فیدراڵی وەك زامنی سه‌قامگیری

Kurd24

مــــێژووی قوربـــــانی و خــــەباتی بزوتنـــەوەی رزگـــــاریـخوازی گەلی کوردستان، لە گشـــت قۆناغـــەکانی خەبات و بەرگــــری؛ لە پێــناو بەدەســتـهێـنانی گـــشت مافە رەواکانی گەلی کوردســـتان بووە. هــیچ کاتیش كوردستانیان ســـازشیان نەکــــردووه‌ لەسەر مافەکانیان، جا چ لە قۆناغــی خــەباتی چەکـــداری بووبێت یان دانوســـتاندن و گفــتوگـــۆ. سه‌رۆك بارزانی له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستاندا؛ جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رجه‌سته‌كردنی مافی خه‌ڵكی كوردستان و پاراستنی شكۆی هاونیشتیمانی كردووه‌ته‌وه‌، له‌م ڕوانگه‌وه‌ ‌ پارتیمان لە ھەر دوو بواری پاراستنی جوگرافی و خاکی ڕەسەنی کورد و مافی خه‌ڵكی کوردستان لە ھەموو بوارەکانی سیاسی، ئابووری و كولتووری ، هه‌وڵ و تێکوشانی ھەبووە و خەباتی سیاسی و مەدەنی و چەکداریش بۆ بەدەست ھێنانی ئەم مافانەی کردووە ، و رێککەوتنی ١١ ئادار باشترین به‌ڵگه‌یە لەم بوارە دا .  لە ســـاڵی 2003 بە دواوە پرۆســـەی خـــەباتی ســیاسی بــزوتــنەوەی کـــوردستانیان چــووە قـــۆناغــێکی تازە و جیاواز و هەســـتیاری نوێیەوە ، چـــونکە رژێــمی بەعـــس بەتەواوی  لەناوچـــوو، گــــۆڕینی خـــەباتی کــورد لە چەکـــداریــیـەوە بۆ خـەباتی ســــیاسی و یاســـایی دیارتریــن جیاوازییەکان بوون. هەســـتیاریەکەشی لەوەدابـــوو، کـە هەرێم کــیانێکی  دامەزراوەیی هەبــوو، بەڵام لە دوایی رزگاری عێراق، عـــێـراق  بە کردار هەڵــوەشـــایـەوە و دووچاری  کێشـــە و ملــملانێی ناوخـــۆیی و مەزهـــەبی زۆر بووه‌وه‌، ئەمــەش هەســـتـیاریەکی زۆری پێویســت بوو لەمــامەڵـــەکــردن لەگــەڵ عێراقی ئەوکـــات. پارتیمان سەرەرایی بڕوای تەواوی بە مافی چارەی خۆنووس و سەربەخۆیی ھەیبوو، به‌ڵام بە هه‌ڵسه‌نگاندنێکی پراگماتیانە و شیکردنەوەی دۆخی ناوچەکە بڕیاری بەشداری کردن لە دامەزراندنەوەی عێراقێکی نویێ فیدراڵ دا کرد  و  ئەو فاکـــتەرەی کــە وایــکـرد کـــورد بەسەرکـــەوتویی بەســـەر ئەو دۆخـــە تازە و هەســتیار و جـــیاوازەدا ســـەرکــەوێت، یەکــــڕیزی و یەکگـــوتاری کـــورد بوو.

کــورد، زۆر حەکـــیـمانە تـــوانی لە خـــەباتی ســیاسی و یاســـایی سەرکەوتوو بێت و تا ڕادەیــەکـی زۆر باش مافـــەکانی خــۆی  لە ده‌ستووردا جــــێگیر بکـــات، لەوکــــاتەدا هەر ئەوەنـدە دەتوانـــرا بەدیبێت، کــەچی دوای بیســت ســاڵ ئێســـتا خەریکە بەهـــۆی پەتـــای پەرتەوازەیی هــێزە کـــوردیــیـەکان، راکێشـــانی دەســتی کابینە یەک لەدوای یەکــەکانی عــێراق بۆ ناو کێشـــە ناوخـــۆییەکانی هەرێــم، هەمــوو ئەوانەی لە ده‌ستووردا بە خەبات و یەکـــڕیزیی ســـــەرجەم ســـەرکردە و هــێزە کــــوردیـیـەکان بەدی هاتــووە و جێگــــیرکراوە؛کەچی ئەمـــڕۆ بەشـــێکی بە دەســـتی ناوخـــۆیی، هه‌وڵی ھەڵوەشاندنەوەی دەدرێت و لە بەرگری کردن لە مافە بەدەست ھاتووەکانی خۆیان  پاشــــگەز دەبنەوە. بەشەکـــەی دیكه‌ش لە رێگـــەی ئەو ئەقـڵــیەتە خۆســــەپێنەرەی هەنــــدێ هــــێزی عـــێراقی لەنـــاو حکومەتی فێدرال کـــار بۆ پەراوێز خستنی دەکــــەن یان رێگـــری  لە جێبه‌جێکردنیان دەکرێت. ھەروەک فەراموشیان کردووە کە ئەم عێراقەی تازە لە سەر بنەمایی یەکگرتنی ئارەزوومەندانە دامەزراوە و ئەم راستییەش لە ده‌ستووری ھەمیشەیی عێراق رەنگی داوەتەوە.

لە ئێستا دا هه‌وڵ و پلانێکی جدی ھەیە بۆ لە کار خستن و بێ ناوەرۆک کردنی مادەکانی پەیوەست بە بنەما فیدراڵییەکان و چارەنووسی سیستمی فیدرالی لە عێراقدا لە مەترسیدایە، بە شێوەیەك کورد سەرقاڵکراوە بە پرسی موچە و بودجەوە، خەریکە هەموو پرسەکانی دیکە لە بیر دەکرین. راستە پرسی بودجە و موچە گرنگە، بەڵام پێویستە بزانین كورد گەلەکی خاوەن قەزییە و دەیان پرس و مافی دەستوری تر هەن كە دەبێت ھەرێم پێداگری لە سەر بكات با  هەندێ نــمـــونە باس بـکـــــەین:

کــــورد و مـــاددەی (140):

سەرەرایی ئەوەی کە ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان کە ھەر لە شنگالەوە تا بەدرەو جەسان لە خۆ دەگرێت، بە ئاگر و ئاسن و پڕۆسە یەک لە دوای یەکەکانی عەرەباندن و ئەنفالە بەدناوەکانی بەعس لە کوردستاندا بریندراون، به‌ڵام کورد رازی ببوو کە بە ده‌ستوور و یاسا و پرۆسەیەکی دیموکراتیانە چارەنووسی ئەم ناوچانە یەکلا بکرێتەوە، ئەو ماددەیەی کـە ئەرکـــی خســـتۆتە ســـەر حكوومه‌تی عــــێراق دۆخــی شاری کـــەرکوک و ناوچە دابرینراوەکانی تری کوردستان  ئاســـایی بکـــــاتەوە و هــــاوردەکان بگــــەڕێـنـێـتەوە باشور و ناوەراست و راگـــوێــزراوەکان بـبــاتـەوە شـــوێنە ڕەســەنەکانی خــۆیان، و ئامارێــکی دروســـت ئــەنجـام بــدەن و ســـنـوورە کــارگـــێڕییەکان بگــەڕێـنـنەوە پـێش بــڕیار و گـــۆڕانکـــارییـە شــوڤـێنیەکان، دواتر ڕاپرسی لەسەر چارەنووسی ئەم ناوچانە ئەنجام بدرێت؛ کەچــی هــەر دوێــنـێ بوو، حكوومه‌تی عــێراق لە دەرەوەی ده‌ستوور فیـرقەی ئاڵـــتونی دروســـتـکــرد، و لە بــری ئاســـاییکردنەوەی دۆخـــەکە پەلامــاری گوندنشـــینە کـــوردیـیـەکانیدا! هەروەهـا لەبــڕی گـــەڕانــدنەوەی راگوازراوەکـــان، جارێکی تر جـــوتیارەکانی ئەو نــاوچــانەیان لە زەویەکـــانی باپــیرانیان دوورخســـتنەوە! دواتـــریش بە هاوکاری هــەندێ هـــێزی ناوخــۆیی، کـــورد بە تەواوی لــەو شــــارە دوورخـــرایەوە، وا بۆ شـــەش ساڵ دەچێت پارێزگــــارەکەی عەرەبێکە کــە لـە دەرەوەی یاســـا دانــراوە . تەنــانەت لە چــــوار ســـاڵی رابردووی فەرمانڕەواییدا، ســـەرۆک کۆمـــاریش کە لە پشکی کورد بوو بۆ جارێکــێش جورئـــەتی نەکـــرد ســـەردانی ئەو شارە بـکـــات!

