مه‌سروور بارزانی له‌به‌رده‌م سته‌یجی داڤۆسدا

له‌ماوه‌ی دووساڵی رابردوو په‌تای کۆرۆنا رێگر بووه له‌وه‌ی کۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ جیاواز له‌و ساڵانی رابردوو، 50 سه‌رۆک وڵاتی جیهان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی 110 وڵاتی گه‌وره‌ی جیهان و به‌به‌شداری 2500 که‌سایه‌تی سیاسی و ئابووری و 400 دامه‌زاروه‌ی گه‌وره‌ی میدیایی له 22 بۆ 26ی ئایار به‌شدارده‌بن، له کۆڕبه‌ندی داڤۆس، یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی جیهان که‌به‌شداری کۆڕبه‌نده‌که ده‌کات، به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت، وتارێک له‌باره‌ی ئاسایشی ناوچه‌که و گه‌شه‌پێدان و پێشخستنی که‌رتی وزه و ئابووری پێشکه‌ش ده‌کات، که وه‌ک بنه‌مایه‌کی پێشخستنی وڵات وێنا ده‌کرێت، ئه‌وه‌ی گرنگه که کوردستان له‌م ئاسته‌دا به‌شداری ئه‌م کۆڕبه‌نده بکات، ئه‌وه‌یه که دۆخێکی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری نوێ له ناوچه‌که دێته ئاراوه، به‌تایبه‌ت شه‌ڕی ئۆکرانیا و رووسیا که ره‌نگه ته‌نگژه جیهانییه‌کان زیاتر بکات به‌تایبه‌ت کرێزی ئابووری، بۆیه له‌م کاته‌دا هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت ئابووری خۆی به‌جیهان ببه‌ستێته‌وه ئه‌وه‌ی گرنگه گه‌یاندنی سیاسه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردستانه بۆ ئابووری ناوچه‌که‌و جیهان، راسپارده‌کانی کۆڕبه‌نده‌که ده‌درێته ده‌ست جێ بهجێکهران، دواجار ئه‌وان بڕیار له‌سه‌ر گۆڕانکاری ناوچه‌که ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه که ئابووری هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ره‌تای گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنه. ئه‌مه داینه‌مۆیه‌کی گرنگ ده‌بێت بۆ ئابووری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌رێمی و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و جیهان، به‌تایبه‌ت له بواری که‌رتی وزه و نه‌وت، که شه‌ری رووسیا و ئۆکراینا ره‌نگه ته‌واوی سیسته‌می دابه‌شکاری ئه‌و که‌رته بگۆڕێت.
له‌و پانێڵه‌دا که مه‌سرور بارزانی، به‌شداری ده‌کات ره‌نگه جیاوازی له گه‌ڵ به‌شێکی زۆری میوانه‌کان له‌وه‌دابێت، که مه‌سرور بارزانی، نوێنه‌رایه‌تی ناوچه‌یه‌ک ده‌کات به‌لای جیهانه‌وه تایبه‌تمه‌نده، ناوچه‌یه‌که له‌رووی جیۆ جوگرافی و سیاسی و ئابووری، رۆڵی گرنگ ده‌بینێت چ له تێكچونی یان باش بوونی دۆخه‌كه چونكه وابه‌سته‌كراوه به پرسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، به‌تایبه‌ت له پرسی هه‌نارده‌کردنی گازی سروشتی كه چاوی جیهان له‌سه‌ر که‌رتی وزه‌یه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه ئه‌گه‌ر که‌مێک بگه‌ڕێینه دواوه له‌کۆڕبه‌ندی ئابووری وزه‌ی جیهان له ئیمارات، سەرۆكی حكومەتی كوردستان، لە رۆژی یەكەمی كۆڕبەندی جیهانیی وزە كە لە ژێر ناونیشانی «جیۆپۆلەتێكی وەرچەرخانی وزە» بەڕێوە چوو، لە پەنێڵێكیدا بە ناونیشانی «پەرەپێدانی وزە، هەناردەكردن و ئایندەی هەرێمی كوردستان لە عێراقدا»، وتارێكی گرنگی پێشكەشی ئامادەبووان كرد، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە (ئێستا كوردستان توانای بەرهەمهێنانی 500 هەزار بەرمیل نەوت و 500 ملیۆن پێی سێجا گازی لە رۆژێكدا هەیە، وێڕای هه‌موو تواناکانمان به‌ڵام ئەو