چیرۆكی شەش پێشمه‌رگه و سیاسه‌تی برسیكردن له عێراق

كاتی خۆی كه سوپای عێراق له كوردستان شكستی هێنا و ده‌رئه‌نجامی راپه‌ڕینی مه‌زنی گه‌لی كوردستان، به هه‌زاران سه‌ربازی عێراقی كه‌وتنه ده‌ست خه‌ڵك و هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان یه‌ك سه‌ربازی عێراقیش په‌نجه‌یه‌كی بە خوێن دا نەهات و به شێوازێکی رێکوپێک گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ خانه‌واده‌كانیان، له كاتێكدا هه‌ر ئه‌و سوپایه ١٨٢ هەزار كه‌سی ئه‌نفال كرد لە گەرمیان و ٨٠٠٠ بارزانی و ٥ هه‌زار كه‌سی له هه‌ڵه‌بجه شه‌هید كرد و به‌هه‌زاران گوندی كوردستانی وێران‌كرد، مه‌به‌ست له هێنانه‌وه‌ی ئه‌و نموونه‌یە یه‌ك مەبەستم هەیە کە ئه‌ویش ئه‌وەیه كه گه‌لی كوردستان گه‌لێكی ئاشتیخوازه و ئه‌گه‌ر ئازار نه‌درێت له مێژووی گه‌لی كوردستاندا نه‌بووه كه ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه، هیچ كاتێك گه‌لی كوردستان له ژێر بیركردنه‌وه‌ی هیچ ئایدۆلۆژیاییه‌كی ئایینی، پاكتاوی دینه‌كانی دیكه‌ی نه‌كردووه، له‌ناو گێژاوی له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه و ئاینییه‌كانی دیكه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نموونەیەک نادۆزیته‌وه هاوشێوه‌ی كوردستان كه پێكه‌وه‌ژیانی پاراستبێت، به‌داخه‌وه ئێستا له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بێت ئه‌م گه‌له ئاشتیخوازه و پێكه‌وه‌ژیانه خه‌ریكه به سیاسه‌تی برسیكردن و قڕكردنیان له‌لایه‌ن به‌غداوه دووباره سته‌می رابردوویان بیرده‌هێننه‌وه، كه‌مینه‌یه‌كی سیاسی عه‌ره‌ب ده‌یه‌وێت پێكهاته‌كانی عێراق له‌ناو ببات.
له‌كاتی نووسینی ئه‌م وتاره‌مدا كه كورد گه‌لێكی ئاشتیخوازبووه، ئه‌مڕۆ له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆشه‌ویستی سۆران، یادی پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانمان كرده‌وه كه بریتی بوون له (د.عبدالرحمن سلێمان قادر - ئازاد سلێمان قادر -کاکەرەش یەحیا -فریدون وەردە زەیا( کریستیان) -ئه‌بو هاشم (عەرەب) -غفار جمال حمدامین) له ٩-٩-١٩٨٠ له‌سنووری سیدەکان لە دەشتە هێرت لە نێوان گوندی جەڕا و دووستانا لە یەکێک لە گەروەکانی ئەو دەڤەرە لەوێ مەفرەزە خاسەکانی ڕژێم کەمینیان بۆ دانابوون و کەوتوونەتە ناو کەمین و بۆسەی دوژمن، و بەداخەوە هەر شەشیان شەهید کران. نمونه‌ی ئه‌م شه‌هیدانه پێچەوانەی دۆخێكی وەک ئێستایە کە حكوومه‌تی عێراق و عه‌قلیه‌تی ئیداره‌دانی عێراق په‌یڕه‌وی ده‌كات له دژی خه‌ڵكی كوردستان، چونكه ئه‌وه‌ی جێگەی ئاماژەیە یەکێک لە شەهیدەکان هاوڵاتیەکی عەرەبە ناسراوبە شەهید (ئه‌بو هاشم) کە بیروباوەڕی وابووە دەکرێت هاوشێوەی گەلانی تر گەلی کوردیش خاوەن وڵات و سەروەری خۆی بێت، بۆیە بۆتە پێشمەرگە و هاوشانی پێشمەرگەکان بەرگری لە دۆزی رەوای کوردستانیان کردووە، به‌ڕاشكاوانه ئه‌گه‌ر بیربكه‌ینه‌وه عێراقی ئێستا پێویستی بهبیكردنهوهی (ئه‌بو هاشمهكانه) ئه‌وان ئاماده بوون له‌پێناوی خه‌ڵكی كوردستان گیانی خۆیان به‌خت بكه‌ن و سیاسه‌تی برسیكردنی براكانی خۆیان نه‌گرته‌به‌ر، دڵنیام (ئه‌بو هاشم)ئێستا زیندووبوایه حاشای له‌و عه‌قلیه‌ته ده‌كرد كه ئێستا كه‌مینه‌یه‌ك به‌ناوی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه له عێراق په‌یره‌وی ده‌كه‌ن، هاشمهكان، باش له خانه‌خوێی و دڵسۆزی و مه‌ردایه‌تی كوردان تێگه‌یشتبوون بۆیه گیانیان كرده قوربانی، رۆژانێك هه‌موو ئۆپۆزسیۆنی عێراق له كوردستانه‌وه خۆیان رێكخستنه‌وه و به ئاواتی ئه‌وه‌ی رزگاریان بێت له سته‌می به‌عس و له‌ژێر سێبه‌ری ئازادی پێكه‌وه ئیداره بكه‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات هه‌موو ئه‌وه‌یان بیرچوویه‌وه كه كورد چی كردووه له مێژووی خۆیدا بۆ ئەوان.
