مەترسییەکانی پەسەندکردنی ماددەکانی 13 و 14 لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان

Kurd24

عێراق لە دوای دەستبەکاربوونی حکومەتی محەممەد شیاع سودانی بە پێی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت تا ساتێکی بەرچاو سەقامگیری سیاسی بە خوویەوە بینی، بەهۆی ئەوەی تاوني لە دەستپێکەوە هەندێک هەنگاوی باش بهاوێژێت بۆ سەقامگیری عێراق, کە بووە جێگای ڕەزامەندی زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لەو هاوپەیمانە، کە کورد بەتایبەتیش پارتی زۆر خۆشحاڵ بوو بەو هەنگاوانە وە جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی لە زۆر بۆنەدا پشتگیری خۆی دەربڕی بۆ سودانی هەنگاوەکانی.

بەڵام بەداخەوە لە 25ی ئەو مانگە هەندێک لە پەرلەمانتاری شیعە لەگەڵ هەندێک لە پەرلەمانتارانی کورد لە لیژنەی دارایی هەنگاوێکی نابەرپرسانەیان ئەنجامیاندا بۆ ئەوەی ئەو سەقامگیریی کە عێراق تێ دەپەڕێت بکەوێتە ژێر مەترسی و بگەڕێنەوە بۆ خالی سفر. کە ئەوەش محەممەد شیاع سودانی و بەرنامەی حکومەتی دەکەوێتە ژێر هەرەش و لەناوبردن. لە لایەکی ترەوە, لەوانەیە ئەمە پلانی ئەو کەسانە بێت کە نایانەوێت حکومەتی سودانی سەرکەوتن بەدەستبێنێت.

وە ئەگەر بێین و باسی مەترسییەکانی پەسەندکردنی مادەکانی 13 و 14 بکەین لە سەر هەرێمی کوردستان و قەوارەکەی بۆمان دەردەکەوێت کە بەڕاستی ئەوە وەک کوودەتایەکی سپی لە سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان لە بەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:

یەکەم: لە مادەی 14 بڕگەی یەکەم هاتووە کە داهاتی نەوتی هەرێم لەژێر دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی عێراق دەبێت وە سەرۆکی هەرێم کە مخەوەل دەکرێت بۆ سەرفکردنی داهاتی نەوت لە وەزارەتی دارایی عێراق وەردەگرێت بۆ سەرفکردنی کە ئەم بەڕاستی پێچەوانەی پرۆتۆکۆل و بچووککردنی پێگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە, و بە پێی عورفی دوبلوماسی سەرۆک وەزیران لە گەڵ سەرۆک وەزیران هەڵسوکەوت دەکات.

دووەم: لە بڕگەی هەشتەم لە مادەی 14 هاتووە کە ئەگەر ناکۆکی لەنێوان بەغدا و هەولێر دروست بۆ تەنیا 15 ڕۆژ دادەنرێت بو چارەسەرکردنی کێشەکە وە ئەگەر لەو ماوە چارەسەر نەکرا ئەو کات بودجەی هەرێمی کوردستان دەبرێت و دەگەڕێنەوە بۆ بڕیاری مەحکەمەی فیدراڵی کە لەدژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرچووە. ئەو بڕگەیە هەڕەشەیەکی مەترسیداری بەردەوامە لەسەر پشکی هەرێم و هەر کاتێک بیانەوێت بودجەکە دەبڕن و کوردستان بێ بودجە دەمێنێتەوە.

سێیەم: لە بڕگەی نوێیەم هاتووە کە هەر کاتێک پارێزگایەک ناڕەزایەتی دەربڕی کە بە شێوەیەکی نە دادپەروەرانە بودجە دابەش نەکراوە لە سەر پارێزگایەکەیان ئەو کات بەغدا ڕاستەوخۆ بودجە بۆ پارێزگایەکە دەنێریت. بێگومان ئەو بڕگەیە لە لایەنی نوێنەرانی یەکێتی زیاد کراوە وە پێچەوانەی دەستووری عێراقی ساڵی 2005 و قەوارەی کوردستان ڕاستەوخۆ دەکەوێت ژێر مەترسی ناوبردن. بەمەش بو ڕای گشتی هەرێم کوردستان ڕوون بووە کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان کار بۆ ئەوە دەکەن کە قەوارەی هەرێم کوردستان لەناوبەرن، بەڕاستی ئەوە دەمێکە یەکێتی کار بۆ ئەوە دەکات بەلام هەموو جار لە بەیانامەکانیادا ڕەتیان دەکردەوە و خۆیان بە ساحیبی کوردستان و دەستکەوتەکانی دا دەنا بەڵام ئەمڕۆ بۆ هەموو گەلی کوردستان ئاشکرا بوو کاتی ئیمزای سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەسەر بڕگەیە 13 و 14 بڵاوبووە.

چوارەم: لە بڕگەی 11 لە مادەی 14 هاتووە کە نابێت حکومەتی هەرێم نەوت لە کێڵگەی مووسڵ و کەرکووک بەرهەم بهێنێت لە حاڵی حازر، ئەگەر ئەو بڕگەیە بکەوێت بواری جێبەجێکردن لەو کاتەوە هەرێم چیتر توانای ئەوە نابێت کە 400 بەرمیل نەوت بە سۆمۆ بدات چونکە بێجگە لە خورمولەو عەين زالە، کوردستان ئاستی بەرهەمی تەنیا 200 بەرمیلە. بۆیە ئەو مادەیە دژی مادەی 12ی دەستووری عێراق ساڵی 2005 .

پێنجەم: بڕگەی 12 لە مادەی 14 باسی گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات کە ئۆپۆزیسیۆن بە سەرکەوتنێکی گەورە دادەنرێت و عەرەبە شۆڤینیەکان ئەوانیان بەکاریهـَناوە بۆ لێدانی هەرێمی کوردستان تەنیا بۆ ئەوەی پشتگیریان بکەن بۆ تێ پەڕاندنی ئەو بڕگەیە بێ ئەوەی یەک دینار لە بودجە بۆ زیاد بکەن لەناو ئەو بڕگەیە کە پەسەندیان کردیە. ئەگەر مسته‌فا سەنەد و هاوشێوەی لەخەمی فەرمانبەرانی کوردستانن بۆچی لەگەڵ ئەو داوایە داوای تەرخانکردنی بڕە پارەیەک نەیان کرد بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕگەیە یان نوێنەرانی ئوپوزسیون. هەنگاوەکە دیارە ئەوان ویستیان بەو بڕگەیە عەتفی خەڵکی کوردستان بۆ خۆیان ڕابکێشن و حکومەتی هەرێمیش ئیحراج بکەن، ئەگەر نە، بۆ هەموویان دیارە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لەوان خەم خوری فەرمانبەرانی خۆیەتی و هەرکاتێک پێبکرێت بەبێ موزایەدەی سیاسی پاشەکەوتی مووچە بۆ فەرمانبەران دەگەڕێنێتەوە.

لە کۆتاییدا دەڵێم ئەوەی لە 25ی ئەو مانگە لە لیژنەی دارای ڕوویدا کوودەتای سپی بو لە سەر هەرێمی کوردستان وگورانکاری زۆر لە برگەکانی کرایە بەتایبەتی لە مادەی 13 و14 و بەهیچ شێوەیەکی نابێت بەم شێوەیە لە پەرلەمان تێ بپەڕێت چونکە زۆر لەو بڕگانە نە دەستوورین و وەک پارێزگایەک هەڵسوکەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات بۆیە پێویستە بگرینەوە بۆ دەقی پرۆژەی کە لە حکومەتی محەممەد شیاع سودانی هاتووە و ڕێککەوتنی سیاسی لەسەر کرایە لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی. بۆیە پێویستە هەوڵی ئەو بدرێت کە بەو شێوەیە نەگاتە پەرلەمان وە ئەگەر بەو شێوەیە گەیشتە پەرلەمان دەبێت هاوپەیمانی دەوڵەت ڕێ پێنەدت دەنگی پێویست بەدەست بێنیت کاتی دەنگدان، چونکە بە پێ پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمان هەر کاتێک خالێک دەنگی پێویست بەدەست نەهێنێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو کات دەگەڕێنەوە بۆ خالی اصلی پرۆژەکە. بە پێچەوانە و هەموو بژاردەکان بەردەم حکومەتی هەرێم کراوەن و دەبێت هاوپەیمانی دەوڵەت بگاتە قەناعەت کە پارتی لەو هاوپەیمانییە دەکشێتەوە و تەنانەت لەوانەیە بگاتەوە ئەوەی کە لە حکومەتیش بکشێتەوە.