له سه‌روبه‌ندى سه‌رده‌مێكى نوێ‌دا
دوو ساڵ و نيوى ڕابردوو ئاسايى نه‌بوون، به دڵنياييه‌وه ئه‌و گۆڕانكارييانه گه‌وره‌ترن له‌وه‌ى ته‌نها خولێكى ئاسايى ئابوورى بن. ئه‌و تێكه‌ڵه مه‌ترسيداره له په‌تاى جيهانى و، كه‌مى وزه و، هه‌ڵاوسانى خێراى نرخ و، گرژى و كوڵانى جيۆپۆله‌تيكى، گومانى لاى هاووڵاتييان دروستكردووه كه هيچ دڵنياييه‌ك مابێت. ئه‌و رووداوانه ره‌نگه وه‌ك زه‌وى له‌رزه جيهان دووباره دابڕێژنه‌وه.
له رابردووش گۆڕانكارى گه‌وره وه‌ك زه‌وى له‌رزه روويانداوه: له دواى جه‌نگى دووه‌مى جيهان له ماوه‌ى ساڵانى (1944- 1946) و، له ماوه‌ى قه‌يرانى نه‌وت له ساڵانى (1971- 1973) و، له‌كاتى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى يه‌كێتى سۆڤيه‌ت له ساڵانى (1989 -1992). هه‌ر يه‌كێكێك له‌و ڕووداوانه وه‌ك زه‌وى له‌رزه‌ى ڕاسته‌قينه ديمه‌نه‌كانى شانۆى جيهانيان گۆڕى و به‌تێپه‌ڕبوونى كات هێزى نوێ له‌دايك بوون. هه‌ر يه‌كێك له‌و رووداوانه ئاماژه‌بوون بۆ سه‌رده‌مێكى نوێ: سه‌رده‌مى دواى جه‌نگ (1944- 1971) و، سه‌رده‌مى دووبه‌ره‌كى (1971- 1989) و، سه‌رده‌مى بازاڕه‌كان (1989- 2019). ئايا ئێستاش له سه‌روبه‌ندى سه‌رده‌مێكى نوێ نين به گوێره‌ى ئه‌و گۆڕانكارييه گه‌ورانه‌ى كه ئه‌مڕۆ رووده‌ده‌ن؟
زۆربه‌ى لێكه‌وته‌كانى سه‌رده‌مى شۆكى نه‌وتمان بير ده‌كه‌وێته‌وه له سه‌ره‌تاى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوو، كه هاوشێوه‌ن له‌گه‌ڵ لێكه‌وته‌كانى ئێستا وه‌ك: قه‌يرانى وزه، شۆكى خستنه‌ڕووى نه‌رێنى، گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ڵاوسان، سه‌رده‌مێكى نوێى نه‌ختينه، فره جه‌مسه‌رى جيۆپۆله‌تيكى، كێبڕكێ له‌سه‌ر ده‌رامه‌ته‌كان و، هێواشبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مێتى له ڕۆژئاوا. لێكه‌وته‌كانى دواى ئه‌و زه‌وى له‌رزانه به چه‌ندين شه‌پۆل هاتن و چاره‌سه‌رييان پێويستى به بيست ساڵ هه‌بوو. گێرانه‌وه‌ى سه‌قامگيرى پێويستى به وه‌به‌رهێنانى سه‌ربه‌خۆ هه‌بوو له وزه له لايه‌ن وڵاته نه‌وتييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ڕێكخراوى ئۆپيك و، سه‌قامگيرى نه‌ختينه‌يى ئازار به‌خش، وه‌ك نرخى سووى دوو ژماره‌يى و داكشانى په‌يوه‌ست به يه‌ده‌گى فيدڕاڵى ئه‌مريكى له‌ماوه‌ى حوكمڕانى پۆڵ ڤۆڵكه‌ر. سه‌ره‌ڕاى ويستى سياسى به‌هێزى هه‌ر يه‌كێك له ڕۆناڵد ڕيگان و ماگرێت تاتشه‌ر و دۆنگ زياوبينگ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ندێك جياوازى هه‌يه له نێوان زه‌وى له‌رزه‌ى ئێستا و ئه‌وه‌ى سه‌ره‌تاى ساڵانى حه‌فتاكان، ئه‌وه‌ش نيگه‌رانييه‌كان زياتر ده‌كه‌ن. جيهانى ئه‌مڕۆ ئاڵۆزتر و تێكهه‌ڵكێش تره، ستراتيجييه‌تى وه‌به‌رهێنان فراوانتره، ڕێگرى هه‌يه له ده‌ردانى كاربۆن. ئايا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش ئه‌توانين ئه‌و جاره سيناريۆيه‌كى باشتر له پێشتوتر بنووسينه‌وه و خێراتر سه‌قامگيرى بگێڕينه‌وه؟
بێگومان ده‌توانين زياده‌ڕۆيى بكه‌ين له گه‌وره‌يى ئه‌و ڕووداوانه‌ى ئێستادا، به‌ڵام جياوازيشه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كانى ڕابردوو وه‌ك قه‌يرانى دارايى ئاسيا له ساڵى 1997 و، داڕمانى پيشه‌سازى ئه‌نته‌رنێت له ساڵى 2000 و، قه‌يرانى دارايى جيهانى له ساڵى 2008. زۆربه‌ى ئه‌و قه‌يرانانه په‌يوه‌ندى به لايه‌نى خواسته‌وه هه‌بوو و تا ئاستێك كۆنتڕۆڵكراوه له ناوچه‌يه‌ك يان سێكته‌رێك. به‌ڵام قه‌يرانى ئێستا په‌يوه‌ندى به لايه‌نى خستنه‌ڕووه وه هه‌يه و كێشه‌كه له جه‌سته‌ى ئابوورييه نه‌وه‌ك ده‌روونى كڕيار، به‌هۆى پاشخانى جيۆپۆله‌تيكى گۆڕاو، ئه‌و قه‌يرانه‌ى كه پێويستى به چاره‌سه‌ركردن هه‌يه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ئه‌و زه‌وى له‌رزانه‌ى ئێستا له ناكاو هاتن تا ڕاده‌يه‌ك، چونكه دواى سى ساڵ له هێمنى ڕێژه‌يى جيهانيان هه‌ژاند.
سه‌رده‌مى نوێ جياوازتر له سه‌رده‌مى ڕابردوو ده‌ست پێده‌كه‌ين، چونكه له سه‌ره‌تاى نۆهه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو كه‌لێنى گه‌وره له نێوان پێشكه‌وتوو و جيهانى دواكه‌وتوو هه‌بوو: ژماره‌يه‌كى زۆرى دانيشتووان هه‌ژار بوون له ڕووى وزه و ده‌رامه‌ته‌وه، ژماره‌يه‌كى زياتريشيان له ناوچه لادێيه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى بازاڕه جيهانييه‌كان و سه‌رمايه ده‌ژيان، ژماره‌يه‌كى زۆرى دانيشتووان نه‌خوێنده‌وار و دابڕاو بوون له يه‌كتر و زانيارييه جيهانييه‌كان. به‌ڵام له سه‌رده‌مى ڕابردوو خه‌ڵك زياتر له يه‌كتر نزيك بوونه‌وه به‌هۆى ئابوورييه‌كى جيهانگير، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ى خێرا بۆ گه‌يشتن به ملياران كه‌س و پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كان به‌شێوه‌يه‌كى ئاشتييانه. بێگومان ئه‌مڕۆ له دوێنى باشتره، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌شه‌يه‌ش پشێوى زياتر هه‌يه له نێو چينه به ئامانج گيراوه‌كان، ئازارى زياترى نا هاوسه‌نگى هه‌يه و ياريزانى نوێ هاتوونه‌ته گۆڕه‌پانى هێز و ئه‌يانه‌وێت له‌سه‌ر مێزى جيهانى جێگاى خۆيان بكه‌نه‌وه.