هێرشانەی بە رۆكێتی بالیستیكی كرانە سەر هەولێر، یەكێكە لەو هەڕەشانەی دەكرێنە سەر ئاسایشی وزەی هەرێمی كوردستان و، ئەوان وا سەیری پەرەپێدان و پێشكەوتنەكانی كەرتی وزەی هەرێمی كوردستان دەكەن، كە مەترسی بێت بۆ سەر خۆیان، بەڵام ئەم مەترسییە پێچەوانەكەی راستە، پەرەپێدانی كەرتی وزە لە هەرێمی كوردستان، سوودێكی زۆری بۆ تەواوی عێراق و دەوڵەتانی دراوسێی و جیهانیش هەیە، ئه‌م په‌یامه‌ی کاک مه‌سرور بارزانی، وه‌ک ئاماژه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری کوردستان ده‌کرێت ببێته بنه‌مایه‌ک بۆ خوشگوزه‌ران و به‌ستنه‌وه‌ی ئابووری ناوچه‌که به جیهانه‌وه.
راسته ئه‌م كۆڕبه‌نده زیاتر په‌یوه‌سته به بواری ئابووری، به‌ڵام كه‌م نین ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسیانه‌ی له‌م كۆڕبه‌نده كراوه، كاتی خۆی رێككه‌وتنی ئاشتی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل لهداڤۆس كرا، بۆیه ده‌كرێت له چوار چێوه‌ی گفتووگۆكان لێگه‌یشتن و رێككه‌وتنی سیاسیش بێته ئاراوه به‌تایبه‌ت بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جیاله‌وه له‌م كۆڕبه‌نده گرێبه‌ستی گه‌وره‌ی ئابووری له‌نێوان وڵاتان واژۆده‌كرێت، كاك مه‌سرور بارزانی، ده‌توانێت له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و ویسته‌ی هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نێته جیهان، بواری سه‌رمایه‌گوزاری نه‌وت و وزه له كوردستان بووه‌ته جێگا بایه‌خی جیهان، به‌تایبه‌ت ئیستا ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت و گازی سروشتی به‌شدارن له و كۆڕبه‌نده، ره‌نگه خه‌ڵكێك پێی وابێت ئه‌م كۆڕبه‌ندانه ته‌نیا پێشكه‌شكردنی گوتاره، به‌ڵام ده‌رفه‌ت قۆستنه‌وه‌ی كاك مه‌سرور بارزانی، له كۆڕبه‌ندانه ئه‌زمونمان له‌گه‌ڵی هه‌یه كه چۆن ده‌توانێت له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م په‌یامه‌كه بگه‌یه‌نێت، بۆ نمونه لە رۆژی یەكەمی كۆڕبەندی جیهانیی وزە كە لە ژێر ناونیشانی «جیۆپۆلەتێكی وەرچەرخانی وزە» بەڕێوە چوو، لهپانێلێكدا كه بۆ «سەرۆك و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری هەر پێنج كۆمپانیای نەوت و گازی «شامران، گەلف كیستون، گەنەڵ ئینرجی، كریسنت كۆمپانی، پیترۆ گرووپ» گرێ درا، كە هەر پێنج كۆمپانیاكەش لە دوای پەسەندكردنی یاسای نەوت و گازی هەرێم لە كوردستان وەبەرهێنان لە كەرتی نەوت و گاز دەكەن، له‌وێ ئه‌و كۆمپانیایانه له‌به‌رچاوی جیهان دووپاتیان كرده‌وه كه گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له چوار چێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته ده‌ستووریه‌كانی كوردستان بووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بوو بۆ دادگای فیدراڵی عێراق كه تانه‌ی له پرۆسه‌ی نه‌وتی كوردستان داوه، جیا له‌وه‌ش ئه‌و كۆمپانیایانه وه‌ك ده‌رفه‌تێك به جیهانیان گوت ئه‌وان نه‌ك به‌رده‌وام ده‌بن به‌ڵكو بازنه‌ی كاره‌كانیان فراوان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌كه‌رتی نه‌وت و گاز، هەروەها لەسەر ستەیجی كۆڕبەندی جیهانیی وزە لە دوبەی، سەرۆك و بەڕێوەبەرانی جێبەجێكاری هەر پێنج كۆمپانیاكە داوایان لە وەبەرهێنەرانی ئامادەبووی كۆڕبەندەكە كرد، كە ئەوانیش بێنە كوردستان و لە كوردستان وەبەرهێنان بكەن كه‌وایه ده‌بینرێت له‌و پانێڵانه چۆن بریاری گرنگ ده‌درێت.
به‌شێكی دیكه‌ی گرنگی به‌شداری كاك مه‌سرور بارزانی، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌سه‌ر ستێجی كۆڕبه‌نده‌كه بیخاته‌ڕوو پرسی پێكهاته‌ی ئه‌منی نوێیه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ئێستا ته‌حه‌دیاتی زۆر رووی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه، پرسی درۆنی پێشكه‌وتوو به‌ده‌ست گروپ و چه‌كداره بێ ناونیشانه‌كانه‌وه كه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر وڵاتانی زلهێزی جیهان، پرسی داعش و دووباره چالاك بوونه‌وه‌ی له سووریا له‌هه‌ر ئهگهرێكدابێت، و پرسی ململانێكانی ناو پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و ئایندهی سووریا ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ده‌بێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بیر له‌وه بكات كه چۆن كارایانه هاوكاربێت، بۆ داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ره‌نگه به‌شێكی دیكه‌ی گوتاری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌و روانگه‌وه بێت كه پێشووتر له دیداری چاته‌م هاوس له به‌ریتانیا به‌وردی تیشكی خسته سه‌ر گرفته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌ئاشكرا گوتی: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەك هەر تەنیا خۆی وەك ناوچەیەك سەرچاوەی ئاژاوە و ناسەقامگیرییە، بەڵكو بزوێنەرێكی مەزندەنەكراویشە وەك پشكۆیەكی ئاگر بۆ هەڵایسانی رووداوەكان لە شوێنەكانی دیكەی ئەم جیهانە و ئەو رووداو و پرسانەی كە دەرهاویشتەكانی شەڕی ئێستای ئۆكرانیا بێت.
وێڕای هه‌موو ئه‌و گرنگیانه‌ی له كۆڕبه‌ندی داڤۆس هه‌یه به‌ڵام كاتی خۆی سه‌رۆك بارزانی، وەکوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2013و ساڵی 2014دا بەشداریی ئەو کۆڕبەندە ئابوورییەی کردووە هەرچەندە وا بڕیار بوو بۆ جاری سێیەم، واتە لە ساڵی 2015دا، سەرۆک بارزانی بۆ جاری سێیەم بەشداریی لەو كۆڕبەندەدا بكاتەوە، بەڵام بارزانی ئەوكات ئامادە نەبوو بەشداریی ئەو کۆڕبەندە ئابوورییە بێت چونكه سه‌رپه‌رشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی ده‌كرد بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش ئێستاش ئه‌مه په‌یامی گرنگه بۆ جیهان كه ئه‌گه‌ر ئارامی له هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت ئاسته‌مه جیهانی نوێی و سیسته‌می نوێی جیهان ئارامی به‌خۆه ببینێت هه‌ربۆیه كوردستان له‌پێناوی ئارامی جیهان له كۆڕبه‌ندی داڤۆس به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بارزانی به‌شداری نه‌كرد و پاراستنی ناوچه‌كه بووه ئه‌وله‌ویه‌ت.