لە بارەی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا وه‌ك به‌شێكی گرنگی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی له كوردستان، هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه تا ئه‌مڕۆ هه‌میشه له خزمه‌تی ئایین و خاك و خه‌ڵكدا دابووه، ئه‌وانه‌ی له‌و مه‌جاله كاریان كردووه له‌هه‌موو قۆناغه‌كان بژارده و باشترینی مه‌لای كورد، پسپۆڕ، زانا، شاره‌زا، جێگه‌ی متمانه و خاوه‌نی پێگه‌ی زانستی و پیشه‌یی بوونه و به نیه‌تپاكی و خۆبه‌خشی و دڵسۆزییه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێڕه‌و و رێسایانه كاریان كردووه، كه گه‌وره زانایانی پێشین چوارچێوه‌یان بۆ داڕشتووه، هیچ كات له ژێر سانسۆر و بۆ قایلكردنی ئه‌م و ئه‌و، یان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و حیزبی كاریان نه‌كردووه، به‌ڵكو ئامانجی ئه‌وان دوور مه‌ودا، گه‌وره، ستراتیژی و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خۆی بینیوه‌ته‌وه، له‌سه‌رووی هه‌مووشیه‌وه گه‌یاندن و پێكانی مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌ت و پاراستن و هێشتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌سه‌ر رێڕه‌وێكی پاك له‌رووی عه‌قیده و بیروباوه‌ڕ و ئوسوڵی دینداری و پابه‌ند به رێبازی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت.
ئه‌وان له ئه‌نجامی شرۆڤه، هەڵێنجان، كۆششی زۆر و بابه‌تی توانیویانه خزمه‌تێكی گه‌وره به كۆمه‌ڵگه و توڕاسی فیقهی و رێڕه‌وی زانایان و موسڵمانان بكه‌ن، روانگه‌ی شه‌ریعه‌ت به ئاراسته‌ی روئیایه‌كی میانڕه‌وی دروست و به ئه‌ساڵه‌ت له‌مه‌ڕ پرسه هه‌ستیار و هه‌نووكه‌یی و هاوچه‌رخه‌كان بخه‌نه ڕوو.
له‌ڕووی هه‌یكه‌لیه‌وه كاری فه‌توا خۆی له ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا و لێژنه‌ی فه‌توای لقه‌كان -17 لێژنه- لەسەرجەم شارەکانی کوردستان ده‌بینێته‌وه، لێژنه‌كان زیاتر كار له سنووری ناوچه‌یی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به راوێژ و توێژینه‌وه و ده‌ركردنی فه‌توای به‌حسی و روونكردنه‌وه‌ی روانگه‌ی فیقهی پرسه هاوچه‌رخه‌كان و ئاگاداربوون له كۆڕبه‌ندی فیقهی و ناوه‌نده‌كانی فه‌توا له جیهانی ئیسلامی خزمه‌تی کردووە و ده‌كات.
به‌داخه‌وه له‌و ماوه‌یه خه‌ڵكێكی زۆر هێرشی ناڕه‌وای كرده سه‌ر زانایان و فه‌توا و شه‌ریعه‌ت، وه‌ك بڵێی هه‌نگوینیان له داری تەڕ دۆزیبێته‌وه، كه‌وتنه ته‌شهیر، قسه‌ی ناڕه‌وا، هه‌واڵی بێ بنه‌ما و پۆستی نەشیاو، بێ ئەوەی هیچ لەبارەی فەتوا و ئەندامانی بەڕێزی فەتوا بزانن! بێ ئەوەی فەتواكەیان دیتبێ یان خوێندبێتەوە! بێ ئەوەی بزانن مەوزوع چیە و چۆنە، وەك بەبەغا کەوتنە گوتنەوە و گواستنەوەی ئەوەی لەناو فەزای سۆشیال میدیا هەیە! هەرچەندە ئەوانەی سوکایەتی بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی دەکەن بەر لەهەر شتێك پێناسەی خۆیان دەکەن، لەبەر ئەوەی (کل إنا‌ء بما فيه ينضح) جام چی تێدا بێت هەر ئەوەی لێ دەڕژێت.
