بیخوێنه‌ره‌وه و ته‌نیا یه‌ك جار له ته‌مه‌نتدا جنێو مه‌ده!
ساڵی ڕابردوو تۆ و ته‌واوی هاوشارییه‌كانت هاندران كه داوای لامه‌ركه‌زی دارایی بۆ سلێمانی بكه‌ن و ئێوه‌ش به چڕی داواتان كرد. حیزب و سه‌ركرده و سیاسییه‌كانی شاره‌كه‌ت، (لا مه‌ركه‌زیی دارایی بۆ سلێمانی)یان كردبوو به كارتی فشار دژ به حكومه‌تی هه‌رێم. ته‌نانه‌ت ئێوه‌ش ده‌تان وت: ئه‌مه ماقوڵ نییه داهاتی هاتووچۆ و پاره‌ی باج و زه‌ریبه و هتد، هه‌مووی ده‌چێته‌وه بۆ هه‌ولێر. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، ده‌شتان وت: به پاره‌ی سلێمانی، شه‌قامی سه‌دوبیست مه‌تری و سه‌دوپه‌نجا مه‌ترییه‌كه‌ی هه‌ولێر دروست كراوه.
به سه‌رۆكایه‌تی لاهور جه‌نگی بورهان، هه‌رچی سایت و په‌یج و شاشه‌ی شاره، پڕ كرا له داواكاریی بۆ لامه‌ركه‌زیی دارایی سلێمانی! ئێوه‌ش شان به شانی سیاسییه خه‌ڵه‌تێنه‌ره‌كانتان، هه‌موو ئه‌و ڕێگایانه‌تان گرته به‌ر كه ده‌تانگه‌یه‌نێت به لامه‌ركه‌زیی دارایی.
ده‌ی به‌ڵێ، ده‌قیقه‌ن ئێستا تۆ له نێو لامه‌ركه‌زیی دارایدایت. ئه‌و شته‌ی نه‌تده‌زانی چییه و یانی چی و داوایشت ده‌كرد، واتای ئه‌وه بوو كه: تۆ خۆت سه‌رپه‌رشتیی هه‌رچی پاره و داهاتی شاره‌كه‌ی خۆت بكه‌یت و نه‌یگه‌ڕێنیته‌وه بۆ هه‌ولێر و له‌وێوه دیسان دابه‌ش نه‌كرێته‌وه. یانی ئێستا ده‌قیقه‌ن هه‌رچی پاره‌ی باج و زه‌ریبه و مرور و مه‌رز و قاچاخچێتیشه، هه‌مووی لای خۆته و خۆت سه‌رفی ده‌كه‌یت.
لامه‌ركه‌زیی دارایی سلێمانی، داواكارییه‌كی پۆپۆلیستانه بوو، سه‌ركرده سیاسییه‌كانی سلێمانی، به حیزبه جۆراو جۆره‌كانیشییه‌وه به‌رزییان كردبووه‌وه، كردبوویان به كارتی فشار دژ به پارتی و مه‌سروور بارزانی، بێ ئاگابوون له‌وه‌ی كه سه‌رۆكی حكومه‌ت داواكارییه‌كه‌یان قه‌بووڵ ده‌كات، له كاتێكدا ئه‌وان هه‌رگیز نه‌یان ده‌ویست لامه‌ركه‌زیی داراییان پێ بدرێت، ته‌نیا ده‌یانویست وه‌كو كارتی فشار به ده‌ستیانه‌وه بێت.
لامه‌ركه‌زی دارایی به مانا ئیدارییه‌كه‌ی، واته: هه‌ر شارێك داهات و سه‌روه‌ت و سامانی خۆی بۆ خۆی بێت و نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی ناوه‌ند و له‌و داهاته پڕۆژه‌كانی خۆی به‌ڕێوه ببات و مووچه‌ی كارمه‌ند و پێوداویستییه‌كانی شاره‌كه دابین بكات.
ئه‌وانه‌ی هه‌میشه جنێویان ده‌دا كه مه‌سروور بارزانی لامه‌ركه‌زیی داراییان ناداتێ، بێ ئاگابوون له‌وه‌ی كه داهاتی شاره‌كه‌یان به‌شی به‌ڕێوه‌بردنی خۆی ناكات. باوه‌ڕیشیان به‌وه نه‌ده‌كرد پێیان بڵێی: به‌رده‌وام له بودجه و داهاتی هه‌ولێر و دهۆك، كورتهێنانی خه‌رجییه‌كانی زۆنی سه‌وز پڕ ده‌كرێته‌وه.
ئه‌وه داواكارییه‌كی نالۆژیكی و ناماقوڵ بوو، غه‌درێكی گه‌وره بوو له خه‌ڵكی سلێمانییش ده‌كرا، له كاتێكدا داهاتی خۆی به‌شی خۆی نه‌ده‌كرد، داوای جیاكردنه‌وه‌ی كیسه‌یان ده‌كرد.
تۆ ئێستا لامه‌ركه‌زیی داراییت هه‌یه، پاره و داهاتت هه‌مووی له (بانكی هه‌رێم-ی سلێمانی)یدایه، ئه‌و بانكه‌ی له‌به‌رده‌م لقه‌كانیدا خانه‌نشین گیان له ده‌ست ده‌دات. ئه‌و بانكه‌ی له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا حاكمه‌كانی سلێمانی خاڵییان كرده‌وه و له ئیخباری میدیاكانیشدا باس كرا كه پاره‌ی مووچه‌ی كارمه‌ندانی سلێمانی دزراوه، كه‌چی تۆ هه‌ر جنێوت به مه‌سروور بارزانی و حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌دا.
لامه‌ركه‌زیی دارایی سلێمانی، شتێكی خراپه، تكایه زوو پاشگه‌ز ببه‌وه لێی. داهاتی ناوخۆی سلێمانی، به‌شی به‌رێوه‌بردنی خۆی ناكات، له‌وه‌ته‌ی سلێمانی هه‌یه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می بابانه‌كانیشدا، هه‌رگیز داهاتی ناوخۆی به‌شی ئیداره‌دانی خۆی نه‌كردووه، هه‌میشه یان له والی به‌غدادی ئه‌وساوه باربوو كراوه، یان له ڕێی پاڵپشتییه‌كانی ده‌وله‌ی سه‌فه‌وی به ڕێی ئه‌ماره‌تی ئه‌رده‌ڵان هاوكاریی كراوه.
سلێمانی شارێكه سه‌رچاوه‌ی دارایی گه‌وره‌ی نییه، به‌رهه‌می سروشتی و ده‌ستكردیشی بۆ هه‌نارده‌كردن نییه، هه‌یه‌تی و نییه‌تی، كۆمه‌ڵێك داهاتی باج و زه‌ریبه و گومرك و عه‌لوه و مروور و هتده. حیزب و سیاسییه پۆپۆلیسته‌كانی شاره‌كه، خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌خڵه‌تێنن، به‌رده‌وام دژ به شار و ناوچه‌ی تر هانیان ده‌ده‌ن.
خۆ (یه‌كێتییه‌كه‌ی لاهوور) پێشتر ئه‌مه‌ی دیراسه كردبوو، ئه‌و ده‌یزانی كه داهاته‌كه به‌شی به‌رێوه‌بردنی شاره‌كه ناكات، هه‌ر ئه‌وه‌یش بوو كه ده‌ستی به‌ستبوون دوو ئیداره‌یی ڕابگه‌یه‌نن. هه‌رچی بانگه‌شه‌ی دوو ئیداره‌یی و هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ و لامه‌ركه‌زیی و كانتۆن و هتده، سه‌رجه‌میان موزایه‌ده و كارتی گوشار بوون، كه به‌داخه‌وه خه‌ڵكی سلێمانی باجه‌كه‌ی ده‌دات.