حوكمی خه‌زعه‌لی یان به‌نزینه‌كه‌ی؟
له كه‌ركووك هه‌موو شتێك خراپه. ئه‌منییه‌ت نییه. ته‌ندروستی له‌وپه‌ڕی خراپیدایه. مافیا و چه‌ته مه‌زهه‌بی و تائیفییه‌كان شار به‌ڕێوه ده‌به‌ن. هیچ شتێك له جێی خۆیدا نییه، شار له زبڵی خۆی و زبڵی عروبه‌دا غه‌رق بووه. كورده‌كان ده‌رده‌كرێن و خێڵه به‌ده‌ویی و هۆڕنشینه‌كان له جێیان نیشته‌جێ ده‌كرێن! كه‌چی میدیاكانی به‌ره‌ی مه‌قاوه‌مه، به‌راوردی حكومه‌تی هه‌رێمیان به حوكمی خه‌زعه‌لی، ته‌نیا له ڕێی به‌نزینه چوارسه‌دوپه‌نجا دینارییه‌كه‌ی ئه‌وێوه ده‌كرد!
توجارێكی درۆزنی بناری گۆیژه‌ش، چوار ڕۆژ پاش داگیركردنی كه‌ركووك له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و پاسداره‌وه، كامێرا و مایكی بۆ هه‌رزه‌یه‌كی ده‌مهه‌راشی حیزبۆڵانه‌كه‌ی كردبووه‌وه و باسی خۆشگوزه‌رانی و ئارامی و ڕه‌فاهییه‌تی كه‌ركووكی ده‌كرد كه به قه‌ولی خۆی (پارتی و یه‌كێتیی لێ نه‌ماوه) بۆیه ئه‌م شاره ئاوا شیرین و جوان بووه!
به‌ره‌یه‌كی به‌رفراوانی تاریكی، هه‌موو تێز و بڕوانامه و خوێنده‌وارییه‌كیان خستووه‌ته خزمه‌تی تووڕه‌كردنی خه‌ڵك، له باشترین زانكۆكانی ده‌ره‌وه ده‌یانخوێند، باشترین ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌رده‌میان لێ ده‌خوڕی، له باشترین ڤێلاكان ده‌خه‌وتن، كه‌چی خراپترین قسه‌كانیان بۆ خه‌ڵكی ده‌كرد. بیڕوخێنه، تێكی بده، وێرانی بكه، قه‌بووڵی مه‌كه، بیسووتێنه! ئافه‌رم، تۆ میلله‌تی زیندووی، تا زۆرتر تووڕه بووایه، زووتر حیزب و تاقمی تریان بۆ دروست ده‌كرد. یه‌ك دنیا جنێو به‌وانه‌ی پێشتر ده‌ده‌ن و كه‌چی چله‌یان ناچێ و ده‌چنه‌وه ناوی!
به ماسته‌ر و دكتۆراوه، ته‌نیا یه‌ك قسه‌یان ده‌كرد: كوردستان وێرانه و خراپه و چه‌ته‌ییه و سۆماڵ خۆشتره و ئه‌ریتریا جوانتره و ئه‌فغانستان ڕازاوه‌تره و عێراق شه‌فاف تره. میلله‌ت ترسنۆكه چونكه خۆپیشاندانی خوێناوی ناكه‌ن و ئه‌زموونی لیبییه‌كان و سورییه‌كان و یه‌مه‌نییه‌كان دووباره ناكه‌نه‌وه، جارێكیان هۆشیار عه‌بدوڵڵا له ڕادیۆیه‌ك قسه‌ی ده‌كرد، ده‌یوت: ده‌توانین به 24 سه‌عات كوردستان بكه‌ین به سوریا! به راستی ئه‌و براده‌ره و جه‌بهه‌كه‌ی ته‌نیا له‌وه‌دا ڕاستیان ده‌كرد، ته‌نانه‌ت به دوانزه سه‌عاتیش ده‌یانتوانی بیكه‌نه یه‌مه‌ن! هه‌موو فه‌لسه‌فه‌كهش هه‌ر ئه‌وه‌بوو كه هه‌میشه میلله‌تێك ئاماده بكرێت بۆ ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی كتوپڕی حیزبێكی تر، په‌یجێكی تر، جه‌بهه‌یه‌كی خۆخۆرانه و هه‌رایه‌كی عاشوورایی!
به‌شه خه‌ڵكی خۆیان فێر كرد كه ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌نزین له مه‌خموور هه‌رزانه، ئیدی حوكمی خه‌زعه‌لییان پێ نمونه‌یی بێت! ئه‌ڵبه‌ت وه‌ختی خۆیشی لای داعش مووچه و به‌نزین باش بوو، بۆیه ده‌یانویست كوردستانیش ببێته ئه‌رزی خه‌لافه و بۆ ئه‌مه‌ش لای باخی گشتیی سلێمانی خۆپیشاندانیان به خه‌ڵكی شار ده‌كرد و له‌سه‌ر پۆسته‌ره‌كانیان ده‌یاننووسی: من مووچه‌م ده‌وێت خودای ده‌كرد كوردستان ده‌بوو به سوریا!
خه‌ڵكێكی هه‌ژار، به ته‌واوه‌تی كه‌وتووه‌ته بن ده‌ست و پێی كۆمه‌ڵێك چه‌ته‌ی سیاسی و قاچاخچی و هۆڵیودێك له مایك و په‌یجی فه‌یسبووك! له ڕوئیای خه‌ڵكیدا چه‌سپاندوویانه هه‌ر داگیركه‌رێك ڕێی له قاچاخچێتی و كه‌سابه‌تی ئه‌وان نه‌گرت، پێیان باش بێت!
به‌نزین گران یان هه‌ر شتێكی تر كه گران بوو، نابێت وابێت، به‌ڵێ ئه‌ركی حكومه‌ته میكانیزمی جۆراو جۆر بگرێته به‌ر بۆ هه‌رزان كردن و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو كاڵا و پێویستییه‌كانی خه‌ڵكی. به‌ڵام تۆ كه هه‌میشه له گۆشه‌یه‌كه‌وه بۆ كوتین و ناشرینكردنی حكومه‌تی هه‌رێم خۆت مه‌ڵاس دابێت، له دووی چاكسازی و ئاسانكردنی ژیان نیت، به‌ڵكو حه‌زت له حوكمی خه‌زعه‌لییه!