به‌شێك له گرنگی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا

نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و به‌ده‌مه‌وه هاتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌م پرسه له‌م كاته‌دا زۆر گرنگ بوو، دەر‌خه‌ری ئه‌وه‌یه كه پرسی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك گرفتێكی جیهان ده‌بێت ته‌ماشا بكرێت، ده‌نا چۆن ئه‌مه‌ریكا به په‌رۆشه‌وه داوای گفتووگۆ له نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ده‌كات.
ئه‌مه بۆ جاری دووه‌مه مه‌سرور بارزانی له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی حکومەت ده‌چێته به‌غدا و ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو گرفته‌كان، جیا له‌مه‌ش ئه‌م سه‌ردانه ته‌واوكه‌ری هێڵه گشتییه‌كانی كابینه‌ی حکومەته، كه یه‌كێك له خاڵه‌كان ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدایه، هه‌ڵبه‌ته له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، كاك مه‌سرور بارزانی سەردانی به‌غدای کرد، سەرۆکوەزیران مه‌سرور بارزانی به‌وردی باسی له‌وه كردووه، كه ده‌یانه‌وێت گرفتی 17 ساڵی رابردوو چاره‌سه‌ربكه‌ن، زۆر گرنگه ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر بكرێت، كه ئه‌م چه‌ند ساڵە وه‌ك گرفت ماونه‌ته‌وه.
هیوادارین بابه‌تی یاسایی نه‌وت و گاز له‌م خوله‌ی كابینه‌ی حکومەت رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتن له‌و باره‌وه ده‌توانن بنه‌مایه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئیداره‌دانی نه‌وت و وزه له عێراق به‌ڕێوه‌ببه‌ن، بابه‌ته‌كه ته‌نیا هه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وت نییه، هیوادارین له‌م سه‌ردانه‌دا مه‌سرور بارزانی پرسی هاوبه‌شی كوردستان له شه‌ریكه‌ی نه‌وتی نیشتیمانی عێراق سۆمۆ و پرسی شایسته داراییه‌كان و گرێبه‌سته‌كان هه‌موویان بخرێنه سه‌ر مێزی گفتووگۆ و چاره‌سه‌ربكرێن، و ئاستی پێشوازی له سه‌ردانه‌كه و گه‌رموگوڕی له گفتوگۆكاندا ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه له ئاستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییشدا هه‌وڵی جددی هه‌یه، كه ئه‌و پرسه به‌بێ گرفت چاره‌سه‌ربكرێت، چونكه پڕۆسه‌ی نه‌وت و وزه‌ی كوردستان، بووه‌ته ئه‌مری واقع له ناوچه‌كەدا و ناتوانرێت نكۆڵیی لێبكرێت.
دوای شه‌ڕی ئۆكراینا و رووسیاش گرفتی سوته‌مه‌نی له ئه‌وروپا دروستده‌بێت، هه‌ر بۆیه ئه‌مه‌ریكا داوای له وڵاتانی كه‌نداو و سعودیه كردووه، هه‌نارده‌ی نه‌وتیان زیادبكه‌ن، ناوچه‌كه پێویستی به ڕاگرتنی باڵانس هه‌یه و كوردستان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا رۆڵی گرنگ ده‌بینیت له ئاسایشی وزه‌ی جیهان له ناوچه‌كه و له قسه‌كانی به‌رێز سه‌رۆكی حکومەت له كۆنگره‌ی ئاسایشی وزه‌ی جیهان له دوبه‌ی زۆر به‌ڕوونی نه‌خشه رێگای كوردستان بۆ دابینكردنی وزه‌ی له ناوچه‌كه خرایه‌ڕوو، به‌تایبه‌ت ئارامی و دابینكردنی كه‌شێكی ئارام و به‌ستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه به‌یه‌كه‌وه له ڕووی بازرگانی و وزه‌وه، ئه‌مه بنه‌مایه‌كی گرنگه كه ئه‌مه‌ریكا ئه‌م جاره ویستی بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان هاوكاریی كوردستان بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش بێ گرفت نییه، چونكه پاش ئەوەی دادگای به‌ناو (دەستووری)ی فیدڕاڵی عێراقی بڕیارێكی سیاسیی لە دژی دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەركرد، وەزارەتی نەوتی عێراقیش لەژێر كاریگەریی سیاسی، لە ئاستی جۆراوجۆردا هەوڵدەدات كێشە بۆ دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان دروستبکات و لەم نێوەندەشدا كاردەكات بۆ ئەوەی فشاربخاتە سەر ئەو كۆمپانیا بیانییانەی كە لە كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستاندا كار دەكەن، بەڵام بەپێی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەو فشارانە نەیانتوانیوە ڕێگە لە بەرهەمهێنان لە كێڵگە نەوتییەكان بگرن.