تیرۆری دەروونی
دیارتریین تیرۆر له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، که په‌سه‌ندێتیی پێدراوه، بریتییه له تیرۆری ده‌روونیی. تیرۆریستانی ئه‌م بواره، ڤاریانتێکن، تێکه‌ڵه‌یه‌کن له هه‌موو، وه‌ک ڕۆشنبیر، خه‌ڵکانی ئه‌کادێمیی، سیاسیی، نه‌خوێنده‌وار، خه‌ڵکانی ئاینیی. تیرۆریستانی ئه‌م بواره هه‌موو کۆکن له‌گه‌ڵ یه‌کترییدا و هه‌مووشیان هاوپه‌یمانی یه‌کن.
گفتووگۆی هاووڵاتییانی کورد گفتووگۆیه‌کی تووندوتیژه. له ماڵه‌وه له‌نێوانی ژن و مێرددا، له‌نێوانی دایک و باوکان و منداڵاندا، له‌نێوانی خوشک و برادا. له قووتابخانه‌دا له‌نێوانی خوێندکاران و مامۆستایان‌دا، له‌نێوانی سیاسییه‌کاندا، له‌نێوانی ڕۆشنبیراندا، له میدیادا. میدیا وه‌ک ده‌سته‌ڵاتی چواره‌م ئه‌رکه له‌سه‌ر شانی ڕۆڵێکی به‌رچاو بگێڕێت له ڕێگاگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گفتووگۆی تووندوتیژدا، لێبه‌لێ به‌داخه‌وه، پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌بینین. نوێتریین و زیندووتریین نموونه په‌یامی گۆڕانه بۆ کاک مه‌لابه‌ختیار. سه‌رکرده‌یه‌کی گۆڕان به ڕه‌قتریین و ناشیرینتریین شێوه په‌یامێک بۆ کاک مه‌لابه‌ختیار ده‌نێرێت. ئه‌م سه‌رکرده‌یه هه‌ڵگری پێشگرێکی دکتۆرایه، لێ نازانم له چ بوارێک‌دا. ئه‌م سه‌رکرده‌یه به ئاشکرا و به شانازیی و شکۆوه تیرۆری ده‌روونیی کاک به‌ختیار ده‌کات. میدیای چاوپێکه‌وتنکار نه‌ک ڕێگا له ئه‌م خاوه‌ن دکتۆرایه ناگرێت، که به‌وشێوه ناشیریینه قسه نه‌کات، به‌ڵکوو گوێشی بۆ ده‌گرێت و ڤیدیۆکه‌شی بڵاوده‌کاته‌وه. ئالێره‌دا میدیا و قسه‌که‌ر هه‌ردووکیان وه‌ک یه‌ک تاوانبارن، چونکه هه‌ردووکیان ده‌ستیان له تیرۆری ده‌روونیی کاک به‌ختیاردا هه‌یه.
ڕێگانه‌گرتن له تیرۆری ده‌روونیی، ڕێگاخۆشکه‌ره بۆ هاووڵاتییان، که ئه‌وانیش له هه‌موو کاتێکدا ئاماده‌ی پراکتیزه‌کردنی تیرۆری ده‌روونیی بن. مێژووی تیرۆری ده‌روونیی له مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی سۆسیال میدیا کۆنتره. پێشتر له ڕێگای خه‌ڵکییه‌وه ده‌گوێزرایه‌وه بۆ شوێنێکی تر، ئێستا له ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه. له دوو ده‌یه‌ی ڕابوورددا تیرۆری ده‌روونیی به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو گه‌شه‌ی کرد، که ئێستا ڕاگرتنی هێنده‌ی ڕاگرتنی تیرۆری فیزیکیی سه‌خته. هه‌روه‌کوو چلۆن ئێستا خاوه‌نی ئه‌نتی تیرۆرین، ئاوهاش پێویسته خاوه‌نی ئه‌نتی تیرۆری ده‌روونیی بین. ئالێره‌دا کۆمه‌ڵێک یه‌که پێویسته به‌شداربن و پێکه‌وه کار بکه‌ن، له‌وانه:
1. وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی: چونکه ئه‌رکی ئه‌م وه‌زاره‌ته هۆشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکه له ڕووی کو‌لتووریی و فه‌رهه‌نگییه‌وه.
2. وه‌زاره‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیی: چونکه ئه‌رکی ئه‌م وه‌زاره‌ته ئاماده‌کردنی خه‌ڵکه بۆ ئاینده‌یه‌کی بێ تووندوتیژیی له ڕووی پێداگۆگییه‌وه.
3. وه‌زاره‌تی ناوخۆ: چونکه ئه‌رکی ئه‌م وه‌زاره‌ته پاراستنی شانازیی و شکۆ و ژیانی خه‌ڵکییه له ڕووی ئاسایشی ژیانه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته جومگه‌ی پۆلیس چالاک بن.
4. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی: چونکه ئه‌رکی ئه‌م وه‌زاره‌ته پاراستنی ته‌ندروستیی خه‌ڵکییه. تیرۆری ده‌روونیی ڕێژه‌ی ئازاره ڕۆحییه‌کان زیاد ده‌کات، که ده‌بێته زیاتر لێکه‌وتنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆکووشتن، دێپرێسیۆن، ترس و تووندوتیژیی.
من له جێگای خۆمه‌وه شه‌رم ده‌که‌م، که به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی کاک به‌ختیار ده‌کرێت. له سه‌رده‌می شاخه‌وه هه‌تا ئێستای شار چ هه‌وڵی تیرۆری فیزیکیی کاک به‌ختیار دراوه و چ به‌بێ پشوو تیرۆری ده‌روونیی ده‌کرێت. به‌شێک له سیاسییه‌کان، به‌شێک له ئایینییه‌کان، به‌شێک له نووسه‌ر و ڕۆشنبیران به‌شێوه‌یه‌کی سادیستانه حه‌ز به شکاندن و بێنرخکردنی کاک به‌ختیار ده‌که‌ن، که مرۆڤ شه‌رم له خۆی ده‌کات له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌هادا بژیی. به ئومێدی ئه‌وه‌م، که لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کان له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه بێنه ده‌نگ، ئه‌گه‌ر بێت‌و کاک به‌ختیار خۆیشی سکاڵا تۆمار نه‌کات، به‌ڵام ئه‌رکی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کانه، که شانازیی و شکۆی هاووڵاتییان بپارێزن.