تاڵیبان و داعشی خۆراسان و په‌نجشیر
ئه‌وه‌ی ئێستا له ئه‌فغانستان روو ده‌دات، درێژه پێدانی رێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و تاڵیبانه له ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ر، كاركردنه له‌سه‌ر ئه‌جێنداكانی میتۆدی جه‌نگی و كاولكاریی و دروستكردنی فۆرمێكی دیكه‌ی حوكمرانی سوننه به‌و جۆره‌ی ئه‌مه‌ریكا خۆی ده‌یه‌وێت به ته‌نیشت ئێران و چین و روسیاوه.
ئه‌مه‌ریكا هیچ بۆی گرنگ نییه ئه‌م فۆرمه دینیی و مه‌زهه‌بییه حه‌نه‌فییه ماتریدییه پاكستانی ئه‌فغانییه، دیموكراسخواز و ئینسانیی و دۆستی ژن و كولتوور و رۆشنگه‌ری و كۆمه‌ڵگای مۆدێرن و كراوه و ئازاد بێت، وه‌لێ بۆی گرنگه مۆدێلێكی میانڕه‌و نه‌بێت، توند و نه‌خوازراوبێت له‌به‌رده‌م هێزه نه‌یار و به‌رهه‌ڵستكاره‌كان و به‌ته‌واوی سه‌رئێشه‌بێت بۆ ناوچه‌كه، چونكه ئه‌مه‌ریكا خۆی به به‌رنامه بیست ساڵه سه‌له‌فیه‌تی ئوسوڵیی مۆدێرن گه‌شه پێده‌دات له ئه‌فغانستان و بۆ بیست ساڵی دیكه‌ش كردی به ئه‌ڵته‌رناتیڤی حوكمرانیی و پۆلیسی ناوچه‌كه، ئه‌م په‌رچه‌مه تازه‌یه‌ی تاڵیبان زۆر كار بۆ ئه‌مه‌ریكا ئاسان ده‌كات، كه سه‌ره‌كیترینیان ئه‌وه‌یه به‌بێ وجودی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و بودجه‌ی خه‌یاڵی واشنتن وه‌به‌رهێنانی دیبلۆماسی به كابوله‌وه ده‌كات و دووراودوور گوشاره‌كانی ده‌كاته كارتی دانووستان و گفتوگۆی به‌رهه‌مدار بۆ ئاینده.
ئه‌وانه‌ی كه به‌بێ زانیاری و ریشه‌ی مێژوویی تاڵیبان و بزافی ئیسلامی نوێ ده‌یانه‌وێت شرۆڤه بكه‌ن، به هه‌ڵه‌دا چوون له‌وه‌ی كه تاڵیبانی ئێستا وه‌ك میراتگری كه‌له‌پور و فیكر و خه‌باتی رابوونی ئیسلامی ئه‌فغانستان ده‌بینن و هیچ باوه‌ڕ به‌وه ناكه‌ن، كه تاڵیبانی نوێ زۆر جیاوازتره له‌و تاڵیبانه‌ی مه‌لا محه‌مه‌د عومه‌ر له ساڵی 1996.
تاڵیبان به خۆی بزانێت یان نا ئیتر زۆر گۆڕاوه و له رووی پره‌نسیپی فكریی و ئایدۆلۆژیی و ئه‌وه‌شی ده‌یكات بۆ چاوبه‌ست و راكێشانی سۆزی ئایینی شه‌قامی ئه‌فغانییه، ئه‌گینا له ئێستادا هیچ خاوه‌نی گوتاری حوكمرانی سه‌ربه‌خۆ نییه و ئه‌جێندای تایبه‌تی دیاریكراو جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز ناهێڵێت تاڵیبان مۆدێلێكی سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌ش بكات، رێگه‌ش نادات به ته‌نیا خاوه‌نی حوكمرانیی وڵات بێت و ته‌واوی جومگه‌كان له‌ده‌ستی خۆیدا بێت.
