ئاماژەکانی پشت ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا

کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی ئەمجارەی تورکیا بۆ سنوورەکانی باشوری کوردستان لە لوتکەکانی کوڕەژارو لینکێ و زاپ، بەناوی قوفڵی چڕنووک. ئاماژەگەلێکی هەیە و بەڵام دەکرێت لەم وتارەدا بۆ دوو تەوەر دابەشی بکەین؛
یەکەم/ تێکدانی بەرنامەکانی ئێرانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و بەتایبەت عێراق. ئێران وه‌ك ئیمپراتۆرییه‌تێكی مه‌زهه‌بی گه‌وره‌و کاریگەر، خۆی به‌هاوشانی توركیا نازانێت چونکە دوهەزارو پێنج سەدساڵ زیاترە دەوڵەتە، وه‌لێ ناشیه‌وێت حسابی بۆ نه‌كات، به‌تایبه‌تی توركیا ده‌وڵه‌تی ستراتیژیی جه‌نگیی مێژووییه و بەرماوەی خەلافەتێکی شەش سەدساڵەی دینیی و سوڵتانیی و سێیه‌م هێزی ناتۆیە لە رووی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازییه‌وه، ئێران ده‌یه‌وێت بزانێت توركیا بە فۆڕمی شاراوەی تەنزیمیی ئیخوانیی سوننیەوە چی ده‌كات و چی دەچنێنەوە لە ئۆپەراسیۆنەکانی باکوری عێراق وا ناوە ناوە دەیگرێتەبەر وەک ئەجێندایەکی نەگۆڕ. ئایا ئەو جوڵە عەسکەریانەی سوپای تورکیا بە ڕاستی بۆ ئەوەیە جارێکی تر خەلافەتی سوننی تورکی زیندوو بکەنەوە لەسەر خەریتە کۆنەکەی میساقی میللی عوسمانی و گەڕانەوەی ویلایەتی موسڵ بۆ ناو قەڵەمڕەوی خەلافەت کە دەشتاییەکانی موسڵ تا کەرکوک و دەریاچەی دوکان درێژ دەبێتەوە، یان بۆ ئەوەیە بەرنامەی ئێرانی شیعیی وەلائیی لە عێراق و سوریا تێک بدەن، کە خودی ئەمریکا ئەندازیاری ئەو ڕەوشەیەو مۆتیڤی پشت هێرشەکانەو دەخوازن نینۆکی ئێرانیەکان لە ناوچەکە بکەن و ڕێ لە شانڕاوەشاندن و درێژبوونەوەی قۆڵەکانی قەڵەمڕەوی شیعە بگرن لەو ناوچەیە، بەتایبەت دوای موشەکبارانی سوپای پاسداران بۆ قوڵایی هەولێر لە مانگی 3ی 2022، دیارە ئەمریکاش لەو کەین و بەینە ئۆفەری خۆی هەیە بۆ ئێران و ملکەچپێکردنی بۆ سازش هەم لە عێراق هەم بۆ بەرنامە ئەتۆمیەکەی کە کۆبوونەوەی ڤیەننای 5+1 .
تورکیا ناوەناوە بە بیانووی لێدانی پەکەکە، دێتە ناوچە شاخاویەکانی هەرێمی کوردستان، کاتی خۆی هاته چیای گاره و خێرا گەڕایهوهو ناویان لێ نا ئۆپەراسیۆنی چرنوکی پڵنگ و هەڵۆ لە ساڵی 2020، مخلب النمر و مخلب النسر، ئێستاش 24-4-2022، هێرش و کیوماڵ بەناوی قوفڵی چڕنوک، قفل المخلب، و دیسان خێرا کشانەوە.
ئامانج له‌و هاتن و چوونە چییە بۆ تورکیا کە ئابورییە لاوازەکەی هەرگیز ڕێگەی نادات ڕیسکی وا گەورە بکات ئەگەر دەوڵەتی میحوەریی گەورەی لەپشت نەبێ. کەواتە دەبێت ئەوە ڕوون بێت ئەم سەرئێشەیە، نمرە یەک بۆ ئەوەیەو ئاماژەیە کە مێرگی عێراق هی کەس نییە بۆ لەوەڕ، بەتایبەت بۆ ئێرانیەکان، تورکیاش هەرکات بیەوێت دێتە قوڵایی عێراق بۆ پارێزگاری سوننەکان و تورکمانەکان و پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان و ئەو هێڵە ستراتیژیە نەوتی و گازییە، وەک چۆن ئێرانیش بەتەواوی هاتۆتە عێراق و دەیەوێت خەریتەکەی خۆی فەرزبکات، ئاواش تورکیا ئیتر یاری دەکات بەڵام بۆ وڵاتی دیکە. کاتی خۆشی پێدانی پێنج ملیار دۆلاری قه‌رز به حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی لە دوای کەوتنی خەلافەتی داعش، بۆ عیمران و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی موسڵ و ناوچه سونیه‌كان بەشێک بوو لە ئاماژەو پەیامی ڕونی ئەنکەرە.
ئێران ویستی وابوو تورکیا بیهێنێته ده‌ره‌وه له بازنه‌ی سعودیه و كه‌نداوی عه‌ره‌بی و قه‌ته‌ر و رێكخراوه سوننییه مه‌زهه‌بگه‌راكان و به هاوپه‌یمانی خۆی بمێنێته‌وه، بەڵام وادیارە ئەوە نایەتەدی و هاکێشەکە پێچەوانە بۆتەوە، لە داهاتوودا ڕەنگە توکیا بێتە بەدیلی گرنگ و پۆلیس و پارێزەری ڕێڕەوەکانی ئەو گازە سروشتیەی بڕیارە لە هەرێمی کوردستانەوە بە سپۆنسەری بریتانیا‌و ئەمریکا هەناردەی ئەوروپا بکرێت و بەوەش بەرنامەکانی ئێران تێک بدەن کە دەیەوێت ئەو گازە سروشتیە بۆ بەرژەوەندی بەرەی ڕوسیا‌و خۆی بەکاربەرێت، بەو کارەش بێگومان تورکیا نزیک دەکەنەوە لە خەونی داخڵبوونی بە یەکێتی ئەوروپا و دورخستنەوەی لە کامپی ڕوسی.
دووەم/ لە باری ناوخۆییەوە ئه‌ردوگان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌جانێك دروست بكات له توركیا پێویستی به جه‌نگه له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی هه‌م وه‌ك پروپاگه‌نده‌یه‌ك دژی نه‌یاره‌كانی و ئۆپۆزسیۆنی شەشی نوێ، بۆ سێ باره خۆپاڵاوتنهوهی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له به‌هاری 2023، هه‌م بۆ نواندنی هێزو بازووی خۆی و ده‌ستخستنی كۆمه‌ڵێك ده‌رفه‌ت و كارتی ئابوری و سه‌رچاوه‌ی وزه‌و گازی سروشتی، به‌تایبه‌تی كه به‌نیازی داگیركاری و ئۆپه‌راسیۆنی زیاتره له سوریا‌و رۆژهه‌ڵاتی فورات و رۆژئاوای كوردستان و دابرانی كانتۆنه‌كانی رۆژاڤا له‌یه‌كتری و به‌ستنه‌وه‌ی به ئیدلیب و عه‌فرینه‌وه.
دەکرێت هەرێمی کوردستان لەو نێوانەدا سوود لەو دەرفەتانە وەربگرێت بۆ ئایندەی سیاسی و ئابوری خۆی بە ڕاگرتنی باڵانس و دەستگرتن بە چەمکی خۆبەدوورگرتن لە تێوەگلانی جەنگیی و ئارامش و پێکەوەژیانی ناوخۆیی.