زێراب
کورد له باشووری نیشتیمان‌دا، به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی خاوه‌نی کۆمه‌ڵێك کێشه‌ی ته‌ندروستییه، به‌تایبه‌ت له رووی ده‌روونییه‌وه. ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا و روون دیاره، بریتییه له شێواندنه که‌سایه‌تییه‌کان، به‌تایبه‌ت خه‌ڵکانی ئه‌نتی سۆسیال، نارسیسیستی پاتۆلۆگیی، که‌سایه‌تیی شێواوی پارانۆید، که‌سایه‌تیی شیزۆید. خه‌ڵکانی شیزۆئێکفێتیڤ و خه‌ڵکانی بیپۆلار، هه‌مانکات خه‌ڵکانێکی ئاست نزمی رۆشنبیریی، که ئه‌مجۆرانه له پۆلێنی کۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌می پۆلێنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانن بۆ نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان (ICD-10) که به‌م نزیکانه به‌رگی یازده‌هه‌مینی (ICD-11) ده‌که‌وێته به‌رده‌ست.
هه‌ندێك تاکی کورد دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی کوردستانن، ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا و روون له‌مانیشدا ده‌رده‌که‌وێت، بریتییه له شێواندنی خۆگونجاندن، که له پۆلێنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا بۆ نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان، له پۆلێنی کۆمه‌ڵه‌ی چواره‌مه، که تایبه‌ته به تێكچوونه نۆیرۆنییه‌کان. ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه چه‌ند جۆرێکی هه‌یه، له هه‌ندێکیاندا شێواندنه‌که گشتگیره و له هه‌ندێکیشیاندا له بارودۆخی تایبه‌ت و ئاکووتدا ئه‌م خۆنه‌گونجاندنه ده‌رده‌که‌وێت و تاك تووشی گرفتێکی گه‌وره‌ی ده‌روونیی ده‌کات. هه‌ندێك له‌م کوردانه، چ گشتگیر و چ ئه‌و کوردانه‌شی، که له باروودۆخی تایبه‌ت و ئاکووتدا تووشی گرفتی قورسی ده‌روونیی ده‌بن، هه‌ستی خۆبه‌که‌مزانین وه‌ك سیمپتۆمێکی شاز تێیاندا به‌دی ده‌کرێت. بۆ نموونه تاك سروشتی دووه‌می سه‌پێنراو ده‌کاته سروشتی خۆی و کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ سروشتی خودی خۆیدا هه‌یه، ئه‌م کێشه‌یه ده‌بێته هۆی لێکه‌وتنه‌وه‌ی کێشه‌ی خۆنه‌گونجادن و هه‌ستی خۆ به‌که‌مزانین. بۆ نموونه تاکی کورد له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ك مرۆڤێکی ئونیڤێرزاڵیی ته‌ماشای خۆی بکات، که ڕه‌گه‌که‌ی کورده، خۆی پێ به‌ریتانییه، فه‌ڕه‌نسییه، ئه‌ڵمانییه، هۆڵندییه، سويدییه یان ئه‌مریکیی و که‌نه‌دیی. ئه‌م تاکه کورده، هه‌تا ئاستی نه‌فره‌ت رقی له کورد و له خۆیشیه‌تی وه‌ك کورد. ئه‌م تاکه کورده، ده‌گه‌ڕێت بۆ هه‌موو هه‌لومه‌رجێك، که له رێگةیه‌وه رق و نه‌فره‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به کورد و کورستان پیشان بدات. ئه‌گه‌ر نووسه‌ره، چالاکوانه یان هه‌رچ کاره‌یه، خۆخزاندنی بۆ ناو میدیا و چالاکیی کوردیی له‌به‌ر خاتری چاوی ره‌شی کورد نییه، به‌ڵکو له‌پێناوی ده‌رخستنی رق و کینه و نه‌فره‌تی خۆیه‌تی به‌رامبه‌ر به کورد. ئه‌مجۆره کوردانه به‌داخه‌وه له په‌رله‌مانی کوردستانیشدا بوونیان هه‌یه، هه‌ربۆیه یه‌کێك له‌وانه، بێ چاو و رووانه له میدیای کوردی‌دا ده‌ڵێ: من ده‌مم زۆر شڕه، هه‌رچی سڕ و تڕی ئه‌م کوردستانه‌یه ده‌یگه‌یه‌نم به ئه‌وروپا.
یاسای سروشت وه‌هایه، که هه‌موو شت له ژیاندا خاوه‌نی پاشه‌ڕۆیه. له به‌کتریایه‌که‌وه بیگره هه‌تا فیلێك. به‌ڵام مرۆڤ تاکه بوونه‌وه‌ره، که خاوه‌نی دوو جۆر پاشه‌ڕۆیه، یه‌کیان پاشه‌ڕۆیه‌کی فیزیکییه و ئه‌وی دووهه‌میشیان پاشه‌ڕۆی ده‌روونییه. ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی گرفتێکی ده‌روونیین، وه‌ك له سه‌ره‌تای ئه‌م وتاره‌دا ئاماژه‌م پێدا خاوه‌نی پاشه‌ڕۆیه‌کی گه‌وره‌ی ده‌روونیین. پاشه‌ڕۆ ده‌روونییه‌کان، هه‌میشه وه‌ك سیمپتۆم ده‌رده‌که‌ون، هه‌ستی خۆبه‌که‌مزانین و نه‌فره‌تکردن له خود وه‌ك کورد، هه‌مانشێوه پاشه‌ڕۆیه‌کی ده‌روونییه. بۆگه‌نی پاشه‌ڕۆیه‌کی ده‌روونیی بێزارکه‌رتره وه‌ك له پاشه‌ڕۆیه‌کی فیزیکیی. رۆژنامه و سایته کوردییه‌کان پڕن له پاشه‌ڕۆی ده‌روونیی، شیعر، وتار، ڕۆمان و دواندنه‌کان پڕن له پاشه‌ڕۆی ده‌روونی.
هیچ کوردێك و هیچ هه‌ولێرییه‌ك نه ویستوویه‌تی و نه ده‌یه‌وێت هه‌ولێر دوبه‌ی بێت. دوبه‌ی هه‌رگیز نابێته هه‌ولێر، چونکه هه‌ولێر شاری به‌رخودانه، شاری هۆلاکۆ به‌زێنه، شاری خۆنه‌چه‌ماندنه، شاری ریفراندۆمه، به‌ڵام دوبه‌ی خاوه‌نی ئه‌مجۆره مێژووانه نییه. هه‌ندێك سه‌رکرده‌ی کورد هه‌ولێریان به گووندێکی گه‌وره ناوده‌برد و سلێمانییش به شاری رۆشنبیریی و به‌رخودان، هه‌ربۆیه ئاماده نه‌بوون له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کاندا داوای خه‌ڵکی به‌جێبگه‌یه‌نن، که شه‌ڕ نه‌هێننه ناو شاری هه‌ولێره‌وه. ئه‌مڕۆ ئه‌و رق و نه‌فره‌ته وه‌ها داچۆڕیوه‌ته ناو که‌سایه‌تیی به‌شێك له هاووڵاتییانی کورده‌وه، که به هه‌مان رۆحیانیه‌ت ته‌ماشای هه‌ولێر بکه‌ن. ئالێره‌دا جیاوازیی نێوان مرۆڤێکی نۆرماڵ و ته‌ندروست له‌گه‌ڵ مرۆڤێکی نه‌خۆشدا له پاشه‌ڕۆ ده‌روونییه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئاخۆ ده‌زانیت زێرابی پاشه‌ڕۆ ده‌روونییه‌کانی مرۆڤ له‌کوێی جه‌سته‌دایه؟