به‌ڵام شێوه‌ى سه‌رده‌مى نوێ چۆن ده‌بێت؟ هه‌رچه‌نده ئێستا ئاڕاسته‌ى گه‌شتكردن به‌ره‌و سه‌رده‌مێكى نوێ دياره، به‌ڵام چه‌ندين پرسيارى ئاڵۆز به‌بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى سه‌رده‌مى نوێ دابڕێژين پێويسته له پێنج بوار وردبينه‌وه:
1. سيسته‌مى جيهانى: به‌ره‌و فره جه‌مسه‌رى ده‌ڕوات له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌رێمى و ئايديالۆجى، ئه‌وه‌ش پرسيار دروست ده‌كات كه ئايا ئه‌و فره‌چه‌مسه‌رييه له ڕووى كردارييه‌وه چۆن ده‌بێت، ئايا ئابوورى جيهانى ده‌مێنێته‌وه، يان ميكانيزمى نوێ بۆ هاوكارى له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و سيسته‌مه دروست ده‌بێت؟ ئايا دامه‌زراوه جيهانييه‌كان و سه‌ركردايه‌تى جيهان چۆن خۆيان له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه ده‌گونجێنن؟
2. پلاتفۆڕمه ديجيته‌ڵييه‌كان: ئامانجه سه‌ره‌كييه‌كانى به ژماره‌ييكردن و په‌يوه‌ندييه‌كان به‌ره‌و هێڵى كۆتايى ده‌چن، ڕه‌نگه له سه‌رده‌مى نوێ شه‌پۆڵێكى پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجياى نوێ بێته ئاراوه، به‌تايبه‌تى زيره‌كى ده‌ستكرد و ئه‌ندازيارى بايه‌لۆجى. ڕه‌نگه ته‌كنه‌لۆجيا ببێته پێشه‌نگى كێبڕكێى جيهانى جيۆپۆله‌تيكى و، مرۆڤ بوون هيچ مانايه‌كى نه‌مێنێت. بێگومان پرسيارگه‌لێكى تريش دروست ده‌بن سه‌باره‌ت به كاريگه‌رى شه‌پۆلى نوێى ته‌كنه‌لۆجيا له‌سه‌ر كار و سيسته‌مى كۆمه‌ڵايه‌تى؟ هه‌روه‌ها چۆن ته‌كنه‌لۆجيا له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه جيهانييه‌كان جوگرافياى سياسى كارلێك ده‌كات؟
3. هێزى ديموگرافى: جيهانێگى گه‌نج گه‌شه ده‌كات بۆ جيهانێكى شارستانى پير، ڕه‌نگه نه‌خۆشييه گواستراوه‌كان ڕێگا خۆش بكه‌ن بۆ نه‌خۆشييه نه‌گواستراوه‌كان و، ڕه‌نگه نا يه‌كسانى كۆمه‌ڵايه‌تى له‌ناو وڵاته‌كان ببێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى، چۆن وڵاته‌كان و دامه‌زراوه‌كان و تاكه‌كان خۆيان ده‌گونجێنن له‌گه‌ڵ گۆڕ‌انى ديموگرافى؟ ئايا به سه‌ربه‌رزى پير ده‌بين؟ چۆن سه‌رمايه و دامه‌زراوه‌كان وه‌ڵامى نا يه‌كسانى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌ده‌نه‌وه؟
4. سيسته‌مه‌كانى ده‌رامه‌ت و وزه: كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنان به‌هۆى ناسه‌قامگيرى جيۆپۆله‌تيكى بۆته لاوازييه‌كى ڕاسته‌قينه. ويستێكى به‌هێز هه‌يه بۆ گواستنه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنان به‌ره‌و وزه‌ى خاڵى له كاربۆن، به‌ڵام كۆى وه‌به‌رهێنانه‌كان له هه‌موو جۆره‌كانى وزه به‌رده‌وامه بۆ دابينكردنى پێويستييه‌كانى وزه. ئاڵانگارييه‌كانى تێچوون ڕێگرن له خێرايى گواستنه‌وه به‌ره‌و وزه پاك. ئايا جيهان چۆن ده‌توانێت به تێچونێكى كه‌م و شێوازێكى ئابوورى كه‌ڵكدار سه‌قامگيرى بۆ ژينگه بگێڕێته‌وه؟ ئه‌و ميكانيزمه نوێيانه چين كه دێنه ئاراوه بۆ مامه‌ڵه له نێوان ئه‌وانه‌ى ده‌رامه‌تى زۆريان هه‌يه و ئه‌وانه‌ى ده‌رامه‌تييان نييه؟
5. به سه‌رمايه‌كردن: ئاڕاسته‌ى درێژخايه‌ن به‌ره‌و ئابوورى سه‌رمايه‌دارى قوڵ و پاره‌داركراو ده‌ڕوات. پێده‌چێت گه‌شه‌ى ئابوورى ئاسايى ببێته‌وه. فروان بوونى قه‌رز و سپارده ڕه‌نگه فشارى زياتر بخه‌نه سه‌ر بوودجه‌ى گشتى وڵاتان. ڕه‌نگه خێراى ئێستاى گه‌شه‌ى وڵاتانى ڕێكخراوى هاوكارى و گه‌شه‌پێدانى ئابوورى (OECD) رێگا بۆ وڵاتانى ئاسيايى خۆش بكات. ئايا بزوێنه‌رى نوێ بۆ گه‌شه‌ى به‌رهه‌مێتى دێته ئاراوه بۆ خێراكردنى گه‌شه؟ ئايا بوودجه‌ى گشتى جيهانى پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه؟
ئه‌گه‌ر به‌ڕاستى ئێمه ئێستا له سه‌روبه‌ندى سه‌رده‌مێكى نوێ‌دا بين، ئه‌وا پێويسته سه‌ركرده‌كان خۆيان بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه ئاماده بكه‌ن و خۆيان له‌گه‌ڵ دروستبوونى بگونجێنن.
پێشبينييه‌كانى سه‌رده‌مى نوێ
شێوه‌ى سه‌رده‌مى نوێ چۆن ده‌بێت، ئه‌و بڕياره گرنگانه چين كه ڕۆڵيان هه‌يه له داڕشتنه‌وه‌ى شێوه‌ى ئه‌و سه‌رده‌مه، زۆر ڕوون نين، به‌ڵام پرسيارى سه‌ره‌كى كه له هزرى سه‌ركرده سياسييه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره جێبه‌جێكاره‌كان له ئێستادا دروست ده‌بێت ئه‌وه‌يه كه ئايا مه‌ترسى دووباره‌بوونه‌وه‌ى قه‌يرانى حه‌فتاكان و هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى ڕابروومان له‌سه‌ره؟ وه‌ك شۆكى نه‌وت و، شۆكى نه‌رێنى و، شۆكى خستنه‌ڕوو و ،گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ڵاوسان و، سه‌رده‌مێكى نوێى نه‌ختينه‌يى و، هه‌ڵكشانى زياترى ئاڵۆزى جيۆپۆله‌تيكى و، كێبڕكێ له‌سه‌ر ده‌رامه‌ت و، پاشه‌كشه‌ى به‌رهه‌مێتى له ڕۆژئاوا؟
