ئەمه‌ریکا هانی رووسیا دەدات لە داگیرکردنی ئۆکرانیادا

Kurd24

کەناڵی РИА رووسی ئەمەی وەک مانشێتی راپۆرتێک لە سەر دوا پێشهاتەکانی ئەم دوواییەی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا بڵاوکردوەتەوە. سەردێڕی راپۆرتەکەشی لە دەمی وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیاوە وەرگرتووە،،كه‌ تێدا و ئاماژە بەوە دەکات،كه‌ ئەمریکا زۆر سوور نیە لە پاراستنی ئۆکرانیا و بە جۆرێک رێخۆشکەرە و هانی رووسیا دەدات بۆ داگیر کردنی ئۆکرانیا.

هەر لە راپۆرتەکەدا وتەی هەندێ لە لێکۆڵەرانی رووسی بڵاوکراوەتەوە،،كه‌ دابەشی دوو ئاڕاستەی جیاواز بوون، ئاڕاستەیەکیان ئاماژە بەوە دەدەن،كه‌ ئەمە سیاسەتێکە ئۆکرانیا دەیگرێتەبەر تا ئەمریکا و ناتۆ زۆر بەجدی تر بێنە سەرخەت و وڵاتەکەیان بپارێزین لە ‌هەڕەشەکانی رووسیا. لە هەمان کاتدا بە هاندانی ناتۆی دەبینن بۆ زوو قبوڵکردنی ئۆکرانیا وەک ئەندامی رێکخراوەکە، ئەوکات گرێنتی پاراستنی  وڵات زۆر مسۆگەرتر دەبێت، چونکە لە مادەی 5دا، رێکخراوەکە ئیجبار کراوە لە پاراستنی سەرجەم ئەندامانی لە هەر هەڕەشەیەکی دەرەکی.

 ئاڕاستەکەی تر بەسیاسەتێکی ئەمریکی دادەنێن بۆ پەلکێش کردنی رووسیا بۆ قەیرانێکی قۆڵی ئابووری و ئەمنی (ئەمەش لەسەر ئەساسی ئەو فیکرەی، هەر وڵاتێک هەنگاو بەرەو شەڕ بهاوێت ئەوا سەرئەنجام توشی تەنگەژەیەکی ئابووری و ئەمنی گەورە دەبێت).

لێرەدا رێچکەی ئەم دوو ئاڕاستەیە وەردەگرین و دەپرسین ئایا ئەمە تاچەند تەنگەژەیە بۆ رووسیا؟ ئەگەر بەڵی ئەی چۆن خۆیی لێ قوتار دەکات؟ یان ئایا رووسیا بەڕاستی دەیەوێت ئۆکرانیا داگیر بکات و تەنگەژە دروست بکات؟

لەوانه‌یە ئەمە قەیران و تەنگەژەیەکی تازە نەبێت،كه‌ رووبەڕووی رووسیا دەبێتەوە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەره‌تاکانی شەڕی سارد. هەر لەگەڵ سەرهەڵدانی شەڕی سارددا لە ساڵی 1949دا ئەمریکا و 10 لە هاوپەیمانەکانی وەک وڵاتانی،كه‌نەدا و به‌لجیكا و دانیمارک و فەرەنساو ئایسلاند و ئیتالیا و لۆکسەمبۆرگ و نیزەرلاندو پۆرتوگال و بەریتانیا ر ێكخراوی ناتۆیان دروست کرد. ئامانجی سەرەکی لە رێکخراوەکەش وەستان بوو لە دژ جموجوڵەکانی یەکێتی سۆڤیەت. ر ێكخراوەکەش بەردەوام لە پەلهاوێشتن و خۆ گەورە کردن دایە. لە ئێستادا ر ێكخراوەکە 32 ئەندامی هەیە، وهەندێکیش لە ئەندامانی ئەو وڵاتانەن،كه‌ پێشتر ئەندام بوون لە یه‌كێتی سۆڤیەتدا.

یه‌كێتی سۆڤیەت و دواتریش رووسیا هەرگیز دەستەوەستان نەوەستاون لە بەرامبەر ئەم رێکخراوە، چەندین سەرئیشەیان بۆ دروست کردووە. لەگەڵ رووخانی یه‌كێتی سۆڤیەتدا لە ساڵی 1990دا رووسیا وەک وڵاتی سەرەکی لە یه‌كێتی سۆڤیەت سەرقافڵەی دژە ناتۆیی لە ئەستۆ گرتوەتە، لە هەمان کاتیشدا لە بەرامبەر ئەندامانی پێشووی یه‌كێتی سۆڤیەت، رووسیا هەمیشە خۆیی وەک وڵاتی دایک یان برا گەورە لە قەڵەم داوە، و مامه‌ڵه‌ی برا بچوکی لەگەڵ 14 وڵاتە جیابووەکەی تری ئەندامانی پێشووی یه‌كێتی سۆڤیەت کردووە وحسابی ئەوەی کردووە،كه‌ دەبێت هیچ کات ئەم 14 وڵاتە لە دژی بەرژەوەندییەکانی رووسیا نەجوڵێنەوە. 

بەڵام هەندێ لە وڵاتان وەک لاتڤیا و ئیستۆنیا و لیتوانیا بە دیدگای رووسیا سەرکێشیان کردووە، لە دژی ویست و ئارەزووەکانی رووسیا جوڵاونەتەوە بوونەتە ئەندامی ر ێكخراوی ناتۆ. رووسیا لە سەرەتادا بەرامبەر ئەم وڵاتانە تاڕادەیەک زۆر تووند نەجووڵاوه‌ته‌وه‌ بە حوکمی ئەوەی کاتێک ئەمانە سەرکەشیان کردوە رووسیا خۆیی لە قەیرانێکی قوڵی ئابووری بوو، بۆیە بێدەنگی لەبەرامبەریاندا هەڵبژاردووە، وەک رۆژئاواییەکان ناوی دەنێن "سەردەمی ورچە نوستوەکە"بووە.

ئەم باروودۆخ و سیاسەتەی رووسیاش بەردەوام بوو تا ساڵی 2000. بەڵام لە دوای ئەم سەردەمەوە،كه‌ بەسەردەمی ڤلادیمێر ڤلادیمیچ پوتین دەناسرێت رووسیا هەنگاوی نا بۆ قۆناغێکی نوێ. بۆیە زۆر مەحاڵە سیاسەتی بێدەنگی لەگەڵ جموجوڵەکانی ئەم دوایه‌ی ئۆکرانیا یەک بگرێتەوە بەتایبەتی ئۆکرانیا،كه‌ ویستی بوونە ئەندام لە رێكخراوی ناتۆدا زۆر زۆرە. 

بۆیە هەر لە دوای رووداوەکانی ساڵی 2014ی ئۆکرانیادا، رووسیا چەندین هەنگاوی لە دژی ئۆکرانیا گرتووەتە بەر. ئەم هەنگاوانەش دوای ئەوە هاتن،كه‌ هاونیشتمانیانی ئۆکرانی راپەڕینیان لە دژی حکومەتەکەیان کردو حکومەتی دۆستی رووسیایان لەسەر تەخت لابرد، حکومەتێک هاتە سەرتەخت،كه‌ ویست و ئارەزووی زیاتر بەلای رۆژئاوادا دەجوڵایەوە.،كه‌ ئەمەش بۆ رووسیا زۆر نیگەرانکەر بوو. رووسیا هەمیشە گەلی ئۆکرانیای وەک گەل و هاونیشتمانی رووسی لەقەڵەم داوە، وەک ڤلادیمەر پوتین لە وتارەکانی ئەم دوایەیدا هەمیشە ئاماژەی بەوە داوە،كه‌ رووس و ئۆکرانی یەک گەلن، بەڵام سیاسەتی هەڵە لێکی دابڕاندوون.

