پارتی و په‌روه‌رده.. له‌شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه تا په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی
په‌روه‌رده یه‌كێكه له‌و سێكته‌ره گرنگانه‌ی، كه‌وا (پارتی دیموكراتی كوردستان) له سه‌رده‌می شاخ و شاردا بایه‌خی پێداوه. له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوولدا پارتی قوتابخانه‌ی له گوند و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشدا بنیات نابوو، كۆمه‌ڵێك مامۆستای پێشمه‌رگه‌ی بۆ دابین كردبوون، كه دواجار به (مامۆستایانی شۆڕشی ئه‌یلول) ناسران، ئێستاش مامۆستایانى شۆڕشى ئه‌یلول ڕێكخراوێكیان به‌و ناوه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها پارتی (یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان) و (په‌یمانگای كادیران)یشی دامه‌زراند و ئه‌م دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییانه‌یشی كرد به شاخوێنبه‌ری حیزبه‌كه، هه‌روه‌ك چۆن تا ئه‌مڕۆ ناوه‌ندێكیشن بۆ پێگه‌یاندنی كادیری خه‌مخۆری خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌مان و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی سه‌ركه‌وتوویان پێشكه‌ش به كورد و كوردستان كردووه. خۆشبه‌ختانه منیش وه‌ك قوتابییه‌ك له‌و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییانه به‌هره‌مه‌ند بووم.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پارتی، كادیره‌كانی به‌گیانێكی پاكی كوردایه‌تییه‌وه په‌روه‌رده كردووه، له‌م په‌روه‌رده ڕۆحییه‌شدا یه‌كێك له‌سه‌رچاوه سرووش به‌خشه‌كانی پارته‌كه (رێبازی ته‌سه‌وف) بووه، كه تیایدا په‌روه‌رده‌كردنی سالیكى رێبازی سۆفیگه‌ری بایه‌خێكی ئێجگار زۆری هه‌یه، په‌روه‌رده‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كه، هه‌ردوو لایه‌نی (ئایینی و نیشتمانپه‌روه‌ری) به‌یه‌كه‌وه گرێده‌دات، مێژووش گه‌واهی ئه‌وه ده‌دات ئه‌م ڕێبازه له‌كوردستان چه‌ند مرۆڤی مه‌زنی نیشتمانپه‌روه‌ر و ئاینپه‌روه‌ری پێشكه‌ش به خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌مان و جیهان كردووه.
به هه‌ندوه‌رگرتنی په‌روه‌رده لای پارتی وه‌های كردووه، ئه‌م حزبه هیچكات له پلان و ستراتیژ و په‌یڕه‌و و پرۆگرام و په‌یام و به‌رنامه‌كانیدا فه‌رامۆشی نه‌كات، نزیكترین به‌ڵگه‌شمان بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسه‌یه، ئه‌و گوتاره بوو كه جه‌نابی سه‌رۆك (مه‌سعود بارزانی) له میانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و له یادی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولدا، له‌ڕۆژی شه‌ممه، ڕێكه‌وتی 11/9/2021 به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رێزدار (نێچیرڤان بارزانی) و به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم (مه‌سرور بارزانی) و به‌رپرسانی دیكه‌ی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و ئێمه‌ی به‌ربژێر بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی عێراق، پێشكه‌شی كرد.
سه‌رۆك له‌گوتاره‌كه‌یدا له‌چوارچێوه‌ی باسكردنی خزمه‌تگوزاریدا، فه‌رمووی: " من ئومێده‌وارم كه له‌مه‌ودوا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌ڕله‌مان، زیاتر بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه خزمه‌تگوزارییه‌كی باشتر پێشكه‌ش به خه‌ڵكی كوردستان بكرێت، له‌هه‌مووشی گرنگتر گرنگییه‌كی زۆر زیاتر به په‌روه‌رده بدرێت، جاران دوژمنان په‌لاماری ئێمه‌یان ده‌دا، به‌تانك وتۆپ و فڕۆكه‌وه به‌رگری ده‌كرا، جاری وا هه‌بوو خه‌ساره‌تیشمان ده‌دا، به‌ڵام ئێستا دوژمن په‌لاماری ئێمه ده‌دات به‌شێوه‌ی دیكه، به‌ئامرازی ترسناك، له‌هه‌مووشی خراپتر ئه‌وه‌یه سه‌ركه‌وتووبن، ئینتیمای گه‌نجیان بۆ وڵاته‌كه‌یان كه‌مكردووه، كه ئه‌وه مه‌ترسییه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یه، ده‌بێت په‌روه‌رده له كلاسی یه‌كه‌می سه‌ره‌تاییه‌وه ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرێت، له‌مه‌ودوا ده‌بێت نه‌وه‌ی داهاتوو وا په‌روه‌رده بكرێت، كه گیانفیدایی بۆ نیشتیمان و قوربانیدان له‌پێناوی گه‌ل و نیشتیمان زۆر هه‌رزان بێت، گیان ده‌بێت هه‌رزان بێت له‌و پێناوه‌دا".
