"بۆچی حه‌زمان لێیه كاتێك تره‌مپ درۆمان بۆ ده‌كات"
خاتوو (ئه‌ماندا كارپێنتێر) هاوكار و شیكاری سیاسی كه‌ناڵی CNN، كه بە دروشمی "نا بۆ تره‌مپ" ناسراوه، له كتێبی "فریودانی ئه‌مریكا: بۆچی حه‌زمان لێیه كاتێك تره‌مپ درۆمان بۆ ده‌كات" هه‌قیقه‌تێكی ئابڕووبه‌ر ده‌خاته‌ڕوو كه درۆكانی دۆناڵد تره‌مپ و داهێنانه‌كانی، ئه‌مه‌ریكای نه‌ترساند، به‌ڵكو به‌و درۆیانه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی راده‌كێشان. هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شی کردووە چۆن له شوێنكه‌وتنی دووركه‌ونه‌وه.
باسی داڕمانی شێوازی تره‌مپ ده‌كات و خستنه‌ڕووی ئه‌و شێوازه كه به پراكتیكی ئاسانه، ئه‌و وێنه‌ی ئه‌و شێوازه ده‌كێشێت كه چۆن ئه‌م ته‌كتیكه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نیكسۆن ده‌ستیپێكرد و بووه هۆی وازهێنانی، له‌گه‌ڵ بێل كلینتۆن ئه‌نجامی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌بوو، بووە هۆی هه‌ژاندن و خستنی تره‌مپ.
له‌ڕاستیدا له زمانی كوردی و عه‌ره‌بیشدا، وشه‌یه‌كی ته‌واو و پڕاوپڕ نییه به‌رامبه‌ر گازلایتین (Gaslighting) به‌ڵام له رووی سایكۆلۆژییه‌وه بریتییه له‌و ته‌كتیكه‌ی كه كه‌سێك یان كیانێك ده‌یگرێته‌به‌ر بۆ چنگلێگیركردنی زیاتری ده‌سه‌ڵات كه وا له قوربانیده‌ر ده‌كات بڕوای پێبێنێت.
نووسه‌ر له خۆیه‌وه سه‌یری دنیای دوای سه‌رۆك تره‌مپ ده‌كات كه چۆن وایكرد له كۆمارییه‌كان دوركه‌ونه‌وه، ئه‌و به نیگه‌رانییه‌وه له چاپته‌ری 6دا و له لاپه‌ڕه 53دا ده‌ڵێت:"به‌خه‌یاڵمدا نه‌هاتووه كه وامدانابێت ده‌بم به‌دوژمن به‌هۆی كاركردنی كه‌سێكی كۆمارییه‌كانه‌وه. به‌ڵام زۆرێك بوون كه بوونه هۆی فریودانم له‌ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنی 2016".
من وای بۆده‌چم هه‌ڵبژاردنی 2016 شیكردنه‌وه‌ی په‌یامبه‌ری (Predictive) هه‌ڵناگرێت. چونكه ریپۆرتاژێكم له پێگه‌ی هیڵ خوێنده‌وه له‌ژێرناوی (شۆڕشی مه‌زن) ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی كرابوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه تره‌مپ-یان هه‌ڵبژاردووه كه‌میان هه‌بوون هه‌ژاره سپی پێسته‌كان بن، هه‌موو خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و چینی مامناوه‌ند و كۆنزه‌رڤاتیڤه‌كان بوون. كه‌واته ئه‌مانه به‌رژه‌وه‌ندیخوازن نه‌ك فریودراو. به‌هه‌رحاڵ جگه له‌م لایه‌نه، له رووی سایكۆلۆژییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی تره‌مپ خاڵێكی گه‌شی كتێبه‌كه‌یه، هه‌روه‌ها له خاڵێكدا هاوئاهه‌نگم له‌گه‌ڵ نووسه‌ر كه ده‌ڵێت: " فریودان شێوازێكی باوه لای چه‌وسێنه‌ر و دیكتاتۆر و نارسیزم و سه‌ركرده خێڵه‌كییه‌كان هێدی هێدی ئه‌بنه‌هۆی شوشتنه‌وه‌ی ده‌ماغی لایه‌نگر و پشتوانانیان".
