فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی هاوكێشه‌كه ده‌گۆرێت
نه‌خشه‌رێگای سه‌رۆك بارزانی به‌وه‌ی پێشمه‌رگه له حاڵه‌تی به‌رگریه‌وه بۆ هێرشكردن بگۆرێت و تۆڵه‌ی شه‌هیدان بكرێته‌وه دۆخی ناوچه‌كه پێ ده‌نێته قۆناغێكی نوێوه، له‌لایه‌ك پێشمه‌رگه سنووره‌كه له داعش پاك ده‌كاته‌وه لایه‌كی دیكه په‌یامێكی سیاسی ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی كوردستانان كردووته ئامانج. پیلانی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كان تادێت مه‌ترسیدارتر ده‌بێت، هێرشی ئه‌م دواییه‌ی داعش له ناوچه‌كانی قه‌راج و سنووری مه‌خموور و سه‌رگه‌ران و سنووری خانه‌قین، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه داعش ده‌یه‌وێت به‌ره‌یه‌كی فراوانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكاته‌وه، له‌یه‌ك كات و چه‌ند شوێنی جیاوازی هێرشه‌كانیان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه داعش ده‌یه‌وێت دووباره جه‌نگێكی نوێ له ناوچه‌كه به وه‌كاله‌تی به‌رێوه‌ببات، به‌تایبه‌ت له سنووری ناوچه كوردستانییه‌كان كه كراونه‌ته ئامانج، له‌ماوه‌ی رابردوودا چوار جار به‌فه‌رمی هێزی پێشمه‌رگه ئاگاداری هاوپه‌یمانان و سوپای عێراقی كردوه‌ته‌وه كه داعش به‌نیازی پیلانی نوێیه له‌ناوچه‌كه.
پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق، مادام سه‌روه‌ری خاكی عێراقی به‌ده‌سته‌وه‌یه ده‌بێت سنووری خۆی له‌گه‌ڵ سوریا ته‌واوی كۆنترۆڵ بكات، له‌ماوه‌ی رابردوو به‌پێی قسه‌ی هه‌موو سه‌رچاوه سه‌ربازیه‌كان، جوڵه‌ی هێزی داعش له سوریاوه بۆ عێراق هه‌بووه و له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاتوون بۆ عێراق ئامۆزایه‌كی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بووه كه ئێستا سه‌رپه‌رشتی داعش ده‌كات له ناوچه‌كانی كوڵه‌جۆ، یه‌كێك له‌و گرفته هه‌ر گه‌ورانه‌ی كه رووبه‌رووی حكوومه‌تی عێراق بوه‌ته‌وه كه هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی داعش به‌هێز بێت، ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆری گروپ و میلشیای نایاسایی له‌سنووره‌كانی عێراق و سوریا جێگربوون، به‌تایبه‌ت له شه‌نگال كه هیچ كاتێك حكوومه‌تی عێراق ناتوانێت كۆنترۆڵیان بكات كه ئه‌مه‌ش ئاكامی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و زانیاری نافه‌رمی هه‌یه كه له‌وێوه ئاڵوگۆر به دیله‌كانی داعش له سوریاوه بۆ عێراق كراوه.
فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی، بۆ جێگریكردنی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی سه‌رگه‌ران و گونده‌كانی قه‌راج هاوكێشه‌كه‌ی گۆڕیووه، له‌رووی سیاسییه‌وه حكوومه‌تی عێراقی ناچار كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بكه‌ن، فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی حكوومه‌تی عێراقی خسته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی قورسه‌وه و ناچاری كردن به بڕیاردان له‌سه‌ر پێكه‌وه هاوبه‌شی كردنی هێزه‌كیانان له‌و ناوچانه، له‌رووی سه‌ربازیشه‌وه هه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه دووباره ئه‌منیه‌ت و ئارامی بۆ ناوچه‌گه ده‌گه‌رێته‌وه و رێگا نادرێت مه‌ترسی بكه‌وێته‌وه سه‌ر ئه‌و ناوچانه، ئه‌وه‌ی گرنگه له پشت رووداوه‌كانه‌وه باس بكرێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هێرشانه‌ی داعش چه‌نده ئامانجیان لێدانه له ناوچه كوردستانییه‌كان دوو ئه‌وه‌نده پرسێكی سیاسییه و له‌سه‌رچاوه‌ی نادیاره‌وه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دووباره كوردستان بكه‌وێته‌وه به‌رده‌م هێرشێكی گه‌وره‌ی تیرۆر.
رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له نه‌خشه‌دانانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه و رێگه‌گرتن له دووباره هێرشی داعش، هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ژووری هاوپه‌یمانان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كاراتر له جاران بێنه‌وه مه‌یدانه‌كه و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه رووبه‌رووی تیرۆر ببنه‌وه، جیاله‌وه‌ش نائارامی ئه‌و ناوچانه له‌ماوه‌ی رابروو وای كردووه بنكه‌و باره‌گای هاوپه‌یمانان و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر بكرێته ئامانج، ئه‌م فه‌رمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی، به‌جێگركردنی پێشمه‌رگه مه‌ترسی له‌سه‌ر نائارامی له ناوسه‌نته‌ری شاره‌كانیشی ره‌وانده‌وه و ئه‌ركی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه كه به‌زووترین كات چه‌ك ره‌وانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكات، كاتی ئه‌وه نییه كه كه‌موكورتی له‌و باره‌وه هه‌بێت، پێ ده‌چێت ئامانجی داعش ته‌نیا ئه‌و سنوورانه نه‌بێت به‌ڵكو نزیك بوونه‌وه‌یانه له سه‌نته‌ری شاره‌كانی كوردستان و له‌وێشه‌وه جێبه‌جێكردنی پیلانی دیكه.
پێشووتر له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كه سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانیان كردبوو، سه‌رۆك هۆشیاری دابوو به‌وه‌ی كه ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆوزی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگی دروست له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هاوپه‌یمانان نه‌بێت، ناوچه‌كه تووشی گرفتی گه‌وره ده‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه پشتگوێ خستنی هۆشداریه‌كان ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه بوو له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو بینیمان، به‌شێكی دیكه‌ی هۆشداری دروست بوونی هێرشانه و به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش هۆكاری ئه‌وه‌بوو كه عه‌قڵیه‌تێك له‌به‌غداوه رێگر بوو له‌وه‌ی رێكه‌وتنی شه‌نگال و كه‌ركووك وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، له‌شه‌نگال به‌سه‌دان گروپی نایاسایی و چه‌كدار هه‌یه جگه له‌وه‌ی خۆیان بوونه‌ته گرفت بۆ ئارامی ناوچه‌كه له‌هه‌مان كاتدا بۆ شاییه‌كی زۆری ئه‌منیان دروستكردووه، له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركووكیش به‌هه‌مان شێوه 2 ساڵه به بیانووی جیاواز رێگایان نه‌دا به هێزی پێشمه‌رگه بگه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه تا دواجار خودی حكوومه‌تی عێراق گه‌یشته ئه‌و باوه‌ره‌ی كه به‌بێ پێشمه‌رگه ناتوانێت ئیداره‌ی ئه‌و ناوچه بكات، سه‌رجه‌م حكوومه‌ته‌كانی عێراقیش ده‌بێت له‌وه دڵنیابن كه به‌بێ فه‌رمانده‌یی سه‌رۆك بارزانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێڵی ته‌ماسی نێوان كوردستان و عێراقن ئارامی به‌خۆیانه‌وه نابینن، چونكه نه‌خشه‌دارێژه‌ی ئارامی ناوچه‌كه‌یه جیاله‌وه‌ش ده‌بێت هاوپه‌یمانان هه‌رچی زووه سه‌رجه‌م بنكه‌كانی سه‌ربازی خۆیان له ناوچه‌كانی كوردستان چالاك بكه‌نه‌وه و رێگا نه‌ده‌ن جارێكی دیكه سیناریۆی ساڵی 2017 به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ببێته‌وه كه به‌رێككه‌وتنێك نیوه‌ی خاكی كوردستان له‌ده‌ست درا و هاوپه‌یمانانیش به‌بێ ده‌نگی به‌دیاریه‌وه ته‌ماشایان ده‌كرد.