تا ئێره ده‌قی قسه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بوو كه‌وا پانتاییه‌كی زۆری له‌گوتاره‌كه‌ی بۆ ته‌رخان كرد، ئه‌مه‌ش مانای وایه په‌روه‌رده لای ئه‌و له‌سه‌رتۆپی لیستی بابه‌ته بایه‌خداره‌كانه، هه‌ر بۆیه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه‌وا له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه، گرنگییه‌كی زۆر زیاتر به په‌روه‌رده بدرێت. پاشان په‌روه‌رده‌ی به‌سته‌وه به‌نیشتیمان په‌روه‌رییه‌وه و ئه‌ركی ئه‌وه‌ی به په‌روه‌رده‌كاران سپارد، له‌قۆناغی سه‌ره‌تایی و گه‌نجێتیدا - كه دوو قۆناغی هه‌ستیارن- كار له‌سه‌ر پته‌وكردنی ئینتیما له‌نێوان خاك و ڕۆڵه‌كانی نیشتیمان‌دا بكه‌ن، كه به‌داخه‌وه دوژمنان تێكیانداوه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی جدییه بۆ سه‌ر كیانی نه‌ته‌وه‌ییمان و بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش، ڕه‌نگه دوژمن له‌مه‌دا كه‌ڵكی له‌و گوته‌یه وه‌رگرتبێت، كه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ویستت شارستانییه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بڕوخێنیت، په‌روه‌رده‌كه‌ی له‌ناو ببه. بێگومان ئه‌مه پێچه‌وانه‌كه‌یشی ڕاسته، ئه‌گه‌ر ویستت نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێشبخه‌یت، ده‌بێت په‌روه‌رده‌كه‌ی چاك بكه‌یت. به‌ڵام ئێمه ده‌بێت له‌وه‌ڵامی دوژمنان‌دا له‌ژێر ڕۆشنایی گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكدا په‌روه‌رده به‌ره‌و چاكتر ببه‌ین.
له‌بیرمان نه‌چێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش درێخی له به‌ره‌وپێشبردنی په‌روه‌رده‌دا نه‌كردووه، من له دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان له به‌ریتانیاوه، تا هه‌نووكه، وه‌ك پسپۆڕێكی په‌روه‌رده‌یی و سه‌رۆكی پێشوتری زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و سه‌رۆكی ئێستای زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی، شاهێدی به‌ره‌وپێشچوونی كه‌رتی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵام و خۆیشم ڕۆڵم تێیدا بینیوه، توانیومانه ژماره‌ی خوێندنگه‌و زانكۆ و كۆلێژ و به‌شه‌كان زیاد بكه‌ین، گۆڕانكاری له‌پرۆگرامی خوێندندا بكه‌ین، كوالێتی خوێندن به‌رز بكه‌ینه‌وه.
هه‌ر له‌پێناو چاكتركردنی ڕه‌وشی خوێندن، له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كاری باش بۆ په‌روه‌رده كراوه. له هێڵه گشتییه‌كانی ئه‌و كارنامه‌یه‌دا كه ڕێزدار سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سرور بارزانی) له10/7/2019 له‌په‌ڕله‌مانی كوردستان خستیه ڕوو، له‌ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كاندا باس له‌وه كراوه، كارده‌كه‌ن بۆ" چاككردن و به‌رزكردنی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌وروه‌رده‌و فێركردن." بۆ ئه‌مه‌ش به‌كرده‌یی هه‌وڵی جددی دراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پارتی له به‌رنامه‌ی كاری خۆیدا بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ساڵی 2021 ده‌ڵێت: "كارده‌كه‌ین له‌پێناو چاكسازی له‌سه‌رجه‌م بوار‌و سێكته‌ره‌كاندا، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و كلتووردا".
ئه‌م په‌یام و هه‌وڵانه‌ی پارتی له‌بۆ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند گرنگ بن، ئه‌وا له‌بۆ عێراقیش دوو هێنده گرنگن، چونكه ئێمه هه‌رنا توانیومانه ده‌ستكاری پرۆگرامه‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی مه‌ده‌نی بكه‌ین، قوتابخانه‌و زانكۆ و كۆلێژی نوێ به‌ڕێژه‌یه‌كی باش دروست بكه‌ین، ژێرخان و سه‌رخانی په‌روه‌رده‌ییمان په‌ره پێبده‌ین، هه‌رچه‌نده هێشتا كه‌موكوڕیمان هه‌یه.
