ژن لەسەر تەندروستی خۆی دەبی چ بزانی

Kurd24

قۆناغی چوارەم

قۆناغی گواستنەوە

قۆناغی گواستنەوە، بەسەر پێش لە حەیزچوونەوە و دوای لە حەیزچوونەوە menopause and postmenopause دابەشی دەکەین:

قۆناغی گواستنەوە لە تەمەنی 44 – 45 ساڵی دەستپێدەکا و بۆ ماوەی 7 - 10 ساڵ درێژ دەبیتەوە. لەم قۆناغەدا بەهێواشی و وردە وردە کاری هێلکەدان لاواز دەبی و لەوانەیە سووڕی مانگانەش تێکبچێ. لەوانەیە سووڕی مانگانە لەجاران زووتربێ، درێژتربێ یان کورتتر بێت و دواتر هەر بەیەکجاری کۆتایی دێت و قۆناغی گەورەبوون دەستیپێدەکا. لەو کاتەی کە سووڕی مانگانە تێکدەچی، لە حەیزچوونەوە menopause دەستپێدەکا.

لەوانەیە لەم قۆناغەدا گۆڕانکاری زۆر بەسەر جەستەى کەسەکەدا بێ لەوانە: بەرزی پەستانی خوێن بۆ ناو مێشک، هەستکردن بە گەرمی (گەرمداهاتنى جەستە)، هەستکردن بە ساردی، لەوانەیە فشاری (پەستانى) خوێن زیاد بکات، هەست بە بێهێزی بکا، ماندووبوون، دڵهەڵچوون، تێکچوونی خەو...هتد. لە هەندێک ژنان، هەموو ئەو نیشانانەی سەرەوە نین و بە هێمنی و بێ ئێش و ژان ئەم قۆناغە تێدەپەڕێنێ، لە هەندێکی دیکەدا هەموو یان زۆر لەوانەى دێنە پێش، لەگەڵ ئەوەشدا بەزۆرى بەکارهێنانی دەرمان هیچ پێویست ناکا. هەروەها بەرزی و نزمی بۆ هەندێ ژن هەیە و سەرئێشە و بێهێزیی تێدەکەوێ، لەوکاتانەدا باشترە سەردانی پزیشک بکرێ. لەکاتی ئێستادا، دەرمانی باش بۆ یارمەتیدانى ئەو ژنانە هەیە.

قسەیەکی وا باوە، کە دەڵێ: لەو کاتەی سووڕی مانگانەی ژن نامینێ، جووڵە و چالاکیشی لەگەڵ دەڕوا، بەڵام ئەوەیان بۆ ژیانی ئەوڕۆ بەهیچ شێوەیەک دروست نییە و لە ڕاستیەوە دوورە. ژن هەر وەک ژن لە هەموو کات و قۆناغەکان دەمینێتەوە و دەبی جوان ئاگای لە تەندروستیی خۆی لە لایەنی دەروونی و فیزیکییەوە هەبێ.

بەو جۆرە چوار قۆناغی پێگەیین، کە لە زمانی یۆنانی بە step هەنگاو، تەمەن، بە قۆناغی گۆڕین لە ژیانی ژندا بەناوبانگن. ئەوەیان قۆناغێکە لە گۆڕینی کامڵبوون بۆ گەورەبوون. لە سێبەری لە حەیزچوونەوە (menopause)، کاری هێلکەدان تەواو دەبیت و لەگەڵ خۆی گۆڕانکاری لە جەستە ڕوودەدا، سووڕی مانگانە نامینێ، قۆناغی لە حەیزچوونەوە دەستپێدەکا. لەگەڵ وەستانی سووڕی مانگانە بەیەک دەورە دەمینێتەوە، هێلکە چیتر دروست نابێ، هێلکە پێناگا. ئێمە دەزانین، چۆن چارەسەری بکەین، بۆیە ئەگەر ژن بیەوێ منداڵی لە قۆناغی climacteric ببێ، هێشتا کات هەیە و دەتوانی منداڵی ببێ.

قۆناغی پێگەیشتن لەوانەیە کۆمەڵێک کەموکورتی و گۆڕانکاریی دیار و نیشانە symptoms لەگەڵ خۆی بێنێ، وەک هەڵچوونی لەناکاو، بەئاسانى تووڕەکردن یان بە پێچەوانەوە، جۆرێک لە جۆرەکانی چەوسانەوە، بەرزبوونەوەی تەفاعول، لاوازبوونی یادگە، دڵەڕاوکێی نابەجێ (نامەعقول)، سەرئێشە، خەوزڕان، تامگۆڕان، نەمانی ئیشتیها (شەهیە)، پەیدابوونی نەخۆشییەکانی هەناو، هەروەها دڵەکوتە دەبیتە کارێکی ئاسایی، ژان، پەیدابوونی هەستی نامۆ لەدەورەی دڵ، لێشاوی خوێن بۆ ناو سەر، سووربوونەوەی دەموچاو، تای زۆر، ئەوجارە هەست بەسەرمابوون دەکات و دەگاتە ئاستی سەرمابوونیش، هاشە هاشی ناو گوێ، هەندێ جار سەرما و گەرما لەگەڵ یەکتر بێتاقەتییان بەدواوە دێ، بەتایبەتیش لە شەوان، ئەوانە بەردەوام ژن لاواز دەکەن، کە ناتوانێ کار و چالاکییەکانی خۆی ئەنجام بدا. لەکاتی ئەوپەڕی توندی (ترۆپکى توندى) climax لەوانەیە پرۆسەی هەرسکردنی خواردنیش تێکبچێ. هەندێ جار تۆڕێک بەزی ئەستور دروست دەبی، هەندێک ژنی دیکە بە پێچەوانە لاواز دەبن.

زۆرجار فشاری خوێن لەم تەمەنەدا زیاد دەکا، سووڕی مانگانە لەوانەیە تێکبچێ، گۆڕانکاری لەسەر درێژی سووڕ و زۆربوون ڕووبدا، خوێن زیاتر بێ، هەندێ جاریش بە پێچەوانەوە، خوێن کەم دەبی، بەڵام ژمارەی جارەکان زیاد دەکا. هەندێ جار ژانی زۆر دەبی. لە کاتی کارکردنم، من وەک دکتۆری ژن لە نەخۆشخانە، جارێک ئەو ڕووداوەی خوارەوە لای ئێمە ڕوویدا: ژنێک لە تەمەنی گەورەبوون، منداڵی لە دەرەوەی منداڵدان هەڵگرتبوو، ژنەکە تەمەنی ٥٢ ساڵ بوو، بینی خوێنی لەبەر دەڕوا، ژانی زۆری هەیە، کە بۆ دەمارەکانی پشتەوە (کونى کۆم) emitting into the anus دەڕۆیشت. لە ڕاستیدا لێک نزیکبوونەوە و کورژبوونى گەرووی منداڵدان uterine cervix خوێن لەمنداڵدان کۆبووبۆوە، هیچ ڕێگا چارەیەکی نەبوو، کە بووە هۆی پەیدابوونی ژانێکی یەکجار زۆر.

هەندێ ژن بێ ژان و ئێش و ئازار ئەو قۆناغە تێدەپەڕێنن. ئەوە زیاتر لە ژنانی هێمن و لەسەرخۆ ڕوودەدا، کە هاوسەنگیان پاراستییە. ئەو ژنانەی لایەنی دەروونییان جێگیر نییە و دوودڵن (قەلەقن)، زۆر زیاتر لە تەمەنی حەیزچوونەوە more often menopause بە گرانی تێپەڕدەکەن و سەرما و گەرمایان دەبی، ژانەسەری زۆر و کەمیان تووش دەبی، خەویان بەخراپی دەزڕێ. هەموو ئەو وێنەیە (دەمارگیریى ترۆپک)ى climacteric neurosis پێدەڵێن. دەبی خەوتن ڕێک بخرێ، ئێوارە پیاسە بکرێ، چای هێورکەرەوە بخورێتەوە، لە حاڵەتی زۆر پێویستیشدا سەردانی پزیشک بکرێ، کە حەبی بۆ دەنووسێ.

کاتی دەستپێکردنی لە حەیزچوونەوە، پەیوەندی بە شێوە ژیانی ژنەوە هەیە. بەژیانی ڕۆژانەیەوە هەیە، بەئاو و هەواوە هەیە. کاتی بەپیتى (تواناى زگکردن) Fertility لەم قۆناغە دادەبەزێ، بەڵام هێلکەدان هێشتا لەکارکردن بەردەوامە و ژن دەتوانێ دووگیان بێت. ڕوویدایە، لەم قۆناغە ژن هەستدەکا، باکگڕاوندی سووڕی مانگانەی لەکاتی لە حەیزچوونەوە تاخیر بووە، سەردانی پزیشک ناکات و زگیشی گەورە دەبیت و لە تەمەنی 47 – 48 ساڵ منداڵی دەبی.

لەگەڵ نەمانی سووڕی مانگانە، بە شێوەی پلە بەپلە گچکەبوونەوە و پووکانەوەنەوەی atrophy ئەندامەکانى زاووزێى ژن دەستپیدەکا. 

بۆ کەمکردنەوەی ئێش و ژان لەکاتی هەبوونی ترۆپک - ئەوپەڕی توندی climax، باشە زۆرتر بجووڵێی، زۆرتر لە دەرەوە بیت و هەوای پاك هەڵمژی، گۆشتی سوور کەمتر بخۆى، بۆ بەروبوومی شیر بیگۆڕە، خواردنەوەی مەى بەکار مەهێنە، ئامۆژگاری قاوە خواردنەوەش ناکرێ، ئاو بەخۆداکردن و بەکارهێنانی پەشتەماڵى تەڕ و سەردانی گەرماو سوودیان زۆرە. پێویستە ئاگاداری شێوەی کارکردنی ڕیخۆڵەکانت بی، لەکاتی قەبزبوون دەکرێ دەرمانی ڕەوانی laxatives بەکار بهێندرێ، بەڵام باشترە ئەگەر خواردن رێکبخرێ، ماست، چەوەندەر، بەکاربهێندرێ، خۆخ، مێوژ بەکاربهێنرێ و بخورێ.

بە شێوەیەکی گشتی، لەو تەمەنەدا دەبی زۆر بەتوندی ئاگاداری تەندروستی خۆت بیت و چاوەڕێ نەکەی، هەتا شوێنێکت ژان بکات و تێکبچێ. ئێوە هەموو شتێکتان باش دەبی. هیچ نابی لەو بروایەدا بی، پاش نەمانی سووڕی مانگانە، قۆناغی گەورەبوون دەستپێدەکات و ژیان لێرە کۆتایی دێ. نەخێر ژیان ئێستا گەنجبۆتەوە و هەتا لەکاتی (ترۆپکیش) ژن دەتوانێ ئاوس بێت و منداڵی ببێت و شیری مەمکی خۆی بداتێ.

وەرگێڕانی لە زمانی روسی د.مەغدید سەپان