ژنانی ئه‌فغانستان وه‌رنه ده‌رێ
رۆژانه ئه‌و كاتانه‌ی به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی نێو میدیای ئه‌مه‌رییكییه‌وه به‌سه‌رده‌به‌م، زۆیان ئاماژه‌ن بۆ رووداوه جیاجیاكانی دۆخی ئه‌فغانستان كه تا راده‌یه‌ك 80%ی میدیای ئه‌مه‌ریكی سه‌رقاڵه به رووداوه‌كانی ئه‌فغانستانه‌وه، به‌ڵام له‌كۆی ئه‌و رووداوانه‌ی كه له دوای 16ی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021)ه‌وه روویانداوه، هیچ فیگه‌رێك به‌قه‌د ئازایه‌تی ژنی ئه‌فغانستان راینه‌گرتووم.
نه رۆیشتنی ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی ئه‌فغانستان رایگرتم و وه‌ستاندمی، نه كۆچی به كۆمه‌ڵی ئه‌فغانه‌كان رایگرتم و سه‌رنجی راكێشاوم، نه ئه‌و هه‌زاران چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه ئه‌مه‌ریكییه‌ی كه كه‌وتۆته ده‌ست تاڵیبان، نه دوامین رووداو كه به‌رگری به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاری نیشتمانی ئه‌فغانستان به‌سه‌رۆكایه‌تی كوڕه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود له په‌نجشیر.
ئه‌وه‌ی له ژنانی ئه‌فغانستان ئه‌بینیم قسه‌كه‌رێكه له‌بری هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فغانی، پێتان سه‌یر نه‌بێت له‌هه‌موو رووداوه‌كاندا قسه‌ی خۆی هه‌یه، داوای هه‌موو شتێك ئه‌كات بۆ كۆمه‌ڵگه نه‌ك بۆ خودی خۆی، به‌پێچه‌وانه‌ی تێڕوانی چه‌پڕه‌وییه‌وه ئه‌وان هه‌وڵ بۆ ئازادی كۆمه‌ڵگه ئه‌ده‌ن تا خۆیان تێدا ئازاد بن. ئه‌وان داوای ئازادی جلوبه‌رگ ناكه‌ن، چونكه ئه‌و ژنه ئه‌فغانستانیانه‌ی رۆژانه دێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان به جلوبه‌رگێكی ته‌واو ئیسلامی و داپۆشراوه‌وه دێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، ئه‌وان دژی سیاسه‌تی تاڵیبانن نه‌ك دژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، تێڕوانینه‌كه‌یان تێڕوانینێكی نیشتمانیانه‌یه نه‌ك فێمینیستیانه. ئه‌وان كه‌مترین داوای خۆیان هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیانه‌وه قسه له‌سه‌ر مافه‌كانیان ده‌كرێت.
ئه‌وان له‌رۆژی ئاڵادا قسه‌یان له‌سه‌ر ئاڵای سه‌ره‌كی ئه‌فغانستان كرد و دژی گۆڕینی ئاڵا (ره‌ش و سور و سه‌وز)ه‌كه بوون به ئاڵای تایبه‌تی تاڵیبان، به‌دروشمی ئاڵای ئه‌فغانستان ناسنامه‌مانه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ئه‌وان ئاماده‌نه‌بوون خۆپیشاندان دژی جیاكردنه‌وه‌ی كوڕان و كچانی زانكۆ بكه‌ن كه به په‌رده‌یه‌ك نێوانیان جیاده‌كرێته‌وه له هۆڵه‌كانی خوێندن، به‌ڵكو له زۆربه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كانیشدا پێكه‌نینیان به رووداوه‌كه هات، ئه‌وانه قسه‌یان له‌سه‌ر نه‌كرد، چونكه به‌شێك بوو له كێشه‌ی خۆیان.
ئه‌وان دوو رۆژه هاوار ده‌كه‌ن (مه‌رگ بۆ پاكستان) چونكه ده‌ستی خستۆته ناو كاروباری حكومه‌ته نوێیه‌كه‌وه و به دڵ و خواستی پاكستان دانراوه.
من له‌نێوان دوو دیواردا وه‌ستاوم ناتوانم ئه‌م ئازایه‌تییه چۆن لێكبده‌مه‌وه: (به‌خۆم وت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا هیچی نه‌كردبێت خۆ توانی ژنی ئه‌فغانستان بهێنێته ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كان كه له‌سه‌رده‌می حوكمی تاڵیبان (1996-2001) بۆیان نه‌بوو له‌ماڵه‌كان بێنه ده‌ره‌وه، خۆ توانی ده‌رگای قوتابخانه‌ی كچان بكاته‌وه‌و ئیتر ژنی ئه‌فغانی فێربكات، رازی نه‌بێت به ره‌جم و جه‌ڵد و سه‌رپه‌ڕاندن.
به‌ڵام له‌و دویوو دیواره‌كه‌ی تره‌وه به‌خۆم ده‌ڵێم، دلێری ژنی ئه‌فغانی كه‌لچه‌ره، ئه‌گه‌ر وردتر بڕوانین ئه‌م كه‌ڵچه‌ری دلێریی و ئازایه‌تییه له ژنی ئێرانی و تاجیكستانی و پاكستانی و هندستانیشدا به‌دیده‌كرێت و زۆرجار ژنی ئاسیایی ناوه‌ڕاست به‌سروشت ئازا‌و ئازادتره.
ره‌نگه ئه‌م تێرمه له خۆپیشاندانی ژنانی ئه‌فغان له‌لایه‌كی تره‌وه له قازانجی تاڵیبان بكشێته‌وه و وه‌ك به‌شێك له ئازادی راده‌ربڕین له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپاوه سه‌یر بكرێت، به‌ڵام ئه‌و فه‌لاقه‌كردنانه‌ی ژنان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه خالێكی نێگه‌تیڤ ده‌بێت، چونكه هه‌ندێك ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا پێدانی هاوكاری دارایی به حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان ئه‌به‌ستنه‌وه به مافی ژنان له ئه‌فغانستان.
وه‌ك پێشتر وتم ژنانی ئه‌فغانستان له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیانه‌وه به‌رگری له‌مافه‌كانیان ده‌كه‌ن، هه‌ندێك پێیانوایه خۆپیشاندانی ژنانی ئه‌فغانستان به‌شێكه له به‌رگری له‌خود له رێگه‌ی داوای گشتی كۆمه‌ڵگه‌وه، چونكه ترسیان له ئاینده‌یان هه‌یه و رۆژ به‌ڕۆژیش بڕیاره‌كان به‌رامبه‌ریان قورس‌تر ده‌بێت، بۆ نموونه 8ی ئه‌یلول، به‌رپرسێكی باڵای تاڵیبان له میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێس بی ئێس نیوز-ی ئوسترالی وتی: "رێگه نادرێت به كچان یاری كریكیت بكه‌ن، كه یارییه‌كی باوی ئه‌فغانی-یه، ته‌نانه‌ت رێگه به هیچ یارییه‌كی دیكه‌ش نادرێت كه كچان پراكتیزه‌ی بكه‌ن و هیچ پێویست ناكات".
هه‌روه‌ها ئالیسون داڤیدیان جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژنانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌فغانستان پێیوایه كه هه‌ندێك دیارده سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه له‌وانه نه‌هێشتنی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی كچان و ژنان له‌ماڵه‌وه ، ده‌ستبه‌رداركردنی زۆره‌ملێی كچان له‌خوێندن و كاركردن و ئه‌ئامانجگرتنی شوێنی داڵده‌دانی ژنانی هه‌ڵاتوو.
داڤیدیان له نیویۆرك به رۆژنامه‌نووسانی وت: "تا ئێستا هه‌ڵوێستی تاڵیبان روون نییه له‌به‌رامبه‌ر ژنان و ترس به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانیان هه‌یه.