هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه!
كوردی باشوور كه شۆڕشی ده‌ستپێكرد، له به‌رامبه‌ر دوو سێ هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی شاخ، دووسه‌د سێسه‌د هه‌زار نێرینه‌ی له شاردا ببوون به جاش. له‌و شۆڕشه‌ش كه پارتی به (شۆڕشی گوڵان) و یه‌كێتیش به (شۆڕشی نوێ) ناوی ده‌بات، به سه‌رجه‌م حیزبه كوردییه‌كانه‌وه، ده‌هه‌زار پێشمه‌رگه‌یان له شاخ نه‌بوو، كه‌چی سه‌دام به ته‌نیا حهوتسهدههزار كوردی جاشی له شارداههبوو...
جا سوبحانه‌ڵڵا كوردێك ئه‌گه‌ر ببێت به جاش، زۆر به دڵسۆزی و جددییه‌ته‌وه ده‌یكات، كه‌چی نیشتمانپهروهرییهكهی به‌وه‌نده جدییه‌ته‌وه ناكات. یانی تۆ سه‌یركه، غالب و هۆشیار دژی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ت و هه‌موو شتێكی خۆماڵین، ببینه چه‌نده به خه‌ستی و به جددی و تووندییه‌وه كاری بۆ ده‌كه‌ن، شه‌و و رۆژیان بۆ خستووه‌ته سه‌ر یه‌ك!
ئیدی بۆیه، وا مه‌زانن ئه‌و له‌شكره گه‌وره‌یه‌ی جاش سهدامییهكانی دوێنێ، ئه‌مڕۆ ئینقڕازیان كردبێ و نه‌ما بن، هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌گه‌ر دوو نه‌وه‌شیان خستبێته‌وه، خۆ حه‌ز و كرۆمۆسۆمی جاشێتییان به پشتاوپشت بۆ نزیكه‌ی دوو ملیۆن كوردی ئه‌مڕۆ گواستووه‌ته‌وه. كابرا كه له رۆژی جلی كوردیدا، عه‌گال و دیژداشه له‌به‌ر ده‌كات، ئه‌مه هه‌ر هه‌ڵوێستێك نییه له تووڕه‌ییدا، به‌ڵكو مێژوویه‌كی خانهوادهییشی پێوه ده‌بینرێت، دڵنیابه چه‌ند ساڵێك به ده‌ماریدا بچیته خواره‌وه، باوكی، یان مامێكی یان باپیره‌ی سه‌ر به مه‌نزومه‌ی شیمالی بووه.
خۆ حكومه‌تی كوردی، ئه‌گه‌ر زۆریش باش و بێ كه‌موكورتی و ماقووڵیش بێت، هه‌ندێك له‌مانه هه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ن بڕووخێ و له نێو بچێت. خۆ حكومه‌تی هۆڵه‌ندی و سویسری و فینلهدی باشن، كه‌چی له‌وێش ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت و بۆشایی بدرێت، خه‌ڵك هه‌یه كه حه‌ز بكات حكومه‌ته‌كه‌ی بڕوخێنێت. حكومه‌ته باشه‌كه‌ی سویدیش، هه‌ر ئۆپۆزسیۆنی هه‌یه.
له پاریس خۆپیشاندان ده‌كرا، له‌وه‌ی پیره‌مه‌گرون هه‌مه‌جی تر بوو. له له‌نده‌ن خۆپیشاندان كرا، له خۆپیشاندانه‌كه‌ی سه‌یدسادق شارستانی تر نه‌بوو، پۆلیسه دیموكراسییه‌كانی ئه‌وێ، به ئه‌سپه‌وه به ناوخه‌ڵك كه‌وتن و شێلایانن.
لای ئێمه، سێ جۆر مرۆڤی تووڕه هه‌ن، جۆرێكیان ئه‌وانه‌ن كه مووچه‌خۆرن و بۆیه تووڕه ده‌بن، چونكه مووچه‌كه‌یان دوا ده‌كه‌وێت. جۆره‌كه‌ی تریان ئه‌وانه‌ن كه گوشار ده‌كه‌ن تا له‌م حكومه‌ته بێ مووچه‌یه دابمه‌زرێنرێن. به‌ڵام جۆری سێیه‌م كه نه‌وه‌ی ئه‌و جاش سهدامییانهی دوێنن، هیچترین و پیسترین نه‌وه ناڕازییهكهن. من له‌وانه ده‌ناسم كه ره‌خنه‌گری توندی حكومه‌تی هه‌رێمن، تا ساڵی 2003 له به‌غداد بوون و به‌عسی بوون.
ئه‌وجا له دوای بڕیاره سیاسییه‌كه‌ی دادگای فیدراڵییه‌وه، جۆرێك میدیای ته‌بشیری درووست بووه، زه‌مینه‌ی ده‌روونیی خۆش ده‌كات بۆ له‌شكری ئه‌عراب، كه ئه‌گه‌ر (چۆن و كه‌ی) هاتن، خه‌ڵك پێی ئاسایی بێت. هه‌واڵه‌كانیان هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه داده‌ڕێژنه‌وه كه (سوپای عێراق دێته‌وه... حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڕووخێ... وه‌زاره‌تی نه‌وت بڕیاری توندی ده‌ركرد دژی هه‌رێم... دژه تیرۆری عێراق ده‌یه‌وێت كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم كۆنترۆڵ بكات... قه‌ده‌غه‌ی گه‌شت بۆ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌ره‌م ده‌رده‌كرێ... و هتد) ئه‌م هه‌واڵانه نه‌وه‌ی جاش سهدامییهكانی دوێنێ دایده‌ڕێژنه‌وه، زۆر گرنگیی پێ مه‌ده‌ن...