ماددەی 140 وەك كارتی فشار

ئهم كێشانه پاش پرۆسهی ئازادی عێراق ساڵی (2003) سهری ههڵدا، ئهمهش كاتێك گهلانی عێراق بهههموو پێكهاتهكانهوه رۆڵیان ههبوو له دروستبوونی (عیراقی نوێ) واقع و حكومێكی تر هاته كایهوه و ههر له دانانی (یاسای بهرێوهبردنی وڵات) ساڵی (2004) كه مادهی (53) بۆ یهكهمجار دانی نا به سنووری (ههرێمی كوردستانی عیراق) و لهدهستووری عێراقیش سالی (2005) لهمادهی (143) جێگیركرا له ژێر ناوی (هێڵی سهوز) ، ههروهها لهچوارچیوهی (یاسای بهرێوهبردنی وولات) سالی (2004) كه ماددهی (58) نهخشه رێگای بۆ (ناوچه دابرێندراوهكان) دانا و بهناوچهی كێشهلهسهری لهقهلهم دا ، دواتر لهساڵی (2005) دا دهستوور نووسرایهوه و كیشهكانی كورد لهم دهستووره ریگای چارهی بۆ دانرا و بهتایبهتی ناوچه كوردستانیهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم تایبهت مهندی پێ درا له چوارچێوهی ماددهی (140) دهستووری عیراقی كێشهكهی به دهستووری كرا ، بەڵام حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق كەوتنە ململانێی لەگەڵ حكومەتی هەرێم گرنگترین ئەو بابەتانەی كەبووە خاڵی گرفت و ململانیێ نێوان هەولێر و بەغدا بریتی بوون لە (ماددەی 140 و ناوچە دابڕێندراوەكان ، پێشمەرگە، بودجە و مووچە و نەوت ، دەروازە سنوورییەكان، یایای نەوت و گاز .. هتد).
ململانێیەكان ئەوە بووە 20 ساڵ بەپێی شیكردنەوەكانمان و توێژینەوەكان بەجۆرێك:
· لە ساڵی 2003 – 2013 ململانێی نێوان هەولێر و بەغدا تەنها لەسەر جێبەجێ كردنی ماددەی 140 و چارەسەركردنی كێشەی ناوچە دابڕیندراوەكان بوو، ئەوسا بەو داواكارییەی هەرێم بەغدا ئامادە بوو هەموو تەنازولێك بكات و هەروەها حكومەتی هەرێم و سەرۆكایەتی هەرێم لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی لەلووتكە بوو، كەواتە خاڵی لاوازی حكومەتەكانی بەغدا تەنها خاك بووە.
· قۆناغی دووەم لەساڵی 2013 تاوەكو ئێستا كە 2023 یە لەسەرەتا بەبڕینی بودجە و قووتی خەڵك دەستی پێكرد بەراوێژكاری چەند كوردێكی خۆفرۆش كە ئەوەش بووە خاڵی لاوازی هەرێم ، هەربۆیە ململانێیەكانی هەولێر و بەغدا هەموو قەتیس كراوەتەوە لەسەر پارە و بوودجە و نەوت، ئەوەش ئەسڵی كێشەی كورد نەبووە لەڕابردوو و لەداهاتووش نابێ.
لەم سۆنگەیەوە پێویستە سەركردایەتی سیاسی هەرێم و حكومەتی هەرێم چیتر گفتوگۆ لەسەر پارە و بودجە نەكات بەڵكو هەموو فۆكسەكان بخرێتە سەر كێشەی كورد كە بەدرێژایی مێژوو بریتی بووە لە خاك، بۆیە كارتی ماددەی 140 لەئێستادا گرنگترین كارتە چونكە ئەوەی لەسەر ئاستی گۆرەپانی سیاسی عیراق روودەدات لەنێوان پێكهاتەكان دەبینین رەشكردنەوە و لەناوبردنی پێكهاتەیەكی سەرەكی یە ئەم وولاتەیە ئەویش كوردە، هەروەكو چۆن لەڕابردوو هەموو پێكهاتەكانی عیراق جگە لە كورد چۆكیان بۆ پێكهاتەی شیعە دانا دەبێ كوردیش وەك ئەوان تەسلیم بێت ئەوەش ئەستەمە فەرهەنگی كوردان و سەرۆك بارزانی قبوڵی بكات.
بۆیە ئەگەر ووردبینەوە ڕەهەندەكانی ماددەی 140 فرە ڕەهەندە هەر لە (سیاسی و ئابووری و سەربازی و ئەمنی و كلتووری و كۆمەڵایەتی و یاسایی و دەستووری و سەرژمێری دانیشتوان) لەخۆدەگرێت، دەكرێت ئەمجارە حكومەتی هەرێم لەڕێگەی كەسانی پسپۆر و شارەزا و توێژەران كار لەسەر ئەم كارتە بكات بەرامبەر بە بەغدا، چونكە بنەماكانی بەكارهێنانی ئەو كارتە بەرامبەر بەبەغدا لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەكی بەگرنگترین كارت دادەنرێت و بەخالی لاوازی حكومەتی بەغدا هەژمار دەكریت بەرامبەر بە هەرێم، بۆیە دۆسیەی ماددەی ١٤٠ جارێکی دیکە بووەتەوە هەلێك بەرامبەر بە كابینەی سوودانی بەكاری بهێنین، کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی دۆسیەی ناوچە دابڕێندراوەکانی هەرێمی کوردستان، ئەم ماددەیە یەکێکە لەو پرسانەی 20 ساڵە عێراق خۆی لێ دووردەخاتەوە، بەڵام لەئێستادا لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق دروستکرایەوە و دەبێت بودجەی بۆ تەرخان بكرێت تیمێكی شارەزا و پسپۆر كار لەسەر ئەم كەیسە بكەن و ئەو هەڵانەی لەڕابردوو هەبوو نابێ جارێكی تر دووبارە ببنەوە.
هەر پێویست بوو بۆ خوێنەران ناوەڕۆكی قۆناغەكانی جێبەجێ كردنی ماددەی 140 ئاماژە پێ بكەین:
• لەڕێكەوتی 20\ 3\2007 قۆناغی ئاسایكردنهوه
• لەڕێكەوتی 31\7\2007 قۆناغی سهرژمێری دانیشتوان
• لەڕێكەوتی 31\12\2007 قۆناغی ئهنجامدانی راپرسی
كە ماوهی كاتی یاسایی تهواو كرد و قۆناغەكانی دووەم و سێیەم بەئەنقەست جێبەجێ نەكرا، بەڵام لەپاش 2003 تاوەكو ئێستا بەهێزترین كارتی فشاری هەولێر لەسەر بەغدا بریتی بوو لەماددەی 140 و ناوبانگێكی نێو دەوڵەتیشی هەبوو عیراق ناچاربوو نەتەوە یەكگرتووەكان بهێنێتە نێو كێشەكانەوە، بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێم كار لەسەر ئەم كارتە بكات.
ماستهر له جوگرافیای سیاسی و ناوچه دابریندراوهكان
قوتابی دکتۆرا لە جوگرافیاى سیاسی