تۆقاندنی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له پرسی شنگالدا
له‌چه‌ند رۆژی رابردوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له "ڤنسنت مارك ئه‌لیكسانده‌ر" و "جین دیڤۆڵ" هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكایی و "ئێمر ئێدوارس" هاووڵاتی به‌ریتانی له ده‌ست په‌كه‌كه له شنگال رزگار كران.
ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و سێ هاووڵاتییه بیانیه هێنراوه، یه‌كه‌م زه‌نگی ئاگاداركردنه‌بووه كه زۆر ترسناكه به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ویستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بكرێت بۆ پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رانبه‌ر پرسی تیرۆر به‌تایبه‌ت داعش، چونكه ئه‌مه روونه هاتنی هاووڵاتیانی بیانی بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌كی كوردستان ده‌رئه‌نجامی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی جیهان بووه بۆ پشتیوانی له پێشمه‌رگه جۆری ئه‌و ره‌فتارانه واده‌كات له سه‌ر ئاستی جیهان نیشانه‌ی پرسیار دروست بێت له‌سه‌ر پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان بۆ بابه‌تی تیرۆر.
بۆیه هه‌رچی زووه ده‌بێت سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان ئاگادار بكرێنه‌وه له‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌ن بۆ هاووڵاتیانیان و به‌رچاوڕوونی بده‌نه خه‌ڵكی خۆیان كه جگه له دامه‌زاروه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت، هه‌ر پشتیوانیه‌ك یان په‌یوه‌ندی كردنێك به گرووپه جیاوازه چه‌كداره‌كان، دواجار مه‌ترسی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، مامه‌ڵه‌ی په‌كه‌كه به‌رانبه‌ر به‌و هاووڵاتییه بیانیانه له شنگال واده‌كات كه جۆرێك له پاشه‌كشه دروست بێت له‌و خۆشه‌ویستییه‌ی كه تاكی رۆژئاوایی هه‌یانه بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر به‌تیرۆر.
هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو هێزه چه‌كداره بێ ناوونیشانه و فره جه‌مسه‌ریه له شنگال ده‌رئه‌نجامی هه‌ر ئه‌وه‌ده‌بێت، گرنگه كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاتانه راپۆرتێكی ورد و تێروته‌سه‌ل بنووسن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی روویدا، چونكه به‌پێی قسه‌ی هه‌رسێ هاووڵاتی ئه‌وان په‌یوه‌ندیان به (یه‌په‌ژه)وه كردووه بۆ شه‌ركردن له‌دژی داعش بووه، نه‌ك چونه ناو په‌كه‌كه‌وه، كه‌وایه گرنگه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی جدی له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت كه بۆچی ئامانجی پشتیوانی خه‌ڵكی ئه‌وروپا و رۆژئاوا بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌دژی داعش بگۆردرێت، بۆ پشتیوانی له ئایدۆلۆژیه‌ی په‌كه‌كه.
ئه‌وه‌ی زۆر مه‌ترسیداره ئه‌و هاووڵاتیانه به‌كارهێنراون بۆ شه‌ركردن له‌دژی پێشمه‌رگه و توركیا و سوپای عێراق، ئه‌مه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ستراتیژیه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه لۆبیان كردووه بۆ هاوپه‌یمانی شه‌ری داعش كه پێشمه‌رگه كاراكته‌رێكی به‌هێزه له چوار چێوه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه، ئه‌و تێبینییه‌ی گرنگه له‌وه‌دایه كه بۆچی ده‌بێت ئه‌و سێ هاوڵاتییه بیانییه رێگه‌ی ده‌رچوونیان لێبگیرێت و رێگه نه‌درێت وازبهێنن له ریزه‌كانیان.
ئه‌مه به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یه كه حكومه‌تی عێراق تووشی ئیحراجیه‌كی زۆر ده‌كات چونكه ئه‌م هاووڵاتیانه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری عێراق هاتوون، به‌چ پێوه‌رێك وه‌رده‌گیرێن له گرووپێكی چه‌كدار، كه دواجار به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت؟ خۆ ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی (یه‌په‌ژه) سه‌ر به سوپای عێراقه، یان حه‌شدی شه‌عبییه، كه‌وایه ئه‌گه‌ر دروستبێت به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ یاسا به‌ركاره‌كانی سه‌ربازی عێراق به‌و شێوه خه‌ڵك وه‌ربگیرێت، كه‌وایه بۆ وڵاتانی دیكه‌ش ده‌بێت ئاسایی بێت خه‌ڵكیان بنێرن بۆ ناو گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق. بۆیه هه‌رچی زووه به‌غدا ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و پرسه وه‌ربگیرێت و وه‌ڵامی پێویستی هه‌بێت.