"نەوت له‌نێوان نیشتیمان و ناپاکیی دا"

به‌شێک له کورد به‌رده‌وام ده‌ڵێن، نه‌وت بێجگه له ماڵوێرانیی هیچ سوودێکی تری بۆ کورد نییه و نه‌بووه. پێوابوونه ڕۆژانه‌ییه‌کانمان کاریگهرییەکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ژیان و بڕیاره‌کانمان هه‌یه. من گرنگییه‌کی زۆر و گه‌وره به پرۆسه نۆیرۆدهروونییهکان ده‌ده‌م له شیکارییه کۆمه‌ڵایه‌تیی و ده‌روونییه‌کاندا. هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه و ده‌ڵێم، تۆ ئه‌وه‌یت که بیری لێده‌که‌یته‌وه و تۆ ده‌بیته خاوه‌نی ئه‌وه‌ی، که بیری لێده‌که‌یته‌وه. پێتوایه نه‌وت ماڵوێرانییه بۆ کورد و هیچ قازانجێکی بۆ کورد نابێت؟ ئه‌وا به دڵنیایی و له سه‌دا سه‌د نه‌وت بێجگه له ماڵوێرانیی هیچ سوودێکی بۆ کورد نابێت. بۆچیی؟ چونکه تۆ ته‌نها که‌س نیت، که به‌وشێوه‌یه بیرده‌که‌یته‌وه، به‌ڵکوو میلیۆنه‌ها کوردی تریش هه‌مانشێوه وه‌ک تۆ بیرده‌که‌نه‌وه.
به پشتبه‌ست به کۆمه‌ڵێک توێژینه‌وه‌ی زانستیی، که له‌سه‌ر هێزی بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ کراوه، زانست ده‌یسه‌لمێنێت، که بیرکردنه‌وه چه‌ق و چاوگه‌ی هه‌موو شته، که بیرکردنه‌وه هه‌ڵسوڕێنه‌ری مادده و گۆڕانه له گه‌ردووندا. خێراتریین و دڵنیاتریین تاقیکردنه‌وه بۆ ئه‌م ڕاستییه، ئێستا و ئالێره‌دا، که تۆ ئه‌م تێکسته ده‌خوێنیته‌وه، وه‌ک تاکێکی دژه‌به‌ر، تووندڕه‌و، ناکۆک، ڕه‌شبین یان هه‌ر جۆرێکی تر. ده‌شێت تینووت بێت و بته‌وێت قوومێک ئاو بخۆیته‌وه، ده‌شێت بته‌وێت کۆمێنتێک بنووسیت له‌سه‌ر ئه‌م تێکسته، ده‌شێت زه‌نگی تێلێفۆنێکت بۆ بێت، ده‌شێت له کار بیت و پێویسته کار بکه‌یت یان هه‌ر شتێکی تر. بیهێنه به‌رده‌می خۆت، که تۆ خاوه‌نی هیچ بیرکردنه‌وه‌یه‌ک نیت، ئه‌وا به دڵنیایی با تینووشت بێت، ئه‌وا قوومێک ئاوت پێ ناخورێته‌وه. با زهنگیشت بۆ لێبده‌ن، ئه‌وا نا‌توانیت وه‌ڵامی تێلێفۆن بده‌یته‌وه.
تۆ وه‌ک مرۆڤ پێکگرێکیت له هۆش، جه‌سته و هه‌ست. جه‌سته‌ت مادده‌یه، ده‌ستت یان قاچت بیکردنه‌وه‌ت ده‌یجوڵێنێت، تۆ ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وێت ده‌ستت به‌رزبکه‌یته‌وه، ئه‌وا ده‌ستت له خۆیه‌وه به‌رز نابێته‌وه. تۆ ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وێت به پێوه بوه‌ستیت، ئه‌وا نا‌توانیت به پێوه بوه‌ستیت، نه‌ته‌وێت ڕابکه‌یت، ئه‌وا نا‌توانیت ڕابکه‌یت. بیرکردنه‌وه‌ت هه‌موو شته له ژیانتدا و ههمووشتیش به‌بێ بیرکردنه‌وه‌ت هیچه له ژیانتدا به نه‌وتیشه‌وه.
دڵت سێ مه‌تر وزه به ده‌وری جه‌سته‌دا بڵاوده‌کاته‌وه بۆ پاراستنت. به‌شێک له بیرکردنه‌وه په‌یوه‌ندییان به دڵه‌وه هه‌یه. له دڵ دا چل هه‌زار نۆیرۆن هه‌یه، ئه‌مه‌ش به واتای هه‌ر بیرکردنه‌وه‌یه‌ک په‌یوه‌ندیی به دڵه‌وه هه‌بێت شانسی ڕیالیزهکردنیان زیاتره وه‌ک له بیرکردنه‌وه‌یه‌ک، که ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی به دڵه‌وه نییه. تۆ بیر ده‌که‌یته‌وه، که نه‌وت ماڵوێرانییه، ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه خاوه‌نی داتا و ئێلێکترۆنه، که له ده‌ره‌وه‌ی تۆشدا له‌و وزه‌یه‌دا، که ده‌تپارێزێت بوونی هه‌یه. ئه‌م وزه‌یه کار له‌وه‌دا ده‌کات، که نه‌وت به‌ڵایه، هه‌ربۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناهێڵێت وزه‌ی نه‌وت بگاته تۆ، چونکه به‌ڵایه، کاری ئه‌م وزه‌یه پاراستنی تۆیه.
تۆ بیرده‌که‌یته‌وه و ئه‌م وزه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ تۆدا بیرده‌کاته‌وه و ده‌تپارێزێت. تۆ تاکه که‌س نیت، که وا نه‌وتت پێ به‌ڵایه، به‌ڵکوو میلیۆنان خه‌ڵکی تری کوردیش وه‌ک تۆ بیرده‌که‌نه‌وه. گریمان سێ میلیۆن کورد له باشووردا وه‌ها بیرده‌کاته‌وه، سێ که‌ڕه‌تی سێ میلیۆن بکه به کوادرات مه‌تر. دواجار ئه‌م نۆ میلیۆن کوادرات مه‌تره که‌ڕه‌تی ئه‌و بیلیاردهها ئه‌تۆمه بکه، که هه‌ر تاکێک له‌م سێ میلیۆنهدا هه‌یانه. کورت و پووخت، ئێمه‌ی کورد خۆمان به‌رهه‌مهێنه‌ری چاره‌نووسی خۆمان و ڕیالیتێتێکین، که بووه به به‌ڵایه‌کی گه‌وره له ژیانماندا. ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕیالیتێته بگۆڕین، پێویسته بیرکردنه‌وه‌مان بگۆڕین. که بیرکردنه‌وه‌مان گۆڕیی، ئه‌وا پێویسته ژیانمان بگۆڕیین.
ده‌زانم هه‌موو ڕقمان له هه‌مووه، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌تریین سه‌رمایه و چه‌کی ده‌ستی دوژمنه. ئه‌م سه‌رمایه‌یه و چه‌که له ده‌ستی دوژمن‌دا ده‌ربهێنین، ئیدی سه‌رکه‌وتنمان وه‌ک دڵنیایی هه‌ڵهاتنی خۆر له ڕۆژی ئاینده‌دا دڵنیایه.
مرۆڤ پێویسته باوه‌ڕێکی تووند و دڵنیای به شتێک هه‌بێت، چونکه ته‌نها و ته‌نها به‌م باوه‌ڕ و دڵنیاییه، بیرکردنه‌وه‌کان ده‌بنه ڕیالیتێت. ته‌نها و ته‌نها له ڕێگای ئه‌م باوه‌ڕه‌وه ده‌توانیت مه‌حاڵه‌کان تێپه‌ڕێنیت. ده‌توانیت بیرکردنه‌وه‌ت بکه‌یته ڕیالیتێت. بیرکردنه‌وه‌ت به‌رهه‌مهێنه‌ری هه‌سته، هه‌ستت گۆڕانێکی فیزیکیی له جه‌سته‌تدا دروستده‌کات، ئه‌م گۆڕانه فیزیکییه دروستکه‌ری مامه‌ڵه و کرداره. تۆ خۆت باشتریین به‌ڵگه‌ی زانستییت له‌سه‌ر ئه‌م تیۆرییه. ڕیالیزه‌ی ئه‌وه بکه بۆ نموونه، که له دروستبوونی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستانه‌وه، پێتوایه، که پێویسته شۆڕشێک له‌ناوبچێت هه‌تا شۆڕشێکی نوێ ده‌ستپێبکات، چونکه پێتوایه، ئه‌م شۆڕشه هه‌ڵه‌یه، ناته‌واوه، خراپه. پێتوایه هه‌تا بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی له‌ناو نه‌چن، ئه‌وا ئه‌م شۆڕشه نوێیه سه‌رکه‌وتوو نابێت.
