له په‌راوێزی سه‌ردانه‌کەی مه‌سرور بارزانی؛ هه‌نگاوێك له چه‌قی سیاسه‌تدا

چوونی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بەیاوەری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت و ئاواتی شێخ جەناب، وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌غدا و كۆبونه‌وه‌یان له‌و ئاسته‌دا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارو بڕیار به‌ده‌ستانی عێراق، لەچەقی سیاسەتەوە ھەنگاوێکی زۆر گرنگ و مێژوویی بوو و لە ساتێکی زۆر ھەستیارو پێویست بوو بۆ بارودۆخی ئێستای کوردستان.
پێکھاتەی شانده‌كه و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دڵخۆشكه‌ربوو ره‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واو باشی هه‌بوو له پاشه‌كشه‌ی گوتاری توندی میدیای له‌نێوان حزبه‌كان، ئه‌م سه‌ردانه بۆ تەواوی خه‌ڵكی كوردستانیش گرنگ بوو، چونكه خه‌ڵك له‌و ڕاستییه تێگه‌یشتووه كه یه‌كگرتووی و یه‌ك ده‌نگی حزبه‌كان به‌هێزبوونی قه‌واره‌ی كوردستانه، ئه‌مه‌ش سەرنج بۆ سەرەتای گۆڕانکاریێکی ئەرێنی و پێویست ڕادەکێشێت، کە دەبێت وابێت.
هه‌میشه له‌كاری سیاسیه‌دا شتێك زۆر گرنگه، ئه‌ویش جوڵه‌ی سیاسی ئەمجارەیان حزبه‌كوردستانییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کاتی بەفیڕۆ نەدا له مه‌ترسی قۆناغه و هه‌ستیاری دۆخه گه‌یشتبوو، وازی لە (کۆبونەوەو ھاتووچون و موجامەلەی نێو بارەگاکان و دەستلەملانێ و کۆبونەوەکاری ھێنا)، بەکردەوە یه‌كڕیزی و تەبایی نواند و بێ پێشینەو ڕێکلامکردن، به‌یه‌ك تیمی به‌هێز و گوتاری هاوبه‌ش و به‌رنامه‌و پلانی پێشوه‌خت لەماوەی 13 كاتژمێر، له زنجیره كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ (سێ سه‌رۆكایه‌تی عێراق، سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك په‌رله‌مان) و (حزبه ده‌سه‌ڵاتدار و به‌شداربوانی حكوومه‌تی عێراق)، كۆ دەنگی گەلی کوردستانی گەیاندە ھەموان ئه‌وه‌ی پێویست بوو بگوترێت و باس بكرێت گه‌یاندیان ئه‌مه‌ش كرۆكی ئه‌و داواكاریانه‌بوو كه هه‌موو گه‌لی كوردستان داوای ده‌كات.
لەئێستادا لەماوەی کەمتر لە 48 كاتژمێری داھاتوو، کوردستان چاوەڕێی بڕیاری کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکات و ھەروەکو سەرۆکی حکومەت ئاماژەی پێدا (گەشبینین و ئومێدی خێر دەکەین)، ئەوەی زۆر گرنگە ده‌بێت حزبه كوردستانییه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی نوێنه‌ریان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌یه، له‌م په‌یامه تێبگه‌ن كه له‌كوردستان هه‌ر بیركردنه‌وه و ناكۆكییه‌كیش هه‌بێت نابێت ببرێته‌به‌غدا، و ناشكرێت ئه‌م لێگه‌یشتن و پێكه‌وه‌كاركردنه به‌كه‌م سه‌یریبكرێت، ئه‌مه ده‌رئه‌نجامی لێگه‌یشتنێكی قولی حزبه‌كان بووه بۆ مه‌ترسی دۆخه‌كه و ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه هه‌نگاوی داهاتوو بونیاد بنرێت و دەبێت بەردەوام بێت و ڕەنگدانەوەی لەسەر پڕۆسەی سیاسی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ھەبێت.
کوردستان چاوەڕێی ھەنگاوی گرنگتر و گەورەتر لەو ھەنگاوە لە جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی دەکات، له‌دوێنێوه به‌شێكی زۆری شه‌قامی سیاسی كه دنه‌ی ناكۆكی هه‌ولێر و به‌غدای ده‌دا كپ بووه و میدیاكانی عێراق و كوردستانیش له ئاست ئه‌و جوڵه‌یه به‌هه‌نگاوێكی گرنگ و پێویست باسی ده‌كه‌ن .