چه‌رمه‌سه‌ری كورد و ئابڕووچوونی ده‌وڵه‌تی نیشتمانی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا

Kurd24

كورد له‌ كوێ بێت، سته‌م و نه‌هامه‌تی له‌وێیه‌، له‌م رۆژگاره‌ماندا له‌ یه‌ك كاتدا له‌ ئێران و توركیا و عێراق و سووریا دووچاری مه‌رگ ده‌كرێنه‌وه‌.

هۆكاره‌كان زۆرن، ناوخۆیی، هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیین، كه‌ راڤه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئێستای وه‌زری خوێنی كوردیی و گه‌شانه‌وه‌ی له‌سه‌ر رووبه‌ری چوار وڵاته‌كه‌ی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌، كه‌ له‌ هه‌موو هۆكاره‌كان گرنگتره و ده‌كرێت بڵێین هۆی هۆكاره‌كانه‌، ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر چوار وڵاته‌كه‌ی ناومان هێنان، ده‌سته‌پاچه‌ن و نه‌یانتوانیوه‌ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌كان درووست بكه‌ن و كۆمه‌ڵێكی نیشتمانی یه‌كسان پێكبهێنن.

ده‌زانین، كه‌ كورد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێكهاته‌یه‌ له‌ جیهاندا، كه‌ تا ئێستا چانسیان نه‌بوو، كاتێك وڵاتی نوێ هاتنه‌ ئاراوه‌، ئه‌وان ده‌وڵه‌تێكیان هه‌بێت، سه‌ره‌ڕای بێبه‌شبوونیان، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ نه‌ڕه‌خسێنرا، كه‌ ببنه‌ هاووڵاتی یه‌كسان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و گرووپی دیكه‌ له‌و چوار وڵاته‌ی پێكهێنران.

هۆكارگه‌لێك رێگرن له‌ پێشكه‌وتنی ئه‌و وڵاتانه‌، نه‌ته‌وه‌ی جیای زۆر له‌و وڵاتانه‌ی ناومان هێنان ده‌ژین. ده‌ربڕینی ئه‌و شكسته‌ زۆر شێوه‌ی هه‌یه‌، ئومه‌ت له‌ زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا ده‌وڵه‌تی قوتدا، نه‌ته‌وه‌گه‌ری هاوتانه‌بوو له‌گه‌ڵ رووبه‌ری خاكی وڵاته‌كه‌ و له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی دانیشتوان باڵی كێشاوه‌ به‌سه‌ر نیشتمانێتییدا و په‌كی خستووه‌.

هه‌ندێك له‌و وڵاتانه‌ "شارستانییه‌ت"یان خسته‌ جێی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن، هه‌ندێكی دیكه‌ "پرسێك"ی سنووربڕیان به‌كارهێنا، به‌ هه‌موویانه‌وه‌ په‌یوه‌ستیی دانیشتوانیان به‌و وڵاته‌ نوێیانه‌وه‌ لاواز كرد.

زۆر جاران هه‌وڵی فراوانخوازی دراوه‌، یان خواستیی فراوانخوازی هه‌بووه‌، هۆكاره‌كه‌ی جاڕدان بووه‌ بۆ په‌كخستنی ناوخۆ و راكردن له‌ به‌رپرسیارێتی درووستكردنی په‌یوه‌ستی و كۆمه‌ڵه‌ نیشتماییه‌كان. هه‌ندێكجارا فه‌رمانڕه‌وایی ئایدۆلۆژی بووه‌، زۆرجاریش سه‌ربازی و ئه‌منی بووه‌. سه‌ریكێشاوه‌ بۆ خنكاندن و ده‌ربڕینی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌.  ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ زیاتر بن و زیاده‌ڕۆییان تێدا بكرێت، به‌ڵام هه‌میشه‌ كورد قوربانی ئه‌و ئاراسته‌ و مه‌یله‌ جیاجیایانه‌ بووه‌. بێگومان ئه‌وان به‌وه‌ وه‌سفكران، كه‌ ریزپه‌ڕن و پێیان وترا: "ئێوه‌ خۆتان نین، ئێوه‌ توركن، ئێرانین، سووریین و عێراقین"، له‌ كاتێكدا فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و وڵاتانه‌، ئه‌و به‌هایانه‌ی بره‌ویان پێده‌ده‌ن، رێگرن له‌ درووستبوونی نیشتمانپه‌روه‌ری ده‌ستووریی توركیا و ئێران و سووریا و عێراق، له‌ عێراق و سووریا لێیان ده‌ویسترا به‌و سیفه‌ته‌ی "عه‌ره‌بن"، به‌ گژ ئیسرائیلدا بچنه‌وه‌.

با بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ئه‌و وێستگه‌ سه‌ره‌كییانه‌ی له‌ رێڕه‌وی ده‌سته‌پاچه‌یی له‌ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی نیشتمانی هه‌بوون، له‌ ئێرانی شاهه‌نشاییدا، به‌ تایبه‌تی دوای تێكشكاندنی كۆماری مهاباد له‌ 1946دا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گرته‌وه‌ داپڵۆسینی رۆشنبیری و پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ بوو، به‌ڵام ئێرانی شاهه‌نشایی، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌زانین، چاوی بڕیبووه‌ وڵاتێكی وه‌ك به‌حره‌ین، له‌ سه‌روبه‌ندی كشانه‌وه‌ی به‌ریتانییه‌كان له‌ ساڵی 1971دا و له‌ هه‌مان ساڵدا، سێ دوورگه‌ی كه‌نداویان داگیركرد، كه‌ تونبی گه‌وره‌ و بچووك و ئه‌بو موسا بوون.

له‌گه‌ڵ هاتنی خومه‌ینی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، ئیسلامییه‌كان ده‌ستیانكرده‌ سیاسه‌تی ده‌ستگرتن به‌ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و به‌ ئاشكرا جه‌ختیان له‌سه‌ر كۆنترۆڵی مه‌زهه‌بی دوازده‌ ئیمامی ده‌كرده‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستوور دا چه‌سپاندیان، ئیدی ده‌ستیاندایه‌ هه‌نارده‌ی شۆڕش، ده‌ستوه‌ردانی راسته‌وخۆ و بێشه‌رمانه‌ له‌ كاروباری وڵاتانی دراوسێ، بابه‌تی ناووكی و ئیدی ئێرانی ئه‌رك زاڵبوو به‌سه‌ر ئێرانی نیشتماندا.

له‌ توركیا، به‌ هه‌مانشێوه‌، ده‌وڵه‌تی ئه‌تاتوركی، سه‌ركوتی هه‌ریه‌ك له‌ راپه‌ڕینه‌كانی دێرسیم و كۆتایی سییه‌كانی كرد و دواتر ده‌ستیكرد به‌ سیاسه‌تی سوتماكی خاك و راگواستن و پاكتاوی نه‌ژادی و ئه‌مه‌شیان كرده‌ یه‌كێك له‌ راستییه‌كانی ژیان و دیموگرافیای توركه‌كان. رژێمی ئه‌تاتوركی جگه‌ له‌ دوژمنایه‌تیكردنی موسڵمانانی نا توركی وه‌ك كورد و ناموسڵمانی ناتوركی وه‌ك جوو و مه‌سیحییه‌كان به‌ تایبه‌تی ئه‌رمه‌ن هیچ شتێكی دیكه‌ی نه‌ده‌بینی. له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئیسلامییه‌كانیدا، جارێكی دیكه‌ سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ له‌ ژێر ناونیشانی دیكه‌ ده‌ستیپێكرد. ئه‌و سیاسه‌ته‌ هه‌ڵشكان و داكشانی میزاجی میللگه‌رایی پۆپۆلیسیتیانه‌ و میزاجی كه‌سیی و هه‌ڵبژاردنی به‌ ناوی سه‌رچاوه‌ی بڕیاری سیاسیی بۆ زیادكرا.

له‌ عێراقی هاوچه‌رخدا، دامه‌زراندنی وڵاته‌كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركوتكردن و داپڵۆسینی راپه‌ڕینی شێخ مه‌حموودی حه‌فید ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام دوای كوده‌تای كۆماریی عه‌بدولكه‌ریم قاسم و عه‌بدولسه‌لام عارف، له‌ ساڵی 1958دا یه‌كه‌م شه‌ڕی دژ به‌ كورد له‌ باكوور ده‌ستیپێكرد، قاسم به‌ره‌و تاكڕه‌وی هه‌نگاوی نا، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی لكاندنی كوه‌یتی به‌ عێراقه‌وه‌ كرد، كه‌ خه‌ریك بوو كێشه‌كه‌ ببێته‌ قه‌یرانێكی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی.