بەپێی داتاکانیش لە ٪30 خەڵکی ئۆکرانی زمانی یەکەمیان رووسیە. جموجوڵەکانی ئەم دوایەیی دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیاش بۆ رووسەکان وەک ئەوە وایە،كه‌ جموجوڵ بێت لە دژی گەلی رووسیا.

بەتایبەتی هاندانی ئۆکرانیا بۆ بوونە ئەندام لە رێکخراوی ناتۆ،كه‌ ئەمە ئەستەمە رووسیا بەو ئاسانیە هەزمی بکات. بۆیە هەر زوو رووسیا چەند هەنگاوێکی زۆر وردی لە دژی ئۆکرانیا گرتە بەر وەک سەره‌تا لە ساڵی 2014دا دابڕاندنی هەرێمی قرم (کریمیا) لە ئۆکرانیا و خستنە سەر خاکی رووسیا، دواتر چەکدار کردن و پشێوی نانەوە و هاندانی گروپەکانی دژی حکومەتی ئۆکرانیا لەنێو خاکی ئۆکرانیادا و بڵاوە پێکردنی چەندین سیخوڕی رووسی لە ناو حکومەتی ئۆکرانیادا، دواتریش گرتنە بەری چەند کردەیەکی ئابووریی دژ بە حکومەتی ئۆکرانیا دیارتریان دروستکردنی دوو هێڵێ گواستنەوەی گاز لە رووسیاوە بۆ ئەوروپا لە دەرەوەی خاكی ئۆکرانیا،كه‌ ئەمەش ئۆکرانیا بێ بەش دەکات لە داهاتێکی گەورەی کرێی گواستنەوەی گاز،كه‌ پێشتر لە رووسیاوە دەستی دەکەوت، کۆتا هەنگاویش دەنگۆی داگیر کردنی ئۆکرانیایە.

بەڵام دەبێت ئێمە لێرەدا خاڵێکمان لە بیر نەچێت،كه‌ کێشەکە ئێستا لە تەنها چوارچێوەی ئۆکرانیاو رووسیادا نەماوە، بەڵکو بووتە کێشەی رێکخراوی ناتۆ و رووسیا. چونکە لەم چەند ساڵەی رابردوودا ناتۆ زۆر بە فراوانی دەستی وەرداوەتە ناوخۆیی ئۆکرانیا، چەک و هێزی بردووەتە ناو ئەو وڵاتە و لە هەمان کاتدا رێکخۆشکەربووە بۆ ئەوەی ئۆکرانیا ببێتە ئەندام لە ر ێكخراوەکە.

 رووسیا لێرەدا کێشەکانی پێشووی ئۆکرانیای ئەوەندەی به‌لاوە گرنگ نەبووە ئەوەندەی پەلهاوێشتنی ئۆکرانیا بۆ بوونە ئەندام لە رێکخراوی ناتۆ،كه‌ بە هێڵی سووری دادەنێت. چونکە بە گوێرەی گووتەی بەرپرسانی رووسی بەتایبەتی (سەرۆک وڵات و وەزیری ناوخۆ و وەزیری دەرەوە) نزیک بوونەوە ناتۆ لە سنوری رووسیا واتە بوونی هەڕەشەی راستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی،كه‌ ئەمەش لە هیچ کاتێکدا جێگەی قبوڵ نیە بۆ رووسەکان.

