ریفراندۆمه‌كه‌ی بارزانی
دروشمی نه‌ته‌وه‌یی تاپۆ نییه له‌سه‌ر پارتی. فه‌رموو تۆی گۆڕانیش به كاری بهێنه. تۆی یه‌كێتیش به كاری بهێنه، تۆی نه‌وه‌ی نوێ و ئیسلامی و ئه‌وی چه‌پ و ئه‌وی لیبراڵ بیكه‌نه دروشمی خۆتان. درۆیه؟ ده‌ی با درۆ بێت، دروشمه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به درۆیشه‌وه به كار بهێنرێت، هه‌ر شیرینتره له دروشمه راستییه وێرانكه‌ره‌كان.
ئه‌وانه هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له پارتی نه‌چن، هه‌رچی قسه‌ی بازاڕی و خراپ و نا ئه‌خلاقیشه كردیانه دروشم. هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی فاسیڵه‌ی نێوانی خۆیان و پارتی بپارێزن، هه‌موو قییه‌مه‌كانیان فڕێ دا و پیره مێردیان برده پێش كازمی تا بپارێته‌وه: دخیلك سید الرئیس... لای ئه‌وان مادام پارتی گرنگیی دا به دروشمه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هه‌رچی دروشم و لافیته و به‌یانی خۆیانه، كردیانه لێدان له به‌ها نیشتمانییه‌كان!
خۆی له بنه‌ڕه‌ته‌وه، دروشمێكی بێ ناوه‌ڕۆك و ته‌نانه‌ت به قه‌ولی خۆتان (درۆ)ی نه‌ته‌وه‌ییش، هه‌زار جار باشتره له به‌ڵێنێكی راسته‌قینه‌ی وێرانكه‌ر، به سووریا كردنی كوردستان و رووخاندن و سوتاندن و دروستكردنی په‌یج و حیزبی وه‌رزیی له‌سه‌ر داروپه‌ردووی وێران.
له كوردستان زۆربه‌ی حیزبه‌كان، هه‌موو شتێك به كار ده‌هێنن و ده‌یكه‌نه دروشم، ته‌نیا به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كان وه‌لا ده‌نێن و بایه‌خی پێ ناده‌ن. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌میشه قێزه‌وینیش پیشانی ده‌ده‌ن. له ژێر فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌واندا، زۆرترین كه‌س قه‌شمه‌ریی به ئاڵای كوردستان و پێشمه‌رگه و پیرۆزییه نیشتمانییه‌كان كرد. ئه‌وان پاڵنه‌ر بوون كه له بن ده‌ستیانه‌وه هه‌رزه و كه‌م سه‌واده‌كان، ئاڵای كوردستان بسوتێنن. به پێشمه‌رگه بڵێن میلیشیا، له سه‌ر رێی كه‌ركووك گه‌نجه‌كان دنه بده‌ن بۆ رێنمایی حه‌شدی شه‌عبی تا بچن هه‌ولێریش داگیر بكه‌ن. اربیل... اربیل... نتخلص من جماعة بارزانی...
ئه‌وان سه‌ره‌تا وتیان ئه‌مه ریفراندۆمی توركیایه و ئه‌مانه ده‌یانه‌وێت كوردستانیش بخه‌نه سه‌ر توركیا. دواتر كه توركیا سنووری داخست و هه‌ڕه‌شه‌ی كرد، وتیان ئه‌مه ریفراندۆمی بارزانییه و ئه‌و پیاوه ده‌یه‌وێت پاشانشییه‌نییه‌كی وه‌ك ئه‌وه‌ی سعودییه بۆ خۆی دروست بكات و خۆی بكاته مه‌لیك، وه‌رن با نه‌هێڵین، كاتێك تێگه‌یشتن ئه‌مه پاشانشینیی نییه، وتیان ژێرخانی ئابووریمان نییه.
ساڵانی پێشتریش ده‌یان وت: ئه‌مانه ده‌رفه‌تی زێڕینیان له ده‌ست دا و ده‌یان توانی له كاتی راپه‌ڕین ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نن، پاشتریش وتیان له گه‌ڵ رووخانی سه‌دام ده‌یان توانی ده‌وڵه‌ت دروست بكه‌ن و هه‌له‌كه‌یان له ده‌ست دا، كه‌چی هه‌ر ئه‌مانه‌ی كه له خراپترین دۆخدا موزایه‌ده‌ی كوردایه‌تییان ده‌كرد، له 2017 وتیان گونجاو نییه و خراپه.
هاتن و به جددیه‌ته‌وه به خه‌ڵكیان وت ده‌وڵه‌تتان نه‌وێت. وتیان هه‌ر ئێوه نا، حه‌شدی شه‌عبی و قاسم سوله‌یمانییش حه‌زیان لێی نییه، ده‌ی ئێوه‌ش حه‌زتان لێی نه‌بێت. ئه‌مڕۆش كه له‌سه‌ر هه‌مان فه‌لسه‌فه‌ی پێشوویان ماون، به هه‌مان ریفراندۆم ده‌ڵه‌ن، ریفراندۆمه‌كه‌ی بارزانی، خۆ ئه‌گه‌ر له ئاینده‌یه‌كی دوور و نزیك، شتێكیشی پێ دروست بكرێت، ئه‌م قازگه‌له قیڕه قیڕ دێنه‌وه بۆ كوردایه‌تیی...