به‌نزین بكه‌ن به سێ هه‌زار!
له هه‌ندێ وڵاتی ئه‌وروپی، كه‌سێك كه شه‌ش پستۆن لێ بخوڕێت، باجی زۆرتر له‌و كه‌سه‌ی لێ ده‌سه‌نرێت كه چوار پستۆن لێ ده‌خوڕێت. ئه‌وه‌ی هه‌شت پستۆن لێده‌خوڕێت، باجی زۆرتر ده‌دات له‌چاو ئه‌وه‌ی كه شه‌ش پستۆن لێ ده‌خوڕێت. میلله‌تێك كه خۆی پێ برسی و هه‌ژاره و گوایه نانی شێوی نییه، ئیتر بۆ پڕادۆ لێ ده‌خوڕێت؟ با بیكات به یارس.
ته‌نانه‌ت له ئه‌مه‌ریكاش هه‌ر كه‌سێك له ویلایه‌ته سارد و به‌فراوییه‌كان ده‌ژی، باجی كه‌متر یان هه‌ر لێی ناسه‌نرێت له چاو ئه‌وانه‌ی كه له ویلایه‌ته چه‌ور و راقییه‌كان ده‌ژین، حه‌قه حكومه‌ت به‌نزینی وه‌به‌رهێنان له به‌نزینی گه‌شتوگوزار و كه‌یف و سه‌فا جیا بكاته‌وه. كه‌سێك كه به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كاسبی ده‌كات و نانی منداڵه‌كانی په‌یدا ده‌كات، ده‌بێت به‌نزینی به هه‌رزانتر بدرێتێ و كه‌سێكیش كه مۆستانگ و چارجه‌ر و دۆج بۆ كه‌یف و سه‌فا لێ ده‌خوڕێت، به‌نزینی به گرانتر ده‌ست بكه‌وێت!
ئه‌مه یانی چی ده‌چیته سه‌ره‌ی به‌نزینخانه‌یه‌ك كه سه‌د دینار له‌وانی تر هه‌رزانتره، له پاڵ ئۆپڵ و مازدایه‌كی داماودا، لێگزسێك و سێ لاندكروزه‌ر و حه‌وت جی كڵاسیش وه‌ستاون؟ كۆمه‌ڵگه ده‌بێت داوای دادگه‌ری بكات نه‌ك یه‌كسانی. تۆ كاتێك به‌نزین ده‌كه‌یت به پێنجسه‌د دینار، كاك فاروقی مه‌لا موسته‌فا و كاك خالید خۆشناویش هه‌ر به‌وه‌نده ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر لیتری به ده هه‌زار دیناریش بێت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وان دانانێت.
پێویسته ئه‌م میلله‌ته سه‌رژمێری و ئامار بكرێت. كێ پاره‌ی پێیه و كێ پێی نییه؟ به ته‌عریفی كارڵ ماركس پرۆلیتار (ره‌شوڕووت) ئه‌و كه‌سانه‌ن كه جگه له هێزی ماسولكه‌كانیان، هیچ وه‌سیله‌یه‌كی تریان بۆ په‌یداكردنی نان نییه، به‌ڵام حزبی پۆپۆلیست و شاشه‌ی لاده‌ر و مایكی خوێڕیله، ئه‌و خه‌ڵكه‌یان والێ كردووه كه سه‌رمایه‌دارێكیش خۆی پێ ڕه‌شوڕووته و ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێكی بۆ دابین بكرێت.
ئێ جه‌نابت كه ئه‌ڤه‌لۆنت پێیه، ئه‌وی تر مارسیدسی پێیه، خاتوون جێب لاریدۆ نه‌بێت لێی ناخوڕێت، ئیتر بۆچی خۆتان پێ ڕه‌شوڕووت و به‌ش خوراوه؟ بۆ ده‌بێت به‌نزینتان به نرخی نزیك له به‌لاشه‌وه پێ بدرێت؟ ئه‌وی تر كه پیكاب فه‌لاحییه‌كی پێیه و شووتی پێ ده‌فرۆشێت، با به‌نزینی به هه‌رزان بدرێتێ، ئه‌ی جه‌نابت بۆ؟ ئه‌گه‌ر به‌نزینت پێ گرانه، فه‌رموو لاندكروزه‌ره‌كه‌ت بفرۆشه و بیجۆیه‌كی چوار بستۆن بكڕه، ده لیتر به‌شی چوار ڕۆژت ده‌كات. ئێ كه حه‌زت له فه‌ڕته‌ناش و پۆز و دریفتینگه، بڕۆ به‌نزینی گران بكڕه!