مووچەی 10 وەزارەت دابەش دەکرێت

پێش جەژنی نەورۆز مووچەی تەواوی وەزارەت و دامەزراوەکان دابەش دەکرێت

مووچە
مووچە

K24 – هەولێر

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە، ئەمڕۆ شەممە 19/3/2022، مووچەی 10 وەزارەت دابەش دەکرێت.

وەک لە خشتەکان هاتووە، ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دەدرێت:.

-وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان

-وەزارەتی پلاندانان

-وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

-وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

-وەزارەتی خوێندنی باڵا

-وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

-وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن

-وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان

-وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن

-وەزارەتی کارەبا

هەر بەپێی ئەو خشتەی کە وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویکردووەتەوە، سبەی یەکشەممە مووچەی مانگی شوباتی هەر سێ سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم، هەروەها خانەنشینانی پێشمەرگە و خانەنشینانی شارستانی دابەش دەکرێت.

وەک راگەیەندراوە سبەی پێش هاتنی جەژنی نەورۆز، کۆتایی بە دابەشکردنی مووجەی مانگی 2ی 2022 دێت.

خشتەی وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچە
خشتەی وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچە