میدیا و دراماتیککردن و توندوتیژی

Kurd24

ئێمە بەتەواوی بێبەشین لەو گفتوگۆیانەی لە کۆمەڵگەکانی پێشکەوتوودا لە ئارادان سەبارەت بەو هێزانەی کە ژیانی ڕۆژانەمان دەگۆڕن و ئاڕاستە دەکەن. سەردەمێکم بیر دێتەوە کە خەڵک پێیان وابوو ئەوەی لە کتێبەکاندا دەیبینن ڕاستە. ئەمڕۆ میدیا و بەرژەوەندی ئەوانەی خزمەتی کۆمەڵگەو ئارەزووی چاکەی گشتی ناکەن بە شێوەیەکی دانەبڕاو بەیەکەوە گرێدراون، لە سیاسەتەوە بۆ بازرگانی و لە هەمووی گرنگتر بەرپرسانیش. کاتێک پێکەوە کار دەکەن کاریگەرییان لەسەر ژیانمان هەیە. ڕۆژنامەنووسان و بازرگانان و هەروەها سیاسەتمەداران، زیادەڕەوی لە نیگەرانییەکان دەکەن. لە دوایین پۆستی پۆست-ڕاستیدا ئاماژەم بەوە کرد کە بە وردی هەواڵی ناڕاست و فێڵ لەگەڵ ئامانجەکانی وەرگردا دەگونجێنن. ڕۆژنامەنووسان بۆ دراماتیک کردنی هەواڵەکان پێویستیان بە قەیران هەیە و دەسەڵاتداران دەبێ وا دەرکەون کە وەڵامی قەیرانەکان بدەنەوە. زۆرجار قەیرانەکان هاوئافراندنن نەک حاڵەتی ڕاستەقینە.

ئێمە لە سەردەمێکی نامۆدا دەژین، کە تووڕەیی سیاسی و دابەشبوونێکی کولتووری توندوتیژ دەبینین. ئەگەر شتێک هەبێت هەموومان لەسەری کۆک بین، ئەوە ئەو لافاوەی هەواڵ و زانیارییە کە بەردەوام بەسەر هەمووماندا دەڕژێت و زیاتر گۆشەگیر و شەڕانگێزمان دەکات. لەم ڕۆژانەدا هەموو کەسێک گلەیی هەیە. ژمارەی پێداویستییەکانی تاکی ئەمڕۆیی زیاترە لە پێداویستییەکانی خێزانێک لە ساڵانی هەشتاکان و نەوەدەکاندا. تاکی ئەم سەردەم و قۆناخە ڕاگوزەرەی کۆمەڵگەش لە هەمووکاتێک دڵەڕاوکێترە، دوونەوەی دیجیتاڵ و ئەنەلۆگ لە یەک ماڵدا، زەمینەیە بۆ ئەوەی میدیا و توڕەیی یەکتر دووبارە بەکەنەوە، مێدیاکان ژیانی تایبەتمەندی خەڵک دەخەنە سەر لاپەرەکان. بەناویان پەیج و کەناڵ دروست دەکەن.
زۆربه ی خه ڵک پێویستیانە بزانن ئه و بیرکردنه وه ی ده ردەبڕدرێت و ئه و چاوپێکه وتنانه ی پیشان ده درێت، ته نها کاردانه وه نین به ڕامبه ڕ ڕووداوه کان، به ڵکو پڕۆژه ی به ڕهه مهێنانی هاوبه شن و میدیاش هاوبه شی سه ڕه کییه .

خۆم ئەزمونم لەگەڵ ڕۆژنامەنوسەکان زۆرە واتا هەستێکی دژە ڕۆژنامەنوسیم نییە، بەڵکو دەمەوێت بڵێم دەرفەت هەیە مەدەنی بن، بێلایەن بن، بەڕەوشت بن.

توێژینەوەیەک ئەوەی پشکنیووە کە خەڵکی نیگەران حەز دەکەن بەردەوام تۆرەکانی کۆمەڵایەتی بەکار بهێنن و کاری تۆڕەکانیش هەر ئەمەیە کە خەڵکەکە نیگەران بکەن و بۆخۆیانی رابکێشن ، خەڵک و تۆڕەکان وەک مودمین و دەرمان یەکتر تەواو دەکەن. هەرچۆنێک بێت، خەڵکەکە نەک بە تۆرەکانی کۆمەڵایەتی کە کار لەسەر ناتەبایی و شەرانگێزی دەکەن هێور نابنەوە بەڵکوو تورە تر دەبن.

ئەم جۆرە لە ڕاگەیاندن، لە سۆشیاڵ مێدیا، کە هەڵقوڵاوی فۆڕمە نوێیەکانی پڕوپاگەندەیە هەڕەشەیە بۆ جێگیری سیاسی، کۆمەلایەتی و تەنانەت دەرونیش، ئێستا بۆ دیموکراسیش بۆتە هەڕەشە، لەگەڵ ئەو تێوەگلانەی کە درۆکان بە ئەنقەست و بە مەبەست دەرخواردی خەڵکێکی ساویلکە دەدرێن. ئەمە شادەماری کاری پارت یان ڕێکخستنە پۆپۆلیستەکانە، پارتە پۆپۆلیستەکان و پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان نیگەرانییەکی ئاشکرای سەبارەت بە چارەنووسی ڕاستی لە کۆمەڵگا دیموکراتییەکاندا دروست کردووە هەواڵی ساختە و ژووری دەنگدانەوەی ئینتەرنێت باوەڕیان وایە بۆ دەستکاری کردنی خەڵکێک لە کۆمەڵگەدا زەحمەتی ناکێشن.

دەبینین تاکەکان چۆن پەلە دەکەن لە پڕوپاگەندە بۆ لایەنێک و هێرش بۆ پەراوێزی لایەنی دیکە، زۆر جار دەبینین بەزیانی دوارۆژی خۆیان دەجوڵێنەوە، بە ئاگایی و بێ ئاگایی بەرگری لەم دەسکاری کردنە خراپە دەکەن کە هەیە، بە چەشنێک دەبینین ڕێکەوتن و هەماهەنگی زۆر دوورکەوتۆتەوە.

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خەریکی گۆڕینی چۆنیەتی کارکردنی کۆمەڵگان، هەموولایەنەکانی ژیانمان دەسکاری دەکەن، لەکوردستاندا پۆپۆلیزم و ڕاگەیاندنەکان، بەسۆشیاڵ مێدیاوە، دەسکارییەکی وردی بەهاکانیان کردووە، بەچەشنێک درزێکی گەورەیان دروست کردوە، ئەوەمان بینی کە خەڵکی سادە، سیاسی، ڕۆشەنبیر و لایەنی سیاسیش هەبوون خۆشحاڵ بوون بەزیانی هەرێمەکەیان کە بەهۆی دادگاکەی پاریسەوە ڕوویدا، تەنانەت خەڵکانێک بانگهێشتی ملشیاکانی شیعە دەکەن بۆ داگیرکردنی هەرێمە ئاوەدانەکەمان، ئەمانە چۆن رودەدەن کێ ئامادەیە شەن وکەویان بکات.