هه‌موو ئه‌مانه تۆیان کردووه به خاوه‌نی ڕیالیتێتێت که هیچ هێزێک نییه بتوانێت باوه‌ڕت پێبهێنێت، که تۆ هه‌ڵه‌یت. هه‌روه‌کوو چلۆن من ناتوانم باوه‌ڕ به که‌سێکی شیزۆفرێن بهێنم، که ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یبینێت و پێی ڕاسته بێجگه له هالوسیناشیۆنێک، بێجگه له خه‌وشێک هیچی تر نییه. به‌ڵام ئاگامه‌ندیی خودی خۆت ده‌توانێت ڕزگارت بکات. تۆ بۆ ئه‌وه‌ی خۆت و نه‌ته‌وه‌ی کوردیش له کاره‌ساتی گه‌وره به‌دوور بگریت، پێویسته سه‌رله‌نوێ بیربکه‌یته‌وه و باوه‌ڕێکی تووند و دڵنیات به‌وه هه‌بێت، که تۆ هه‌ڵه بوویت. که هیچ شۆڕشێک سه‌رکه‌وتوو نابێت به له‌ناوبردنی شۆڕشێکی تر، که پێتوایه هه‌ڵه‌یه. که سه‌رکه‌وتنی کورد و ڕزگاریی کوردستان به له‌ناوبردن و نه‌هێشتنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی ده‌ستپێناکات، به‌ڵکوو ئه‌مه خه‌ون و ویستی دوژمنه، که بووه به باوه‌ڕی تۆ. ئێمه هه‌موومان به‌شێکین له‌یه‌کتریی و هه‌رگیز نابێت وه‌ک به‌شێکی نامۆ و جیا له خۆمان ته‌ماشای یه‌کتریی بکه‌ین. په‌سه‌ندکردنی خۆمان، گه‌وره‌تریین چه‌که، که به‌کاریبهێنین دژ به دوژمن.
کوردستان نیشتیمانی کورده‌کانه، موڵکی کورده. سامانی سروشتیی کورد موڵکی کورده، نه‌وت و گاز و هه‌ر سامانێکی تری سروشتیی له کوردستاندا موڵکی کورده نه‌ک عه‌ره‌ب، موڵکی کورده نه‌ک ئێراق. ناسیۆناڵیستی عه‌ره‌بیی هه‌میشه بانگه‌شه‌ی نه‌وتی عه‌ره‌بیان بۆ عه‌ره‌ب کردووه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش شاری که‌رکووکیان داگیرکرد و نه‌وتی کوردیان کرد به نه‌وتی عه‌ره‌ب. ئێستاش له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌مان شۆڤێنییه‌ت ده‌یانه‌وێت نه‌وت و گاز و سامانی سروشتیی کورد داگیر بکه‌ن و بیکه‌ن به موڵکی عه‌ره‌ب، بیکه‌ن به موڵکی ئێراقی داگیرکا‌ر. به‌شێک له کورد له باشووردا هه‌میشه خواست و ویستی جیاکردنه‌وه‌ی خۆیان هه‌بووه، هه‌میشه ویستوویانه باشووری کوردستان که‌رت بکه‌ن. ته‌نانه‌ت خودی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ڕۆشنبیره باکگراونده‌کانیان داوای جیاکردنه‌وه‌ی سلێمانییان ده‌کرد و پێشیانوایه، که ته‌نها سلێمانیی کوردستانه. هه‌نووکه ئه‌م هه‌سته له هه‌موو کات زیاتر باڵاده‌ستتره و ئه‌م به‌شه‌ی کورد به دڵ و به گیان ئێراقیین نه‌ک کورد. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که چیی باشه؟ که‌رتێکی بچووکی کورد و کوردستانیی و به‌خته‌وه‌ر هاوشێوه‌ی کوه‌یت یان باشوورێکی پڕ ئاشووب و ناپاکیی و نابه‌خته‌وه‌ر؟