داخی زیاتر به‌شێك له‌وانه نوخبەی رۆشنبیر، خوێنده‌وار و به حیسابی خۆیان موسڵمانی مولتەزیم بوون! ئەگەرنا لە هەموو سەردەمێك هەندێ خەڵکی دژە دین، قین لەدڵ، ئەنانی و ئیرەیی هەبووە بۆ شاردنەوەی بێ دینی و کەم و کوڕی خۆیان و سڕینەوەی دەستی پیسیان بەکەسانی پاك و خاوەن پێگە، کەوتووتە تانە و تەشەردان لەپێشەوا و رابەرانی ئایینی، ئەمە لەکاتێکدا سوكایه‌تی و بێرێزی به‌رامبه‌ر زانایان و شه‌ریعه‌ت و پیرۆزییه‌كانی ئیسلام تاوانێکی گەورە و زۆریش مه‌ترسیداره!
ئیمامی ئه‌حمه‌د ره‌زای خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێ: گۆشتی زانایان ژەهراوییە هەر کەسێك بۆنی بکات نەخۆش دەکەوێت، و هەر کەسێك تاقیکردبێتەوە کوشتویەتی، هەروەها ئیمام ئیبن عساكر له‌باره‌ی پێگه‌ی زانایان و مه‌ترسی تانه ، سوكایه‌تی و ته‌شهیر به‌رامبه‌ریان وته‌یه‌كی پڕ بایه‌خی هه‌یه ده‌ڵێت: " واعْلَمْ يَا أخِي – وَفَّقَنَا اللهُ وَإيَّاكَ لِمَرْضاتِهِ، وَجَعَلَنَا مِمَّنْ يَخْشاهُ ويَتَّقيه حَقَّ تُقَاتِهِ – أَنَّ لُحُومَ العُلَماءِ مَسْمُومَةٌ، وَعَادةُ اللهِ في هَتْكِ أسْتَارِ مُنْتَقِصِيهِمْ مَعْلُومَةٌ، لأنَّ الوَقِيعَةَ فِيهِمْ بِمَا هُمْ مِنْهُ بَرَاءٌ أمْرُهُ عَظِيم، والتَّناوُلُ لأعْراضِهِم بالزُّورِ والافْتِراءِ مَرْتَعٌ وَخيمٌ، والاختِلاقُ عَلَى من اخْتارهُ اللهُ مِنْهُم لِنَعْشِ العِلْمِ خُلُقٌ ذَمِيمٌ"..
لەسەروو ئەمانەش پێغه‌مبه‌ری ئەکرەم ( درودی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێ: "إن الله تعالی قال: من عادی لی ولیا فقد آذنته بالحرب"..
لەم وێنەیە، وێنە و ناوی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای فەتوا ببینە و بناسە، ئینجا بۆت روون دەبێتەوە، هەندێ کەس لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چەندە داماو و لەکوێ بەجێماون! چۆن بێ ئاگایی و هەستی رق و کینە و تێکەڵکردنی شتەکان بەرچاوی لێڵ کردوون و قەدری زانایان و مامۆستایانی ئایینی ئەم هەرێمە نازانن، کە شەو و رۆژ لەخزمەتی کۆمەڵگە دان.
خزمەتێك شایستەی هەموو رێزگرتنێکە، چونکە ئەوان سامانێکی پڕ گەوهەر و نمایندەی دین و ژینن، سەرقافڵەی رێڕەوی رزگاری و شکۆمەندی نێو خەباتی نەتەوەیی و قەلغانی نیشتمانن، بەخزمەت و هەست و هەڵوێستیان بوونەتە تیشکی خۆر و ئەم وڵاتەیان رووناك کردووەته‌وه..
ئیدی شەمشەکوێرە کە خۆر نابینێ لەبەر ئەوە نیە خۆر بەدەرەوە نیە، بەڵکو خۆی وا راهاتووە لەناو تاریکی دەخولێتەوە.
ئەوەی ئەهلی رێزیش بێت باش قیمەتی ئەو کاروانە و زانایان دەزانێت، چونکە مەعلومە وەك پێشینان گوتویانە: ''قەدری زێڕ لای زێڕنگرە".