شیعه‌كان به ترافیكی هه‌ولێردا !

وادیاره ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی 10/10/2021 به ئیجباریی و به‌هۆی گرفت و ناكۆكی سیاسیی لایه‌نه‌كان و تانه‌كانی هه‌ڵبژاردن و كه‌وتنی ئهقتابه گه‌وره‌كانی خولگه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سێنتراڵیزمی شیعه‌ی وه‌لائی و ئێرانییه‌وه، قاچه‌كانی بخاته ساڵی نوێ و ئاسته‌نگییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت زۆرتر بكات.
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له‌بری هاوسه‌نگی و یه‌كخستنی هێزه‌كان، له‌بری داڕشتنی بنه‌مای سیاسی هاوچه‌رخ و دیموكراتیك بۆ به‌رێوه‌به‌ریی، گۆڕاوه بۆ په‌كخستن و په‌رته‌وازه‌یی سیاسی لایه‌نه‌كان، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه روخساره گه‌وره‌كان به‌ته‌مای مانه‌وه‌ن له‌سه‌ر كورسی حوكمرانی و حكومه‌تی سێبه‌رو درێژه‌دان به واقیعی سه‌ربازیی و كۆده‌تای هێزو نمایشگهریی رابردوو.
له عێراق چونكه كار به یاساكان ناكرێت، نه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ئه‌درێت و نه پێكهێنانی حكومه‌تیش به‌پێی پره‌نسیپه ده‌ستوریه‌كان رێك ده‌خرێت، ئه‌گه‌رنا ده‌بوو هه‌ر دوای راگه‌یاندنی فه‌رمی ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی بالای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه. به‌پێی ده‌ستووور، لیستی براوه‌ی یه‌كه‌م كه سهدرهیهكانن، كه 74 كورسییان هه‌یه، خۆیان سه‌رپشك بووانه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌و ده‌ستنیشانی سه‌رۆك وه‌زیری ئایینده، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر سه‌درییه‌كاندا كۆمه‌ڵێك هێزی سوننی و شیعیی و هاوپه‌یمانێتی تر هه‌ن كه رێگرو به‌ربه‌ستن و داوای سازان ده‌كه‌ن و بگره داوای گۆرینی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ش ده‌كه‌ن وه‌ك یه‌ك پاكێج. به‌تایبه‌تی ڤیتۆی مالیكی و عامیریی و گروپه چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و راكێشانی كارته‌كانیان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كه زۆر له ئایندهی خۆیان ده‌ترسن.
له بنه‌ره‌تدا هاوبه‌ندییه‌ك به‌ناوی الإطار التنسیقی الشیعی/ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعیی، كه پێكهاتووه له (ده‌وڵه‌تی یاسا و فه‌تح و هێزی ده‌وڵه‌ت وبه‌خشین و ماف و پارتی فه‌زیله) كه 76 كورسی په‌رله‌مانیین، هه‌وڵێك بوو بۆ ره‌دكردنه‌وه‌ی كۆی پرۆسه‌كه نه‌ك هه‌وڵێك بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و كاركردن به ده‌ره‌نجامه‌كان هه‌ڵبژاردن، كه ئێستا په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستانیش هێناوه بۆ زیادكردنی قه‌باره‌ی ههماههنگیهكهیان.
بۆیه تێگه‌یشتن له فۆرمی حوكمرانی شیعه زۆر قورس بووه و ره‌نگه به ئاسانی ئێستا ئه‌و مۆدێلی به‌رێوه‌بردنه نه‌ناسینه‌وه كه له عێراق كاری پێ ده‌كرێت، مه‌رجه‌عیه‌تی نه‌جه‌فیش ناتوانێ وه‌ك سالانی رابردوو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان بێت به‌هۆی به‌كارهێنان و سوتانی كارته‌كانی ده‌ستیه‌وه له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عه گه‌وره‌كه‌ی قومه‌وه. بۆیه ئه‌و مۆدێله خاوه‌نی هیچ جۆره گوتارێكی ده‌وڵه‌تیانه نییه‌و به‌رمه‌بنای میزاج و به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵێك هێزگه‌لی ناوچه‌یی و هه‌رێمی كارده‌كه‌ن و كارته‌كانیان به‌رزده‌كه‌نه‌وه به رووی یهكتریداو گفتوگان ده‌به‌نه ماڵی یهكترو باره‌گای یه‌كتر وه‌ك ئه‌وه‌ی عێراق ده‌زگای به‌رێوه‌بردنی نه‌بێت، وا ده‌رده‌كه‌وێت هێشتا ئه‌و هێزه‌ی كه زۆرترین دۆراندن و كه‌مترین كورسیی به‌ركه‌وتووه‌و گه‌ل سزای داوه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا باشتر كارته‌كانی به كار بهێنێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.
كێشه‌ی عێراقیش هه‌ر ئه‌و هه‌ژموونگه‌رییه سیاسی و ئایدۆلۆژیی و سه‌ربازیی مه‌ترسیداره‌یه كه وڵاتانی ده‌رو دراوسێ مۆتیڤیان ده‌كه‌ن و ده‌یانجوڵێنن، هێشتا ئه‌و مۆدێله كلاسیكییه شه‌رقیی و ترادیسۆنییه ئیمانی و مه‌زهه‌بییه زاڵه به سه‌ر كۆی هێزه سه‌ره‌كیه‌كانی عێراقیداو له‌بری مه‌رجه‌عیه‌ت بۆ سندوقه‌كانی ده‌نگدان و دیموكراسیه‌ت و دادوه‌ریی و یاسا‌و ده‌ستوری وڵات، باوه‌ڕیان مۆبیلیزه كردوه له‌سه‌ر مه‌رجه‌عیه‌تی مه‌زهه‌بی و فه‌تواو عه‌قیده‌ی دینی نه‌گۆڕ.
له‌و نێوانه‌دا هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی فۆرم و مۆدێلی ناسیۆنالیزمی سیاسی كوردیی خۆیه‌تی به هه‌موو كه‌موكوڕیه‌كانیه‌وه، دووره له‌و مه‌رجه‌عیه‌ته كلاسیكی و شه‌رقی و مهزههبییهو هاوئاهه‌نگ نییه له‌گه‌ڵیان، ئه‌وه‌ش وایكردووه ترافیكی سیاسیی شانده‌كان بۆ هه‌رێم گه‌رمتربن و جوڵه‌كان زیاتربن، چونكه هه‌م كورسی لایه‌نه كوردیه‌كان و هه‌م جێكهوتهكهی ده‌شێت قورسایی سیاسی و نه‌خشی گرنگی هه‌بێت بۆ ئایندهی حوكمرانی، بۆیه هاتنی به‌ره‌ی هاوپه‌یمانی سوننه‌ی عێراقی، پارتی ته‌قه‌دومی محمد حه‌لبوسیی كه 37 كورسیان هه‌یه له مانگی پێشوو بۆ هه‌رێم و ئێستاش هاتنی هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعیی نوری مالیكی و هادی عامیریی، ئه‌و راستیه زیاتر روون ده‌كاته‌وه كه كورد بۆ داهاتوو ده‌بێت رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت. بۆیه كورد ده‌بێت به یه‌ك پاكێچ و ئه‌جێندای سیاسی نیشتیمانیه‌وه سوود له‌و ترافیكه سیاسیه‌ی شانده‌كان وه‌ربگرێت بۆ هه‌رێم و سه‌رمایه‌گوزاریان پێوه بكات بۆ چوار ساڵی ئاینده، به‌تایبه‌تی پرسه‌كانی:
• جێكردنه‌وه‌ی پشك و خواسته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانی گه‌لی كورد‌و فه‌زیله‌تی تاكی كوردیی له ئه‌جێندای چوارساڵ حوكمرانی ئاینده‌و موچه‌و ده‌رماڵه‌و شایسته داراییه‌كانیان له ئێستاوه له به‌رچاو بگرن و گره‌تنی بكه‌ن.
• نابێت هه‌موو كارته سیاسیه‌كان به‌كار بهێنن له وه‌رگرتنی پۆست و ئیمیتیازاتی حیزبی و ئایدۆلۆژیدا به‌تایبه‌تی پۆسته ویزاریی و سیادیه‌كانی وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه گرنگی ئه‌وتۆی بۆ كورد نه‌ماوه.
• شه‌ڕی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و به دهستوورییكردنی پرسی فیدراڵیه‌ت و رێزگرتن له‌و ستاتۆ یاساییه‌ی هه‌رێم، چیتر وه‌ك هه‌رێمێكی ژێرده‌سته‌و كۆڵۆنیالكراو ته‌ماشا نه‌كرێت، به‌تایبه‌تی له پرسی ئاڵا‌و زمان و كه‌لتوردا.
• هه‌مواری ده‌ستوورمان له پێشه، كورد ده‌بێت به باشی ئاماده‌سازیی بكات مافه‌كان زامن بكات له ده‌ستوری ئاینده، ئه‌و خه‌ون و نیه‌ته شۆڤێنی و فاشیستانه‌ی هه‌ندێك گروپی شیعی كه به‌نیازن ده‌ستی بۆ به‌رن له‌و ههمواركردنهوهیهدا هیچی كه‌متر نییه له هه‌وڵدان بۆ یهكرهنگكردنهوهی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كسان كردنه‌وه‌ی به پارێزگاكانی تری عێراق به لۆژیكی سه‌ربازیی.