گه‌ڕانه‌وه بۆ له‌نده‌ن
سه‌ردانی 18 ئه‌م مانگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بۆ له‌نده‌ن وه‌رچه‌رخانه له په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كانی هه‌رێم وچوونی هه‌رێمه بۆ ناو قوڵایی ستراتیژی و سیاسی زلهێزێكی وه‌ك به‌ریتانیا، ویستم دۆخی دنیای سۆشیال میدیای كوردی وگرژیه‌كان تۆزێك هێوربێته‌وه كه به‌هۆی سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه دروست بووه، تا دوو قسه‌ى جدی بكه‌م له‌سه‌ر ئه‌م جوڵه دبلۆماسی وسیاسیه، دره‌نگ كه‌وتنه‌كه‌م بۆ قسه كردن له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ردانه بۆئه‌وه ئه‌گرێته‌وه قسه‌ى جدی له فه‌وزا و هاژه هاژی سیاسی‌دا كه‌س نایخوێنێته‌وه، بۆیه چاوه‌رێبووم تا دۆخه‌كه هێورئه‌بێته‌وه و دووقسه‌ى خۆم له‌م باره‌یه‌وه بكه‌م .
به‌ر له هه‌ر شتێك ئه‌بێت ئه‌وه بڵیم هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا زۆر هاوبه‌ش هه‌یه كۆیان ده‌كاته‌وه وه زۆر په‌یوه‌ندی گرنگ و مێژوویش له‌نێوانیاندا هه‌یه كه لاپه‌ره‌كانی مێژوو له ئاینده‌دا و له‌ڕابردوودا به تێر‌و ته‌سه‌لى باسی كردووه وده‌كات، به‌لام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ین پاشه‌كشه‌ى به‌ریتانیایه له دوای داگیركاری عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانه‌كانیانه‌وه، به‌جۆرێك به‌ریتانیا حزورێكی دیار و پێش چاوی نه‌ما له گۆره‌پانه‌كه‌دا به‌ڵكو ئه‌مه‌ریكا كه‌وته به‌ر دیمه‌نه‌كه و مجال نه‌بوو بۆ قسه‌ى ئینگلیزه‌كان، وه‌ك پیشه‌ى هه‌میشه‌ییان ده‌ستیان به به‌رژه‌وه‌ندیه ئابرویه‌كان خۆیانه‌وه گرت له عێراق و ته‌نانه‌ت یه‌ك سه‌ربازی ئینگلیزیش له عێراقدا نه‌كوژراله‌ناو ئه‌و هه‌موو بگره و به‌رده و فه‌وزا ئه‌منی و سیاسیه‌دا ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دوو هۆكار: یه‌كه‌م نه‌بوون به واجهه و دووه‌م شاره‌زایه‌كی ته‌واوی تۆبۆگرافیا و پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسی و ئاینی عێراق بوون ونه‌كه‌وتنه ململانێوه له‌گه‌ڵ هیچ گروپ وپێكهاته‌یه‌ك.
هه‌رێمی كوردستانیش به هه‌مان شێوه له سیاسه‌تى به‌ریتانیا دوور كه‌وته‌وه یان ئه‌توانم بلێم ئینگلیزه‌كان له‌سه‌ره‌تای هاتنیانه‌وه بۆ عیراق له 2003 زۆر له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی دبلۆماسیدا نه‌بوون به‌رووی كوردا چونكه وا تێگه‌یشتبوون گرژیه‌كان زیاتر ده‌كات و ئه‌و نه‌خشه‌یه له‌ناو ئه‌بات كه باب و باپیرانیان دروستیان كردووه بۆ حوكمڕانی ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌مه سه‌رباری پارێزگاری كردن له به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمانه‌كانیان. بۆیه له‌و ماوه دور ودرێژه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له‌نده‌ن پێیداتێپه‌رین له دوای 2003وه سه‌ردان و جوڵه دیبلۆماسیه‌كانی هه‌رێم به په‌نجه‌ى یه‌ك ده‌ست ده‌ژمێردرین بۆ له‌نده‌ن به‌ڵكو هه‌موو كورد و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى به‌وه سه‌رقاڵبوون بزانن ئه‌مه‌ریكا چۆن ئاراسته‌ى سیاسه‌تى خۆی ده‌كات له عێراقدا، به فعلیش ئه‌مه‌ریكا له عێراق و مه‌له‌فی عێراقدا شكستێكی گه‌وره‌ى توشبوو به‌جۆرێ پاش ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ى بۆ روخانی سیسته‌م له عێراقدا دای، ئیستا نائارامترین شوێن بۆ سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا و ته‌نانه‌ته مه‌ده‌نیه‌كانیشیان بریتیه له عێراق، وه ئه‌توانم بلێ مله ئێستادا ده‌سه‌ڵات و كاریگه‌ریه‌كی به‌هێزی به‌سه‌ر سیسته‌مدا نه‌ماوه له عێراقدا، باشترین نموونه‌ش ئه‌م چه‌قبه‌ستووه سیاسیه‌یه كه عێراق پییدا ده‌روات كه به‌شێكی په‌یوه‌ندی هه‌یه به شكستی ئه‌مه‌ریكاوه له مه‌له‌فی عیراقدا‌و نه‌یتوانی بناغه‌ی سیسته‌مێك بۆ عێراق دابنێت كه وه‌ك به‌لینی به عیراقیه‌كان دابوو ، ده‌توانم بلێم به‌ناچاری بۆ گۆرینی یاریكه‌ری نێوده‌وڵه‌تى له دۆسیه‌ی عیراقدا ئه‌مه‌ریكا زۆر پیویستی به خاوه‌ن ماله كۆنه‌كه هه‌یه یاریزانه لێزانه‌كه كه ئینگلیزه، ئێستا هه‌موو ئاراسته‌كان به‌ره‌و له‌نده‌ن گۆراون هه‌ر له ڕوداوه‌كانی ئۆراسیاوه و داگیركردنی ئۆكرانیا و گرفتی فه‌له‌ستینی و ئیسرائیله‌یكان و گرفته قوله‌كانی ناوچه‌ى رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بگره تا دۆسیه‌ى عێراق ئیستا هه‌مووى به‌و ئاراسته‌یه‌یه كه ببرێته‌وه له‌نده‌ن، پێویستی هاوبه‌شی ئیمه و ئینگلیز وایكردووه رووه‌و له‌نده‌ن بین نه‌ك رۆما، له‌م نێوه‌نده‌دا ناكرێت كورد خۆی به‌دوور بگرێت له‌و ناوه‌نده گرنگه‌ى بریاری سیاسی دنیا، حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا ڕاسته نێرده‌یان هه‌یه به‌لام په‌یوه‌ندیه‌كانیان له ئاستێكی باشی دبلۆماسیدا نه‌بوو به‌لام دوای 2018 به‌دواوه به‌ریتانیا رۆلی له عێراقدا گۆراوه وه‌ك چۆن له‌ناوچه‌كه‌دا گۆرا، به‌جۆرێك له‌نده‌ن ده‌ستپێشخه‌ر بوو له‌م رووه‌وه، قونسلی له كارمه‌ندێكی ئاسای سكرتێری دووه‌وه كرد به سه‌فیر ئێستا قونسلی به‌ریتانیا له هه‌ولێر پله‌كه‌ى سه‌فیر و پیش‌تر خزمه‌تى كردووه له بالویزخانه‌ى به‌ریتانیا له لیتوانیا ، سه‌رباری ئه‌وه‌یش ئیستا ستیڤن هیكی كه پیش‌تر بالوێزی به‌ریتانیا بوو له بغداد ئێستا سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ى ئاسیا و رۆژهه‌لاتی ناوه‌راسته له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، ئه‌م دبلۆماتكاره ئینگلیزه په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ كورد و عێراقیه‌كان هه‌یه وباشترین سه‌فیری ئینگلیز بووه له بغداد دوای 2003. بۆیه ده‌رگاكان به‌رووی هه‌رێمی كوردستاندا له‌رووی دبلۆماسیه‌وه كرانه‌وه له‌هه‌مووی گرنگتر ده‌رگای ژماره (10)ی ناوه‌راستی له‌نده‌نه كه هه‌مو بریارێكی سیاسی چاره‌نوسسازی لێوه ده‌ر ئه‌چێت كردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌رگایه به‌رووی كوردستاندا گه‌وره‌ترین گۆرانكایه له سیاسه‌تى به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر كوردی عێراق، به‌شێكی ئه‌م كرانه‌وه‌یه له‌م سه‌ردانه‌ى سه‌رۆك وه‌زیراندا روون بوه‌وه وه به‌شێكیشی له‌سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمدا بۆ له‌نده‌ن كه ئینكلیزه‌كان چیان ئه‌وێ، شه‌ری ئۆكراین –روسیا دۆخی ئه‌وروپای به‌ته‌واوی گۆریوه و كاریگه‌ریه‌كان ئه‌و جه‌نگه زۆر به‌روونی به‌سه‌ر ژیانی ئه‌وروپیه‌كانه‌وه دیاره، به‌ریتانیاش كه ئێستا له یه‌كێتی ئه‌وروپا هاتۆته ده‌ره‌وه به‌دوای مسۆگه‌ر كردنی سه‌رچاوه‌ى گه‌ره‌نتیكراوی زیاتردایه بۆ بازاری وزه‌یی خۆی وه له‌مێژیشه به‌دوای ئه‌و به‌دیله‌وه‌یه ونایه‌وێ هه‌موو هێلكه‌كانی بخاته سه‌به‌ته‌ى روسه‌كانه‌وه وه ئه‌شزانیت كوردستان باشترین و ئارامترین شوینه بۆ ئه‌م كاره به تایبه‌ت دابینكردنی گازی سروشتی، ئه‌مه له‌لایه‌ك ، له‌لایه‌كی تره‌وه دۆسیه‌ى عێراق به‌ته‌واوی له لیواری كه‌وتن نزیك بوه‌ته‌وه و له‌م ڕووه‌وه پێویسته یاریزانه‌كان رۆلیان بگۆرێت پێشبینی ئه‌وه ئه‌كه‌م له‌رووی سیاسیه‌وه به‌ریتانیا به‌قوڵتر بیته گۆره‌پانه‌كه‌وه، له‌ئێستا به‌دواوه و كۆتایی به ئه‌گه‌ره‌كانی كه‌وتنی ده‌وڵه‌ت بهێنێت.
ده‌رگایه‌كی تری گرنگتر ئه‌م جاره بۆ كورد و سه‌رۆك وه‌زیران كرایه‌وه یه‌كجار گرنگه ئه‌ویش ده‌رگای ژماره (10)ی جیمیس سكوێره كه سه‌رده‌مانێك جێی نیشته‌جێبوونى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كانی به‌ریتانیا بووه، به‌داخه‌وه به‌شێكی زۆری كورد له گرنگی چوونى مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌م ناوه‌نده گرنگه (چه‌تام هاوس) تێنه‌گه‌یشتن بۆیه پیویسته له‌م رووه هه‌ندێ به‌رچاو روونی بخه‌مه به‌رده‌ستی خوێنه‌ران و ئه‌وه‌ى خه‌ڵك و میدیا دركی پێنه‌كرد بیخه‌مه رووكه به‌شه هه‌ره گرنگه‌گه‌ى سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران بوو بۆ له‌نده‌ن. (چاتام هاوس ناوه‌ندی لیكۆلینه‌وه‌ى مه‌له‌كیه بۆ لیكۆلینه‌وه‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه) ، له سالی 19920وه دروست كراوه و یه‌كێكه له گرنگترین مه‌ركه‌زی دراساتی سیاسی له دنیادا، ودراسه‌كانی جێگای بایه‌خی بریاری سیاسی به‌ریتانیایه و ده‌یان دبلۆماتكار و توێژه‌ری گه‌وره و سیاسی دیار كاری تیدا ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه جێی بایه‌خی سیاسه‌تى جیهانین، چونی مه‌سروربارزانی و قسه‌كردن له چاتام هاوس زۆرگرنگتربوو له چوون بۆ ژماره‌ى (10) داونستریت، له‌به‌ر كۆمه‌ڵێ هۆكار : یه‌كه‌مجاره له میّژووی 102 ساڵه‌ى ناوه‌نده‌كه كورد ئه‌بێته جێی بایه‌خ و دیراسه كردن و كاری ناوه‌نده‌كه، وه مه‌سروربارزانیش یه‌كه‌م سیاسی كورده قسه‌ی كردبێت له‌و ناوه‌نده گرنگه‌دا، كاری ناوه‌نده‌كه بریتیه له بایه‌خدان و دراسه كردنی ئه‌و روداوانه‌ى كه گۆرانكاری به‌دوای خۆیاندا ئه‌هێنن و جێی بایه‌خی سیاسه‌تى به‌ریتانیا و دنیایه، كه‌واته كورد ئه‌مرۆ بوه‌ته به‌شێكی گرنگ له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا و له هه‌ردوو ده‌رگای ژماره (10) وه چوه‌ته ژووره‌وه به‌لام ئێستا یاریزانێكی باش و زیره‌ك و لێزانمان پێویسته به ده‌ستی خالی نه‌یاته ده‌ره‌وه، له‌مرۆ به‌دواوه ئه‌بێت بگرێینه‌وه له‌ندن و له‌وێوه خه‌ریكی دارشتنی سیاسه‌تى نوێبین و یاریزان بین نه‌ك ته‌ماشاكه‌ر. ئه‌گه‌ر ئه‌و وته‌یه راستبێت كه هه‌موو ریگاكان ئه‌چنه‌وه رۆما ئه‌وه دڵنیابن هه‌موو ئه‌و ریگایانه‌ى كه ئینگلیز دروستی كردووه ئه‌چێته‌وه له‌ندن.