ته‌نیا پارتی گره‌نتیی له‌گه‌ڵه!
له ساڵی 2005ه‌وه تا ئێستا، هیچ په‌رله‌مانتارێكی پارتی، له هیچ خولێكی په‌رله‌ماندا، نه‌چووه‌ته ناو حیزبێكی تره‌وه. ته‌نانه‌ت دوای ته‌واوبوونی خوله‌كه‌یشی، هیچ په‌رله‌مانتارێكی پێشوو(چ له په‌رله‌مانی كوردستان و چ له هی عێراق) نه‌بووه به حیزبێكی تر یان چووبێته فراكسیۆنێكی تره‌وه!
بۆیه ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به پارتی داوه، نوێنه‌ره‌كانیان (چ باش بووبن چ خراپ) تا دوا كات نوێنه‌رایتیی ده‌نگده‌ره‌كانی خۆیان كردووه. به‌ڵام كوا ئه‌م شته له حیزب و بزوتنه‌وه و ده‌سته و تاقمه‌كانی تردا وایه؟ ده‌یان كه‌س له حیزبه‌كانی تر، ده‌نگی حیزبه‌كه‌ی خۆیان بۆ حیزبێكی تر بردووه، كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مانیان به حیزبێكی تر فرۆشتووه. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو حیزب هه‌یه به به‌ڕ و باڵه‌خانه‌یه‌وه، چووه‌ته ناو حیزبێكی تره‌وه كه پێشتر به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی ده‌وت ئه‌مانه خراپ و گه‌نده‌ڵ و بێ كه‌ڵكن! فراكسیۆن هه‌یه پێكڕا وازیان له جه‌بهه‌كه‌ی خۆیان هێناوه و له كوله‌كه‌ی ئه‌وانی تره‌وه جاڕ ده‌ده‌ن. سه‌رباری ئه‌وه‌ش، هه‌موو ئه‌مانه هێشتا خۆیان كاندید كردووه‌ته‌وه و به تۆ ده‌ڵێن جارێكی تریش ده‌نگمان به‌رێ؟ ئه‌وانه‌ی دوو جار هه‌ڵه‌یه‌ك دووباره ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر یه‌ك ئه‌نجامیان ده‌ست ده‌كه‌وێت!
ده‌نگدانی تۆ بۆ ئه‌وه نیه كه‌سێك یان حیزبێك بكه‌یت به شت، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌س و حیزبه تۆ بگه‌یه‌نن به قۆناغێكی باشتر. ئه‌گه‌ر ده‌نگ ده‌ده‌یت به كه‌سێك و گره‌نتیی له‌گه‌ڵ نییه كه نه‌بێته حه‌شدی شه‌عبی یان حه‌شدی داخلی، ده‌ی خۆت بۆ ڕاسته‌وخۆ ده‌نگ ناده‌ی به حه‌شده‌كه و بۆ به وه‌كاله‌ت ده‌نگ ده‌ده‌یت؟
من ئه‌گه‌ر كاندیدێك هه‌ڵبژێرم و بشزانم پاش ماوه‌یه‌ك ده‌بێته پارتی، ده‌ی ڕێك خۆم ده‌نگه‌كه‌م به پارتی ده‌ده‌م. ئه‌گه‌ر ببێت به یه‌كێتی، ڕێك ده‌نگ به یه‌كێتی ده‌ده‌م. ئه‌وجا تۆ بۆ له سه‌ر ئه‌مانه خۆ پیاو خراپ ده‌كه‌ی؟ بۆ شانی خۆت ئارداوی ده‌كه‌یت و له به‌ر ئه‌وان دنیا له خۆت ده‌ڕه‌نجێنیت، كه‌چی كه ئه‌ویش بوو به په‌رله‌مانتار، ده‌چێته‌وه نێو ئه‌وانه‌ی كه تۆ ڕه‌نجاندووتن؟
ئاڵا تاڵه‌بانی دێته كه‌ركووك و ئاڵایه‌كی كوردستان ده‌گرێت به ده‌ستییه‌وه و به ده‌نگی كچه شه‌هید و ماڵوێرانكراوی كورد، ده‌بێته‌وه به په‌رله‌مانتار، كاتێكیش ده‌گاته‌وه به‌غداد، سرودی مه‌وتنی لێ ده‌دا و گاڵته به كوردایه‌تی ده‌كات!
به گشتی لێره له كوردستان، هیچ حیزبێك ئۆپۆزسیۆن نییه، ئه‌وه خۆیان وا ده‌ڵێن، ده‌نا هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ی ده‌یانه‌وێت حكومه‌ت بڕوخێنن، خۆیان له‌و حكومه‌ته‌دا وه‌زیری پێشوو، په‌رله‌مانتاری پێشوو، مودیرعامی پێشوو یان هی ئێستان.
سه‌دان پۆلیس و كارمه‌ند و مامۆستا و هتد، له‌سه‌ر گۆڕان ده‌ركران و نان‌بڕاو كران، كه‌چی ئێستا هه‌مان بزوتنه‌وه به‌و ده‌نگده‌رانه‌ی ده‌ڵێت وه‌رن ده‌نگ به ئێمه و ئه‌وانه بده‌ن كه ئێوه‌یان نان بڕاو كرد! له‌گه‌ڵ هه‌مان حه‌ریفه‌كه‌ی دونێی خۆیاندا، باسی (پێكه‌وه به‌هێزی)ی ده‌كه‌ن، ده‌ی چما كه پێكه‌وه به‌هێزده‌بوون، بۆ هاتنه ده‌ره‌وه لێی؟
ئه‌مڕۆ كه ئه‌م وتاره‌ی تیا ده‌نووسم، یادی چواره‌مین ساڵه‌ی كۆچی دوایی مه‌ڕحووم مام جه‌لاله، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێستا پێكه‌وه شینیی ده‌گێڕن، پێش ئه‌وه‌ی بمرێت، ده‌یان وت (له موجه‌مده‌دا هه‌ڵگیراوه!) و سوكایه‌تییان پێ ده‌كرد.
ئه‌گه‌ر گۆڕان و یه‌كێتی هیچ جیاوازییه‌كیان له نێواندا نه‌ماوه و له سه‌ر هه‌موو شته‌كان كۆك و موته‌فیقن، ئێ حیكمه‌تی ئه‌وه له چیدایه ده‌نگده‌رێكی گۆڕان ده‌نگ بدات به كاندیدێكی گۆڕان و ڕاسته‌وخۆ نه‌یدا به كاندیداكه‌ی یه‌كێتی؟
ئێستا له كوردستان، ته‌نیا ده‌نگ بده‌یت به پارتی، زه‌مانه‌تی له‌گه‌ڵه، ده‌نا ده‌نگ بده‌ی به هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكی تر، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م معاشدا، له حزبێكی تردا بیبینیته‌وه.