ئێستا ئیتر جگه له‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی ئابووری و بازاڕ و داڕزانی كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی و وه‌به‌رهێنان و گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی و په‌روه‌رده و فێركردن له كابول، ئه‌م حكومه‌ته رانه‌گه‌یه‌نراوه‌ی تاڵیبان له‌به‌رده‌م ئاڵنگاری و به‌ره‌یه‌كی نارازیی توندی ناوخۆیی و هه‌رێمییدا وه‌ستاوه، ئه‌مه‌ریكا هه‌م نه‌یار و هه‌م هاوبه‌شی بۆ په‌یداكردووه، په‌نجشیر وه‌ك ناوه‌ندی نه‌یاره‌كانی و داعشی خۆراسانیش وه‌ك هاوبه‌شی بیرۆكه‌ی حوكمرانی، یانی ئه‌گه‌ر هه‌رێمی به‌نچشیریش بكه‌وێت ئه‌وا به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاریی و به‌رگریكارانی باكوور و تاجیكیه ره‌سه‌نه‌كان و هه‌زاره‌كان به ئۆپۆزسیۆنی سه‌رسه‌خت ده‌مێننه‌وه و به‌رگریی ده‌كه‌ن و ناكه‌ون و حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولغه‌نی براده‌ر به هیلاكدا ده‌به‌ن، چونكه به‌هه‌مان میتۆد و هێز و به‌رگریی تاڵیبانییه‌وه ده‌جه‌نگن و سروشتی شاخاویی و لێره‌وار و تۆبۆگرافیاكه‌ی و پشتگیریی وڵاتانی وه‌ك رووسیا و چین و ئێران رێگه به‌وه ده‌ده‌ن ئۆپۆزسیۆن چالاك بكه‌نه‌وه دژی ئه‌مه‌ریكا، چونكه ده‌زانن ئه‌وه‌ی ئێستا حوكم ده‌كات وه‌ك فۆرم تاڵیبانه ئه‌گه‌رنا سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكیی قه‌ته‌رییه له ناوچه‌كه.
پاشان به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاریش ئه‌وه‌نده هێزێكی لاواز و گه‌نده‌ڵ نین، جگه له‌وه‌ی خاوه‌نی میراسێكی چل ساڵه‌ی مێژووی جیهادیی و كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی ره‌بانی و ئه‌حمه‌د شامه‌سعودن، به‌ره‌كه‌شیان تۆكمه‌یه به ده‌یان سه‌رۆك هۆز و خێڵ و كه‌سایه‌تی وه‌ك ئه‌مروڵا ساڵح جێگری سه‌رۆكی پێشوو، بیسمیلا موحه‌مه‌دی وه‌زیری به‌رگریی پێشوو، له‌گه‌ڵ هه‌زاران جه‌نگاوه‌ری سوپایی و خۆبه‌خش و خاوه‌ن ئیراده دژی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان.
تاڵیبان به تێگه‌یشتنی ئیماره‌تسازیی و داعشی خۆراسانیش به تێگه‌یشتنی بنیادنانی خه‌لافه‌تی دینی و سه‌له‌فیه‌تی خۆراسانییه‌وه ئێستا پێكه‌وه‌ن، ئه‌مه خۆی جیاوازیی قووڵه بۆ لێكترازانی نزیك، دوو تێگه‌یشتن و دوو رێباز و رێچكه‌ی جیاوازیان هه‌یه بۆ حوكمرانی، تاڵیبان خۆی به ئه‌هلی ته‌قیه و وه‌رع و سۆفیزم وێنا ده‌كات و داعشی خۆراسانیش بێگومان به لۆژیكی توندی ڤه‌نده مێنتاڵیزمی سه‌له‌فی جیهادی حه‌ددی وێناده‌كات، دوور نییه ئه‌مه‌ریكا بیه‌وێت له‌م دوو ته‌ریقه‌ته‌وه ئاواز و فۆرمێكی تایبه‌ت دروست بكات و به‌ته‌واوی سێبه‌ری ئیخوان موسلیمین و بزاڤی ئیسڵاحخوازیی نه‌رم و میانره‌ویی و په‌روه‌رده و زیهنی بكاته ده‌ره‌وه‌ی مێژوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی له میسر و تونس و سعودیه و توركیا بینیمان دژی مورسی و غه‌ننوشی و گویله‌ن و ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی به‌دیاركه‌وت.
به كورتی ئه‌مه‌ریكا وانه‌كانی ناو كتێب و نامیلكه‌ی ئیسلامی و وه‌عز و تیۆره‌كانی دیموكراسی ناوێت، ده‌وڵه‌تێكی هاوشێوه‌ی ئێرانی ده‌وێت به فۆرم و مۆدێلی پڕۆژه‌یه‌كی سوننی له ناوچه‌كه، فه‌تاح سیسی و ئه‌ردوغان و بن سه‌لمان و هه‌یبه‌توڵاكان و شێخانی خه‌لیجی عه‌ره‌بی و مه‌دره‌سه‌كانی قیتالی ده‌وێت، له‌بری ناوه‌نده‌كانی فیكر و ئه‌ندێشه‌ی ئایینی، بیست ساڵیشه ئه‌مه‌ریكا به‌و هه‌موو پاره رژانه‌وه له ئه‌فغانستان، ناوه‌ندێكی كو‌لتووری و سینه‌مایه‌ك و سته‌یجێكی شانۆیی و وێژه‌یی و پڕۆژه‌یه‌كی وه‌شاندنی چاپ و رۆشنگه‌ریی دروست نه‌كرد و له ئاینده‌ش دروستی ناكات، تاڵیبانێكی تازه‌ی دروستكرد هه‌موو تا هه‌موو حه‌زاره‌تێكی دینی له ره‌گه‌وه هه‌ڵبوه‌شێنێت.