له‌كۆی ئه‌و شه‌ش پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید كران پێشمەرگەیەکی تریان هاوڵاتیەکی تری کریستیانی کوردستان بووە بە ناوی شەهید( فریدون وەردە زەیا) کە ئەویش هەر بۆ بەرگری لە خاک و نیشتیمان و گەلەکەی بوو بووە پێشمەرگە و لە چیاکانی کوردستان لە دژی داگیرکاری و زوڵم و ستەمی رژێمی بەعس دەجەنگا، شتێك كه سه‌یره له‌م رووداوه ئه‌وه‌یه كه ئایینه جیاوازه‌كان و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له پێناوی خاكی كوردستان گیانی خۆیان به‌خت كردووه، خاكی پیرۆزی كوردستان نه‌ك لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیانه به‌ڵكو ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه كردی له کاتی هاتنی داعش وای كرد كه خه‌ڵكی ئه‌وروپا به ئارامی له‌ماڵ و حالی خۆیان بن و ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه و كوردستان نه‌بوایه شه‌ڕی كۆلان به كۆڵان ده‌گه‌یشته كۆڵانه‌كانی ئه‌وروپا، هاتنی پاپا فرانسیس بۆ كوردستان هه‌مان ئه‌و قسانه‌ی دووباره كرده‌وه و دوپاتی ئەوەی کردەوە کە ئه‌م پێكهوهژیانەی لە كوردستان هەیە بێ وێنه‌یه.
هەر لەبارەی داستانی ئەم شەش شەهیدە جوانترین شت ئەوەیە کە هەر شەش شەهیدەکە لە تەنیشت یەک لە گۆڕستانی دیانا نێژراون و پێشمەرگە کریستیانەکەش لە رێزی ئەوان نێژراوە ئه‌مه باشترین نمونه‌یه بۆ پێکەوە ژیان و تەباییەی کە لە کوردستان هەبووە و هەیە، و کوردستان و کوردستانیان هەمیشە دوور بوونە له ده‌مارگیری ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی .
به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامی ئه‌م نووسینه به‌هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی ئه‌م شه‌ش شه‌هیده ئه‌وه‌یه كه كورد له‌مێژووی شۆرشه‌كانی خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵدانی شۆرشه‌كانی بارزانه‌وه بۆ شۆرشی شێخ مه‌حمودی نه‌مر، هیچی له‌دژی نه‌ته‌وه و پێكهاته‌ی دیكه نه‌بووه ته‌نیا په‌یامی به‌رگریكردن بووه له گه‌لێكی چه‌وساوه، و ئه‌م به‌ڵگانه ده‌رخه‌ری پەیامی شۆڕش بووە کە بریتی بووە لە تەبایی و پێکەوەیی و یەکڕیزی و گیانفیدایی گشت نەتەوە و ئایینەکان لە پێناو کوردستان، ئەو پێکەوەژیان و ئاشتەوایی و تەبایەی ئێستا لە کوردستان هەیە بەهەمان شێوە لە سەردەمی شۆڕش لە نێوان هەموو نەتەوە و شوێنکەوتووی ئایینەکان و پێکهاتەکاندا هەبووە. بەڕێوەبەرەی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران