پرسی نه‌وت و گازی هه‌رێم، خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ بژارده‌كان

دۆخی هه‌ستیار و بژارده‌ی ناله‌بار
به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له شوباتی ئه‌مساڵ سه‌باره‌ت نه‌وت و گازی هه‌رێم و، هه‌ڵوێسته توند و خێراكانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا له‌و باره‌یه‌وه، هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م دۆخ و هه‌ڵوێستێكی هه‌ستیاردایه، له‌ئێستادا سێ سیناریۆ و رێگه له‌به‌رده‌میدا ده‌بینرێن كه ئه‌مانه‌ن: پابه‌ندبوونی هه‌رێم به‌بڕیاره‌كه، یان پابه‌ندنه‌بون و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی، یانیش هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی سێیه‌م، هه‌ریه‌ك له‌و رێگایانه به‌مانه‌وه‌ی دۆخ و گۆڕاوه‌كانی هاوكێشه‌كان وه‌ك خۆیان، ته‌واو ئاڵۆز و پڕ له گرفتن، له‌كاتێكشدا كه به‌رده‌وامبونی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا شیاوی پێشبینیكردن نیه.
پابه‌ندبون و راده‌ستكردن
پابه‌ندبوونی هه‌رێم به بڕیاره‌كه و چوونه ژێر باری هه‌موو داواكارییه‌كانی به‌غدا، واته ده‌ستهه‌ڵگرتن له مافی خاوه‌ندارێتی و مافی به‌ڕێوه‌بردنی سامانی نه‌وت، گاز و كانزاكانی دیكه‌ی هه‌رێم و دواتر ده‌روازه سنوریه‌كان و باج و گومرگه‌كان و..هتد و راده‌ستكردنیان به به‌غدا، هه‌نگاوێكی له‌و جۆره بۆ حكومه‌تی هه‌رێم به لایه‌نی كه‌م دوو گرفتی سه‌ره‌كیی هه‌یه؛
گرفتی یه‌كه‌م/ ئه‌وه‌یه كه له‌ڕوی سیاسیه‌وه زۆر قورسه و پێچه‌وانه‌ی خواست و ئامانج و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی گه‌لی كوردستان و هه‌موو هێزه سیاسیه‌كانه و ئه‌سته‌مه له مافی نه‌وه‌كانی ئێستا و داهاتوو، به‌درێژایی ده‌یان ساڵی رابردوو له خراپترین دۆخ و لاوازترین پێگه و هه‌ڵوێستدا تاكو ئیستا هیچ هێزێك رێگه‌ی به‌خۆی نه‌داوه سازشێكی له‌و جۆره بكات، له كاتێكدا كه له عێراقی نوێ‌دا ئه‌و مافانه بۆ هه‌رێم له‌ده‌ستوریشدا ۆێكخراون.
گرفتی دووه‌م/ ئه‌وه‌یه كه هه‌نگاوێكی له‌و جۆره له‌ڕوی دارایی و ئابووریشه‌وه نه‌ك هه‌ر مه‌رج نیه به‌قازانجی خه‌ڵكی هه‌رێم ته‌واو بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر زۆر زیاتره كه زیانه دارایی و ئابووریه‌كانی زۆر بێت و زۆر به نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیان و ئابووری خه‌ڵكی هه‌ریم بشكێته‌وه.
له‌ڕاستیدا نه كۆمپانیای سۆمۆ نه‌وته‌كه‌مان به نرخێكی باشتر بۆ ده‌فرۆشیت و پاره‌كه‌یمان راده‌ست ده‌كاته‌وه وه‌ك هه‌ندێك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، نه ده‌بینه شه‌ریكی قاسه‌كه‌ی به‌غدا وه‌ك هه‌ندێكی تر گۆرانیی به‌سه‌ردا ده‌ڵێن، نه به‌غدا مانگانه یه‌ك ملیار دۆلارمان بۆ ده‌نێرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیتر بۆمان حیسابی ده‌كه‌ن.
