له‌مه زیاتر جه‌نابی شێخ، گه‌ره‌كته عاله‌مێكی تر؟
له هه‌رێمی كورستان، ته‌نانه‌ت ناڕه‌زاییش ئیحتیكار كراوه. تۆ بۆت نییه هه‌ر له خۆته‌وه ناڕازی بیت له حزب و حكومه‌ت و ژیان و هتد. ده‌بێت شاسوارێك، گۆڕانێك، یان ئیسلامییه‌ك بۆت دیاری بكات كه چۆن ناڕازی بیت و له كێش ناڕازی بیت.
ئه‌گه‌ر هه‌ر ئێستا بڕیار بده‌یت ببیت به ئۆپۆزسیۆن، ڕه‌نگه شاسوار و ئیسلامییه‌كان ڕێت پێ نه‌ده‌ن. كاتێك شاسواریش جوڵانه‌وه‌كه‌ی دروست كرد و بوو به ئۆپۆزسیۆن، یه‌كه‌م گروپ كه له‌می‌دا، گۆڕان بوو. كاتی خۆیشی كه گۆڕان دروست بوو، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ناڕازی بوون و به تووندی قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرد، بیرمه ته‌نانه‌ت هاتنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فایان، به سیناریۆی خودی یه‌كێتییان ده‌زانی.
گۆڕان نه‌یده‌ویست كه‌سی تر ئۆپۆزسیۆن بێت و وه‌حید هه‌ر خۆی تاكه نه‌ڕه و ناڕازی وڵاته‌كه بێت. ئه‌و ده‌ستی گرتبوو به سه‌ر پیشه و بازاڕی ناڕه‌زابووندا. هه‌ر كه‌سێك ناڕازی بووایه، یان ده‌بوو ببێت به گۆڕان، یان له ده‌ره‌وه‌ی گۆڕانه‌وه ده‌هاڕدرا.
ئه‌مڕۆش ده‌قیقه‌ن حیزبه ڕوكن و تیجارییه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید، هه‌مان ڕۆڵ ده‌گێڕێت. لاهوور له قه‌ڵادزه ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی نیشاندا كه ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن، به بێ ئه‌وه‌ی هیچی به بنه‌ماڵه‌ی شاسوار و حیزبه تیجارییه‌كه‌یان وتبێت، هه‌موو تێی به‌ربوون و كه‌وتوونه‌ته كوتینی.
ناڕه‌زایی له كوردستان گه‌وره‌ترین كه‌سابه‌ته. تۆ ئه‌گه‌ر هیچ نه‌كه‌یت و پاڵی لێ بده‌یته‌وه، هه‌ر كه زانیت له هیچ كوێ ئیشت ناده‌نێ، یه‌كسه‌ر ببه به ناڕازی، ئیدی به‌م ڕێگه‌یه لێشاوێك گرێبه‌ستی بازرگانی و ئیش و ئۆفیست بۆ دێت.
خۆی له دنیای سیاسه‌تدا، ئۆپۆزسیۆن بوون، بۆ ئه‌وه‌یه كه بگه‌یته ده‌سه‌ڵات. ڕه‌نگه له سه‌ر ئاستی هه‌ساره‌ی زه‌وی، ته‌نیا له كوردستان حیزب له نێو ده‌سه‌ڵاته‌وه خۆی بكاته‌وه به ئۆپۆزسیۆن.
شێخێكمان هه‌یه، شه‌ش حه‌وت مانگ پێش ئێستا له حیزبه‌كه‌ی ده‌ركرا. ئه‌وكات له ترۆپكی ده‌سه‌ڵات و پاره و سامانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ریدا بوو. ئێستاش ژماره‌ی ئه‌و قافڵه ئۆتۆمبێله گرانبه‌هایانه‌ی به دووا‌وه‌یه‌تی، به ملیۆنان دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت. كه‌چی هه‌تا ئێستاش ڕه‌شوڕووت ده‌چنه لای و نامه‌ی ده‌ده‌نێ تا هاوكاریی ماددییان بكات، هه‌ژار و بێ ئاگا و خڵه‌تێنراوه گیرفان به‌تاڵه‌كانیش، له بن ته‌پوتۆزی قافڵه‌ی ئۆتۆمبێله گرانبه‌هاكانی ئه‌ودا، ده‌قیڕێنن: یاشێخ تاكه ئومێدمان هه‌ر تۆی! یا شێخ‌یش به‌وپه‌ڕی حه‌ماسه‌تی ده‌ستكرده‌وه، پێیان ده‌ڵێت: من كه له ده‌سه‌ڵاتیشدا بووم، هه‌ر ناڕازی و ئۆپۆزسیۆن بووم.
كه‌چی كه‌س لێیی ناپرسێت: ئه‌دی بۆ له ده‌سه‌ڵات مابوویته‌وه هه‌ی جه‌نابی ته‌نگ ئه‌ستوور؟ تۆ كه له ده‌سه‌ڵاتدا هیچت پێ نه‌كرابێت بۆمان، چۆن به ناڕازی بوون چاڵ و چۆڵییه‌كانمان بۆ پڕ ده‌كه‌یته‌وه؟
هه‌ر ئێستا، له كوردستان كه‌سی وامان هه‌یه، نیو ملیۆن دۆلاری بده‌رێ نابێته ده‌سه‌ڵات، خه‌ڵك وا ده‌زانێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی له مه‌بده‌ئ و هه‌ڵبژاردنی به‌ره‌ی میلله‌ته‌وه‌یه. به‌ڵام نا هۆشیاری و بێ ئاگایی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌مه‌دایه. ئه‌و كه‌سانه‌ی له پانزه ساڵی ڕابردوودا، له به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن و به ناوی ماف و قووتی خه‌ڵكه‌وه بوونه ملیۆنه‌ر، ژماره‌یان چه‌ندین قات له‌وانه زیاتره كه له به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه گه‌یشتن به ئیمتیاز.
هه‌تا كوردی باشوور له‌وه تێنه‌گات كه ناڕه‌زایی بوونی سیاسی، هه‌ڵوێست نییه و كه‌سابه‌ته، هیچ شتێكی ژیانی خۆی بۆ ڕاست ناكرێته‌وه. بابایه‌كی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات، خاوه‌نی شوقه و ڤێلا و مه‌سبه‌ح و قافڵه تڕۆمبیل و زینه‌ته‌كانی تری دونیایه، ئێ ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنیش هه‌ر بارته‌قای ئه‌می هه‌یه، بۆ یه‌كه‌میان جنێوی پێ بدرێ و دووه‌میشیان ستایش بكرێت؟
با نموونه‌ی دوو هاوڕێی به‌ڕێزی خۆم بهێنمه‌وه له ده‌سه‌ڵات و له ئۆپۆزسیۆن. ده‌ستكه‌وته مادییه‌كانی پێشه‌وا هه‌ورامانی و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح كه هه‌ردووكیان په‌رله‌مانتارن، جیاوازییان چییه؟ ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی ده‌یزانم، ئه‌وه‌ی كاك عه‌لی زۆرتریشه له‌وه‌ی كاك پێشه‌وا. ئه‌دی بۆچی كه هه‌ردووكیان پێكه‌وه له یه‌ك به‌رنامه‌دا بوون و خه‌ڵك جنێو به پێشه‌وا بدات و ستایشی عه‌لی بكات؟