تێڕوانینه‌مان هه‌بێت بۆ ژیان؛ ئه‌وا دوورمان ده‌خاته‌وه له‌وه‌ی وڵات به موڵكی سیاسی و حزبی سیاسی بزانین. وامان لێده‌كات نیشتمان به مۆڵكی گشتی بزانین و خۆشمان بوێت، به‌قه‌د خۆشه‌ویستی دایك. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی هه‌میشه نیشتمان له‌چاوی سه‌ركرده و حزبی سیاسی-دا كۆده‌كه‌نه‌وه، له‌هه‌ر ساتێك بێت ده‌یانه‌وێت ئاگرێك له نیشتمان به‌رده‌ن. سه‌یركه‌ن به‌شێك له‌وانه‌ی كه رووده‌كه‌نه هه‌نده‌ران، نه كوردستان به نیشتمانی خۆیان ده‌زانن نه ئه‌و شوێنه‌ی لێی نیشته‌جێن. نهێنی ئه‌م كاره شاراوه‌یه له‌ده‌روونی مرۆڤی دڵشكاو و په‌نابه‌ردا ئه‌وه‌یه كه به دڵێكی شكاوه‌وه وڵاتی به‌جێهێشتووه، هه‌موو نیشتمانی به‌جێماوی له‌چاوی یه‌كێتی و پارتی و سه‌ركرده‌كانیدا بینیوه‌ته‌وه و بووه به كه‌سێكی دڵ مردووی په‌رگیر به‌رامبه‌ر نیشتمانی دایك و نیشتمانی نوێی.
چه‌ند رۆژێكه له شتێكی سه‌یر ده‌ڕوانم، به‌شێكی زۆری گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵن به سووتانی ئه‌و سه‌دان هێكتار زه‌وییه‌ى كه له توركیا ئاگری تێبه‌ربووه. ئه‌م تێڕوانینه زۆر خراپه، ئه‌مانه پێیانوایه توركیا موڵكی ئه‌ردۆگان و ئه‌و سه‌دان سه‌ركرده سه‌ربازییه‌یه، كه هێرشی دڕنده‌یان كرده سه‌ر عه‌فرین یان رۆژانه فرۆكه‌كانیان موڵك و باخ و پاوانی كوردستان ده‌سوتێنن به‌هۆی بوردومانه‌وه. به‌ڵام توركیا موڵكی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان-ی سه‌رۆكی توركیا نییه تا خۆشحاڵ بین به سووتانی دار و دره‌ختی ئه‌و وڵاته. توركیا ئه‌گه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان-ی به‌رهه‌م هێنا بێت؛ ئه‌وا كه‌سێكی وه‌ك سه‌لاح ده‌میرتاش و له‌یلا زانا-شی به‌رهه‌مهێناوه. ئه‌گه‌ر ئێمه توركیا به مۆڵكی ئه‌ردۆگان بزانین، كه ئێمه به‌شێكی گه‌وره‌ی خاكی كوردستانی باكوور-یشمان پێشكه‌ش به ئه‌ردۆگان كردووه بێئه‌وه‌ی به‌خۆمان بزانین.
هه‌موو بیرمانه وامده‌زانی بۆ ئه‌به‌د سه‌دام حسێن سه‌رۆكی پێشووی عێراق ده‌مێنێت، كه تێكڕای ژیانی به دیكتاتۆری به‌سه‌ر برد. بیرمه منداڵ بووین به‌وه په‌روه‌رده ده‌كراین كه په‌نجه‌ره‌ی قوتابخانه و گڵۆپی هه‌ڵواسراوی دارته‌لی شه‌قامه‌كان بشكێنین، چونكه به موڵكی سه‌دام و رژێمه‌كه‌یمان ده‌زانی. به‌ڵام سه‌دام مرد، كه‌چی قوتابخانه و دارته‌لی شه‌قامه‌كان و گڵۆپه‌كانیان وه‌ك خۆیان مان و بوون به موڵكی نه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م نیشتمانه.
ئه‌مه‌وێت كۆتایی ئه‌م تێڕوانینه به‌وه بێنم، كاتێك دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو پێش جۆو بایدن، هه‌ندێك خه‌ڵكی كوردستان پێیانوابوو كه ئه‌مه‌ریكا موڵكی تره‌مپ-ه و ئه‌مه‌ریكایان له چاوی تره‌مپ-دا ده‌بینییه‌وه، به‌ڵام تره‌مپ رۆیشت و ئه‌مه‌ریكاش نه‌بوو به موڵكی تره‌مپ و ناشبێت. ره‌نگه زۆرێك له سه‌ركرده‌كان له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیاندا كۆمه‌ڵێك سه‌روه‌ت و سامان بپێچنه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیان، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن نیشتمان بپێچنه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیان. بۆیه نیشتمان موڵكی سیاسییه‌كان نییه، موڵكی هه‌موانه.