ئه‌نفالی بادینان و زامێكی دیكه

ساڵڕۆژی ئەنفالی بادینان رۆژێكی ناخۆش و تراژیدیایەکی تری نەتەوەکەمانە، كه حكوومه‌تی به‌عسی فاشیزم هه‌وڵیدا به قڕكردن و له‌ناوبردنی خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی ده‌ڤه‌ری بادینان ئیراده‌ی كوردستانیان بشكێنن، لە 25ـی ئابی 1988 تاوەکو 6ـی ئەیلوولی 1988ـدا شاڵاوێكی گه‌وره‌ی دڕندانه‌ی به‌عس به‌چه‌كی قورس هێرشی كرده سه‌ر گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان دووباره به‌عس به چه‌كی كیمیاوی و گرتن و كوشتن و زینده‌به‌چاڵكردنی خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نامرۆڤانه ده‌ستی پێكرد ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هێرشه بە هەزاران كەس شەهید، بێ سەروشوێن و، بەشێکی زۆریش ئاوارە كران و سەدان گوندیش وێران كران.
رژێمی پێشووی عێراق به 8 قۆناغی یه‌ك له‌دوای یه‌ك هه‌وڵی قڕكردن و سڕینەوەی گه‌لی كوردستانی دا به‌شێكی له‌ژێر ناوی سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه و به‌شێكی له‌ژێر ناوی نه‌مانی كلتوور و رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگی كوردی پیلانی دارشت، ده‌رئه‌نجام هه‌ستا به‌كاولكردنی گونده‌كان و ڕاپێچکردنی بەشێکی زۆری دانیشتوانەکەی بەرەو بیابانەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق و لەوێش لە پاش هەمو جۆرە ئازار و ئەشکەنجەدانێک بێ بەزەییانە کۆمەڵکوژی کردن.
به‌داخه‌وه له‌كاتێكدا یادی ئه‌م تاوانه ده‌كه‌ینه‌وه كه هێشتا ئه‌نفال و جینۆساید له‌عه‌قلیه‌تی به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی عێراق هێشتا ماوه، جاران خه‌ڵك به جه‌سته جینۆساید كراوه ئێستا به بڕینی قوتی خه‌ڵك و ئابڵوقه‌دانی ئابووری كوردستان ده‌ستیانپێكردووه ، هەربۆیە ده‌بێت حکومەتی عێراقی فیدراڵ پابەندییەکانی خۆی بە جێبەجێکردنی مادەی ۱۳۲ی دەستور جێبەجێ بکات کە بەدەق باس لە قەرەبووکردنەوەی خەڵکی زیان‌لێکەوتووی دەستی رژێمی پێشوو و ئەو تاوانانە دەکات کە رژێمی بەعس ئەنجامی داون، کە له په‌یامی سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی ئه‌و یاده‌وه هه‌مان خاڵ جه‌ختی له‌باره‌وه كراوه‌ته‌وه.
ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی له‌سه‌رشانمان بووه بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی ئه‌نفال و قوربانیان له‌ماوه‌ی رابردوو ئه‌نجاممان داوه له ناوخۆی عێراق و دەرەوەش، بۆ نمونە لە ماوه‌ی رابردوو له ئاستی وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌شداریمان له چەند كۆڕبه‌ند و کۆنفڕانسی تایبه‌ت به ئه‌نفال و جینۆساید کردووە لە پێناو ناساندنی ئەم کەیسانە و هاندانی وڵاتان بۆ هاوکاربوونمان لەمبارەیەوە، و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌و دیكۆمێته‌كانمان له‌وێ نیشانی پسپۆران داوه و ئاماده‌یمان نیشان داوه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه كوردستان و به‌چاوی خۆیان ببینن.
به‌داخه‌وه گه‌وره‌ترین ئامانجی حكوومه‌تی عێراق له رابردوو ئه‌وه‌بووه كه شوناسی گه‌لی کوردستان له‌سه‌ر جوگرافیای خۆی له‌ناو ببات، مه‌به‌ستیان بوو ئه‌وه‌ی له‌به‌غداوه بڕیاری لێبدرێت له‌سه‌ر زنجیره چیاكانی كوردستانیش جێبه‌جێ بكرێت، گه‌لی كوردستان وێرای شه‌هیدبوونی 182 هه‌زار كه‌س له ئه‌نفالی گەرمیان و 8000 هەزار بارزانی جینۆسایدکراو و 5000 شەهیدی كیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفالی فەیلیەکان و چەندین دەڤەری تر، كه‌چی چۆكی دانه‌داوه و نایه‌وێت چۆك دابدات، قه‌واره‌ی كوردستان به‌خوێنی شه‌هیدان دروست بووه، ئێستا عه‌قلیه‌تێك ده‌یه‌وێت به‌رێگای دیكه ئه‌و قه‌واره‌یه له‌ناوببات، هه‌ر بۆیه لە یادی كارەساتی ئەنفالی بادیناندا جەخت لە رەوایەتی ماف و داواكارییەكانی گەلەكەمان دەكەینەوە و هه‌رچی زووه ده‌بێت له دادگای تاوانه‌كانی جیهان كه‌یسی ئه‌نفال وه‌ك جینۆساید بناسێنرێت و رووی راسته‌قینه‌ی تاوانباران ئاشكرا بكرێت، و حکومەتی عێراقیش دەبێت پابەندییە دەستووری و قانونیەکانی خۆی جێبەجێ بکات بەرامبەر بە گەلی کورد.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران