ژن لەسەر تەندروستی خۆی دەبی چ بزانی

Kurd24

قۆناغی سێیەم (گوتاری یەکەم)

قۆناغی پێگەیشتنی جەستە (کامڵبوون)

گەورەترین بەرپرسیارێتیی ژیانی ژن لەو قۆناغەدایە، کە ماوەکەی لەنێوان 20 – 35 ساڵ درێژ دەبیتەوە. لەم قۆناغەدا گرنگترین پڕۆسە لە ژیانی ژن دەستپێدەکا، ئەویش ئاوسبوون (دووگیانبوون) و منداڵبوون و  سەقامگیریی سووڕی مانگانەیە. لەوڵاتى (روسیا) لە تەمەنی 12 هەتا 18 ساڵ و لەکوردستان لەتەمەنی 10 – 11 ساڵ دەست پێدەکا و لەتەمەنى 16 – 17 ساڵ بەتەواوى پێدەگا. بەو جۆرە کیژ لە تەمەنی  16 – 17 ساڵ دەتوانی شوو(مێرد) بکات و زگیش بکا. 

زگپڕبوون (دووگیانى یان ئاوسبوون):

پرۆسەیەکی فیزیۆلۆجیی گەشەکردن و ئامادەکردنی هێلکەیە. ماوەی منداڵ هەڵگرتن لەناو منداڵداندا، بە شێوەی ئاسایى (نۆرمال) 280 ڕۆژە (کە دەکاتە 40 حەفتە) و لە ڕۆژی یەکەمەوە تا کۆتایى دەکاتە (10) مانگی هیجری (عەرەبى). پاش ئەوەی هێلکە لەهێلکەدان پێدەگا، بڵقی (پفکەى) گراف (graaffian bubble) کە رووى دەرەوەى هێلکەدانی داپۆشیە و هێلکە پێگەیشتووەکەى تێدایە، دەڕووشێ - دەتەقێ، هێلکەکە دێتەدەرێ و سەرەتا دەکەوێتە ناو بۆشایی زگ into the abdominal cavity لەوێوەش بۆ ناو بۆڕیى منداڵدان، کە پێشى دەگوترێ (کەنالی فالوب)  fallopian tubeدەچی. لە ناو بۆڕیی فالوبدا نزیکەی یەک هەفتە دەمینێتەوە، لەناو ئەو بۆڕییەدا تۆوەخانەکانى پیاوى دەگەنێ (ئەگەر لەو ماوەیەدا جووتبوون رووبدا) و لەگەڵ تۆوەخانەکان (سپێرم) پێک دەگەن و یەکێک لەو تۆوەخانانە دەچیتە ناو هێلکەکە و دەیپیتێنێ و ئاوسکردن دەستپێدەکا fertilization occurs. ئەگەر پیتاندن ڕووى نەدا، هێلکەکە پیس دەبیت و دەمرێ و سووڕی مانگانە دەستپێدەکا و هێلکەکەى لەگەڵدا دێتە خوارێ. بەڵام ئەگەر هێلکەکە بەتۆوەخانەیەک پیتێنرا، ئەوا بۆ ناو منداڵدان بەبۆڕیەکەوە دێتە خوارێ. لەو کاتەدا هێلکەیەکی پیتێندراوە. لە دەورەی هێلکە پیتێنراوەکەدا مەمیلەی زۆر ورد villi دروست دەبن کە وادەکەن بەدیواری ناوەوەى منداڵدانەوە بنووسێت و هەندێک ماددەی کیمیاوى و هۆرمۆنى extract substances from it لێ دروست دەبی، کە بۆ گەشەکردنی کۆرپەڵەکە embryo پێویستن. لە سەرەتادا ڕووی دەرەوەی  هەموو هێلکەکە بە مەمیلەکان دادەپۆشترێ، دواتر تەنیا لەو شوێنە دەمینێنەوە، کە سەر بەدیوارى منداڵدانە و شوێنێک بۆ منداڵ لەوێ دروست دەبی، کە بە هاوەڵ (مەشیمە)  placenta ناودەبرێ. 

هەر لەڕێى ئەو هاوەڵەوە منداڵەکە بەدیوارى منداڵدانەوە بەستراوەتەوە و ئەو کۆرپەڵە پێشکەوتووەش بەچەند پەردەیەک داپۆشراوە The developing fetus is surrounded by membranes، کە منداڵەکە لە زەبرى زیانبەخش harmful effects دەپارێزێ. لەکۆتایی مانگی دووەمى ناو منداڵدان، درێژیی کۆرپەڵەکە دەگاتە 2-3 سم. بۆ هەفتەی 25 منداڵەکە درێژیەکەى دەگاتە 25 – 27 سەنتیمەتر و کێشی دەگاتە نزیکەی 250 – 300 گم. لە کۆتایی 8 مانگیدا درێژیی منداڵە دەگاتە 38 – 40 سم و کێشی دەگاتە 1،5 – 2 کیلۆگرام، بۆ کۆتایی 9 مانگى، کێشی منداڵەکە دەگاتە 3200 – 3400 گرام. گەشەسەندنی دووگیانبوون، گۆڕانکاریی گەورە لەگەڵ خۆی دێنێ: قەبارەی منداڵدان وردە وردە گەورەتر دەبی، هێلکەدان هێلکەی دیکە بەرهەم ناهێنێت و گۆى مەمک و بۆڕیچکەکانی ناو مەمک گەورە و فراوان دەبن، لە سەرەتادا، کە منداڵەکە لەدایک دەبی، شلەیەکی ڕوون دەردەدا، کە پێى دەگوترێ ژەک و دواتر دەبیتە شیر بۆ منداڵە تازە لەدایک بووەکە. 

پاش چوار مانگ و نیو لەزگپڕى، ژن هەست بە جووڵە و لەقەهاویشتنی منداڵەکەى لەناو زگی دەکا. لەوکاتەی زگەکە تەواو پێدەگا و دەگاتە کۆتایى، پرۆسەی منداڵبوون دەستپێدەکا. منداڵ هەڵگرتن، دەکرێ بەبێ هیچ کێشە و ئاڵۆزیێک بەڕێ بکرێت و دەشکرێ ئاڵۆزی و ناخۆشیشى بێنە پێشى. لە نیوەی یەکەمی ئاوسی، دەکرێ ئەو ناخۆشیانە بێنە پێش وەک: ڕشانەوە، لیکاوکردن، مەترسی لەبارچوون. 

لە نیوەی دووەمی ئاوسی، لەوانەیە ئاوبەندى لەقاچەکان پەیدا بێ edema، فشاری خوێن زیاد بکا. هەروەها ئاڵۆزی لەکارى گورچیلە و جەرگ و دڵ و ئەندامەکانی دیکەش پەیدابن. بۆیە لەکاتی دووگیانى دەبی زۆر بەوردی چاودێریی هەموو ئەندامەکەنی لەش بکرێ، باشترە لەژێر چاودێریی پزیشکدابێ. لەوانەیە هەندێک جار لەکاتی ئاوسی، خوێنبەربوون bloody discharge ڕووبدا. ئەگەر ئەوە لە کاتەکانی زووی ئاوسبوون ڕووبدەن، نیشانەی نەمانی زگ و منداڵ لەبارچوونە. ئەگەر خوێنهاتن، ژانی زۆری لەگەڵدا بێت، نیشانەی ئاوسبوونە لەدەرەوەی منداڵدانداthese may be signs of an ectopic pregnancy. لەم بارانەدا لەوانەیە ژن هەست بە بێهێزی و سەرسووڕان بکا. لەوکاتەدا دەبی بەزووترین کات سەردانی پزیشک بکا. هەرچەندە ئاوسبوون لەدەرەوەی منداڵدان زۆر دەگمەنە، لەگەڵ ئەوەشدا باشترە ژن بەو جۆرە ئاوسبوونەش بزانی. بەشێوەیەکی گشتی، ئەگەر ژن جەستەى باش گەشەی کردبێ، خواردنی باش بخوات و هیچ سووتانەوەیەكی نەبێ، سووڕی مانگانەى بە ئاسایی ڕەتبووبێ، ئاوسبوون بە ئاسایی تێدەپەڕێنێ.

ژنی دووگیان دەبی چ جۆرە خواردنێک بخوا؟

لە بەشی یەکەمی زگبوون هەتا هەفتەی بیستەم، ژن وەکو ئاسایی خۆی نان دەخوات و دەبی لەو خواردنەى ڕێژەی ئەو ڤیتامینانەی، کە بۆ گەورەبوون و گەشەکردنی ئاوڵەمە "کۆرپەڵە" 

(growth and development of the fetus) پێویستن بخوا. ڤیتامین A ڤیتامینی گەورەبوونە (گەشەکردنە). ڤیتامین B1 بۆ هەرسکردنی خواردنە metabolic processes. ڤیتامین C خواردنی شەکرەکان (کاربۆهێدرات) ڕێکدەخا. ڤیتامین E بۆ گەشەسەندنی ئاوسی پێویستە. خوێی کانزایى بۆ گەورەبوونی منداڵ پێویستە. بەتایبەتی کالسیۆم بۆ منداڵ زۆر گرنگە، ئەگەر ڕێژەکەی کەمبێ، لەوانەیە هێسکەکانی بە شێوەی ئاسایی گەشە نەکەن (خواروخێچی لەهێسکی دەست و پێی ڕووبدەن). ددان بکەوێ. کالسیۆم لەناو شیر، ماست، هێلکە، پەنیر، گۆشت، ماسی هەیە. کەواتە خواردن دەبی جۆراوجۆر بێ، تەڕە و سەوزەی زۆریش بخورێ. زۆر پێویستە رۆنى رووەکى و کەرە لەگەڵ نان بەکار بهێندرێ. بەهەموو شێوەیەک خواردنەوەی خواردنەوە ئەلکهوولیەکان (مەشروباتی روحی) قەدەغەیە. دەبی رۆژانە 4 – 5 جار و هەر جارە و کەم کەم نان بخورێ. بەدرێژایی هەموو منداڵ هەڵگرتنەکە (دووگیانییەکە) نابێ شتی قوڕس و گران هەڵبگیرێ، لەکاتی زگ توندبوون و گیران (قەبزی)، کە بۆ ژنی ئاوس دەبیتە کارێکی ئاسایی، پێویستە خۆخ، ماست، چەوەندەر beets بخوات و بەکاریان بێنێ. بەهیچ شێوەیەک نابی (حەبی) زگچوواندن (رەوانى) Laxatives بەکاربێنێ، چونکە ئەوانە ڕێگاخۆشکەرن بۆ منداڵ لەبەرچوون یان زووتر لەدایکبوون. بێ ئامۆژگاریی پزیشک، نابێ هیچ جۆرە دەرمان و حەبێک بخورێ، یان ماددەی کیمیائی بەکاربێ، چونکە ئەو ماددانە لەوانەیە بچنە ناو منداڵدان و لەڕێى هاوەڵەوە placenta بۆ کۆرپەڵەکە بگوازرێنەوە و کار لەسەر گەشەکردن و ئەندام و سیستێمەکانى جەستەى بکەن.

ژن دەبی لە هەموو نەخۆشیێک خۆی بپارێزێ، بەتایبەتیش لە هەوکردن و سووتانەوەکان، بۆیە دەبی خۆی بەدوور بگرێ لەو کەسانەی نەخۆشیى درم و سووتانەوەیان هەیە و بەتایبەتیش نەخۆشەکانی بەکتریا و ڤایرۆسییەکانى، کە لەناو بۆڕییەکانی هەناسەداندا هەیە، یان ئەنفلەوەنزە و دڕکەیان rubella هەیە. چونکە ڤایرۆسی ئەو نەخۆشیانە لەوانەیە بتوانن بچنە ناو منداڵدان و هاوەڵ و سووتانەوە لەوێندەر دروست بکەن و بەدوور نازاندرێ ببنە هۆی کوشتنی منداڵەکەش. 

خەوی ژنی ئاوس دەبی لە شەو و ڕۆژێکدا 8 – 9 کاتژمێر کەمتر نەبێ. ئامۆژگاری ناکرێ ژنی ئاوس بەڕۆژ بخەوێ، چونکە لەوانەیە کار لەسەر خەوی شەوێ بکا. پاکوخاوێنی  Hygiene بۆ ژنی ئاوس زۆر گرنگە، دەبی زوو زوو دەستی بە ئاو و سابوون بشوا و خۆی خاوێن بکاتەوە، ڕاهێنانى وەرزشى بکا. دەرەوەی ئەندامەکانى زاووزێى بەردەوام دەبی خاوێنبن، بە سابوونی بێ بۆن بشوورێن. جووتبوون دەبی کەمبکرێتەوە، بەتایبەتیش لە دوو مانگی یەکەم و لە یەک مانگ و نیوی کۆتایی دەبی جووتبوون بەتەواوی ڕابگیرێ. هەبوونی پەیویەندیێكی خراپ لەگەڵ ژنی ئاوس و پشتگوێخستنی، زۆرجار دەبیتە هۆى لەدەستدانی منداڵ. لەکاتی زگ هەبوون، دەبی مەمک بۆ شیردان ئامادە بکەی، باشە گۆی مەمک بکوشیت و بۆ دەرەوە ڕایبکێشی. 

جلکوبەرگ و پێڵاو لەکاتی زگهەبووندا نابێ تەسکبن. باشترە پێڵاو بنی بەرز نەبێ، چونکە پاڵەپەستۆ بۆ قاچەکان دروست دەکات و لەگەڵ گەورەبوونی زگ زیاد دەکا، بۆیە لەوانەیە نیشانەکانی شینەدەماری - خوێنهێنەری لەسەر ئێسکی پێ وەدیار بکەون.  

ڕاهێنانی جوملاستیک بۆ ژنی ئاوس زۆر گرنگە و کاریگەریی باشی لەسەر زگەکە هەیە، پڕۆسەی منداڵبوون کورت دەکاتەوە، ماکەکانی منداڵبوون لەگەڵ ئێش و ژانی ژن کەمدەکاتەوە، ماسوولکەکان بەهێز دەکا، بەتایبەتیش ماسولکەکانی خوارەوەى دامەن floor muscles. دەبی ڕاهێنان (تەمرین)ەکان زۆر ئاسانبن، لەوانە:

1- لەسەر پشت ڕاکشێ، هەردووک قاچت بەرزبکەوە، بە هێواشی هەردووک دەستت بۆ دواوە ببە، دواتر بۆ شوێنی پێشتر بیگەڕێنەوە.

2- لەسەر هەردووک چۆک بووەستە، دەستەکانت بۆ پێشەوە درێژ بکە، بە هێواشی بۆ هەردووک لای ببە، ئینجا بۆ شوێنی پێشتری بگێڕەوە.

3- بەپێوە بووەستە، بەهێواشی دەستەکانت تا ئاست شانت بەرزبکەوە، هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە، دەستەکانت بۆ خوارەوە و حاڵەتی پشوودان ببەوە.

4- بۆ ماسولکەکانی خوارەوەى دامەن (کە لە پڕۆسەی منداڵبوون رۆڵیان هەیە) لەسەر بەڕێک پاڵکەوە، بە هێواشی قاچەکانت بۆ هەردووک لا (چەپ و ڕاست) ببە، دواتر هەر بە هێواشی بۆ شوێنی جارانی بگەڕێنەوە.

5- لەسەر چۆک بوەستە و لەشت بۆ ڕاست و چەپ ببە.

6- بەپێوە بوەستە، پێیەکانت بۆ پێش و دواوە، ئەوجا ڕاست و چەپ ببە.

بە شێوەیەکی گشتی، ئەو ڕاهێنانانەی سەرەوە گران نین، بەڵام زۆر گرنگ و پێویستن.

دەمەوێ بە کورتی بۆتان باس لە ڤیتامین В1 بکەم، کە ناوێکی دیکەشی هەیە و پێیدەڵێن: (نەخۆشی بێهێزی زۆر). لەکاتی هەبوونی ئەو نەخۆشییە، کۆمەڵێک هەوکردن لە سیستێمی دەمارەکان دروست دەبن، کە ژانی زۆری لە خوار دەست و قاچ دەبی. ماسولکەکانی بەلەک (پووز) calf muscles تووشی ژان دێن و چارەسەریشی تەنیا بە ڕێگای وەرگرتنی بڕێکى زۆری ڤیتامین В1 دەبی. من ئامۆژگاری ناکەم، برنجی سپیکراو بخوا، چونکە ڤیتامین В1 لە تفرەکەى (پەلکەکەى) دا هەیە. لەم قۆناغە زۆر گرنگە، ژن تەندروستی باش بیتن، بۆ ئەوەی بە ئاسایی زگەکەى تێپەڕێنی. 

ژن لەم قۆناغە، بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی هەوکردن (ئیلتیهابات)، تێکچوونی سوڕی مانگانە و نەزۆکی infertility دایە. ئەگەر کێشەی نەزۆکی هاتە پێش، پێش هەموو شتێک دەبی پشکنین بۆ پیاوەکەى بکرێ، ئینجا دواتر بۆ ژن بکرێ. ژن دەبی هەموو پشکنینەکانی تووشبوون بەمیکرۆبەکانى بۆ بکرێ. ئەگەر دەرچوو تووشیان بووە، دەبی یەکسەر چارەسەر بکرێ. هۆی نەزۆکی دەکرێ لە هەر ئاستێک دابێ، لەئاستى منداڵدان، لەهێلکەدان یان بۆڕی هێلکە، تێکچوونی سووڕی مانگانە، تێکچوون لە دەردانى هۆرمۆنە سێکسیەکان endocrine nature. 

نەزۆکی لەوکاتە دیارە، کە پاش دوو ساڵ مومارەسەکردنی سێکس (جنس) بە ڕێکوپێکی، ئینجا ژنە ئاوس نەبێ. بۆیە دەبی دوو ساڵ چاوەڕێ بکرێ، چونکە لەوانەیە هۆی سک نەکردن پەیوەندی بە نەگونجانى بایۆلۆجیەوەbiological incompatibility  هەبێ. لەو ماوەیەدا جەستەی ژن و پیاو لەگەڵ یەکتر ڕادێن، هۆی هەرە گەورەی نەزۆکی هەبوونی سووتانەوەیە لە لوولەی فالوب (بۆڕى هێلکەدان یان منداڵدان). سووتانەوە لەو بۆڕییانە لە هەندێک قۆناغدا بە دەستپێکردن وردە وردە processes occur دەڕوا، کە دەکاتە ئەوەی هێلکە هەرگیز ناتوانێ لەگەڵ سپێرم بەیەکتر بگەن. ئەو پرۆسەیە چارەسەر دەکرێ resorption treatment is performed repeatedly. دەرمانی دژە سووتانەوە وەردەگرێت و بە ڕێگای سروشتی بۆڕییەکان ساڕێژ دەبن pipes are healed، سپێرم ڕێگای بۆ دەکرێتەوە، ئاوسبوون دەستپێدەکاتەوە. گرانترە ئەگەر هۆی ئاوسنەبوون، پەیوەندی بە سووڕی مانگانەی ناڕێکەوە هەبێ. لێرە دەبی پشکنینی وردتری بۆ بکرێ. هەر بۆ نموونە، ئەو تێکچوون و پشێویانە disorder لەوانەیە پەیوەندیان بە رژێنەکانى (گلاندەکانى) مل (تایرۆید) و ژێرمێشکەوە the thyroid gland or at the level of the brain هەبێ. لەوانەیە نەزۆکی پەیوەندی بە گەشەنەکردنی ئەندامەکانى زاووزێى ژنەوە هەبێ. هەر بۆ نموونە، لەوانەیە پەیوەندیی بە ساوایی infantilism منداڵدانەوە هەبێ. ئەو نەخۆشییە چارەسەر دەکرێ. خولێکی چارەسەری بۆ دەنووسرێ، یەک لەوانە چارەسەرکردنی هۆڕمۆنییە، شێلان (مەساجکردنی) منداڵدان، کە دەبیتە هۆی گەشەکردنی. هەروەها هۆی نەزۆکی لەوانەیە پەیوەندی بە ئەستوربوونی هێڵکەدان و منداڵدانەوە هەبێ.

نەزۆکی دەکرێ بەهۆی ترشیاتیی (ترشبوونى Acidity) ناو ژینگەی زێی ژنەوە ڕووبدا، لەو بارەدا سپێرمەکان دەمرن و هیچ جووڵە ناکەن. لەو بارەدا دەبی ئەو ژینگە ترشە بە مادەى کیمیاویى تفت alkali بشورێ. 

هۆکاری ئەو نەزۆکیە، لەوانەیە نەبوونی هێلکە یان کەموکورتی لە هێلکەکەدا ovum or its deficiency بێت. لەبەر هەبوونی کۆمەڵێک هۆ بۆ ئەو نەزۆکیانە، دەبی هەر ژنێک و پشکنینی تایبەتی خۆی بۆ بکرێ. چارەسەری وەربگرێ لەوانە دژەهەوکردن anti-inflammatory، شێلانى (مساجی) منداڵدان، چارەسەری کەموکورتیى هۆرمۆنەکان، هەندێک جار، ئەو چارەسەریە خۆپارێزیانە (کۆنسێرڤاتیڤ)(تەقلیدی)، کاریگەریی چاوەڕێکراوی نابێ، ئەوکاتە دەبی نەشتەرگەریی بۆ بکرێ. هەر بۆ نموونە: توێکاریکردنى پارە، پارەکردنى بۆڕییەکان بۆ کردنەوەیان dissect adhesions in pipes، کە لە ئەنجامی سووتانەوەکانەوە دروست بووە و بەیەکەوە نووساون و گیراون، لابردن و هەڵگرتنى گرێیەکانى ناو منداڵدان remove tumors of the appendages or uterus.

بەمجۆرە، لەوەی، کە لەسەرەوە نووسرا، تێدەگەین، کە قۆناغی پێگەیشتن بۆ هەموو ژنێک زۆر گرنگە، چونکە هەر لەم قۆناغەدا، ژن زگ دەکا و منداڵ هەڵدەگرێ، بۆیە دەبی خواردن بە ڕێک و پێکی و بە تێری بخوات و ئاگای لە تەندروستیی خۆی هەبێ. 

وەرگێڕانی لە زمانی روسی د.مەغدید سەپان