دادگــــای فیــــدراڵی:

 ئەم دادگایە کە لە وڵاته‌ فیدراڵییەکان بە کۆڵەکەی سەرەکی پاراستنی بەھا دیموکراتی و بنەما سەرەکییەکانی فیدراڵییەت ئەژمار ئەکرێت ، ھەر چەندە بەگـــــوێرەی بـــڕگەی (٢) لە ماددە (٩٢) لە ده‌ستووری هەمیشـــەیی، دادگــــایەکی باڵا لە عـــێراق دروســـت دەکـــرێت و دوای پەسـندکــــردنی یاســـایەکی تایبەت بەو دادگـــایە، بە دوو لەسەر سێی دەنگــــی ئه‌نجوومه‌نی نوێنەران. کەچــی ئەم دادگایەی کە ئێستا ھەیە لە سەرەتاوە بە پێی بڕیاری ژمارە ( ٣٠) ده‌سه‌ڵاتی ھاوپەیمانان لە ١٧-٣-٢٠٠٥( بەر لە ده‌ستووری ھەمیشەیی عێراق) لە دەرەوەی بنەمایا ده‌ستوورییەکان دامەزراوە و پاشان لە ساڵی ٢٠١٩ دا دووبارە لە دەرەوەی رێوشوینە بریار لێدراوەکانی ده‌ستووری ھەمیشەیی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥  مادەی (٩٢ )، دووبارە بریاری لەسەر درا و یاســـاکەیان بە زۆرینەی ســـادە دەرچـواند، کە ئەمەش پێچـــەوانەی ده‌ستوور بوو. جـــا ئەو دادگایە ئێســـتا کـــراوە بە پەناگــــەی هەمـــوو هــێزەکان بۆ چارەســـەری کێشــــەکان، بەڵام هەم عــێراق بۆ وەرگـــرتنەوەی هەمـــوو مافێک لە هەرێم پەنای بۆ دەبات هـــەم لە ناوخــــۆی هەرێمیش پەنـــای بۆ دەبرێت لەدژی خودی هەرێـــم!  ئەوەی سەیرە دادگایەک کە لەدەرەوەی رێوشوینە ده‌ستوورییەکان دامەزراوە بریار لەسەر ده‌ستووری بوونی یاسا و رەفتارەکان ئەدات!!!؟؟؟

ئه‌نجوومه‌نی هەرێــمەکـــان:

یەکێک لە کۆڵەكە ســـــەرەکیەکــانی دەوڵــەتی فیدراڵ بــوونی ئه‌نجوومه‌نێکە کـە نوێنـــەری هـــەرێمە گــــەورە و بچــــوکەکــان دەکات و ھەمو ھەرێمەکان نوێنەریان وەکــو یەک دەبێت و  بە مەش  مەترســـی هەرێمە بچــوکـــەکان لەبـــەرامبەر زۆرینەی نوێنـــەری هەرێــــمە گــــەورەکان لە ئه‌نجوومه‌نی گشــتی نامێنێت و ده‌پارێزێت، بۆ نموونه‌؛ ویلایــەتە بچوکـــەکانی ئەمــەریکا لەکـــاتی دروســـتـبـوونی لە کۆنگـــــرەی فیلدیلفیا لە ســـاڵی ۱۷۸۷ ئەوکـــاتە بـــاوەڕی تەواویـــان به‌وه‌ هێنا کە ببنە بە بەشـــێک لە دروسـتـبـوونی ویلایەتە یەکگــرتوەکانی ئەمــەریکا، ئەو کاتــە گــوترا ویلایەتە بچـــوک و گـــــەورەکان وەک یەک نوێـنــەریان دەبێت لە ئه‌نجوومه‌نێکـدا کـە پێی دەڵێن (ئه‌نجوومه‌نی پیران). لە ده‌ستووری هەمیشــەیی عێراقدا، لە یاســـای بەڕێـــوەبردنی دەوڵـــەت ئەو دەســــەڵاتە بەشــێوەیەکی کاتــیی ســـپێردرابوو بە ئه‌نجوومه‌نی ســــەرۆکایەتی، کە ئەوکات ســــەرۆکەکەی کـــــورد بوو وە دوو جێگـــری هەبـــوو لە مەزهەبی شــیعە و ســـوننە، ئەمەش بەجــۆرێک دانـــرابوو کە عـــێراق لەو ســێ پێکـــهاتە نەتەوەیی و ئایـنـیـە ســـەرەکییە پێک هاتـــووە، بۆیە گەر یاســـایەک بە دەنـگــی زۆریــنەی هەر یەکە لە کــــورد، شــیعە، یان ســـوننە دەربچێت ئەوا دەســــەڵاتی ڤــیتۆ درابـــوو بەو ئەنجوومــەنە و چــــەند جـــارێکیش ئەم مافــی ڤـــیـتۆیە بەکار هــێنرا. دواتــــر لە ده‌ستووری نوێی عێـراق لە ماددەی (٦٥)دا، دروســــتکردنی ئەو ئه‌نجوومه‌نەی پێ ســـپـێردرا کە دەبێت یاســـا و بــڕیاری پێویســت لەو پێناوەدا دەربکەن، بەڵام ئەوە (۱۷) ســـــاڵ تێپەڕ دەبێت کەچـــی رێگــــە نـــەدراوە ئەو ئه‌نجوومه‌نە دروســـت بکرێت کە رێگر دەبوو لە بەرامبەر بەکـــــارهـێـنانی زۆرینەی بە ناهـەق لەبەرامبەر هــەر نەتەوە و پێکـــهاتەیەک. لـــەگەڵ ئەوەشدا چەکێکی بەهـــێزە بۆ پاراســــتنی هـــەرێم، کەچی حیزبە کوردیەکان جارێک ئەوەیان نەکرد بە بەرنامـــە و نەخشـــەڕێگــــای کـــارکـــردنیان لەگــەڵ بەغدا! رێـــگری لە دروســتـبــوونی هەرێــمی تـــازە و لاوازکـــردنی تاقە هــەرێمی نــاو عــێراق. بەگــــوێرەی مــاددەی (۱۱۹) لە ده‌ستووری عێراق، رێگــــە دراوە کە هـــەر پــارێزگایەک یان زیاتــــر ببێتە هــەرێمی نــوێ، جا چ لە رێــگــەی رەزامەنــــدی دوو لەســـەر سێی دەنگـــی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگـــــا، یان لە سەدا دەی دەنگـــدەری پارێزگـــاکە. ســــەرەتا دەبـــــوایە بەگـــوێــرەی ماددەی (۱۸) لە ده‌ستووری عــــێراق پەرلـــــەمانی عـــێراق لە ماوەی شەش مانگدا یاســـایەکی پەســــەند کـــردبوایە بۆ شێواز و رێکـــــاری دروســـتـبـوونی هـــەرێمی تـــازە، کەچــی نەک ئـــەوەی نەکرد بەڵــکــو دوای (۱۷) ســـــاڵ و چەندین هــەوڵ بۆ دروســـتکردنی هەرێمی ســـوننە، یان هەرێمی بەســـڕا و زۆری تر، هەمــووی یەک لەدوای یەک شکســـتی پێـهــێــنرا لەلایەن ناوەنـــدەوە، هەر بەوە نەوەســـــتان، بەڵكو لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێم و عێراق هەوڵی بەردەوام هــەیە بۆ لاوازکــــــردنی تاقە هەرێـمـــەکەی عــێـــراق کە هەرێمی کوردستانە. تەنانەت لە ناوخـــۆی هەرێـــم واژۆ کۆکــــرایـەوە بۆ بەهـــەرێمــکـــردنی پـــارێزگـــای سلێمانی!! کە ئەوە (بە حســــاب) کـــورد خـــۆی لە ده‌ستوور رێگــــربوو لە دروســــتـبــوونی، کەچی ئەمـــڕۆ کــــورد خـــــۆی هەڵـــیدەوەشێنتەوە لە رێگـــای کـــۆکــردنەوەی واژۆ بـــۆ بە هەرێمــبـــوونی سلێمانی.

بـــڕگەی چـــــوار لە ماددەی (۱٤۲)ی ده‌ستوور:

کـــورد، لەکاتی نوســـــینەوەی ده‌ستووردا، بۆئـــەوەی دڵــنیایـیـەک جێگـــیربکات تا لە ئایندەدا بە بیانــوی هەمـــواری ده‌ستوور مافەکــــانی پێشــێل نـەکـــرێ،  لە برگەی چوارەمی  ئەو ماددەیە  ئەم دەقەی  جێگــــیر کرد "لـە ئەگـــەری هەر هــەموارکردنێک یان گـــۆڕانکارییەکی ده‌ستوور، ئەگەر  دوو لە سەر سیێ دەنگی سێ پارێزگا پەسەندی نەکات ئەوا ئـەو هەمـــوارە بە پەسندکـــراو دانانــــرێت". بەڵام بەداخــــەوە ئەمـــــڕۆ خــــۆمان دەمانــــەوێ ئەو سێ پارێزگـــایە لەیەکــــتر بکـــــەین و لەلایەک داوای بە هـــەرێمــبــوونی سلێمانی دەکـــــەین، لەلایەکـــی تر داوای مامەڵــــەی ڕاســــــتەوخۆی عـــێراق دەکـــەین لەگەڵ پارێزگـــــایەکی هەرێــــم بە جیـا!!

ماددەی (۱۲٠) و ده‌ستووری هــەرێم:

کـــاتێک هەرێـــــم لە لوتکـــــەی بەهــــێزیدا بوو، دەیتوانی ده‌ستوورێـــکی بەهــــێز بنوســـــێتەوە. ئەمەش هەم بۆ جــــێگـــیرکــــردنی مافــە ده‌ستوورییەکان بەرامبەر عـــێراق کارێکی گــــرنگ بوو، هەم بــۆ بەدامەزراوەیـیکــــردنی هـــەرێم هەنگــــاوێکی گەورە بوو. کەچی بەداخــــــەوە، بە بیـــانوی جـــــۆراوجـــۆر هــەوڵی پەســـندکردن و دووبــــارە نوســــینەوەشــی ئاستەنگی بۆ دروســتکـــرا،  سەرەرایی  ئەوەی کە پارتیمان چەندی جار هه‌وڵی بێ ووچانی دا ده‌ستوور بنوسریت و لە پەرلەمان دەنگی پێ بدرێت و ڕاپرسی لە سەر بکرێت، پەرلەمانی كوردستان له‌ ٢٦-١١- ٢٠٠٨ یاسای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانی ده‌رچواند و له‌ ٢٢-٦- ٢٠٠٩ دا جارێكی تر په‌رله‌مانی كوردستان، پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمى كوردستانى په‌سه‌ند كرد، كه‌ دەنگی زورینەی پەرلەمانیشی ھێنا، به‌ڵام حیزبەکانی تر بە جۆرەھا بەھانەی سەیر و سەمەر رێگرییان کرد کە ده‌ستوور بێخرێتە بەر ڕاپرسیی گەل،  ئەمەش وایکــــرد بەغــــدا بەئاســــانی دەســــت ببات بۆ دەســــەڵاتەکانی هەرێـــم کە لە ده‌ستوور پێی دراوە، لە ناوەخــۆش بەهێزیی دامەزراوەکــــانی هەرێــم لاواز بێت تا ئەو ڕادەیــەی دادگای فیدراڵی بتوانێ قســــەی هەبێت لەســــەر درێژکـــــــردنەوەی مـــاوەی پەرلــــەمانی هەرێم، لە کاتێکـــدا ئەگــــەر ده‌ستوورمان لە هەرێـــم هەبـــوایە ئەوکــــات دادگـــــای ده‌ستووریی هەرێم ئەو بــــڕیارەی دەدا نەک دادگـــــای ئیتیحادی!

مــــووچە و نـــەوت و پێشـــمەرگــە:

 یەکێک لە تایبەتمەندییە جەوھەرییەکانی سیستەمی فیدراڵی، بریتییه‌ له‌  دابەشكردنی ( ده‌سه‌ڵات‌ و سامانی ) وڵاتە‌ بەسەر ھەرێم و ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵدا،  ئەوەی سیستەمی فیدراڵ لە ( ئۆتۆنۆمی ) جیا دەکاتەوە ئەم ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسی و ئابوورییە کە ھەرێمە پێک هێنەرەکانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ ھەیانە . هـــەرێم، وەک بەشێک لە دەوڵـــــەتی عـــــێراق، ماف و بەشی لە بودجـــــەو مـــووچەدا هەیە بەگـــــوێرەی بڕگەی (۳) لە ماددەی (۱۲۱)ی ده‌ستووری هەمیشـــەیی عێراق. ســــەرەتای ساڵــی ۲٠٠۹ حكوومه‌تی عــــێراق یەکــەم پێشــــێلـکاری کـە کــــردی بەرامبەر ئەو ماددەیە؛ ئەوەبوو ســـاڵانە لە بودجــــەی حاکـمــە و ســـیادی، کە بەشـــی هـــەرێم دیـــاری دەکرا ، بەڵام حكوومه‌تی فیدراڵ لە هەمــــوو ســـێکـتەرەکــــانی بەنــداو، کــــارەبا، ئـــــاو، دەرمـــان، هەرێمــی بێــبەش دەکـــرد لەو مافــانە. دواتـــر بـــودجەی پێشــــمەرگە وەک بەشـــێک لە هـــێزی چەکــــداری عـــێراق، کە لە یاســـای بودجــەدا دیـــاری دەکرا، هیچ ســـاڵ و هیــچ کاتــێک بۆ هـــەرێـمیان نەنـــارد بە بـیانــــوی نادروســـتـیی ئامـــار و تۆمەتــی بێ بنەما. ئەوەش ســــەرەتای دروســـتـبــوونی کــورتـهێـنان و قــەرز بوو لە بودجــەی هەرێم. کـــەچی هــەر حكوومه‌تی فیدرال دواتـــر هەســــتا بە پێشــــێل کـــــردنی بـــڕگەی (ب) لە ماددەی (۹)ی ده‌ستوور کە رێگــــە نادات بە دروســـتبــوونی میلیشـــیا لە دەرەوەی هـــێزی ســــەربازی عێراقی، ئەویـــش لە رێگــــای دروســتکـــردنی حەشــــدی شــــەعبی و تەرخــــانــکـردنی ملیارەها دۆلار بۆیان و بە بەردەوامـی تا ئەمرۆ، ئەی گەلــــۆ بۆچـــی کەس نەیــگــوت بۆ کە باســـی بودجــــەی پێشــــمەرگە دەکـــەین دەڵـــێن پێشـــمەرگـە میلیشیایە؟، ئەی بۆچــی حەشدی شەعبی میلیشیا نیە؟! ئەی پێشـــمەرگە لەپێــش دروســـتـبــوونی حەشــــد بەرگـــــریی لە عێراق نەکرد لە ڕووبەڕوو بوونەوەی داعش؟ ئەی ئەوەنـیە ئەمــــڕۆ لەبری شــــەڕی بودجــــەی پێشـــــمەرگە بکـــــەین شـــەڕ دەکــــرێت لەپێــنــاو دروســـتکــردن حەشـــدی کــــوردی؟؟