ئه‌گینا راسته ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان پاشه‌كشه‌ی كرد، وای وێنا ده‌كه‌ن شكستی هێناوه، به‌ڵام بریكار و پرۆكسییه‌كی متمانه‌داری دانا و ئه‌م شكستانه‌ی كه به‌ره‌ی ئیسلامیخوازی عه‌وام باس ده‌كه‌ن، ئه‌وه توێكڵه‌كه‌یه‌تی و شكستی میدیایی و بچوكن و كرۆكه‌كه‌ی نییه و ناكرێت به ره‌هایی باسی بكه‌ین و پڕۆژه گه‌وره‌كه‌ی هاله‌ی "تاڵیبان/ ئه‌مه‌ریكا" نه‌بینین.
ئه‌مه‌ریكا له ده‌یان ده‌وڵه‌تدا سه‌رمایه‌گوزاری گه‌وره‌ی كردوه به دڵی خۆی و ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌وتی و ئابووری و سوپاییه‌كانی پارێزراو بوون، راسته بۆ عێراق و سووریا ره‌نگه ئه‌مه‌ریكا زۆر باش جوڵه‌ی نه‌كردبێت، ئه‌گینا له ته‌واوی دونیا و له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆییش هه‌م سوپاكه‌ی و هه‌م گوتار و ئابوورییه‌كه‌ی رووی له گه‌شه‌كردنه و ته‌واو سه‌ركه‌وتوو بووه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌رچی له عێراقیش هێشتا ئه‌مه‌ریكا حاكمی ره‌هایه و هه‌ر پڕۆسه‌یه‌ك ئه‌مه‌ریكا نه‌یه‌وێت، ناكرێت و هه‌ر پڕۆسه‌یه‌كیش بیه‌وێت ئه‌نجامی ده‌دات.
ئه‌گه‌ر سه‌یری چه‌ند نمونه‌یه‌ك بكه‌ین، ئه‌و راستیه باشتر ده‌رده‌كه‌وێت: له ساڵی 2006 گه‌وره‌ترین سه‌ركرده‌ی ته‌وحید و جیهاد ده‌كوژێت و ده‌یكاته ئامانجی ئه‌جێنداكانی كه ئه‌بو مه‌سعه‌ب زه‌رقاویی بوو له بیابانه‌كانی عێراق. له ساڵی 2011 له پڕۆسه‌یه‌كی ورد و هه‌واڵگریی شاراوه‌دا ئوسامه بن لادن و چه‌ندین سه‌ركرده‌یه‌كی جیهادیی ده‌كاته ئامانج و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن بوو بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و قوفڵدان له چالاكییه‌كانی قاعیده بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ تا كاتی هاتنه‌وه‌ی تاڵیبان له 15 ی ئابی 2021. له ساڵی 2016 ئه‌میرێكی داعشی خۆراسانی پاكستانی ده‌كاته ئامانج و ده‌یكوژێت به‌ناوی حافز سه‌عید خان و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌یان سه‌ركرده‌ی دیكه‌یان ده‌كوژێت و ئیتر رێگه‌ی كاركردنیان پێ ده‌دات. له ساڵی 2019 ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی ئه‌میری داعش ده‌كاته ئامانج و كۆتایی پێ ده‌هێنێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته دوا په‌رده‌ی شانۆییه‌كه‌ی داعش بۆ قۆناغی یه‌كه‌می گه‌مه‌كه.
له سه‌ره‌تای ساڵی 2020 گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نجامدا له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد دژی قاسمی سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و به‌مه‌ش ئیراده‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ چه‌ندین ساڵ توشی شكست و لاوازی كرد. چه‌ندین جار به فڕۆكه ناوه‌نده گرنگه سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانی شیعه و سوپای پاسداران و به‌در و سه‌رایا و لیواكانی حه‌شد و حیزبوڵڵا و ره‌بعوڵای له ناوه‌ڕاست و باشوور و بیابانه‌كانی نێوان ئوردن و سووریا و عێراقیان كردووه‌ته ئامانج.
ئه‌مه‌ریكا له كوێ بیه‌وێت جوڵه‌ی به‌هێزده‌كات و جوڵه‌كانی به ئاسانی نابینرێت، بۆ ئێستای ئه‌فغانستانیش راوێژكاری پله‌یه‌ك و پلانداڕێژه‌ریی ئه‌و وڵاته‌یه و هه‌ر له ئێستاوه داعشی خۆراسانی و تاڵیبان و ده‌یان گرووپی دیكه‌ی هێناوه‌ته‌وه مه‌یدانه‌كه.