واته ئه‌وان نایه‌ن بۆ هاوكاریكردنمان له رێكخستنه‌وه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه و پاشتر فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌مان به‌نرخێكی زیاتر و خاترجه‌مكردنمان به داهاتی زیاتر، وه‌ك هه‌ندێكیان ئه‌و موژده‌یه‌مان پی ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ی له‌لای به‌غدا چه‌سپاوه ئه‌وه‌یه، هه‌رێم هه‌موو دۆسیه‌ی نه‌وت و گاز راده‌ستی بكات و خۆیشی به‌غدا به گرێبه‌سته‌كاندا بچێته‌وه، كۆمپانیای سۆمۆ نه‌وته‌كه بفرۆشێت، كۆی داهاته‌كه‌ی وه‌ك هه‌ر داهاتێكی تری ئیتیحادی له‌گه‌ڵ نیوه‌ی داهاتی ده‌روازه سنووریه‌كان و داهاته‌كانی باج و گومرگه‌كانی هه‌رێم بچێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی فیدراڵی له به‌غدا، بخرێته ناو بودجه‌ی گشتی عێراق، ئینجا به‌غدا پشكی بودجه‌ی هه‌رێم ده‌دات، به‌ڵام چۆن؟
جگه له‌وه‌ی به‌غدا ناچێته ژێر باری قه‌رز و پابه‌ندیه داراییه‌كانی هه‌رێم، ئینجا ئه‌وه‌ی كه ئاماده‌یه بیكات ئه‌وه‌یه: رێژه‌ی 12.67% بودجه‌ی عێراق بۆ هه‌رێم ته‌رخان ده‌كات، ئه‌وه‌یش پاش لێده‌ركردنی ته‌رخانكراوه‌كانی سیادی و حاكیمه كه نزیكه‌ی 40-50%ی كۆی بودجه‌ی عیراق پێك ده‌هێنن، واته ئه‌گه‌ر بودجه‌ی گشتی عێراق 130 ترلیۆن دینار بێت وه‌ك چه‌ند ساڵی رابردوو، ئه‌وا نزیكه‌ی 55-65 ترلیۆن دیناری ته‌رخانكراوی سیادی و حاكیمه‌ی لێ ده‌رده‌كرێت ئینجا ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای رێژه‌ی 12.67% پشكی هه‌رێمی لێ هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه له‌باشترین باردا نزیكه‌ی 9 ترلیۆن دینار ساڵانه بۆ هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێت، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر كارت و گێچه‌ڵه یاسایی و داراییه‌كانی تر به‌كار نه‌هێنن، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌رجیی فیعلی پشكی هه‌رێم هه‌ژمار بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌یاساكانی بودجه له‌پاش 2015 ده‌قی له‌سه‌ر كراوه، ئه‌وا هه‌رێم كه‌متر له 7 ترلیۆن دیناری بۆ ته‌رخان ده‌كرێت. یان ئه‌گه‌ر كارت و گێچه‌ڵی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی شایسته‌كانی هه‌ردوولا له 2004 تا ئێستا به‌كاربهێنن، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو ساڵێك له یاساكانی بودجه‌ی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه، ئه‌وا ده‌توانن پشكی هه‌ریم كه‌متر بكه‌نه‌وه. واته هیچ گره‌نتیه‌ك نیه كه به‌ركه‌وته‌ی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق ئه‌وه‌نده هه‌بیت ته‌نها به‌شی مووچه بكات نه‌ك به‌شی هه‌مو خه‌رجیه‌كان.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌ڵێن: كۆمپانیایه‌ك دروستبكرێت و له‌هه‌ولێر بێت و به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندامه‌كانی كورد بن، به‌ڵام خاوه‌نداریه‌تیه‌كه‌ی بۆ عێراق بگه‌ڕێته‌وه، واته سه‌ر به‌كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی عێراقی بێت وه‌ك كۆمپانیای نه‌وتی باكوور و كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره و كۆمپانیای نه‌وتی میسان و ..هتد، كه جگه له‌وه‌ی خاوه‌نی پێگه و ده‌سه‌ڵاتێكی وا نابێت، كه له‌ئاستی هه‌رێمێكی فیدراڵیدا بێت، له‌هه‌مان كاتیش ئه‌گه‌ر زۆره، له ساڵانی داهاتودا به‌ده‌ردی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ببرێت.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌گه‌ر له هه‌نگاوی دواتریاندا به‌پاساوی پاراستنی كێڵگه نه‌وتیه‌كان و ده‌روازه سنووریه‌كان و چه‌سپاندنی یاسا و ئاسایشه‌وه هه‌وڵی جێگیركردنی هێزی سه‌ربازی له‌زۆر شوێنی هه‌رێم نه‌درێت و هه‌نگاوی تریشی به‌دوادا نه‌هێت.
پابه‌ندنه‌بوون
پابه‌ند نه‌بونی ره‌های هه‌رێم به بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی و داواكاریه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌بێ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی جێگره‌وه و گونجاوتر، ئاسان و بێ سه‌رئێشه نابێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه باجی زۆری هه‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌غدا و لایه‌نه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ترسیان له دروستبوونی هاوهه‌ڵوێستی لایه‌نه كوردستانیه‌كان و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنیان نه‌بێت، ئه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ته‌واوی هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنداكانی به‌غدا بدرێت و زۆرێك له‌و هه‌نگاوانه بگیرێنه‌به‌ر، كه ئێستا وه‌ك هه‌ڕه‌شه ده‌خرێنه روو؛ گوشاركردن له كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و گاز و هه‌وڵی راكێشانیان بۆ جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانی به‌غدا، جووڵاندنی داوا یاساییه‌كان له‌سه‌ریان له دادگاكانی عێراق و دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، گوشاره‌كانی ئێران و هێزه پاشكۆكانی، گوشاركردنی به‌غدا له توركیا له‌ڕێگه دادگا و هه‌وڵی رازیكردنی له‌ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووریه‌وه بۆ رێگریكردن یان كۆسپ دروستكردن له به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، به‌ربه‌ست دروستكردن له به‌رده‌م گواستنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ی داهاتی نه‌وت و..هتد. ئه‌م هه‌نگاوانه ئه‌گه‌ر بگیرێنه‌به‌ر و به‌ته‌واوی ئه‌نجامیش نه‌پێكن، ئه‌وا هێشتا زیانی زۆر به پێگه‌ی هه‌رێم و پرۆسه نه‌وتیه‌كانی و بواری وه‌به‌رهێنان و دارایی ده‌گه‌یه‌نن.
ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م دوو به‌رداشدایه؛ له‌لایه‌ك مه‌حكومه به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا پێكه‌وه بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و گاز، له‌لایه‌كی تریشه‌وه مه‌حكومه به‌وه‌ی پارێزگاری له‌مافه سیاسی، مێژوویی، ئابووری و ده‌ستوریه‌كانی گه‌لی كوردستان و نه‌وه‌كانی ئێستا و داهاتووی بكات سه‌باره‌ت به‌خاوه‌نداریه‌تی سامانه‌كانی و مافی به‌ڕێوه‌بردن و سوودلێوه‌رگرتنی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌ستووره فیدراڵیه‌ی عێراقی نوێ له‌سه‌ری دامه‌زاروه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی سوود و زیانی دارایی و ئابووری هه‌رهه‌نگاو و هه‌ڵوێستێك.
ئه‌و دۆخه بۆیه به‌ناكۆك و وه‌ك به‌رداش وێناده‌كرێن، چونكه به‌غدا رێككه‌وتن له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه، كه هه‌مو دۆسیه‌كانی راده‌ست بكرێت و ناوه‌ندییانه به‌ڕێوه‌یان ببات، هه‌رێمیش ئه‌وه به ته‌سلیمبوون و گه‌ڕانه‌وه بۆ ژێر سته‌می مه‌ركه‌زیه‌ت ده‌زانێت و پێی وایه، هیچ هێز و لایه‌نێك ناتوانێت تا ئه‌و ڕاده‌یه سازش له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بكات.
له‌ڕاستیدا تا هه‌ردوو لایه‌ن بڕوایان به‌ڕێككه‌وتن نه‌بێت و لێك نه‌چنه پێشه‌وه، هه‌رشتێك له‌نێوانیان رووبدات نابێته رێككه‌وتن. لێره‌شه‌وه پێویسته ئه‌و رسته‌یه راستبكرێته‌وه، كه زۆرجار ده‌گوترێت: (با هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا رێك بكه‌وێت)، له‌راستیدا ده‌بێ بگوترێت: (هه‌رێم و به‌غدا له‌گه‌ڵ یه‌كتری رێك بكه‌ون). بۆئه‌وه‌ش پێویسته به‌غدا ده‌ست له‌خواست و ئه‌نگێزه‌ی ناوه‌ندگه‌رایانه هه‌ڵبگرێت و متمانه بۆ هه‌رێم دروست بكات و به‌پێی ده‌ستوور هه‌رێم بكاته هاوبه‌شی راسته‌قینه له ده‌وڵه‌تی فیدراڵی، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌رێمیش ده‌ستبه‌رداربوون له‌هه‌ر پێگه و ده‌سه‌ڵاتێك بۆ حكومه‌تی ئیتحادی به‌پێی ده‌ستوور به ته‌سلیمبوون و گه‌ڕانه‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی به‌غدا نه‌زانێت، ئه‌مه پێویستی به لێكتێگه‌یشتنی ته‌واو و هه‌ماهه‌نگیی پێویست و بڕواهێنان و كاركردن به بنه‌ما فیدراڵیه‌كان هه‌یه، كه تا ئێستا له‌به‌غدا بوونی نیه.
پێده‌چێت له‌م قۆناغه‌شدا هه‌رێم له چاره‌ی نووسراودابێت، كه ده‌بێت به‌رده‌وامبێت له كاركردن بۆ فیدراڵیزه‌كردنی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ك هه‌رێمێك له‌چوارچێوه‌یدا پارێزگاری له‌مافه‌كانی بكات، له‌كاتێكدا كه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراق بڕوایان به‌فیدراڵیه‌ت نیه. ئیتر ئه‌وه مێژووه و به‌جۆرێكی تر دوباره ده‌بێته‌وه، بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ زۆربه‌ی شۆڕشه‌كانی كورد له باشووری كوردستان نیو دێری یه‌كه‌می دروشمه‌كانیان بریتی بوون له دیموكراتی بۆ عێراق؛ دیموكراتی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی راسته‌قینه بۆ كوردستان، دیموكراتی بۆ عێراق و مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ گه‌لی كوردستان...هتد، له‌كاتێكدا كه هیچ یه‌ك له هێز و لایه‌نه‌كانی عێراق به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه بڕوایان نه به دیموكراتیه‌ت هه‌بوو نه به مافه‌كانی كورد، به‌ڵام كورد هه‌ر ناچار بوو ده‌ست له‌و دروشم و هه‌وڵانه هه‌ڵنه‌گرێت.
رێگه‌ی سـێیه‌م
رێگه‌ی سێیه‌م/ ده‌كرێت له‌نێوان ئه‌و دوو ڕێگه‌یه‌یه‌دا بێت، واته رێككه‌وتنێك كه ماف و سه‌نگی هه‌ردوو لایه‌نی تێدا ره‌چاوبكرێت. زیاتر له پازده ساڵی رابردوو هه‌وڵه‌كان له‌و باره‌یه‌وه هیچیان لێ سه‌وز نه‌بوو، ئێستاش پاش ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی و په‌رته‌وازه‌یی هه‌ڵوێستی لایه‌نه كوردستانیه‌كان چانسی كرانه‌وه‌ی ئه‌و رێگه‌یه‌یش زۆر زۆر لاوازه.
راسته بڕیاری دادگای ئیتحادی سه‌نگ و قورسایی و كاریگه‌ریی زۆر ده‌بێت له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانرێت، كه پرسی مافه‌كانی كورد له خاوه‌نداریه‌تی و به‌ڕێوه‌بردنی سامان و خاك و دارایی هه‌رێم و هاوبه‌شیكردنی له حكومڕانی عێراق پرسێكی ئه‌وه‌نده ئاسان نیه ته‌نها به بڕیارێكی دادگای ئیتحادیی ناهاوسه‌نگ كۆتاییی پێ بهێنرێت، پێشتریش هیچ كات كورد نه‌چووه‌ته ژێر باری ده‌ستووری رژێم و حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق و بڕیار و به‌یاننامه تاك لایه‌نه‌كانیانه‌وه. له‌كاتێكیشدا بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی به‌ڕوونی پڕ له گرفت و ئیشكالیه‌تی سیاسی و یاساییه و له‌ئێستا و داهاتووشدا رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆر ده‌بێته‌وه، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌یمانگه‌ی فیدراڵی نێوده‌وڵه‌تی له سویسرا له چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌باره‌ی كه‌موكوڕیه‌كانی ئه‌و بڕیاره‌وه راپۆرتێكی گرنگی بڵاوكرده‌وه.
بۆ كردنه‌وه‌ی ریگه‌ی سێیه‌م، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان به‌چڕی كار له‌سه‌ر دوو خاڵ بكات، خاڵی یه‌كه‌م: دروستكردنی كۆڕایی و هاوهه‌ڵوێستی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان و خه‌ڵكی هه‌رێم له‌سه‌ر چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ هه‌ریه‌ك له دۆسیه گرنگه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه سنوورێك بۆ مافی ده‌ستووری و مێژوویی و نیشتیمانی خه‌ڵكی هه‌رێم، كه هه‌موان ئاماده‌ی به‌رگریلێكردنی بن و شیاوی ئه‌وه نه‌بێت هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌هیچ پاساوێك سازشی له‌سه‌ر بكات، له داهاتووشدا ئه‌م پرسه له ده‌ستووری هه‌رێمدا چاره‌سه‌ر بكرێت.
راسته حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له‌و پرسانه، به‌ڵام رۆڵ و سه‌نگی لایه‌نه‌كانیش له‌و پرسانه‌دا به‌رچاوه و به‌غداش هه‌میشه له په‌نای كه‌لێن و ناكۆكیه‌كانی نێوان هێزه سیاسه‌كانی هه‌رێم و ناڕه‌زایی شه‌قامه‌وه ده‌رفه‌ت ده‌قۆزێته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنداكانی.
خاڵی دوه‌میش: كاركردنه له كایه‌ی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ دروستكردنی پاڵپشتی به‌رژه‌وه‌ندیی زیاتر بۆ پاراستنی مافه‌كانی هه‌رێم له‌ناو ئه‌و عێراقه نوێیه‌ی كه له‌سه‌ر به‌ڵێن و بنه‌مای فیدراڵیبوون و پاراستنی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێم و گشت گه‌لانی عێراق دروستكرایه‌وه.
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م دوو خاڵه‌وه ده‌بێ به‌غدا و هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش له كاریگه‌ریی نه‌رێنی ئه‌و هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه ناوه‌ندخوازانه‌ی به‌غدا هۆشیار بكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌ستبه‌رداری ئه‌نگێزه‌ی چه‌سپاندنی ناوه‌ندگه‌رایی بێت، له‌پاش ئه‌وه میكانیزمه یاسایی و ته‌كنیكیه‌كان زۆرن، بۆ ئه‌وه‌ی بكرێنه بنه‌مای چاره‌سه‌ری مامناوه‌ندی و هێنانه‌كایه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی له‌به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و دۆسیانه‌دا.