هێنده‌ی نه‌ماوه پارتی ده‌ڕوخێ!
سیاسه‌ت تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش ئاسان نییه كه تۆ حیزبێك دابنێیت و بێ فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و بیر و باوه‌ڕ و ئامانجێكی دیاری كرا‌و، هه‌ڵكوت هه‌ڵكوت خه‌ڵك له خۆت خڕ بكه‌یته‌وه و هه‌موو كه‌ره‌سته‌ی بانگه‌واز و ته‌بشیراته‌كه‌یشت هه‌ر ئه‌وه بێت شوێنكه‌وته‌كانت تووڕه و باوككوشته ڕقیان له پارتی بێت!
جا تۆ زۆر لێی بكۆڵه‌ره‌وه، هه‌ر حیزبێك له هه‌ڵبژاردنێكا كورسییه‌كانی زیاد بكات، ته‌نیا یه‌ك هۆكاری هه‌بووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له حیزبه‌كانی تر زۆرتر ڕقی له پارتی بووه و پیای هه‌ڵشاخاوه.
ئه‌گه‌ر زۆرتر وردی بكه‌یته‌وه، ته‌نانه‌ت یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش له ئه‌مری واقعدا بۆ ئه‌وه دروست نه‌بوو به‌عس بڕوخێنێت، به‌ڵكو هه‌میشه ئاره‌زووی ده‌كرد خودا هێزێكی میتافیزیكیی بداتێ و له كونفه یه‌كونێكدا پارتی له نێوببات.
پێناچێت له باشووری كوردستان هیچ مرۆڤه‌ك هه‌بێت، له ڕۆژێكدا به لانی كه‌مه‌وه سێ چوار جارده‌سته‌واژه‌ی(پارتی!)ی به‌كار نه‌هێنێت. جا ڕه‌نگه قسه‌كه‌یشی هیچ پێویستی به به‌كارهێنانی (پارتی)ی نه‌بێت. جا ئه‌گه‌ر تۆ بڵێیت من وا نیم، ڕاست نابێت، چونكه هه‌ر ئه‌م وتاره‌ت خوێندبێته‌وه، من هه‌شت نۆ جار وتوومه پارتی!
ئه‌وجا تۆ بۆ ئه‌وه‌ی له پارتی نه‌چیت، ده‌بێت پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و قسه بكه‌یت. هه‌رچی ئه‌و پێی باش بوو (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باشیش بێت!) تۆ هه‌ر پێت خراپ بێت. هه‌موو حیزبه‌كانی باشووری كوردستان، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان كه هه‌م حه‌زیان له موعاڕه‌زه‌یه و هه‌م له ده‌سه‌ڵاتیش، بۆ ئه‌وه‌ی له پارتی نه‌چن، هه‌میشه پێچه‌وانه‌ی دروشمه‌كانی ئه‌و قسه ده‌كه‌ن!
تێكڕای دروشمه‌كانی پارتیش یان زۆرینه‌ی دروشمه‌كانی ئه‌م حیزبه، (ڕاست بن یان خڵه‌تاندن!) ڕازێنراونه‌ته‌وه به ئاره‌زووه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكه‌وه. هه‌میشه پارتییه‌ك به‌گیر بهێنه كه ئه‌و چی ده‌وێت؟ یه‌كسه‌ر باس له پێشمه‌رگه و پاراستنی كوردستان و دروستكردنی ده‌وڵه‌ت و هتد ده‌كات. به پێچه‌وانه‌وه، زۆربه‌ی حیزبه‌كانی تر، خواسته‌كه‌یان ڕووخاندنی حكومه‌ت و ته‌نگه‌تاكردنی و ته‌نانه‌ت هاندانی به‌غدایه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم، هه‌رێمێك كه به هی پارتی ده‌زانرێت. یانی ئه‌گه‌ر هه‌رێم به‌هێز بێت، پێیان وایه پارتی به‌هێز ده‌بێت و ئه‌گه‌ر هه‌رێم ته‌فروتوونا بكه‌ن، پارتی پێی لاواز ده‌بێت!
سه‌رجه‌م حیزبه‌كان و جه‌ماوه‌ره‌كانیان، كه‌وتوونه‌ته ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌وه، مادام فڵانه ئاره‌زوو دروشمی پارتییه، یه‌كسه‌ر ئه‌وان پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌كه‌نه دروشم. به نموونه ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی كوردستان دروشمی پارتییه، ئه‌وان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌وڵێتیان كردووه به دروشم!
پارتی، ژیرانه هه‌موو سیمبوله‌كانی كوردایه‌تی قۆرخ كردووه، ئه‌وانیش له بری ئه‌وه‌ی بیكه‌ن به دروشمی خۆیان، كه‌چی ده‌یان و سه‌دان په‌یج و كرێگرته‌یان گرتووه تا ته‌ڵقینی خه‌ڵكی بده‌ن كه باوی ناسیۆنالیزم نه‌ماوه و كوردایه‌تی فشه‌یه و هتد...
ئیدی له‌م گۆشه‌یه‌وه، هێنده به‌سه كه تۆ ڕێزت بۆ ئاڵای كوردستان هه‌بێت، یه‌كسه‌ر ده‌كرێیته پارتی! پێشمه‌رگه‌ت خۆشه‌وێ و به میلیشیای نازانیت؟ كه‌واته پارتیت! سه‌دان و هه‌زاران كه‌س كه پێشمه‌رگه و خه‌باتگێڕی نێو حیزبه‌كه‌ی خۆیان بوون، هه‌ر هێنده‌ی كه باوه‌ڕه‌كانیان له‌گه‌ڵ دروشمه‌كانی پارتیدا تێكه‌ڵ بووه، به پارتی جاڕ دراون.
به‌شه نا پارتییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌رێمه، له ڕاستیدا سیاسه‌ت ناكه‌ن، به‌ڵكو ڕۆژانه هه‌ندێ ڕقیان له پارتی ده‌بێت و حیزبه‌كانیشیان به‌رده‌وام پێیان ده‌ڵێن: هێنده‌ی نه‌ماوه پارتی ده‌ڕووخێت!