"له به‌دبه‌ختیی سه‌ددام حسین دا"

سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت بڵێم، من هه‌موو که‌سێکم خۆشده‌وێت، به‌ڵام نیشتیمانه‌که‌ی خۆم له هه‌موو که‌س خۆشتر ده‌وێت، هه‌ربۆیه بۆ پارێزگاریی کوردستان ئاماده‌ی هه‌موو شتێکم. من وه‌ک هه‌ر تاکێکی تێکۆشه‌ری کورد، که له‌دایکبووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگریی له کوردستان بکات و بیپارێزێت، ئاوهاش من بۆ ئه‌وه له‌دایکبووم، که به‌رگریی له کوردستان بکه‌م.
ڕۆشنبیریی بۆ من هه‌رگیز نابێته به‌هانه‌یه‌ک بۆ خۆ به دووره‌په‌رێزگرتن. هه‌مانکاتیش من به دوورم له‌وه‌ی، که خه‌تای دۆخی ئێستای کوردستان بکه‌مه ئه‌ستۆی هه‌مووان. چونکه ده‌سته‌واژه‌ی هه‌موومان تاوانبارین، ده‌سته‌واژه‌ی به‌شێک له ڕۆشنبیرانی کورده، که له هانا ئارێنته‌وه وه‌ریانگرتووه. لێ ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه له ڕۆشنبیران لێی بێ ئاگان، ئه‌وه‌یه، که هانا ئارێنت له کۆتاییدا پهشیمانبۆوه له‌وه‌ی، که هه‌مووان له قووتبوونه‌وه‌ی نازییه‌تدا تاوانبار بکات. هه‌مووان له تاوانه‌کانی نازییه‌تدا به‌شدار بکات. هانا ئارێنت له یه‌کێک له چاوپێکه‌وتنه‌کانیدا ده‌ڵێ، ئه‌مه یه‌که‌مین پێوابوونی منه، که من لێی په‌شیمانم، چونکه من هه‌رگیز نامه‌وێت ببمه به‌شێک له تاوانێک، که کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی تاوانبار کردوویانه. لێره‌دا له خراپیی دۆخی کوردستاندا هه‌مانشێوه کۆمه‌ڵێک سیاسیی پاتۆلۆگ و خراپه‌کار و ناپاک تاوانبارن نه‌ک هه‌مووان.
ئه‌م ماوه‌یه ڕێگام به خۆم داوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگریی له ده‌ربڕیینی هه‌سته‌کانم نه‌که‌م، چونکه دواجار ئێمه وه‌ک هه‌ر بوونه‌وه‌رێکی تری سروشت، پێکهاته‌ی کۆگرێکین، که بریتییه له هۆش، هه‌ست و جه‌سته. به‌رده‌وام گوێبیستی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه ده‌بین، که ده‌ڵێ، تۆ ڕۆشنبیریت نابێت په‌نا بۆ هه‌ندێک وشه و ده‌سته‌واژه به‌ریت. بۆ من ڕێگرییکردن له ده‌ربڕیینی هه‌سته‌کان، ڕه‌وتێکی پلاتۆنییه، که به‌شێکی گه‌وره‌ی نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی کورد له ئاگایی و نائاگاییدا پراکتیزه‌ی ده‌که‌ن. من پلاتۆنیی نیم، هه‌رگیزیش ڕێگا به خۆم ناده‌م لۆگیک کۆنترۆڵی هه‌موو ژیانم بکات. من پێکاتهیهکم له جه‌سته، ئه‌قڵ و هه‌ست و هه‌رسێکیشیان پێکه‌وه به‌کارده‌هێنم. کێشه‌ی ئێستا، کێشه‌یه‌کی زمانه‌وانیی نییه، که من چ وشه‌یه‌ک یان ده‌سته‌واژه‌یه‌ک به‌کارده‌هێنم. به‌ڵکوو کێشه‌که کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی، سیاسیی و مۆڕاڵییه.
ئه‌گه‌ر له دیدێکی دهروونناسیی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ته‌ماشایه‌کی ئه‌م کێشه سیاسییانه‌ی ئێستا کوردستان بکه‌ین، ئه‌وا ده‌بینین، که به‌شێکی کورد زۆر ساده و ساکار ته‌ماشای ئه‌و تاکانه ده‌که‌ن، که هه‌موو هه‌وڵ و تێکۆشانیان بۆ زیان گه‌یاندنه به نیشتیمان. ته‌نانه‌ت له چه‌ند ڕۆژی ڕابوورددا کۆمه‌ڵێک سیاسیی، زۆر بێ شه‌رمانه که‌وتنه گیانی نیشتیمان و کرده‌کانیان وه‌ک تێکۆشان ته‌ماشا کرا. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆچیی؟ وه‌ڵام. چونکه ته‌واوی ئه‌م پرۆسه‌یه، پرۆسه‌یه‌کی نۆیرۆده‌روونییه. نۆیرۆده‌روونییه چونکه تاک و کۆی کورد فێربووه، که زۆر ئاساییه دژ به نیشتیمانه‌که‌ی خۆی بێت. چونکه فێر بووه، زۆر ئاساییه سووکایه‌تیی به خۆی و به نیشتیمانه‌که‌ی بکات. چونکه فێربووه، که زۆر ئاساییه گوێڕایه‌ڵی داگیرکا‌ر بێت. نۆیرۆدهروونییانه هه‌ر دیارده‌یه‌ک له کۆمه‌ڵگادا پراکتیزه کرا و به‌بێ گوێپێدان پشتی تێ کرا، ئه‌وا له‌لای خه‌ڵکیی ئاسایی ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کووشتنیش بێت.
هه‌تا ڕاپه‌ڕینی ئاداری ساڵی 1991، که به‌م نزیکانه یادی ده‌کرێته‌وه، خاوه‌نی سه‌دان هه‌زار جاش، مسته‌شار، ته‌واری، قوات خاسه، جه‌یشی شه‌عبیی، ئه‌من، ئیستیخبارات و چه‌نده‌ها جۆری تری هه‌واڵگریی ئێراقی به‌عسیی بووین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و کاته خاوه‌نی نه‌بووین نموونه‌کانی ئێستان، که به‌وپه‌ڕی شانازیی و شکۆوه ناپاکن و به ناوی تێکۆشانیش بۆیان ده‌نووسرێته‌وه. سه‌دان هه‌زار جاشی سه‌رده‌می به‌عس به‌قه‌د ئه‌م چه‌ند که‌سه‌ی ئێستا زیانیان به کورد نه‌گه‌یاندووه. ئه‌گه‌ر جاشه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس بییانه‌وێت ئێستا هه‌وڵی کڕینه‌وه‌ی شانازیی و شکۆی خۆیان بده‌ن، ئه‌وا ده‌توانن که‌مپینێک بکه‌نه‌وه و ئیمزا بۆ به‌رگرییکردن له خۆیان کۆبکه‌نه‌وه و سکاڵا له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک سیاسیی و ئه‌ندام په‌رله‌مانی کۆن و نوێی ناپاکی کورد تۆمار بکه‌ن.
سه‌ددام حسین خاوه‌نی سه‌دان هه‌زار جاش و ناپاکی کورد بوو، به‌ڵام له به‌دبه‌ختیی ئه‌ودا، ئه‌م ناپاکانه‌ی ئێستا له سه‌رده‌می ئه‌ودا بوونیان نه‌بوو. به‌ڵام عه‌ره‌بی ئێستای ئێراق به‌ختدارترن و زیره‌کترن وه‌ک له سه‌ددام. ئه‌وان پێویستیان به سه‌دان هه‌زار جاشی کورد نییه، به‌ڵکوو پێویستیان به چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی کوردی ئێراقه، پێویستیان به سه‌رۆک کۆمارێکی کورده، ئیدی سانا و به‌بێ هیچ تێچوونێک کوردستان ده‌کرێته شیمالی حه‌بیب.
به‌غدادی ئێستا و به‌غدادی سه‌رده‌می به‌عس هیچ جیاوازیی نییه، عه‌ره‌بی ئێستای ئێراق و عه‌ره‌بی سه‌رده‌می به‌عس هیچ جیاوازییان نییه. دادگای ئێستای به‌غداد و دادگای سه‌وره‌ی به‌عس هیچ جیاوازیی نییه. ئێراقی نوێ هه‌وڵی شکاندنی شانازیی و شکۆی کورد ده‌دات، هه‌وڵی شکاندنی شانازیی و شکۆی ئه‌و سه‌رکرده ڕاسته‌قینه کوردانه ده‌دات، که بۆ ئه‌وه له‌دایکبوون کورد ئازاد بکه‌ن، که بۆ ئه‌وه له‌دایکبوون کورد بکه‌نه خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت. به‌م نزیکانه ڕووبه‌ڕووی ڕۆژێک ده‌بینه‌وه، که تێیدا بڕیار بده‌ین. بڕیار له‌سه‌ر پاراستنی شانازیی و شکۆی تاک و کۆی کورد و نیشتمان، له‌و ڕۆژه‌دا من له به‌ره‌ی نیشتماندام، ئه‌ی ئێوه له کوێن؟