وه‌لێ په‌روه‌رده له‌عێراقدا داته‌پیوه، لایه‌نه‌كان به‌هۆی شه‌ڕی تایفی و مه‌زهه‌بی و ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه، نه‌یانپه‌رژاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق له قه‌یرانی په‌روه‌رده‌یی قوتار بكه‌ن، هێشتا به‌شێكی زۆر له‌قوتابیان له‌كه‌ره‌ڤانه وخانووی گڵ و قوتابخانه‌ی كۆن و نۆژه‌ن نه‌كراوه‌دا ده‌خوێنن، به‌ته‌واوی پێداویستییه‌كانی خوێندنیان بۆ فه‌راهه‌م نه‌كراوه، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌منداڵان له خوێندن بێبه‌شن، كه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه میلیشیاكان و گروپه مافیاییه‌كان بۆ مه‌رامی مه‌ترسیدار بیانقۆزنه‌وه.
ئه‌مه جگه له گه‌نده‌ڵی له‌كه‌رتی په‌روه‌ده‌دا، به‌شێوه‌یه‌ك بڕوانامه‌كڕین و دزه‌پێكردنی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان بوون به‌دیارده‌و نزیكه‌ی 70%ی قوتابخانه‌كان ئاوی پاكیان بۆ خواردن و تاقیگه‌ی باشیان نییه. هه‌ر له‌مباریه‌وه لێژنه‌ی په‌روه‌ده‌و خوێندن له‌په‌ڕله‌مانی عێراق دانی به‌وه‌دا ناوه له ئێستادا 30-40 هه‌زار بڕوانامه‌ی ساخته له‌وڵاتدا هه‌ن، ئه‌مانه‌و چه‌ندین كێشه‌ی دیكه به‌رۆكی په‌روه‌رده‌و خوێندنی له‌عێراقدا گرتووه، به‌شێوه‌یه‌ك پێویستییان به‌چه‌ندین توێژینه‌وه‌و كۆنگره‌یه‌ك هه‌یه بۆ تاوتوێكردن و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی چاره‌كردنیان.
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی په‌روه‌رده له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پێویستی به هه‌وڵی هه‌مووان هه‌یه، له‌پێش هه‌موومانه‌وه، ده‌بێت په‌ڕله‌مانتاران ئه‌م كه‌یسه بجوڵێنن و داوا بكه‌ن په‌روه‌رده له ڕووی (توانای مرۆیی، ژێرخانی ماددی، ئامانج و فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌ده‌یی)یه‌وه پێش بخرێت. ئه‌گه‌رنا، ئایینده‌ی وڵات و نه‌وه‌ی داهاتوو به‌ره‌و فه‌وتان ده‌چن، لاوان زیاتر وزیاتر وڵات به‌جێده‌هێڵن و ئینتیمایان لاواز ده‌بێت.
من وه‌كخۆم، كه پسپۆڕی په‌روه‌رده‌ییم و له بواری پسپۆڕییه‌كه‌یشمدا، ئه‌زموونم هه‌یه، هاوكات كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانیشم بۆ په‌ڕله‌مانی عێراق له‌پارێزگای هه‌ولێر، بازنه‌ی یه‌كه‌م، به‌ژماره‌ی (27)، په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌بواری په‌روه‌رده‌دا به‌هه‌ند وه‌رده‌گرم و له‌پێناو جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكه‌كه‌یدا ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆم، له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌خه‌مه گه‌ڕ، بێگومانیشم هه‌م سه‌رۆك و هه‌م پارتی له‌پاڵپشتیكردنم درێخی ناكه‌ن.
ماوه‌ته‌وه بڵێم: سه‌رۆك بارزانی وه‌ك پزیشكێكی حه‌كیم و پێشمه‌رگه‌یه‌كی خه‌مخۆر و سه‌ركرده‌یه‌كی خاوه‌ن دید و تێڕاوینینی قووڵ بۆ ئێستا و ئاینده، له‌وتارێكی پوختی به‌هاداردا، زۆر جوان په‌یامی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردن گه‌یانده وه‌رگره‌كانی، له‌و نێوه‌نده‌شدا برینێكی له‌جه‌سته‌ی نیشتیمان‌دا بۆ ده‌ستنیشان كردین، كه ده‌بێت هه‌موومان له ژێر رۆشنایی په‌یامه‌كه‌ی جه‌نابیاندا چاره‌سه‌ری بكه‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش "كه‌م قسه بكه‌ین و زۆر كار بكه‌ین".
* سه‌رۆكی زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی