ستراتیژییەتی مه‌سرور بارزانی و ئاستی لایەنەکان

Kurd24

لەم مانگەدا جووڵەکانی مه‌سرور بارزانی یار و نەیاری هێناوەتە دەنگ، راگەیاندن کورەکەی بە سەردانەکانی مسرور بارزانی گەرم کردووە، بەهەردوو دیوی پشتگیری و دژایەتی.

ستراتیژییەتی مه‌سرور بارزانی کارێکی جدییە لەوەدا کە هەرێمی کوردستان بخاتە سەر  نەخشەی وزەی جیهانی.

کۆنفرانسی وەزە لە ئیمارات و سەردانی تورکیا و دواجاریش بەریتانیا، لە ئایندەشدا گەر سەردان ئەنجام نەدرێن پەیوەندی دیکەش گەنگەشە دەکەن لەم بارەوە.

ئەم پرسە پرسێکی جیهانییە و بلۆکی ئەمریکا رۆژئاوا و دەوڵەتانی خەلیجە لە هەمبەر بازاری وزەی ژێر زەوییەوە، هەرچەندە پرسی وزەی ژێر زەووی وەها تەمەنێکی نەماوە بۆ هەژماری ئابووری و دیپلۆماسی نێوان دەوڵەتان، چونکە دنیا هەنگاو بۆ وەبەرهێنانی جێگیرەوەی وزەی ژێر زەوی دەنێت و  سوود لە وزەی باو خۆر و سەرچاوە بێ پاشماوە زیانبەخش وەردەگرێت. بەڵام ئێستا نەخشەی سیاسی و دیپلۆماسی لەسەر بنەمای نەخشەی وزەی ژێر زەوییە.

قسەکەمان لێرەوەیە، مه‌سرور بارزانی  کاتێک دەبێت سەرۆکوەزیران، لە موڵکایەتی پارتییەوە دەبێت موڵکی نەک هەرێمی کوردستان، بەڵکو تەواوی کوردان. بۆیە هەنگاوەکانی پەیوەستن بە گشت کوردێکەوە و سەرکەووتنی پەیوەستە بە سەربەرزی هەموو کوردێکەوە و شکستیشی، شکستی هەموو کوردێکە.

کەواتە ئەوە پێنەگەیشتووی سیاسییە وا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات، لە ئاستێکی نزم و پۆپۆلیستیانە مامەڵە لەگەڵ رەوشەکە بکەن، ئەو شاندەی لە بەریتانیایە دوو پارتی و دوو یەکێتی و گۆڕانێکن. کەواتە نوێنەرایەتی بەشداربوانی کابینەی نۆ دەکەن. بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە کادیر و راگەیاندنەکانی ئەو لایەنانەن کە دژی جوڵەکانی حکومەت دەوەستنەوە، ئەمە کۆدێکمان بۆ دەردەخات!

حکومەتداری پرسە ستراتیژی و نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان، بەدانپێدانانی لایەکان خۆیان، بەم جۆرە سیاسەتەیان بە ئەرکی پارتی و بارزانین دەزانن، بۆیە وەها ئەرکێکی ستراتیژی نەک 20 کەسی ناڕازی بەڵکو هەندێک دەوڵەت لە جیهان و ناوچەکەش رووبەڕووی هەڵوێست دەکەنەوە.

لە سترتیژییەتی مه‌سرور بارزانی و ئاستی لایەنەکان بۆ ئەم پرسە گەڕێن، دەبێت ستافی کابینەی نۆ و کادیرانی پارتی بە شێوازێکی لۆژیکی، نەک ئیدارەی ئەم رەوشە بەڵکو بەرنامەی پێشوەختەیان هەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی کاردانەوەکان، بۆ ئەوەی تاوی ئەسپی پرسە باڵا و ستراتیژییەکانی سەرۆکوەزیران نەک هێواش بکرێتەوە بەڵکو بە غارتری بێت، لەم هەلومەرجە ناروونەی جیهاندا.

لە ئایندەدا بەرهەمی ئەم جووڵانە دەبنە جێگای شانازی کوردان و داستانی کۆڕێئاسا خاوەنی زۆر دەبێت.

پارتی و بارزانی هەمیشە دەسپێکی کارە نیشتیمانییەکانن، بۆ سەرکەوتن و وەپێشخستنی پرسی کورد نەک خاوەندارییەتی.