حزبی به‌عس، ده‌ستپێكرده‌وه‌، به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌و دابڕانه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی مارس/ ئازاری 1970 درووستیكردبوو، شه‌ڕی دژی كورد كرد. لوتكه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ ئه‌و كاته‌ بوو، كه‌ سه‌دام حوسێن گه‌یشته‌ ده‌سه‌ڵات و چه‌ندین شه‌ڕی ده‌ره‌كی هه‌ڵگیرساند، به‌ڵام به‌ هه‌مانشێوه‌ كوردی له‌ ناوچه‌كانی خۆیان راگواست و عه‌ره‌بی له‌ جێگه‌یان نیشته‌جێكرد، پاشان شاڵاوی ئه‌نفالی له‌ سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌، به‌ چه‌كی كیمیایی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بۆردومانی كردن.

له‌ سووریای به‌عسدا، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت، به‌ تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی شۆڕش له‌ 2011دا، ژماره‌یه‌كی زۆری كورد له‌ مافی ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ بێبه‌ش كران، سووریا هیچ ده‌رفه‌تێكی له‌ده‌ست نه‌دا، جگه‌ له‌وه‌ی به‌ كورد بڵێت ئێوه‌ هاووڵاتی پله‌ نیوه‌ن و بۆچوونتان له‌ باره‌ی ناسنامه‌ و چاره‌نووسه‌وه‌ به‌ هه‌ند وه‌رناگیرێت. خۆی به‌ "دڵی زیندووی عرووبه‌" وه‌سفده‌كرد، پاشان چووه‌ پاڵ میسر و گۆڕا بۆ "هه‌رێمی باكوور له‌ كۆماری عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو"، دواتر ناوی له‌ خۆی نا، "كۆماری عه‌ره‌بی سووریا"، هه‌موو ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ بوو، حزبێك فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بكات، كه‌ به‌یانی و ئێواره‌ درووشمی "أمّة عربيّة واحدة/ ذات رسالة خالدة"ی ده‌وته‌وه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، چووه‌ ناو كۆمه‌ڵێك شه‌ڕ و ململانێی ده‌ره‌كییه‌وه‌ به‌ هه‌موو ئاراسته‌كاندا.

كورد، له‌ ناو هه‌موو ئه‌وه‌دا، وه‌ك كۆڵۆنییه‌كن، به‌ڵام كۆڵۆنییه‌كی دامه‌زراو له‌ ناو وڵاتێكدا، ره‌نگه‌ ببنه‌ جێگره‌وه‌ی كۆڵۆنییه‌كان، یان تامه‌زرۆییه‌كی به‌دینه‌هاتوو بۆ بنیاتنانی ئیمپراتۆریه‌تی كۆڵۆنیالی.

ئایا كورد هه‌ڵه‌ن. بێگومان به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان پشت به‌ تیرۆر ده‌به‌ستن. ئه‌وانه‌ی به‌ وه‌همی كوردستانی گه‌وره‌ ئه‌ركی درزپێبردنی په‌یوه‌ندی نیشتمانییان جێبه‌جێكرد. به‌ڵام به‌ بێ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌، چونكه‌ ئه‌و هه‌ڵانه‌ هه‌ڵه‌ی ئه‌وانه‌ن كاردانه‌وه‌یان هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ كورد، نه‌یارێتی ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی بۆی دانراوه‌، هاوده‌نگییه‌ له‌گه‌ڵ گیان و ناڕه‌زایه‌تی

نەتەوەیی. ئەو خوێنەی دەڕژێت تەنها خوێنی کورد نییە. هەروەها خوێنی دەوڵەتی نەتەوەیە، کە لەم بەشەی جیهاندا مەحاڵە. نەبوونی هاودەنگیی باو، دوا نیشانەی ئەم مەحاڵەیە.ئه‌و خوێنه‌ی ده‌ڕژێت، ته‌نیا خوێنی كورد نییه‌، به‌ڵكو خوێنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ نیشتمانییه‌یه‌، كه‌ پێده‌چێت له‌م به‌شه‌ی جیهاندا شتێكی ئه‌سته‌م بێت، به‌ڵام نەبوونی هاودەنگیی باو، دوا نیشانەی ئەم مەحاڵەیە.