ئايا ڕووداوه‌كانى ئێستا ئه‌وه‌نده مه‌ترسيدارن تا به‌راورديان بكه‌ين به ڕووداوه‌كانى ڕابردوو؟ جياوازيه‌كى جه‌وهه‌رى له نێوان قه‌يرانى ئێستا و قه‌يرانه‌كانى سه‌رده‌مى بازاڕه‌كان هه‌يه، زۆربه‌ى قه‌يرانه‌كانى ئه‌و كات په‌يوه‌ست بوون به لايه‌نى خواسته‌وه كاتێك متمانه‌يان به بازاڕ نه‌ما، وه‌ك قه‌يرانى ئه‌نته‌رنێت و قه‌يرانى دارايى ئاسيا و قه‌يرانى په‌تاى كۆڕۆنا، له هه‌موو ئه‌و كه‌يسانه هاوڵاتيان و كۆمپانياكان خه‌رجى كه‌مده‌كه‌نه‌وه و گرفت بۆ چاڵاكييه ئابوورييه‌كان دروست ده‌كه‌ن. به‌ڵام كاتێك متمانه دروست ده‌بێته‌وه و خه‌رجى زياد ده‌بێته‌وه، گه‌شه ده‌ست پێده‌كاته‌وه و مه‌ترسييه‌كان كه‌م ده‌بنه‌وه. به‌ڵام قه‌يرانى ئه‌مڕۆ په‌يوه‌سته به لايه‌نى خستنه‌ڕووه وه كورتهێنانى هێناوه، ئاڵۆزى جيۆپۆله‌تيكيش له‌سه‌ر خستنه‌ڕوو هه‌يه، له‌كاتێكدا خواستێكى به‌هێز هه‌يه، ئه‌وه‌ش بۆته هۆى دروستبوونى هه‌ڵاوسان و مه‌ترسى دروستبوونى داكشانى - هه‌ڵاوساو.
له‌كاتێكدا كێشه‌ى لايه‌نى خواست زياتر ده‌روونييه، به‌ڵام كێشه‌ى لايه‌نى خستنه‌ڕوو ماددييه و كات و هه‌وڵى زياترى پێويسته بۆ چاره‌سه‌ركردنى. ئايا ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى ئێستا دێنه به‌رده‌م له قۆناغى گواستنه‌وه ده‌توانرێت به خێراتر چاره‌سه‌ر بكرێن به ئازار و زيانى كه‌متر له ئه‌وه‌ى له دواى زه‌وى له‌رزه‌ى ساڵانى حه‌فتاكان ڕوويدا؟
چاره‌سه‌رى لێكه‌ته‌كانى قه‌يرانى ساڵانى حه‌فتاكان بيست ساڵى پێويست بوو، به گرتنه‌به‌رى چه‌ندين ڕێككار، وه‌ك: وه‌به‌رهێنانى سه‌ربه‌خۆ له وزه، له زيادكردنى به‌رهه‌مهێنان له‌ده‌ره‌وه‌ى ئۆپيك له ئالاسكا و ده‌رياى باكوور و مه‌كسيك. وه گه‌شه‌ى ئابوورى كه‌متر پشت به‌ستوو به وزه، سه‌قامگيرى نه‌ختينه‌يى ئازار به‌خش و نرخى سووى دوو ژماره‌يى له سه‌رده‌مى فۆڵكه‌ر، ده‌ركه‌وتنى چه‌ندين سه‌ركرده‌ى سياسى به‌هێز وه‌ك ڕيگان و تاتشه‌ر و دينگ.
به گه‌ڕانه‌وه بۆ پێنج بواره‌كه ده‌توانين شێوه‌ى سه‌رده‌مى داهاتوو ده‌ستنيشان بكه‌ين، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نگاو و هه‌ڵبژاردانه ده‌ستنيشان بكه‌ين كه پێويسته بگيرێنه به‌ر بۆ خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مى نوێ:
1. سيسته‌مى جيهانى: سيسته‌مى جيهانى له يه‌ك جه‌مسه‌رييه‌وه به‌ره‌و فره جه‌مسه‌رى ده‌ڕوات. بۆ نموونه: كه‌لێن له‌نێوان تواناى ماددى جيهانى هێزه هاوپه‌يمانه‌كانى ئه‌مريكا و چين كه‌متره له (10%)، ئه‌وه‌ش بچووكتره له كه‌لێنى نێوان هێزه هاوپه‌يمانكانى ئه‌مريكا و يه‌كێتى سۆڤيه‌ت له ماوه‌ى جه‌نگى سارد.