رووسیا بۆ ئەم تەحەدیەش دەستەوەستان نەوەستاوە، لەم دوایەدا بەچەند جموجوڵێكی کاریگەر هەڵساوە. یەکەمیان زوو دامرکاندەوەی ئاژاوە و پەشێوییەکانی ئەم دوایەی نێوخۆیی کازاخستان،كه‌ بە دیدەی رووسەکان رۆژئاواییەکان لەپشت ئەو ئاژاوانەوە بوون،كه‌ ئامانجیش لیی سەرقاڵکردنی رووسیا بووە تا نەیپەرژێتە سەر،كه‌یسی ئۆکرانیا. هەنگاوێکی تری رووسیا بریتی بوو لە زیاتر کراکردنی هاوپەیمانی سەربازی بەناوی CSTO،كه‌ هاوپەیمانێکی سەربازیە لە نێوان چەند وڵاتێکی پێشووی ئەندامانی یه‌كێتی سۆڤیەت وەک  رووسیا و ئەرمەنیا و بیلاڕووس و کازاخستان و قیرغستان و تاجیکستان دروستکراوە. ئەمەش وەك هاوپەیمانێک لە دژی رێکخراوی ناتۆ دەناسێنرێت.

لەهەمان کاتدا لە 21 کانونی دووەم دا رووسیا لەگەڵ ئێران و چیندا مانۆڕێکی سەربازی گەورەیان لە ئۆقیانوسی هیندیدا ئەنجام دا،،كه‌ تێدا رووسیا نمایشێکی گەورەی سەربازی پیشانداو و چەندین چەکی نوێی تاقیکردەوە. لەگەڵ ئەمانەشدا رووسیا زۆر بەووردی چاودێری جموجوڵەکانی ئەندامانی رێکخراوی ناتۆ دەکات، لەگەڵ هەر جموجوڵێک کاردانەوەی دەبێت. وەک ئەوەی لە دژی ئەمریکاو بەریتانیا ئەنجامی دا، کاتێک،كه‌شتیە جەنگییەکانی ئەم دوو وڵاتە نزیکی سنوورییە ئاوییەکانی رووسیا بوونەوە ئەوا زۆر بەتوندی بەرپەرچی دانەوە موشەک بارانی کردن، لە ئەگەری ئەوەی، كه‌ی رووسیا هێز لە دژی ئۆکرانیا دەجوڵێنێت.

بەرپرسانی رووسی هەمیشە ئەوە دووپات دەکەنەوە،كه‌ رووسیا هیچ نیازێکی لە داگیرکردنی ئۆکرانیادا نیە، بەڵام ئەگەر ئۆکرانیا هەڵەی زیاتر بکات و پەلی زیاتر بهاوێت لە بە ئەندام بوونی ناتۆدا ئەوا هەموو ئەگەرێک لەسەر مێزە بە داگیرکردنیشەوە. نەبوونی ئەنجامێکی روونیش لە کۆبوونەوەکانی چەند هەفتەی رابردووی نێوان رووسیا و ئەمریکا و رووسیا و ناتۆدا ئەگەرەکانی بە ئاڕاستەی هێرشکردن زیاتر قوڵتر کردووەتەوە. بەتایبەتی دوای ئەوەی رووسیا نەیتوانی بگاتەوە ئەو ئامانجەی،كه‌ گرێنتی ئەمنی لە ناتۆ و ئەمریکا بەدەست بێنێت لە نزیک نەبوونەوەی هێزی ناتۆ لە سنورەکانی رووسیا. 

تەنانەت ئاستی گرژییەکان گەشتووەتە ئەو رادەیەی، كه‌ هەریەکە لە بەریتانیا و ئەمریکا ژمارەی دیپلۆماتکارو فەرمانبەرانی نێو قونسوڵخانەکانیان لە ئۆکرانیا كه‌م کردوەتەوە لە ترسی هێرشی لەناکاوی رووسیا.

لە راپۆرتێکیدا،كه‌ناڵی CNNی ئەمریکی ئاماژەی بەوەداوە، كه‌ رووسیا ژمارەی سەربازەکانی لە نزیک ئۆکرانیا بۆ 127000 بەرزکردوەتەوە، و ئەگەری هێرش لە هەر ئات و ساتێکدایە.