زبڵ و کوردایه‌تیی
به‌ر له هه‌موو شت، هه‌رگیز باشووری کوردستان به ده‌ردی ئه‌فغانستان ناچێت، پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆچیی؟ وه‌ڵام: وێڕای هه‌بوونی گه‌نده‌ڵیی، دزیی، قاچاخچێتیی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی نیشتمان له باشووری کوردستاندا، که‌چی هێشتا كاروانی ئاوه‌دانیی له‌م نیشتمانه‌دا به به‌رده‌وامه.
باشووری کوردستان له سه‌رده‌می به‌عسدا هاوشێوه‌ی گوندێکی گه‌وره بوو، لێ له سایه‌ی ئه‌زموونی کورد خۆیدا، باشووری کوردستان هه‌نووکه شاره‌کانی له ئاستێکی بڵندی شارستانیه‌تدان. له سیی ساڵی رابردوودا باشووری کوردستان هاوکارییه‌کی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی پێگه‌یشت، ده‌کرا سوود له‌م هاوکارییانه باشتر ببینرایه، لێ مه‌خابن وه‌ک پێویست نه‌بوو. کاتێک یوئێن و وڵاتانی ئه‌وروپیی و ئه‌مه‌ریکا به کورد ده‌ڵێن، پێویسته به‌ئاگابن له‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی، که به‌ده‌ستتانهێناوه، به واتای ئه‌وه نییه، که هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌که‌ن، به‌ڵکوو به واتای ئه‌وه‌یه، که کاتی ئه‌وه هاتووه، که ئێمه خۆمان خۆمان بپارێزین و پێویستمان به هاوکاریی وڵاتان نه‌بێت.
باڵنده‌یه‌ک بێچووه‌کانی له کولانه‌که‌ی ده‌رده‌کات، به واتای ئه‌وه نییه، که بێچووه‌کانی خۆی خۆشنه‌وێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵکوو فێریان ده‌کات، که له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن، وێڕای هه‌بوونی مه‌ترسییش بۆسه‌ر ژیانیان. ئێمه‌ی کوردیش هه‌مانشێوه، پێویسته فێری ئه‌وه بین، که له‌سه‌ر پێی خۆمان بوه‌ستین. بۆچیی هه‌تا ئێستا نه‌مانتوانیوه وه‌ک پێویست له‌سه‌ر پێی خۆمان ڕابوه‌ستین؟ وه‌ڵام. به هۆی هه‌بوونی زبڵی زۆره‌وه. پرسیاری ناو ئه‌م وه‌ڵامه‌ش ئه‌وه‌یه، زبڵ چییه؟ وه‌ڵام.
1. زبڵی ئۆبیه‌کتیڤ، وه‌ک هه‌ر خۆڵ و خاشاکێک
2. زبڵی ده‌روونیی، وه‌ک بیرکردنه‌وه و هه‌ست
3. زبڵی سیاسیی، وه‌ک پلان و ئیدیۆلۆگیی
4. زبڵی کۆمه‌ڵایه‌تیی، وه‌ک داب و نه‌ریت و کو‌لتوور
5. زبڵی دارایی، وه‌ک گه‌نده‌ڵیی، دزیی و به هه‌ده‌رنانی سامانی وڵات
له‌ناو هه‌ناوی هه‌موو ئه‌م زبڵانه‌دا کێشه‌یه‌کی نۆیرۆده‌روونیی بوونی هه‌یه. کاری ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تیش لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ڕێگربێت له په‌ره‌سه‌ندنی زبڵ و نه‌هێڵێت بوونی زبڵ له کۆمه‌ڵگادا نۆرمالیزه بکرێت. حکومه‌ت پێویستی به خه‌ڵکانی کارامه، کاریزما و به‌رزه مرۆڤه. له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه به‌رزه مرۆڤ. به‌رزه مرۆڤ کێیه؟ وه‌ڵام. به‌رزه مرۆڤ به‌رهه‌می بیرکردنه‌وه‌ی فریدریش نیچه‌یه. به‌رزه مرۆڤ نه باشتریینه، نه ئازاتریینه، نه ترسنۆکه، نه خاوه‌نی گه‌وره سه‌رمایه‌یه، نه خاوه‌نی گه‌وره‌تریین ده‌سته‌ڵاته، نه به‌هێزتریینه، نه لاوازتریینه، نه هه‌ژارتریینه. ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مانه به‌رزه مرۆڤ نه‌بن، کێ به‌رزه مرۆڤه؟ وه‌ڵام، به‌رزه مرۆڤ ئه‌و که‌سه‌یه، که سه‌رله‌به‌ری کایه کۆمه‌ڵایه‌تیی و ئایینیی و سیاسییه‌کان تێکده‌داته‌وه و شوێنه‌کانیان به‌تاڵ ده‌کات، نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی، که خۆی جێگاکانیان پڕبکاته‌وه، یاخوود به بیر و هزری ئه‌و شوێنه‌کانیان پڕبکرێته‌وه، به‌ڵکوو کاری ئه‌م به‌تاڵکردنی کایه‌کانه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانی خاوه‌ن کۆمپێتێنت بۆشاییه‌کان پڕبکه‌نه‌وه به دیارده و بیر و هزر و کولتوورێکی نوێ، که گوونجاوبێت بۆ سه‌رده‌مه‌که.
ئێراق به گشتیی که‌لاوه‌یه‌کی گه‌وره‌یه، هیچ کۆڵان و شه‌قامێک له ئێراقدا نا‌بینیت پڕی زبڵ نه‌بێت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته دیارده و زبڵ فڕێدان له‌و گۆڕه‌ی نۆرماڵتریین کاری ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییانی ئێراقییه. له باشووری کوردستاندا که‌متر. به‌ڵام بۆچیی گرنگه ڕێگا له فڕێدانی زبڵ بگیرێت؟ بۆچیی گرنگه به هه‌موو هێزێک ڕێگا له فڕێدانی زبڵ بگیرێت؟ وه‌ڵام. چونکه ئه‌و که‌سه‌ی بتوانێت زبڵ له‌سه‌ر جاده فڕێبدات، ده‌توانێت هه‌موو شتێکی تریش فڕێبدات، وه‌ک چاکه‌گه‌ریی، مۆڕاڵ، نیشتمان. فڕێدانی زبڵ، به ته‌نها له‌کۆڵ خۆکردنه‌وه‌ی زبڵ نییه، به‌ڵکوو پرۆسه‌یه‌کی نۆیرۆده‌روونناسییشه. ئیمڕۆ زانستی مێشک ده‌یسه‌لمێنێت، که له‌گه‌ڵ فڕێدانی زبڵ و پۆخڵکردنی شوێنه‌گشتییه‌کاندا، مێشک نۆیرۆنێکی تایبه‌ت به‌م پرۆسه‌یه به‌رهه‌مدێنێت، که بۆ مێشکی تاکی زبڵ فڕێده‌ر، فڕێدانی زبڵ و میزکردن به دیواره‌کانی شاردا نۆرماڵتریین کاری ژیانی ڕۆژانه‌ی تاکه. ئه‌دی کۆمه‌ڵ هه‌قی چییه به‌سه‌ر ئه‌م تاکانه‌وه؟ وه‌ڵام. هه‌موو تاکێکی تری کۆمه‌ڵ له ڕێگای ئه‌م کاره‌وه فێر ده‌بێت، که فڕێدانی زبڵ و میزکردن به دیواردا نۆرماڵه. ئه‌گه‌ر هاتوو له کۆڵانێکدا، له شه‌قامێکدا چه‌ند کیسه‌یه‌ک زبڵ و خاشاک فڕێدرا بوو، ئه‌وا خه‌ڵکیی ده‌یبینێت و فێرده‌بێت، که لێره‌دا زبڵ فڕێدان ئاساییه. له‌سه‌رده‌می منداڵیی مندا، له‌سه‌ر دیواره‌کان ده‌نووسرا، ئه‌وه‌ی لێره زبڵ فڕێبدات که‌ره. به‌ڵام ئه‌م ڕسته‌یه نه‌ک کاریگه‌ریی نه‌بوو، به‌ڵکوو خه‌ڵکیی زیاتر زبڵیان فڕێده‌دا. ئه‌وه‌ی یارمه‌تیی ده‌دات، هێز و ده‌سته‌ڵاته. له ڕێگای هێز و ده‌سته‌ڵاته‌وه پێویسته ڕێگری له‌م کاره بکرێت. ئه‌وسا له مێشک‌دا نۆیرۆنێکی تایبه‌ت به‌رهه‌مده‌هێنرێت، که زبڵ فڕێدان نۆرماڵ نییه.
زبڵی ده‌روونیی. مێشکی به‌شێکی گه‌وره‌ی کورد پڕی زبڵی ده‌روونییه، که به ئاره‌زووی خۆیان له هه‌موو شوێنێک فڕێیده‌ده‌ن. له کۆڕ و سیمیناره‌کاندا، له ڕۆژنامه و تیڤییه‌کاندا، له سۆسیال میدیادا. ئه‌م بیرکردنه‌وه نێگه‌تیڤ و هه‌سته شێوێنراوانه بۆگه‌نیان زیاتر ده‌ڕوات وه‌ک له زبڵی ئۆبیه‌کتیڤ. هه‌تا بێت له‌لای هاووڵاتییان زۆر زۆر ئاسایی ده‌بێت زبڵی ده‌روونیی له هه‌موو شوێنێک فڕێبده‌یت. ئه‌م نۆرمالیزه‌کردنه‌ی زبڵی ده‌روونیی نه‌ک بووه‌ته دیارده، به‌ڵکوو زبڵ فڕێده‌ره‌کانیشی کردووه به سووپه‌رستار. ته‌نها و ته‌نها هێز و ده‌سته‌ڵات ده‌توانێت ڕێگریی له فڕێدانی ئه‌م زبڵانه بکات و ده‌شبێت بیکات.
زبڵی سیاسیی. به‌شێک له سیاسییه‌کان چ پلان و بیرکردنه‌وه و چ ئیدیۆلۆگییشیان له زبڵ زیاتر هیچی تر نییه، که هه‌تا بێت نیشتمان تێیدا نقووم ده‌بێت. سه‌ربڕیینی به‌رخێک به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی تاڵیبانه‌وه زبڵه، که هه‌رگیز نابێت چاوپۆشیی لێبکرێت و ڕێگای پێبدرێت. لێره‌دا نه‌ک ئازادیی پۆخڵ ده‌کرێت و به‌ڵکوو هه‌تکیش ده‌کرێت. په‌یوه‌ندییکردن به سه‌رانی تاڵیبانه‌وه و پیرۆزباییکردن لێیان زبڵه، که هه‌رگیز نابێت ڕێگای پێبدرێت. په‌یوه‌ندییکردن به حه‌شده‌وه، په‌یوه‌ندییکردن به دوژمنه‌وه و ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا بۆ له‌ناوبردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم زبڵه، هه‌رگیز نابێت چاوپۆشیی لێبکرێت. ته‌نها و ته‌نها هێز و ده‌سته‌ڵات ده‌توانێت ڕێگریی له فڕێدانی ئه‌م زبڵانه بگرێت.
زبڵی کۆمه‌ڵایه‌تیی. به‌شێک له هاووڵاتییان، که باکگراوندێکی سیاسیی و ئیدیۆلۆگییان هه‌یه، هه‌تا بێت له هه‌وڵی زیاتری ئه‌وه‌دان، که گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی و شارستانییه‌تی نیشتمان ڕابگرن و بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ دواوه، بۆ سه‌پاندنی کولتوورێکی سه‌له‌فیی، بۆ سه‌پاندنی شه‌ریعه، بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن. ته‌نها و ته‌نها هێز و ده‌سته‌ڵات ده‌توانێت ڕێگریی له فڕێدانی ئه‌م زبڵانه بگرێت.
زبڵی دارایی. به‌شێک له گه‌وره و بچووکه سیاسییه‌کان ده‌ستیان له بینه‌قاقای سامانی ئه‌م نیشتمانه گیرکردووه و سانا به هه‌ده‌ری ده‌به‌ن. له سیی ساڵی ڕابردوودا نموونه‌ی ئه‌مانه هۆکاری یه‌که‌م و دواهه‌میین نانه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئاژاوه و وێراکردنی نیشتمان بوون. تاوانی شانزده‌ی ئۆکتۆبه‌ر به‌رهه‌می ئه‌مجۆره زبڵانه‌ن. ته‌نها و ته‌نها هێز و ده‌سته‌ڵات ده‌توانێت ڕێگریی له فڕێدانی ئه‌م زبڵانه بگرێت. بیرکردنه‌وه له دزینی سامانی نیشتمان زبڵه. زبڵی بیرکردنه‌وه‌یه، ته‌نها و ته‌نهاش ئه‌و که‌سه‌ی، که پاتۆلۆگه، ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌روونییه‌ن نه‌خۆشه، خاوه‌نی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ئاوهایه. ته‌نها و ته‌نها ئه‌وانه خاوه‌نی زبڵن، که نه‌خۆشن، زبڵی ئۆبیه‌کتیڤ، زبڵی ده‌روونیی، زبڵی سیاسیی، زبڵی کۆمه‌ڵایه‌تیی و زبڵی دارایی.
بۆ ئه‌وه‌شی باشووری کوردستان وه‌ک ئه‌فغانستانی به‌سه‌رنه‌یه‌ت، پێویسته نیشتمان له زبڵ پاکبکه‌ینه‌وه به هه‌ر نرخێک بێت. ده‌شێت به‌عس بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێراق، به‌ڵام پێویسته ئێمه هه‌موومان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابین، که نیشتمانمان بێ زبڵ بێت، له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌تدا بین. پێویسته سه‌رکرده‌یه‌کی به‌رزه مرۆڤ سه‌رکردایه‌تییمان بکات. باشووری کوردستانیش خاوه‌نی به‌رزه مرۆڤێکه، که سه‌رکردایه‌تیی سه‌رکرده‌کانمان بکات.