ئه‌و ئاڕاسته‌يه به‌خێرايى قووڵ ده‌بێته‌وه، له مانگى شوباتى 2022 هێزى ئابوورى چين گه‌يشته قۆناغێكى گرنگ و تێكڕاى به‌رهه‌مى ناوه‌خۆى زياتر بوو له تێكڕاى به‌رهه‌مى ناوه‌خۆى يه‌كێتى ئه‌وڕوپا. له كۆتايى ئازارى 2022 تێكڕاى به‌رهه‌مى ناوه‌خۆى هيند پێش شانشينى يه‌كگرتوو كه‌وته‌وه و بووه پێنجه‌م هێزى ئابوورى له جيهان. له هه‌مان كاتدا ئاشتى ئه‌وڕوپا و ئابوورى جيهان هه‌ژان به‌هۆى هێرشى ڕووسيا بۆ سه‌ر ئۆكڕانيا، سه‌ره‌ڕاى ئيدانه‌ى خێراى ڕۆژئاوا، به‌ڵام چين و هيند سى وسێ وڵاتى تر له نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌نگيان به ئيدانه‌ى ڕووسيا نه‌دا. سه‌ره‌ڕاى په‌تاى كۆڕۆنا كه شۆكێكى ئابوورى جيهانى دروستكرد كه هاوشێوه‌ى نه‌بووه له دواى جه‌نگى دووه‌مى جيهانه‌وه، ئه‌وه‌ش حكومه‌ته‌كانى ناچار كرد ڕۆڵى حكومه‌ت زياد بكه‌نه‌وه له ئابوورى و ده‌ست بخه‌نه هه‌موو كاروباره‌كانييه‌وه.
دروستبوونى جه‌مسه‌رى نوێ هێز و وڵاتان به‌ده‌ورى خۆى كۆده‌كاته‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى جوگرافى و ئايدۆلۆجى. بۆ نموونه له دوو ساڵى ڕابردوو گه‌وره‌ترين ڕێككه‌وتنى بازرگانى ئازاد له نێوان وڵاتانى ئاسيا و زه‌رياى هێمن ئه‌نجامدرا و بووه هۆى دروستبوونى گه‌وره‌ترين كوتله‌ى بازرگانى له جوگرافياى سياسى. هه‌روه‌ها به‌هۆى جه‌نگى ئۆكرانيا فينلاند و سويد ده‌چنه ناو هاوپه‌يمانى ناتۆ، كه گه‌وره‌ترين زيادبوونى تواناى ماددييه بۆ ناتۆ له ساڵى 2004 ـه‌وه.
2. پلاتفۆڕمه ته‌كنه‌لۆجييه‌كان: له سه‌رده‌مى بازاڕه‌كان مۆبايل و ئه‌نته‌رنێت به‌خێراتر له ته‌له‌فۆنى جێ‌گير و كۆمپيوته‌ر بڵاوبوونه‌وه. ئێستا خه‌ريكه ده‌گه‌ينه قۆناغى تێربوون و پڕ بوون و مۆبايلى زيره‌ك ده‌بێته پێوه‌ر هه‌تا له وڵاته هه‌ره دواكه‌وتووه‌كانيش. هێواش بوونه‌وه له داهێنانى ئامێرى نوێ ده‌بێته هۆى فۆكه‌سى زياتر له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى سۆفتوێره‌كان. زيره‌كى ده‌ستكرد شێوه‌ى سه‌رده‌مى داهاتوو ده‌ستنيشان ده‌كات، ئه‌و ته‌كنه‌لۆجيايه و هاوشێوه‌كانى ساڵانه مليارات دۆلار وه‌ك وه‌به‌رهێنان بۆ خۆيان ڕاده‌كێشن. پێشكه‌وتنى كۆمپيوته‌رى كمومى چه‌ماوه‌ى پێشكه‌وتنى داهاتوو دياريده‌كات، زيره‌كى ده‌ستكرد و ئه‌ندازيارى بايه‌لۆجى و ميتاڤێرس و هاوشێوه‌كانيان پاڵپشتى شه‌پۆلى چواره‌مى پيشه‌سازى ده‌كه‌ن. به‌ڵگه‌نامه‌كانى داهێنانى پشت به‌ستوو به زيره‌كى ده‌ستكرد ساڵانه (75%) زياد ده‌كات له ساڵى 2015 ـه‌وه. تێكه‌ڵبوونى ته‌كنه‌لۆجيا له‌گه‌ڵ هه‌موو سێكته‌ره ئابوورييه‌كان ميكانيزمى كێبڕكێى داهاتوو دياريده‌كات، له‌گه‌ڵ گۆڕ‌انى جوگرافياى سياسى سه‌ربه‌خۆيى ستراتيجى له ته‌كنه‌لۆجيا بابه‌تێكى گه‌رمتر ده‌بێت له هه‌موو كات. كێبڕكێ له‌سه‌ر پێشه‌نگى له زيره‌كى ده‌ستكرد له نێوان وڵاتانى زلهێز ده‌ستيپێكردووه.
3. هێزه ديموگرافييه‌كان: جيهان به‌ره‌و به‌ساڵاچوون ده‌ڕوات به‌شێوه‌يه‌ك نموونه‌ى نه‌بووه له مێژوو، له ئه‌نجامى كه‌مبوونه‌وه‌ى منداڵبوون و به‌رزبوونه‌وه‌ى نێوه‌ندى ته‌مه‌نى پێشبينيكراو له ئاستى جيهانى. ئه‌و ديارده ته‌نها له ڕۆژئاوا نييه، به‌ڵكو خه‌ريكه ده‌بێته ديارده له ئاسياش، له چين بۆنموونه ژماره‌ى دانيشتووان كه له ته‌مه‌نى كارن ساڵانه كه‌م ده‌كات. له پازده ساڵى داهاتوو ژماره‌ى به‌ساڵاچووان له ئه‌مريكا زياد ده‌كات. ته‌نها ئه‌فريقيا نه‌بێت نيوه‌ى گه‌شه‌ى دانيشتووانى جيهانى دابين ده‌كات له ده‌يه‌كانى داهاتوو. له ساڵى 2030 پێشبينيكراوه ئه‌فريقيا ژماره‌ى دانيشتووانى له ته‌مه‌نى كاركردن زياتر بێت له چين يان هيند. له وڵاتانى دواكه‌وتوو تێكڕاى مردن و په‌ككه‌وتن كه‌ميكردووه به‌هۆى نه‌خۆشى نه‌گواستراوه، بۆيه به‌ساڵاچوونى دانيشتووان قه‌باره‌ى نه‌خۆشييه نه‌گواستراوه‌كان زياد ده‌كات. به‌رزبوونه‌وه‌ى تێچوونى نه‌خۆشييه نه‌گواستراوه‌كان و زيادبوونى ژماره‌ى به‌ساڵاچووان فشار ده‌خاته سه‌ر خه‌رجييه‌كانى چاودێرى ته‌ندروستى و مووچه‌ى به‌ساڵاچووان و خانه‌نشينى. نا يه‌كسانى كۆمه‌ڵايه‌تى له ناوخۆى وڵاتان ده‌بێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى.
4. سيسته‌مه‌كانى ده‌رامه‌ت و وزه: خه‌رجى له‌سه‌ر وزه‌ى به‌ردينى و هايدرۆكاربۆنى ده‌گۆردرێت بۆ خه‌رجى له‌سه‌ر جێگره‌وه‌كانى له وزه‌ى پاك، به‌ڵام به‌هۆى زۆرى خواست له‌سه‌ر وزه وه‌به‌رهێنان له وزه‌ى كلاسيكىيش ده‌مێنێته‌وه. ديمه‌نى وزه له‌ماوه‌يه‌كى نزيكدا ده‌رده‌كه‌وێت له ڕێگاى كه‌مى وه‌به‌رهێنان له ماوه‌ى كۆتايى. كێشه‌كه ئه‌وه‌يه به‌و بڕه وه‌به‌رهێنانه‌ى كه ئێستا له ژێرخانى وزه‌ى نوێبووه وه ده‌كرێت زۆر هێواشه و ناتوانێت ئامانجه‌كانى ڕێككه‌وتنى پاريش ده‌سته‌به‌ر بكات. به‌ڵام له هه‌مانكاتيش وه‌به‌رهێنان له ژێرخانى وزه‌ى هايدرۆكاربۆنيش كه‌مه به‌هۆى مه‌ترسييه‌كانى پشتكردنه ئه‌و جۆره وزه‌يه، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتيش هانى لێدانى بير‌ى نوێى نه‌دا و، ئه‌و جۆره وزه‌يه 33% كه‌ميكردووه. له ساڵانى ڕابردوو كورتهێنان هه‌بووه له وه‌به‌رهێنان له ژێرخانى وزه به‌برى يه‌ك تريلۆن دۆلار به به‌راورد به ساڵى 2014. بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ردانى كاربۆن بكرێته سفر پێويسته ساڵانه (3.5)تريلۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانى جيهانى بكرێت له وزه‌ى پاك. ئاڵنگارى گه‌وره ئه‌وه‌يه چۆن به‌رگه‌ى تێچوونى خێراكردنى هه‌نگاوه‌كانى سفركردنه‌وه‌ى كاربۆن بگرين، ئاسايشى وزه يه‌كێك له ئاڵانگارييه گه‌وره‌كانى وڵاتان ده‌بێت له ماوه‌ى كورتدا. له‌به‌ر ئه‌وه به هۆكارى شۆكى وزه كه جه‌نگى ڕووسيا و ئۆكڕانيا دروستى كردووه، دابينكردنى ئاسايشى وزه گرنگى زياتر ده‌بێت له ئامانجه‌كانى كه‌مكردنه‌وه‌ى كاربۆن.
5. به سه‌رمايه‌كردن: تێكڕاى گه‌شه‌ى ئابوورى ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاستى جارانى. يه‌ك مليار كه‌س له ئابوورى گه‌شه خێرا ده‌ژيان له ده‌يه‌كانى ڕابردوو. پێناچێت چيتر گه‌شه‌ى خێرا هه‌بێت بۆ گه‌يشتن به ئابوورييه گه‌وره‌كان، چونكه جيهان له‌هه‌مان چه‌ماوه‌ى به‌رهه‌مێتى نزيك بۆته‌وه. هه‌رچه‌نده تێكراى به‌رهه‌مى ناوه‌خۆى چين له تێكراى به‌رهه‌مى ناوه‌خۆى يه‌كێتى ئه‌وڕوپا تێپه‌ڕى له ساڵى 2022. گه‌شه‌ى ئابوورى وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان هێواش بۆته‌وه و گه‌يشتۆته نزمترين ئاستى له دواى جه‌نگى دووه‌مى جيهان. ڕێژه‌ى سه‌رمايه و ده‌ستى كار له وڵاتانى تازه پێگه‌يشتوو نزيك بۆته‌وه له هاوشێوه‌كانى له وڵاتانى پێشكه‌وتوو. شۆكى خستنه‌ڕوو چاره‌سه‌ركردنى هه‌ڵاوسان سه‌ختتر ده‌كات.