هۆکـــــاری هەمـــوو ئەو کێشـــەو گـــــرفـتانە، پەرتـــــەوازەیی هـــــێزە کــــوردیـــیــەکــانە لە خـــەباتی نەتـــەوایەتی لە بەرامـــبـەر حکومەتی فێدرالدا. ئاســــاییە ئێمە لە ناوخـــــۆی هـــەرێم جـــیــاواز بین، بەڵام هەڵـــە و کارەساتیکی کوشــــندەیە لە بەغدا ئاوا بـــەردەوام بین.

و وەك جەنابی سەرۆك بارزانی فەرمووی: هەر میللەتێك ئەگەر پشت بە خۆی و تواناكانی خۆی نەبەستێت هەمیشە ئەگەری هەڕەشە و لەناوچوونی لەسەرە. پاڵپشتیی خەڵكیش ئەو كاتە بەهای هەیە و كاریگەر دەبێت كە بە خۆمان هەبین و ئیرادەمان هەبێت.

بۆیـــــە داواکــــــارم بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم و شكۆی سەروەری هەرێم؛ بە دەرفــــەتێک بۆ جـۆشــــدانەوەی هـــــزر و هەســــتی نەتــەوایەتی لە پێناو شـــــادکـردنی روحــــی شــــــەهیدانی خەبــــاتی رزگـــاریخــــوازی گــــەلی کــــــوردستاندا،  ھەنگاوی راستەقینە بنرێت و حیزبە سیاسییەکانی کوردستان لەسەر ستراتژییەتی نەتەوەیی و پاراستنی ھەرێم و مافە ده‌ستوورییەکانی کوردستان ( تا ئەو کاتەی ده‌ستووری ھەرێم  په‌سه‌ند ده‌كرێت) به‌ڵگه‌نامەیەکی فەرمی لە بەینی خۆیان ئیمزا بکەن و لە شێوازی رەفتار کردن و سنووری پەیوەندی له‌گه‌ڵ دەرەوەی ھەرێم رێکبکەون، هه‌وره‌ها پێویسته‌ هەرێم سیاسەتی ئێستای خۆی بگورێت و هه‌موو هه‌وڵێك له‌ لایه‌ن حزبه‌ سیاسییه‌كان، ده‌سته‌بژێری سیاسی و ڕۆشنبیری بدرێت بۆ درووستكردنی فشار له‌سه‌ر عێڕاق بۆ بونیادنانی دامه‌زراوه‌ فیدراڵییه‌كان و پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ، كه‌ بنه‌ماكانی له‌سه‌ر شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان و پاراستنی هاوسه‌نگی و هەماهەنگی بونیاد نراوه‌، ده‌بێ عێراق له‌ پێناو سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا؛ به‌ كرده‌وه‌ كار له‌سه‌ر پاراستنی مافی پێكهاته‌كان و به‌رجه‌سته‌كردنی بنه‌ماكانی حكوومه‌تی فیدراڵ، پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمه‌كان و پاراستن و پیاده‌كردنی ده‌ستوور بكات.