كتێبه 269 لاپه‌ڕه‌ییه‌كه‌ی نووسەر له‌سه‌رئه‌وه هه‌ڵوێسته‌ده‌كات كه تره‌مپ به ده‌گمه‌ن درۆی روون و ئاشكرای ده‌كرد. نووسەر پرسیار ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌ی چی ئه‌كرد؟ نووسه‌ر له لێكدانه‌وه‌كانیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كات كه تره‌مپ فریوده‌ر بوو. ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی له شانۆگه‌رییه‌كی ساڵی 1938-ی پاترك هاملتۆن-ه‌وه هێناوه، كه ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی پیاوێك، ژنه‌كه‌ی وه‌ك بوكه‌له یاری پێده‌كات و به‌كاریده‌هێنێت به‌و پێیه‌ی باوه‌ڕی وایه ژنه‌كه‌ی له‌رووی عه‌قلییه‌وه ته‌واو نییه. ئامانج له فریودانه‌كه‌ی كارپێنتێر-ی نووسه‌ریش كۆنترۆڵكردنی خه‌ڵك بوو له‌لایه‌ن تره‌مپ-ه‌وه. به‌شێوه‌یه‌ك یه‌كه‌م، تره‌مپ پرۆپاگه‌نده‌ی ئابڕوبه‌رانه‌ی ده‌كرد، بۆ نموونه تره‌مپ ئه‌ڵێت باراك ئۆباما له ئه‌مریكا له‌دایكنه‌بووه. دووه‌م، په‌شیمان دەبووه‌وه له خواسته‌كانی، سووڕی ده‌خوارده‌وه و ته‌نیا "پرسیارێکی قوتئه‌كرده‌وه" یاخود ده‌یگوت:"زۆربه‌ی كه‌سیش واده‌ڵێن!" دواتر ئه‌و به‌ڵێنی ده‌دا، هه‌روه‌ها هێرشیده‌كرده سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه بۆچوونه‌كانیان ره‌تده‌كرده‌وه. دواهه‌مین، جاڕی سه‌ركه‌وتنی ئه‌دا.
له روانگه‌یه‌كی سایكۆلۆژییه‌وه چۆتە ناو كه‌سێتی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه. ئه‌م نووسه‌ره یه‌كێكه له كۆنسه‌رڤاتیڤه‌كان و سه‌ر به حزبی كۆمارییه. له 2013دا راوێژكاری " تید كروز" بوو كه دواتر ساڵی 2016 یه‌كێك بوو له پاڵێوراوه‌كان و به‌هۆی قه‌یرانی دارایی له نیوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا پاشه‌كشێی كرد.
ئه‌مریكییه‌كان بیانه‌وێت یان نه‌یانه‌وێت ئه‌وا ئه‌وان له جیهانی تره‌مپ-دا ده‌ژیان. هه‌ربۆیه ئه‌م كتێبه‌ی كارپێنتێر قسه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌وه کردووە كه چی روویده‌دا كاتێك سیاسییه‌كان ئەیانزانی كه تره‌مپ ناتوانێت له‌رێگه‌ی كێبڕكێوه به‌راستی له هه‌ركه‌سێكی تری به‌رامبه‌ره‌كانی به‌رێته‌وه، به‌ڵام تره‌مپ ئه‌و وه‌همه‌ی بۆ خۆی دروستكردبوو كه ئه‌و له هه‌موو كه‌س به تواناتره. له‌م رووه كارپێنتێر ده‌ڵێت:"ئێمه پێویسته پێداچوونه‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆچوونه‌كانمان بكه‌ین كاتێك گه‌ر بمانه‌وێت تێبگه‌ین له تره‌مپ. ئێستا ژیرێتی و دانایمان پێمانده‌ڵێت كاتێك تره‌مپ به پێكه‌نیناوییه‌وه تویتێکی هه‌ندێك شتی ناڕاست ده‌كرد، راستییه‌كه‌ی- هه‌قیقه‌تی بووكه‌ڵه‌یه‌كی كه‌شفده‌کرد ، هه‌روه‌ها لای هاوپه‌یمانه سیاسه‌ته‌كانیشی پشتخوێ ئه‌خرا، كه نەمانتوانی خۆمانڕاگیرین به‌رانبه‌ر ئه‌م سووكایه‌تییه ".
شیكردنه‌وه‌ی نووسه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنی 2016 تاڕاده‌یه‌ك باوه‌ڕپێهێنه‌ره، نووسه‌ر له چاپته‌ری 2دا له‌ژێرناوی "بردنه‌وه‌ی ناشرین"دا ده‌ڵێت:"تره‌مپ هه‌میشه واخۆی ده‌بینێته‌وه وه‌ك شۆمن، شۆمن ئه‌و كه‌سه‌یه كه كه نمایشی پێشكه‌ش ده‌كات وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری سێرك، به‌ڵام تره‌مپ رونی ناكاته‌وه بۆچی زۆربه‌ی خه‌ڵك له 2016 سووربوون بۆ هه‌ڵبژاردنی. هێزی سه‌رسوڕهێنه‌ری زیاتر له‌وه‌دابوو كه ئه‌وانه‌ی ده‌نگیاندا به تره‌مپ له خه‌یاڵیاندا نه‌بوو كه سه‌ركه‌ون له هه‌ڵبژاردن، یاخود ئه‌وه‌نده‌ی دڵیان له خستنی لێبرالیزم بوو ئه‌وه‌نده دڵیان لای ئه‌وه نه‌بوو كێ ده‌بێت به سه‌رۆك، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی ده‌بێت به‌سه‌رۆك دژی دیموكرات و لێبرالیزم بێت."
خاتوو كارپێنتێر-ی ته‌مه‌ن 36 ساڵ پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كات، تره‌مپ خودی خۆشی فریووبدا له سه‌رۆكایه‌تیكردندا. نووسه‌ر تویته‌كانی تره‌مپ-ی وه‌ك سه‌رچاوه به‌كارهێناوه بۆ لێكدانه‌وه، چونكه خۆی له تویته‌ردا 128 هه‌زار به‌دواداچوو(Followers) ی هه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێت: "زۆربه‌ی جار كه تره‌مپ قسهی‌ده‌كرد و تویتی له‌سه‌ر شتێك ئه‌نوسی، نیوه‌ی راست و نیوه‌ی درۆبوو. بۆیه كاتێك پێیان بووتایە راست ناكه‌یت، هێرشی ئه‌كرده سه‌ر میدیا. دواتر ئه‌گه‌ڕا به‌دوای به‌هانه‌هێنانه‌وه‌دا. پاشان كاتێكیش هه‌ندێك كه‌س ئەیانزانی راست ئه‌كات له توێته‌كه‌یدا، ئه‌وا هه‌موو سه‌ره سه‌عاتێك له میدیادا هه‌وڵی روماڵكردنی ده‌دا".
نووسه‌ر له لاپه‌ڕه 45 له‌چاپته‌ری 5دا ده‌ڵێت:" فریودان لای تره‌مپ پلانێكی شه‌ڕانگێزیی تێروته‌واو بوو، به‌كاریده‌هێنا بۆ قه‌ناعه‌تپێكردن و كۆنترۆڵكردنی زیاتری خه‌ڵك".
هه‌ر بۆیه كارپێنتێر شیكاری رێوشوێنی رێگاكانی گرتنه‌به‌ری فریوده‌رانی تره‌مپ ده‌كات، له‌رێی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه:
* تره‌مپ ئه‌گه‌ڕا به‌شوێن كێشه‌یه‌كی سیاسی كه كێبڕكێكاره‌كانی ئاماده‌گییان تێدانه‌بێت كه پێی بگه‌ن و تا ئه‌و كێشه‌یه له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا سه‌رسوڕهێنه‌ر بێت.
* تره‌مپ كێشه‌كانی ئه‌خسته ناو هۆشیاری گشتییه‌وه و گفتوگۆكردنی كێشه‌كانیشی به‌رێگه‌ی گریمانه‌یی ده‌هێشته‌وه له میدیادا به‌وشێوه‌یه‌ی كه خه‌ڵكی تر قسه‌یان له‌سه‌رده‌كرد و له‌سه‌ریان ده‌نووسی. سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه وایه بوو نا، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی كه توانای لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ناكرێت. نموونه وه‌ك تویته‌ر و فه‌یسبووك و ئه‌و سۆشیاڵ میدیایانه‌ی ئه‌كران به سه‌رچاوه. هه‌روه‌ها گوزارشتكردن له تیۆری پلانگێڕی لای ئه‌و سوودبه‌خش بوو بۆ خستنه‌ڕووی كێشه‌كان، به‌هۆی نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی حه‌قیقی بۆ پاڵپشتیكردن ته‌نیا خزمه‌تی په‌ره‌سه‌ندنی قوڵبوونه‌وه‌ی پلانگێڕی ده‌كرد.
*تره‌مپ هێرشیده‌كرده سه‌ر كه‌سێتی هه‌ر كه‌سێك كه ره‌خنەی لێ‌بگرتایە له مه‌سه‌له‌یه‌كی دیاریكراو، له زۆربه‌ی كاتدا نازناوی ریسواكه‌رانەی به‌كارده‌هێنا بۆ هێرشكردنه سه‌ر كه‌سێتی به‌رامبه‌ر.
*تره‌مپ جاڕی سه‌ركه‌وتنی لێده‌دا، وێرای بوونی هه‌ر بارودۆخێك. ئه‌مه‌شی به‌كارده‌هێنا بۆشاردنه‌وه‌ی یاخود دفنكردنی گیروگرفته‌كانی.
كارپێنتێر ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه تره‌مپ به‌چه‌ند هه‌نگاوێك ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی جێبه‌جێده‌كرد:
هه‌نگاوی یه‌كه‌م: "تویت" كردن له سه‌عات 6-9 ی به‌یانیان. به‌تایبه‌تی به‌یانیانی رۆژانی شه‌ممان كاتێك كه‌مترین هه‌واڵی تر هه‌بوو، تا كاریگه‌ری هه‌بێت.
هه‌نگاوی دووه‌م: لێدوان به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر بانگه‌شه‌ی بۆ بکردایە، واته له‌پڕ له كۆشكی سپی دەهاته ده‌ره‌وه و به‌ڕێگاوه بۆ شوێنێك ده‌چوو لێدوانێكی كورتی فڕێده‌دا به‌شێوه‌یه‌ك ده‌یگوت:"هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێن...."، "من ده‌یڵێم ... به‌ڵام نازانم .... كه‌س نازانێت..."، به‌خێرایی له رێگه‌ی دووباره‌كردنه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی داواكراوه‌وه چه‌ند رسته‌یه‌یك فڕێده‌داته قه‌ره‌باڵه‌غییه‌كه‌وه له چوارچێوه‌ی چه‌ند فره‌یزێك نموونه وه‌ك: "من به نیازنه‌بووم وابڵێم..."،"رێگه ناده‌م به‌و وته‌یه..."، "من ده‌مه‌وێت سیاسیانه راستیكه‌مه‌وه... "، "بۆیه من ئه‌و قسه‌یه ره‌تده‌كه‌مه‌وه...".
هه‌نگاوی سێیه‌م: به‌كارهێنانی هه‌ندێك وشه له ده‌سته‌واژه و رسته‌كانیدا بۆ ئه‌وانه‌ی كه دژی بوون. وه‌ك: "شكتسخواردوو"،"لاواز"،"فاشیل"،"سه‌رگه‌ردان"،"شێواو".
هه‌نگاوی چواره‌م: ره‌تكردنه‌وه هه‌موو راپرسی و داتایه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و نه‌بوو، به "زانیاری درۆ" و "ناپاك" وه‌سفی ده‌كرد.