یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كه‌روێشك چووه‌ته زۆرانبازیی
یه‌كێتی وه‌ك نه‌عامه‌یه‌كی لێهاتووه كه به‌و قه‌باره و قه‌ڵافه‌ته‌یه‌وه، له‌گه‌ڵ مریشك و مراوی یاری بكات. ئه‌م حیزبه فیله‌ته‌نه له‌گه‌ڵ كه‌روێشك چووه‌ته زۆرانبازییه‌وه. به‌و قه‌ڵافه‌ته زله‌یه‌وه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌یه كه چۆن له نه‌وه‌ی نوێی بباته‌وه؟ هه‌ر بۆیه شاسوار و فۆڵۆوه‌رسه‌كانی چۆن جنێو بده‌ن، ئه‌م خراپتر ده‌دات.
خۆ ئه‌و به جنێودان به پارتی، نایه‌وێت لێی بباته‌وه، ته‌نیا ده‌یه‌وێت به نه‌وه‌ی نوێی نه‌دۆڕێنێت. جنێو ده‌دات به پارتی تا خه‌ڵك نه‌چنه‌وه ناو گۆڕان. هێرش ده‌كاته سه‌ر پارتی، تا جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی نه‌بنه لایه‌نگری لاهور جه‌نگی. یه‌كێتی ده‌ستی له‌وه شوشتووه كه له خودی پارتی بباته‌وه و مونافه‌سه و موساره‌عه‌ی ئه‌و بكات، به‌ڵكو ئه‌و ئێستا حه‌ریفی ڕاسته‌وخۆی شاسواره!
ئه‌وان به ناوی دیموكراسییه‌وه، كه‌ش و هه‌وایه‌كیان دروست كردووه، هه‌میشه ده‌بێت كێبڕكێی ئه‌وه بكه‌ن كه كامیان زۆرتر پۆپۆلیست بن! كامیان باشتر جنێو بده‌ن! گۆڕانی پێشوو، چه‌نده پۆپۆلیست بوو، یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌دۆڕێت، ده‌بێت خراپتر و خێراتر به‌ره و پۆپۆلیزم بڕوات. یه‌كێتی دیراسه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه گۆڕان بۆ دۆڕا؟ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ی كه گۆڕان بۆیه سه‌ركه‌وت، چونكه زۆری جنێو ده‌دا، بۆیه دۆڕاش چونكه جنێودانی كه‌م كرده‌وه! كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی نه دۆڕێیت، ده‌بێت زۆرترین جنێو بده‌یت، ئێ جنێودان چی تێ ده‌چێت؟ ده‌یده‌ن!
له كوێ شتێكی قۆڕ هه‌بێت، به میدیاكانی ده‌ڵێت: ڕۆماڵی بكه‌ن! به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت: یه‌ڵا جنێو بده‌ن! به كۆمیته‌كانی ده‌ڵێت: گردبوونه‌وه و كه‌مپه‌ینی بۆ ڕێك بخه‌ن! ئیدی سروشتی حیزبی پۆپۆلیست ئاوایه، له یه‌ك كاتدا ئه‌ندامی له نێو شانده‌كه‌دایه و ئه‌ندامیشی له نێو خه‌ڵكه بێ مه‌نهه‌ج و جنێوده‌ره‌كه‌دایه بۆ جنێودان به شانده‌كه! دواتر كامیان قازانجی زۆرتر بوو ده‌ڵێت: منیشی تیا بووم!
ده‌بوو یه‌كێتی به‌و تاریخ و ته‌مه‌نه‌یه‌وه، ئێستا هه‌وڵی ئه‌وه‌ی بدایه یه‌كه‌ی حه‌فتای حیزبه‌كه‌ی بخستایه‌ته سه‌ر ناتۆ، كه‌چی تازه به تازه ده‌یه‌وێت وه‌ك نه‌وه‌ی نوێ و گۆڕانی ڕابردوو به‌هێز بێت و ئه‌هلی جنێو لێی ڕازی بن!
یه‌كێتی ته‌مه‌ن و تاریخ و توراسێكی قووڵ هه‌یه، ده‌بوو هه‌رچی تازه حیزبی سلێمانییه، چاویان له‌و بكردایه كه چۆن حه‌كیم و سه‌نگین و سه‌لار بن، كه‌چی ئه‌ڵه‌ی دوكانی له‌فه‌یه، هه‌ردوكانێكی تر له‌به‌رامبه‌ریدا بكرێته‌وه و بزانێت موشته‌ریی باشه، یه‌كسه‌ر ئه‌میش بۆ اه‌وه‌ی بازاڕی نه‌شكێت، له‌فه‌كه‌ی وا لێ ده‌كات، به بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته موزاعه‌فاته‌كانی!
سه‌یركه‌ن، یه‌كێتی به‌و ته‌مه‌ن و ڕیشه سپییه‌یه‌وه، چاو له‌و حیزبانه ده‌كات كه به قه‌ولی ئازاد تۆفیقی موحافزی هه‌ڵه‌بجه، (ته‌مه‌نی كۆترێكیان نییه!) له عێراقدا به ڕیزبه‌ند، حیزبی شوعی و پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كۆنترینی ئه‌و حیزبانه‌ن كه هه‌میشه له هاوكێشه گه‌وره‌كانی عێراقدا بوون. حیزبی شوعی به‌هۆی ناسازی ئایدۆلۆژیاكه‌یه‌وه گچكه بوویه‌وه. حیزبی ده‌عوه كه هه‌موو ئه‌حزابی ئه‌مڕۆی شیعه به حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه، له ورگی ئه‌و هاتنه ده‌ره‌وه، هه‌لا هه‌لا بوو. یه‌كێتیش دوای مام جه‌لال، له موعاده‌له گه‌وره‌كانی جیهان و عێراق هاته ده‌ره‌وه و ئێستا هه‌م حه‌ریف و هه‌م حه‌لیفی هاوكێشه قوڵ و ستراتیژییه‌كانی (كاكه حه‌مه‌ی موژده‌خان)ه! ته‌نیا پارتی وه‌ك حیزبی گه‌وره و كۆنی عێراق هێشتا له نه‌و هاوكێشه گه‌وره‌كان ماوه‌ته‌وه!
ده‌ی ئه‌مه كه‌ی سیاسه‌ته، تۆ هه‌ندێ له هێلكه‌كانت له سه‌به‌ته‌ی هادی عامری و هه‌ندێكیشی له سه‌به‌ته‌ی قه‌یس خه‌زعه‌لی و هه‌ندێكیشه له سه‌به‌ته‌ی ئیسماعیل قائانی و هه‌رچه‌ندیشی مایه‌وه، له سه‌به‌ته‌ی كه‌تیبه خۆماڵییه‌كانی جنێوی بكه‌یت؟!