پارتی ده‌بێت هاوكێشه لۆكاڵیه‌كان تێپه‌رێنێت
پارتی دیموکراتی کوردستان پاش تاقیکردنەوەی رێگاکانی تر ئەوجارە ئەوەی ھەڵبژارد، ڕێککەوتنێکی ئاشکرا لەگەڵ سەدڕ و سوننەکان ئەنجام بدا و ھاوپەیمانیەکی سێ قۆڵی پێک بھێنت، لێرەو لەوێ هه‌ندێك گروپ و تاقمی سیاسی تانەی لێدەدەن و بە شورەیی وەسفی دەکەن! خۆ ئەگەر قه‌رار وایە لەو قۆناغە لەگەڵ عێراقدا بژین دەشبێت رێگایه‌کی باش و تەندروست ئاوا بكرێت، پارتی هه‌میشه سیاسه‌تی نه‌رم و دووربینانه‌ی له ناوچه‌كه كردوه‌ته به‌رنامه ئه‌م به‌رنامه بۆ داهاتووی عێراق وه‌ك تێروانین وه‌ك بیرۆكه زۆر گرنگ ده‌بێت، 18 ساڵی رابردووی ئیداره‌دانی عێراق ده‌رخه‌ری شكستی ئه‌و سیاسیانه بووه كه هێشتا له وێزه‌ی سه‌نگه‌ر گرتنن له كوردستان و داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.
له سیاسه‌تدا هیچ شتێك مه‌حال نییه، به‌ڵام ئه‌خلاقیه‌تی سیاسیش گرنگه له مێژووی بزاڤی رزگاری خوازی كوردستان تا دوا رێككه‌وتنی خۆی، پارتی راستگۆ بووه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شی رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كردووه، هه‌ر له رێككه‌وتنی هاوپه‌یمانی ستراتیژی پارتی و یه‌كێتی و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و حزبی ده‌عوه له‌ساڵی 2006 تا رێككه‌وتنی ستراتیژی 2007 و رێككه‌وتنی پارتی و گۆڕان له 2014 و 2019 و رێككه‌وتنی پارتی و سه‌در و حه‌لبووسی سه‌رجه‌میان پارتی به ئه‌خلاقیه‌تێكی سیاسی به‌رز و واقعیانه مامه‌ڵه‌ی كردووه، بابه‌تی به‌غدا گرێ كوێره‌یه‌كه پێویستی به بڕیاری حه‌كیمانه و بیركردنه‌وه‌ی ژیرانه و واقعبینیانه هه‌یه پارتی له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق و چاره‌سه‌ركردنی پرسی عێراق له 2010 زۆر حه‌كیمانه مامه‌ڵه‌ی كرد دواجار ئه‌وانه‌شی عێراقیان گه‌یانده ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ر ئه‌وانه‌بوون كه پارتیان خسته چوار چێوه‌یه‌كه‌وه كه پێیان وابوو ده‌توانین له‌ناوی به‌رن.
بۆ ئێستا عێراق دووشت زۆر گرنگه یه‌كه‌م حزبی حاكم و خاوه‌ن بڕیار، دووه‌م سه‌ركرده‌ی خاوه‌ن ئه‌زموون و چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان، پارتی به‌حوكمی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو سیفه‌تی تێدایه ده‌شبێت له‌م قۆناغه‌ی عێراق رۆڵی به‌رچاوی هه‌بێت له چاككردنی ئیداره‌دانی عێراق، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پارتییه هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی عێراق له‌سه‌ر رێڕه‌وی خۆیان كاربكه‌ن و دووربخرێنه‌وه له‌وه‌ی ویستی حزبی به‌سه‌ریاندا زاڵ بێت هه‌روه‌ك له‌ماوه‌ی رابردوو سه‌رۆك وه‌زیران به‌بڕینی قووتی خه‌ڵك و سه‌رۆك كۆمار به‌بێ ده‌نگی له بڕیاره‌كان و سه‌رۆك په‌رله‌مانێكی ته‌وافوقی لاواز وای كرد عێراق و كوردستان بكه‌وێته به‌رده‌م گێژه‌ڵووكه‌یه‌كه‌وه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه ده‌ستوور له عێراقدا قسه بكات ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێته‌وه بۆ دامه‌زاروه‌كانی ده‌وڵه‌ت چیتر وڵات له‌سه‌ر بنه‌مای میزاجیه‌ت و حزبایه‌تی نه‌كرێته قوربانی، گرنگه عێراق بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ چوارچێوه‌ی پره‌نسیبه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
هه‌ڵگری ئه‌و ئایدیایه‌ی پارتی له ئاستی عێراق و نێوده‌وڵه‌تیش قبوڵ كراوه، به‌ڵام له ناو كوردستان به‌هۆی بیرته‌كسی حزبییه‌وه، پارتی ھەر جوڵەیک بکات، ھەندی لایەن و ھێز‌و کەس ژان دایان دەگرێت، به‌ڵام چانسی پارتی له‌وه‌دایه ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی ده‌كه‌ن كارته‌كانی ده‌ستیان سوتاوه به فرۆشتنی كوردستان به‌به‌غدا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی كوردستان و وه‌كیلایه‌تی بۆ وڵاتانی دیكه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بینیمان له هه‌ڵبژاردنی 2021 كه چۆن خه‌ڵكی كوردستان سزای دان ئەمجارەش پارتی پێ داگیرە لەسەر بابەتی سەرۆک کۆمار جاریکی تریش لیرەوە دەویت هەموو پرسەکانی نیشتیمانی و نەتەوەیی بە بەبەرگیکی تر بەئیستحاقی گەلی کوردستان بەسەر تەواوی عیراق و ناوچەکە داپۆشی.
گرفت له‌وه‌دایه ئه‌وانه‌ی ئه‌نتی پارتین له‌جیاتی پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌ی نوێ دێن كار له‌سه‌ر دژایه‌تی به‌رنامه‌كانی پارتی ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌وه‌ی له كوردستان هه‌یه بریتیه له‌دروستكردنی به‌ره‌یه‌ك له‌دژی پارتی كه خۆشیان نازانن بۆچی ئه‌م به‌ره‌یان دروستكردووه، ئه‌مه وایكردووه مه‌ودای بینینی ئۆپۆزسیۆن و رۆڵی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌ی نه‌مێنێت، بۆ پارتی گرنگه ئه‌م هاوكێشه لۆكاڵیانه تێپه‌ڕێنێت كه ده‌یانه‌وێت روبه‌رووی بكه‌نه‌وه بۆ به‌غداش به‌رنامه‌یه‌كی نوێ دابنرێت، له‌گه‌ڵ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هاوكێشه‌كانی به‌غدا، ئیتر پارتی له مه‌یدانی ئیداره و ده‌سه‌ڵاتی عێراق ده‌بێته به‌رپرسیار بۆیه خۆ ئاماده‌كردن بۆ قۆناغی داهاتووی عێراق زۆر گرنگ ده‌بێت بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و مافەکانی گەلی کوردستان لەفەوتان رزگاری دەبێ.